کوتان دژ بە COVID-19

چەند ئاگادارییەك لە لایەن دەوڵەتی یۆنانییەوە

  1. کوتان دژ بە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩
  2. پشکنینە خۆییەکان بۆ نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩
  3. پابەندیەکانی پاراستنی ناکاوی پێویست – سنورداری هاتووچۆکردن
  4. پەیڕەوکردنی ڕێکارەکانی دوورەپەرێزی – نێوان
  5. کارگوزاریی قوتابخانەکان
  6. کارگوزاری دەزگای پەنابەری
  7. دەستگەیشتن بە چاودێری تەندروستی
  8. پاکوخاوێنی کەسی و خۆپاراستن
  9. سنورداری سەفەر کردن

ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەتی یۆنان

ئەم لاپەڕەیە بە بەردەوامی نوێدەکرێتەوە تایبەت بە ڕاگەیاندنەکانی دەوڵەت سەبارەت بەو ڕێکار و پابەندیانەی کە حکومەتی یۆنانی جێبەجێی دەکات بە مەبەستی پارێزبەندی و چارەسەرکردنی نەخۆشی کۆرۆنا، هەروەها دەتوانن کە لەو ماڵپەڕانەی خوارەوەی دەزگا بەرپرسە دەوڵەتیەکاندا ڕاگەیەندراوەی  نوێ و زانیاری بەردەوامتان بدۆزنەوە:

  • ماڵپەرەکە بە هەموو زانیاریەکان و چالاکیەکانی وەزارەتەکان سەبارەت بە کۆرۆنا، کۆڤید-١٩  : https://covid19.gov.gr/
  • وەزارەتی تەندروستی:    https://www.moh.gov.gr/
  • ئیۆدی – ڕێکخراوەی تەندروستی نیشتیمانی گشتی  https://eody.gov.gr/
  • پلاتفۆرمی تایبەت بە کوتان دژ بە کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ https://emvolio.gov.gr/
  • ماڵپەر بە تەواوی زانیاریەکان سەبارەت بە پشکنینە خۆییەکان – خۆتێستکردنی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ 

https://self-testing.gov.gr/

  • بەڕێوبەرایەتی گشتی پاراستنی مەدەنی:  https://www.civilprotection.gr/el 
  • ماڵپەڕی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری لە فەیسبووک
  • زانیاریەکان بۆ خوێندکارانhttps://covid19.gov.gr/category/paideia/mathites/
  • ماڵپەڕی وەزارەتی پەروەردە بە ئاگاداریەکان سەبارەت بە کۆرۆنا، کۆڤید-١٩

https://mathainoumeasfaleis.gov.gr/

ئەو زانیاریانەی خوارەوە پابەندن بە بڕیاری وەزاری کە ڕاگەیەندرا لە بەرواری ٥ی شوباتی ٢٠٢٢ دا تایبەت بە دەستبەجێکردن و پەیڕوەکردنی ڕاستەوخۆی  ڕێکار و پابەندیەکان بە مەبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی لە بڵاوبوونەوەی خێرای کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ لە سەرانسەری وڵاتی یۆنان دا، تێبینی بکەن دەبینن کە گۆڕانکاری ناکاوی هەیە لە چوارچێوە یاساییەکەدا، هەوڵ بدەن کە بەردەوام ئاگاداربن و چاودێری هەموو گۆڕانکاریەکان بکەن، بۆ بەسەرکردنەوەی ناوبەناو بە مەبەستی ئەوەی کە ئاگاداری گۆڕانکاریەکان بن، ماڵپەڕی نوسینگەی زانیاریەکان بۆ پەنابەران بەسەر بکەرەوە لەم ناونیشانەدا

www.refugee.info.

1.   کوتان دژ بە کۆرۆنا، کۆڤید-١٩

هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان بۆ نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ بەردەوامە، کوتان بۆ هەمووان بە خۆراییە و وردە وردە ڤاکسین بۆ هەمووان دابین دەکرێت، ئەو تیمانەی کۆمەڵگە کە ئەوەلیەتیان هەیە.

بەسەرکردەوەی شوێنە گشتییە داخراوەکان، وەك شوێنە داخراوەکانی خواردن و خواردنەوە ( چێشتخانەکان، قاوەخانەکان، شوێنگەکانی خواردنەوە ) سینەما، شانۆ، مۆزەخانە، ڕاهێنگا وەرزشییەکان، یاریگاکان، هۆڵی کۆر و     کۆبوونەوەکان قەدەغەیە بۆ ئەو کاسانەی کە کوتانیان نەکردووە، ئەگەر چی تێستی دژ بە کۆڤید-١٩ کردبێت.

ئەو کەسانەی کە کوتانیان نەکردووە، دەتوانن بە تێستی نەرێنی پی سی ئار کە ئەنجام درابێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا یاخود تێستی نەرێنی پشکنینی خێرایی کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ئەنجام درابێت، دەتوانن ئەو شوێنانەی خوارەوە بەسەربکەنەوە: شوێنکاری دەوڵەتی و مەدەنی، قوتابخانەکان، کەنیسەکان/ پەرستگاکان، ئارایشتگاکان و سەرتاشخانەکان، شوێنە دەرەکیەکانی خواردن و خواردنەوە ( چێشتخانەکان، قاوەخانەکان، شوێنگەکانی خواردنەوە)، هەروەها بەکارهێنانی هێڵەکانی گواستنەوە و گەیشتنی ناوخۆی وڵات وەك، فرۆکە، پاس و قیتار ).

چوونە سوپەرمارکێت، سەمونخانەکان، شیرینی خانەکان، درمانخانەکان و هەروەها بەکارهێنانی هێڵەکانی هگواستنەوە و گەیشتنی ناوخۆی شار و شارۆچکەکان، بۆ هەموو ئەو کەسانەشە کە کوتانیان نەکردووە بەبێ ئەوەی پیویست بکات کە تێستی کۆڤید بکەن.

2. خۆتێستکردن، پشکنینی خۆیی بۆ کۆرۆنا، کۆڤید-١٩

بۆ زانیاری سەبارەت بە تێستە کەسییەکانی کۆڤید-١٩ بە زمانی یۆنانی، لێرەدا ماڵپەری فەرمی بەسەربکەرەوە:

     https://self-testing.gov.gr/    ئەو زانیاریانەی خوارەوە لە ماڵپەری فەرمی حکومەت دا بەردەستخراون.

    بەشداربوونی هەمووان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پاتاگیری گرنگیەکی تایبەتی خۆی هەیە، نزیکەی یەك لە سێی ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی نوێی کۆرۆنا SARS-COV-2 دەبن نیشانەیان نیە و ڤاپرۆسەکە دەگوازنەوە بەبێ ئەوەی کە بزانن. لە ڕێگەی خۆپشکنینەوە بە تێستی خێرایی خۆپشکنینی ماڵی، کەسەکە هاوکات تەندروستی خۆی و تەندروستی کەسە خۆشەویستەکانی دەپارێزێت.

پشکنینی خۆیی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ فەرمییە بۆ هەندێك لە ستافەکانی هاوڵاتیان، هەر وەك چۆن کە لە خوارەوە ئاماژەی بۆ دەکرێت.

ئەگەر پشکنینێکی خۆییت لە ماڵەوە کرد و ئەرێنی دەرچوو بۆ نەخۆشی کۆرۆنا، پێویستە کە دووبارە پشکنینەکە بکەیتەوە بەمەبەستی دڵنیابوونەوەی تێستی یەکەم، ئەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت چ لە پزیشگەیەکی تایبەت یان لە پزیشگەیەکی دەوڵەتیدا بێت، ( لە خوارەوە سەیر بکە ) لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا.

  • پێکهاتە پزیشکییە دەوڵەتیەکان کە دەتوانن بڕۆن بۆ ئەوەی تێستی پشکنینی خێرایی دووەم بکەن بە مەبەستی دڵنیابوون لە تێستی پشکنینی یەکەم، ئەمانەن:

. دووشەممە بۆ هەینی: 

. شەممە و یەکشەممە:

  • دەتوانیت لێرەدا ئەو لیستە بدۆزیتەوە کە ئاماژە بەو شوێنگا گشتیانە دەکات کە بە خۆرایی تیستی خێرایی کۆڤید-١٩ ی لێ دەکرێت، پێکهاتە تایبەتەکانی ئیۆدی لێرەدان:
  • ·         https://eody.gov.gr/komy-testing-eody/.

بۆ هاوڵاتیان کە کوتانیان نەکردووە، دەرهێنانی بڕوانامەی ئەنجامی نەرێنی تێستەکە لە تۆڕی gov.gr بەردەستخراوە تەنها لە کاتێکدا کە ئەنجامدانی تێستەکە لە سەنتەری توێژینەوەی پزیشکی مەدەنیدا کرابێت.

   پرسیاری بەردەوام

  • چۆن پشکنینی خۆیی بکەم؟

ڤیدیۆیەك پیشانی دەدات کە چۆن دەتوانن تێستی پشکنینی خۆیی بکەن، لێردەا سەیرکە:

 ( بە یۆنانی ) .                                         https://www.youtube.com/watch?v=uqy9EtE1uuE 

         ئەگەر خوێندکاریت، سەیری ڤیدیۆکە بکە<< گرنگترین تێست لە دەرەوەی قوتابخانە دەکرێت >> لێرەدا:

https://www.youtube.com/watch?app=desktop&v=D0Hu3MvSUF0.

  • )  تێستی پشکنینی خۆیی بۆ کێی فەرمیە لە قوتابخانەکاندا؟

تێستی پشکنینی خۆیی فەرمیە بۆ هەندێك لە ستافی کارمەندان، پیشەکاران و کارگوزەرانی دەوڵەتی و شوێنکارە مەدەنیەکان ( بۆ نمونە: بازار و فرۆشگاکان، گواستنەوە، سوپەرمارکێت، سەرتاشخانە و ئارایشگاکان )، هەروەها لە هەموو باخچەی ساوایان، قوتابخانەی سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی ڕۆژانە و دواناوەندی گشتی ئیواران، ئامادەیی پیشەیی، وە بۆ هەموو پۆلەکانی ناوەندی و دواناوەندی:

  • خوێندکاران
  • مامۆستایان
  • ئەندامانی ستافی تایبەتی پەروەردەیی ( س ت پ ) و ستافی تایبەتی هاوکاران ( س ت ها )، ئەندامانی دەستەیی بەرێوبەرایەتی و کارگوزەرەکانی تریش. یەکەکانی خوێندنی تایبەتی هەموو نمرەکان کە کراوەن، تیستی پشکنینی خۆیی فەرمیە بۆ مامۆستایان، ستافی تایبەتی فێرکردن، بۆ خوێندکاران کە کێشەی کەم ئەندامیان  یان حاڵەتی فێرکردنی تایبەتیان پێویستە، ڕێنمایی دەکەین کە تێستی خۆپشکنینەکەیان بۆ بکرێت کە گونجاو بێت لەگەڵ حاڵەتی کەم ئەندامیەکەیان یان حاڵەتە تایبەتە پێوستەکەیان دا. 
  •  چی بکەم ئەگەر ئامکا یان پاییپا م نەبێت، یان ئەگەر کێشە و زەحمەت بێت کە بتوانم ژمارەی ئامکا کەم لەناو سیستەمەکەدا بدۆزمەوە؟

لە حاڵەتێکدا کە ئامکا تان نییە، ئامکای کاتی ( پامکا )، یان پاییپا، یان ئەگەر کێشەتان هەبوو بۆ دۆزینەوەی ئەو ژمارەیەی کە مەبەستانە لەناو سیستەمەکەدا، دەتوانن یەکێك لە یەکە بەرسیارە دەوڵەتیەکان بەسەربکەنەوە لێرەدا:

https://self-testing.gov.gr/eody-stathera-simeia.pdf.

          بۆ ئەوەی پاییپا کەت بدۆزیتەوە، ئەم ماڵپەڕە فەرمیە بەسەر بکەرەوە، لێرەدا:

( بەردەستخراوە بە هەندێك زمان ).                                         https://www.amka.gr/have-paaypa/ 

         بۆ ئەوەی ئامکا کەت بدۆزیتەوە، ئەم ماڵپەڕە فەرمیە بەسەربکەرەوە، لێرەدا:

( بە زمانی یۆنانی ).                                                                   https://www.amka.gr/AMKAGR/

  • )  بۆ منداڵانی پەناخوازان چی ڕەوابوونێك هەیە – چی جێبەجێ دەکرێت؟

بۆ حاڵەتی منداڵانی پەناخوازان، دایکوباوکان یان بەخێوکەرانی ڕێگەپێدراوی یاسایی دەتوانن کە موڵەتنامە بدەن لە ( ڕێگەی پەڕەنامەی لێدوانی بەرپرسانە ) بە بەڕێوبەری قوتابخانە یان بەرپرسی فێرگەی پەنابەران بە مەبەستی ئەوەی کە ئەو بەرپرسە بڕواتە ناو پلاتفۆرمەکەی self–testing.gov.gr بە ژمارەی تایبەتی ئەلیکترۆنی کەسی TAXISnet، بەمەبەستی ئەوەی کارتی قوتابخانە بۆ کۆڤید-١٩ ( بۆ منداڵەکە ) دەربهێنێت. بۆ حاڵەتی منداڵانی بێ هاوەڵ، کارمەندانی ئۆردوگای پێشوازی و ناسینەوە ( کیت ) یان کارمەندانی خانەی میواندارێتی، یان کارمەندانی لانەکانی میواندارێتی مێردمنداڵانی بێ هاوەڵ، دەتوانن کە کارتی قوتابخانە بۆ کۆڤید-١٩ ی منداڵانی بێ هاوەڵ کە دەخوێنن پڕبکەنەوە و واژووی بکەن، بە پێی ئەو پەڕەنامەی کە لێرەدا بەردەستخراوە:

ئاماژەی بۆ دەکرێت کە، لەو پەڕەنامەی  https://self-testing.gov.gr/covid19-school-card-print.pdf.

            سەرەوەدا کە داوای ئامکا دەکات، بێ گومان  دەکرێت کە ئامکای کاتی ( پامکا ) ، و هەروەها پاییپا بەکاربهێنن.

             دەبێت کە خۆتێستکردنەکە بە ئامادەبوونی کارمەندانی لانە – خانە یان شوێنی میواندارێتیەکە ئەنجام بدرێت هەر

            وەك چۆن لە پەڕەنامەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە. 

  •  ئایا خوێندکاران ڕێگەیان پێدراوە کە خۆیان تاقیکردنەوە ئەنجام بدەن؟ 

خوێندکارانی پێگەشتوو ( باڵق بوو )ی ئامادەیی دەتوانن کە خۆیان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن، هەروەها خوێندکاران کە تەمەنیان لە نێوان ١٣ بۆ ١٨ ساڵدایە دەتوانن کە خۆیان تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدەن، بەڵام بە چاودێریکردنی باوکودایکان یان بەخێوکەران، بۆ منداڵان کە تەمەنیان لە خوار ١٣ ساڵەوەیە، تاقیکردنەوەکە لە لایەن باوکودایکان یان بەخوکەرانەوە ئەنجام دەدرێت.

  •  پلاتفۆرمی تۆمارکردنی ئەنجامی self-testing.gov.gr چۆن کاردەکات؟

لەکاتی چوونە ژورەوە بۆ ناو پلاتفۆرمەکە، ئەندامانی ستافی پەروەردەیی دەتوانن کە یەکێك لەو ستونانەی خوارەوە هەڵبژێرن:

  • لێدوانی ئەنجامی تاقیکردنەوەی پشکنینی خۆیی بۆ کۆڤید-١٩لێدوانی ئەنجامی تاقیکردنەوە بۆ هەموو دانیشتوان و مامۆستایان، ئەندامانی س. ت. پ / س.ت.ها ، بەڕێوبەرایەتی و کارمەندانی تری قوتابخانەکە.
  • کارتی قوتابخانە بۆ کۆڤید-١٩لێدوانی ئەنجامی تاقیکردنەوەکە بە مەبەستی دەرهێنانی کارتی قوتابخانە بۆ دایکوباوکان/ بەخێوکەرانی خوێندکارانی مێردنداڵ و پێگەیشتووان.

   پاش چونەژورەوە بۆ ناو یەکێك لە ستونەکان، دڵنیابوونەوەی زانیاریە تایبەتیەکان، لە دوایدا بەکارهێنەران ئەنجامی      تاقیکردنەوەی تێستی خۆ پشکنینەکەی کە کردویانە تۆمار دەکەن بە مەبەستی ئەوەی هاونوسرای لێدوانەکە دەربهێنن.

  •    چۆن ئەو ماددە و کەرەستانەی کە بۆ تێستی خۆپشکنینەکە بەکاردەهێنرێت، پاش بەکارهێنانەکە فڕێ بدرێن؟

ئەگەر ئەنجامی تێستەکە نەرێنی بوو، دەتوانیت کە پاشماوەکان فڕێ بدەیتە ناو زبڵدانێکی گشتییەوە.

ئەگەر ئەنجامی تێستەکە ئەرێنی بوو، دەتوانیت دیسان پاشماوەکان فڕێ بدەیتە نا و زبڵدانێکی گشتییەوە، بەڵام لەناو دوو عەلاگەی داخراودا.

پاشماوەکانی تێستی خۆ پشکنینەکە فڕێ نادرێنە ناو زبڵدانە شینەکانی ریسایکلین، وە فڕێنادرێتە ناو ئاوەڕۆکان.

  • چی دەبێت ئەگەر ئەنجامی خۆتێستکردنەکە ئەرێنی بێت؟

ئەگەر ئەنجامی خۆتیستکردنەکە ئەرێنی دەرچوو، پێویستە کە کارتی قوتابخانەی (خوێندکاران) بە ئەنجامی ئەرێنی دەربهێنیت، لێدوانی ئەنجامی ئەرێنی تێستەکە بۆ هەمووانە( مامۆستایان، ئەندامانی س.ت.پ / س.ت.ها، بەشی بەڕێوبەرایەتی و ئەندامانی تری قوتابخانەکانە).

هەروەها، پێویستە کە دووبارە تێستێکی تر بکەیت ( دووبارە ) لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا، چ لە نەخۆشخانەیەکی گشتی، چ لە نەخۆشخانەیەکی مەدەنی یان لەسەر خەرجی خۆتان بێت.

ئەگەر تێستی دووەمیش ئەرێنی بوو، پەیڕوەی پابەندیەکانی ئیۆدی دەکەیت، ئەگەر ئەنجامی تێستی دووەم نەرێنی بوو، شوێنگەیەکی دەوڵەتی دووپاتنامەیەك دەردەکات کە ئەنجامی نەرێنی تێستەکە دەسەلمێنێت. لەو حاڵەتەدا خوێندکاران، مامۆستایان، ئەندامانی س.ت.پ/س.ت.ها وە هەروەها بەشی بەڕێوبەرایەتی و کارمەندەکانی تریش دەگەڕێنەوە قوتابخانە یان فێرگاکە بە پیشاندانی ئەو بەڵگەنامەی سەرەوە.

  • )  چۆن دەتوانم کە تێستی دووەم ئەنجام بدەم؟

لیستێك بە هەموو شوێن و ناونیشانەکانەوە کە بەیانیان کاردەکەن لە ڕۆژی دووشەممە بۆ هەینی و هەروەها یەکشەمانیش لێرەدا بەردەستخراوە: https://self-testing.gov.gr/eody-stathera-simeia.pdf

          لە لیستەکەدا دەتوانن کە بە ڕێکی شوێنەکە و کاتی کارکردنەکە ببینیت، بۆ ئەوەی کە لەو شوێنانەدا بخرێیتە ژێر چاودێری و توێژینەوەوە بۆ کۆڤید-١٩، پێویستە کە بەڵگەنامەکەی ماڵپەڕی self-testing.gov.gr پێشکەش بکەیت،

         ( ئەنجامی تاقیکردنەوەی خۆتێستکردنەکە )، لە ڕۆژی دووشەممە بەرواری ١٢ی نیسانەوە دەتوانیت کە دووبارە تێستکردنەوە لەو نەخۆشخانە و شوێنگە تەندروستیە دەوڵەتیانەدا ئەنجام بدەیت.

  • ئەگەر کەسێك تێستی تەواوی بۆ کۆڤید-١٩ کردبێت یان تێستی خێرایی بۆ کۆڤید-١٩ کردبێت، پێویست دەکات کە تێستی پشکنینی خۆیی بکات؟

ئەگەر تێستی تەواو یان تێستی خێراییت کردبێت ٧٢ کاتژمێر پێش دەستپێکردنی قوتابخانە ڕۆژی دووشەممە 

( ١٢ی نیسان ) یان پێنج شەممە ( ١٥ ی نیسان ) پێوسیت ناکات کە جارێکی تر تێستی خۆپشکنینەکە بکەنەوە.

  • ئەگەر ئەنجامی تێستی خۆپشکنینەکە << ناتەواوبێت/ ڕاست نەبێت >> دەبێت چی بکەم؟

بۆ حاڵەتی دەگمەنی << ناتەواوی/ نا ڕاستی >> ئەنجامەکە، دەتوانن کە یەکێك لەو شوێنگە تەندروستیە دەوڵەتیانە بەسەر بکەنەوە کە لەم لیستەدا نوسراون، لێرەدا: 

https://self-testing.gov.gr/eody-stathera-simeia.pdf.

(12        پاساوی ئامادەنەبوون: لە حاڵەتی  ئەنجامی ئەرێنی تێستی خۆپشکنینەکەدا، چۆن دەسەلمێنرێت کە بۆ ماوەی ١بۆ٢ ڕۆژ ئامادە نەبیت هەتا دووبارە تێستەکە دەکەیتەوە؟

            ئەو ئامادەنەبوونانە تۆمار ناکرێن لەلایەن قوتابخانەوە بە مەرجێك کە ئەنجامی تاقیکردنەوە / تێستی دووەم پیشان بدەن، تێستی دووەم پێویستە کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا ئەنجام بدرێت، هەر لەبەر ئەو هۆیەش شوێنگە تەندروستیە دەوڵەتیەکان ڕۆژی یەکشەممە کاردەکەن.

(13  بۆ تەمەنی کام خوێندکاران ڕێگەپێدراوە کە بتوانن بە ئامکای خوێندکار لە دەرمانخانەکاندا تیستی پشکنینی خۆیی وەربگرن؟

هەموو خوێندکاران ( مێردمنداڵ و پێگەیشتووەکان ) کە لە قوتابخانەکاندا دەخوێنن، هەروەها خوێندکارانی فێرگەکان و خوێندنگا تایبەتیەکانی هەموو ئاستەکان ڕێگەپێدراون کە تیستی پشکنینی خۆیی لە دەرمانخانەکاندا وەربگرن بە پیشاندانی ئامکا کەیان.  

(14 پێویستە کە ئەو مامۆستا و خوێندکارانەی کە کوتانەکەیان کردووە، خۆتێستکردن بکەن؟

    بەڵێ.

3. پابەندیەکانی پاراستنی ناکاوی پێویست – سنورداری هاتووچۆکردن

  • بەپێی یاسایی پەیڕەوکراوی ئێستا، نەخشەی  یۆنان دابەشکراوە بەسەر ئەو هێڵە مەترسیدارانەی خوارەوە کە بە ڕەنگی جۆراوجۆر دەستنیشان کراوە، بەپێی هەڵسەنگاندن و سەلماندنی مەترسیدار بۆ نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩:
    • ئاستی یەکەم ا / ڕەنگی پرتەقاڵی بەکاردەهێنرێت بۆ ناوچەیەك کە لە ژێر چاودێریدایە.
    • ئاستی دووەم ب/ ڕەنگی سوور بۆ ئەو ناوچانەیە کە  مەترسیدارن
    • ئاستی سێیەم ت/ ڕەنگی سووری تۆخ بۆ ئەو ناوچانەی کە زۆر مەترسیدارن

         زۆر گرنگە کە ئاست و / ڕەنگی ناوچەیەکە بزانن کەلێی دەمێننەوە، چونکە بۆی هەیە کە ڕێکار و پابەندی جیاواز 

         پەیڕەو بکرێت، نەخشەی فەرمی سەلامەتی و پارێزبەندی تەندروستی لە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ لێرەدا بەر دەستخراوە لە:

     : https://covid19.gov.gr/covid-map/.


زانیاریەکان سەبارەت بە پابەندییەکان لە ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە لە لێشڤۆس، لە سامۆس، لە کۆ، لە لێرۆ وە لە خییۆ، لە ئۆردوگا کراوەکانی میواندارێتی دا، هەروەها بۆ هەموو ئەو شوێن و جێگایانەی کە پێشوازی و میوانداری کەسانی وڵاتانی سێیەم دەکەن لە ناو ولاتدا…

  • هاتووچۆکردنی هاوڵاتیانی ولاتانی سێهەم کە لە ئۆردوگاکانی  پێشوازی و ناسینەوە و ئۆردوگاکانی تری میواندارێتیدا لە سەرانسەری یۆنان دا دەمێننەوە، بە شێوەیەکی کاتی سنووردارکراوە و پەیڕەویەکان لە لایەن پۆلیسی یۆنانیەوە جێبەجێ دەکرێت.
  • 2.    ڕۆژانە لە کاتژمێر ٧ی بەیانی هەتا 9ی ئێوارە ڕێگەدراوە بەو کەسانەی کە لە ئۆردوگاکانی

پێشوازی و ناسینەوە و ئۆردوگاکانی تری سەرانسەری وڵاتدا دەمێننەوە کە کەسانێك لەبری خێزان یان لە بری کۆمەڵە کەسێکەوە هاتووچۆبکەن بۆ نزیکترین بازارەکان بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکان، لەو ناوچانەی کە هێڵەکانی هاتووچۆی تێدایە دەبێت دوورەپەرێزی تێکەڵ بوون و قەرەباڵخی بکەن، پۆلیسی یۆنانی جێبەجێکردنی ئەو ڕێکار و پابەندیانەی سەرەوە دەسەپێنێت.

  • دەزگای یەکەمی پێشوازی و ناسینەوە و هەروەها بەڕێوبەرایەتی ئۆردوگاکان و خانەکانی میواندارێتی هاوڵاتیانی وڵاتانی سێیەم ئاگاداردەکەنەوە بە پەیامی نوسراو یان بە پەیامی دەنگی، بەو زمانانەی کە پەناخوازان تێدەگەن، هەروەها یەکە خزمەتگوزاریەکانی تریش کە لەو شوێنانە و دەوروبەری ئەو شوێنانەدا کاردەکەن، سەبارەت بەو ڕێکار و پابەندیانەی کە باسمان کرد و پەیڕەوکردن و جێبەجێکردنیان، لە دوای پەیوەندیکردن بەو یەکە خزمەتگوزاریانە و بەشی خزمەتگوزاری ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان، بە مەبەستی نوسین و ناردنی ناوی ئەو کەسانەی کە لەو بەش و یەکانەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکاندا کاردەکەن، هەروەها یەکەکانی کۆمەڵگەی دانیشتوان، بەمەبەستی ئەوەی کە بەرپرسیارێتی ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە و خانەکانی میواندارێتی ڕێگە هاتووچۆکردنی کەسەکان بدات،هاتووچۆکردن کە پەیوەندی نییە بە نیشتەجێکردن، خواردن و چاودێریکردنی پزیشکی پەناخوازان لە ناوچە و سنوورە دیاریکراوەکاندا، پێویستی بە وەرگرتنی موڵەت هەیە لە لایەن بەرپرسانی ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە و خانەکانی میواندارێتی یەوە.
  • پشتگیری بەشە یاساییەکان بۆ هاوڵاتیانی ولاتانی سێیەم کە لە ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە و خانەکانی میواندارێتیدا لە سەرانسەری وڵاتدا دەمێننەوە، سەردان ڕێگەپێدراوە پاش وەرگرتنی موڵەت لە بەرێوبەرایەتی ئۆردوگاکانی پیشوازی و ناسینەوە و خانەکانی میواندارێتیدا، وە تەنها بۆ شوێنێکی دیاریکراو کە ئاسایی بێت، ئەو کارمەندانەی کە لە ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە و خانەکانی میواندارێتیدا کاردەکەن پێویستە کە پەیڕەوی ڕێکارەکانی پارێزگاری تەندروستی بکەن و هەروەها پابەندی پارێزبەندیە تەندروستیە کەسیەکان بن، بەپێی ڕاگەیاندنەکانی ڕێکخراوەی تەندروستی گشتی نیشتیمانی ( ئیۆدی ) و بەڕێوبەرایەتی گشتی پاراستنی هاوڵاتی.
  • لە ناو ئۆردوگاکانی پیشوازی و ناسینەوە و خانەکانی میواندارێتی سەرانسەری وڵاتدا یەکەی بەشی تەندروستی هەن وە ئامادەن بە مەبەستی چارەسەرکردن و چاودێریکردنی ئەگەری تووشبووانی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ و توێژینەوە و چاودێریکردنی تەندروستی ئەو کەس کارمەندانەی کە لە ئۆردوگاکان و خانەکانی میواندارێتیدا کاردەکەن.
  • پۆلیسی یۆنانی بەرپرسە لە جێبەجێکردنی ئەو پابەند و ڕێکارانەی کە لەسەرەوە ئاماژەی بۆکراوە سەبارەت بە سنوورداری هاتووچۆکردن وە بۆی هەیە کە هەندێك فەرمان بدرێت بەمەبەستی ڕێکخستن و ئاسانکاری هاتووچۆی ئۆتۆمبێلەکان و دانانی هێڵی چاودێری و پشکنینی پۆلیس و بلۆکی کاتی لەسەر ڕێگاوبانەکان دا. 
  • بڕیارە وەزاریەکە جێبەجێ ناکرێت بۆ حاڵەتی گواستنەوە یان هاتووچۆی پەناخوازان و بێ ڕەگەزنامەکان، هەروەها ئەوانەی کە پەنابەرێتی سیاسی یان لاوەکیان ( مرۆییان ) وەرگرتووە لە کاتێکدا ئەو گواستنەوەیە ئەنجام دەدرێت بە یەکێك لە هێڵەکانی ( وەك پاپۆر، فرۆکە، قیتار، پاس و ئۆتۆمبێل) لەبەر تەندروستی گشتی یان لە چوارچێوەی بەرنامەی میواندارێتی و نێشتەجێکردنی ئەو کەس و حاڵەتانەی کە لەسەرەوە ئاماژەی بۆ کراوە ( وەك بەرنامەکانی هیلیۆس، ئێستییا ٢ وە ئێستییا ٢٠٢١).
  • بەپێی ڕێژکاریکردنی  بڕیارە وەزاریەکە، چوونەژورەوەی هاوڵاتیانی وڵاتانی سێیەم بۆ ناو خانەکانی میواندارێتی و  ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە لە سەرانسەری وڵاتدا بەدەرکراوە لەو بڕیارە، لە چوارچێوەی بەرنامەی گواستنەوەی کۆمەڵی کە لە لایەن دەزگای یەکەمی پێشوازییەوە جێبەجێ دەکرێت.
  • بە پێی ڕێژکاریکردنی بڕیارە وەزاریەکە، نیشتەجێکردنی نوسینگە ناوچەییەکانی دەزگای پەنابەری (ن.ن.پ) بەدەرکراون لە بڕیارەکە، ئەگەر چی ئەو نوسینگانە لە پێوەری نوسینەگەکانی پەنابەری ناوچەکاندا بن یاخود نا، کارگوزاریەکانیان هەڵنابەسترێت لە حاڵەتی گواستنەوە دا، بەڕێوبەرایەتی ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە و سەرپەرشتیاری نوسینگەی پەنابەری ناوچەکە، بە هاوکاری لەگەڵ پۆلیسی یۆنانی دا، هەموو ئەو ڕێکارانە جێبەجێ دەکەن بەمەبەستی سەلامەتی گواستنەوەکە، مانەوە و نیشتەجێکردنی کارمەندانی نوسینگەی پەنابەری، هاوڵاتیانی ولاتانی سێیەم، پارێزەران و ڕاوژکارە یاساییەکانیان، وەرگێرەکان و تەواوی ئەو کەسانەی کە گرنگی تایبەتی خۆیان هەیە بە مەبەستی  نیشتەجێ بوونی نوسینگەی پەنابەری ناوچەکە.

بەکارهێنانی دەمامکی دەموولووت فەرمیە، بە دەر لە منداڵان کە تەمەنیان لە خوار ٤ ساڵەوەیە، وە هەروەها ئەو حاڵەتانەی کە بەهۆی باری تەندروستیەوە پێویست نییە کە دەمامک ببەستن..

دەتوانن کە  پەیوەندی بکەن بە دەزگا بەرپرسەکان و بەڕێوبەرایەتی شوێنی میواندارێتییەکەی کە لێی دەمێننەوە سەبارەت بەو ڕێکار و پابەندیانەی تر کە لە شوێنی مانەوەکەتان جێبەجێ دەکرێت.

4.دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی

  • پێوسیتە کە دەمامکی ناپزیشکی لە سەرانسەری وڵاتدا بەکاربهێنرێت، لە هەموو شوێنە دەرەکی و ناوەکی یەکاندا، لەگەڵ شوێنی کارکردندا، بەدەر لەو شوێنانەی کە تەنها شوێنکارێکی کەسیە و کەسانی تر لەو شوێنەدا نین، لە بەکارهێنانی دەمامک بەدەرن: ا) ئەو کەسانەی کە بەهۆی بواری تەندروستیەوە نابێت دەمامک بپۆشن و پێویستە کە بەڵگەنامەی پزیشکی پیشان بدەن، وەك نەخۆشی رەبۆ، وە ب) منداڵان کە تەمەنیان لە خوار ٤ ساڵەوەیە، سەرپێچیکردن لە بەکارنەهێنانی دەمامک، سزای باجدانی ٣٠٠یورۆی هەیە.
  • سوپەرمارکێت: هەموو کڕیارەکان پێوسیتە کە جۆری دەمامکی  N95 یان FFP2  یان دوو دەمامکی نەشتەرگەری یان قوماشی ببەستن، سەرپێچیکردن سزای باجدانی ٣٠٠ یۆرۆی هەیە.
  • هێڵەکانی گواستنەوە: هێڵەکانی گواستنەوەی گشتی بە ڕێژەیەکی کەمتر هاتووچۆ دەکەن و زۆرینەی پڕبوون لە ٪٨٥ وە هەموو نەفەرەکان پێوسیتە کە جۆری دەمامکی  N95 یان FFP2  یان دوو دەمامکی نەشتەرگەری یان قوماشی ببەستن، لەناو تەکسی و ئۆتۆمبێلی تایبەتیدا ڕێگەپێدراوە تەنها ٣ کەس بە شۆفێرەکە، بۆ حاڵەتی تر ڕێگەپێدراوە ئەگەر مێردمنداڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بێت یاخود بۆ حاڵەتی تایبەتی تەندروستی کەسێك کە پێویست بکات هاوەڵی لەگەڵدا بێت.
  • شوێنی پەرستگاکان: کاتی بەسەرکردنەوەی پەرستگکان، بۆ( نمونە: کەنیسە و هتد..)، پێوسیتە کە دامامک ببەستن، چوونە ژوورەوە ڕێگەپێدراوە بە بڕوانامەی تەواوی کوتاندن، یان بڕوانامەی تووشبوونی کۆڤید-١٩، یاخود بە پشکنینی پی سی ئار یان پشکنینی خێرایی.
  • چێشتخانە، شوێنی خواردنەوە، قاوەخانە: بەکارهێنانی دەمامک ناچارییە بۆ چوونەژوورەوە، هاتووچۆکردن لەناو شوێنەکە و هاتنەدەرەوە.
  • بەکارهێنانی بەرزکەرەوەکان ( مەسعەدە ): بەکارهێنانی دەمامکی ڕوومەت ناچارییە.

5.کردنەوەی قوتابخانەکان

هەموو چالاکییە پەروەردەییەکان بە ‌ئامادەبوون بۆ باخچەی ساوایان، سەرەتایی، ناوەندی، ئامادەیی لە ١٠ی مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢سەر لەنوێ دەستی پێکردوەتەوە.

  • هەموو چالاکییە پەروەردەییەکان بە ئامادەبوون لە قوتابخانە ئامادەییە گشتی و پیشەییەکان دەستیان  بە بەردەوامی چالاکی پەروەردەیی کردۆتەوە.
  • هەموو چالاکییە پەروەردەییەکان بە ئامادەبوون لە باخچەی ساوایان، ڕەوزەکان، قوتابخانەی سەرەتای و ناوەندی دەستیان بە بەردەومی چالاکی پەروەردەیی کردۆتەوە.
  • هەموو چالاکییە پەروەردەییەکان بە ئامادەبوون لە فێرگە یەکەییە تایبەتەکاندا دەستیان بە بەردەوامی چالاکی پەروەردەیی کردۆتەوە.
  • هەموو خوێندکاران – چ ئەوانەی کوتانیان کردووە و ئەوانەش کە کوتانیان نەکردووە – ئامادەبوونیان هەیە لە وانەکاندا، پێویستە کە هەفتەی دووجار پشکنینی خۆیی کۆڤید-١٩ بکەن، بۆ زانیاری زیاتر: سەیری ( بڕگەی ئاماژەبۆکراو بکە ).
  • لەماوەی ئامادەبوون لە چالاکییە پەروەردەییەکانی قوتابخانەدا، بەکارهێنانی دەمامک ناچارییە لە هەموو شوێنە دەرەکی و ناوەکیەکانی قوتابخانەدا.
  • لە زانکۆکاندا، هەموو چالاکییە پەروەردەییەکان بە ئامادەبوون بەردەوامیان هەیە لە ( وانەکاندا، تاقیکردنەوەکاندا، کتێبخانەکان  و هتد..)، هەروەها بۆ ئەو خوێندکارانەش کە دەرچووی بەشە پیشەیی/ یەکەییەکانن و ڕاهێنانی پراکتیکی دەکەن.
  • تاقیکردنەوەکان لە خوێندنگا دەولەتی و مەدەنیەکاندا، لە فێرگەکانی زمانە بیانیەکان، لە فێرگەی یەکەی ڕاهێنان و بڕوانامەی پیشەیی ئەنجام دەدرێن بە پابەندبەندی زیاتر بە مبەستی پاراستنی تەندروستی گشتی.
  • بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە و ئایینەکان لە بەرواری ٢٧ی ئایاری ٢٠٢١، ئامادەنەبوونەکانی هەموو خوێندکاران کە تۆمارکراون یان تۆماردەکرێن کە خوێندکاران بەرپرسن نین لە هۆکاری ئامادەنەبوونەکە بەڵام بە هۆی ئەو حاڵەتە ئەستەمانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی بۆکراوە، ئەو ئامادەنەبوونانە تۆمارناکرێن لە ساڵی خوێندی ٢٠٢٠-٢٠٢١ وە ٢٠٢١-٢٠٢٢ دا.
  • تاقیکردنەوە گشتییەکان کە بۆ چوونە ناو فێرگە باڵاکان و زانکۆکان دەدرێت، بەم زووانە ڕادەگەیەندرێت.

بۆ ئەوەی بتوانیت کە پشکنین و بەدواداچوون بۆ قوتابخانەیەکی دیاریکراو بکەیت بەمەبەستی ئەوەی بزانیت کە ئایا لەو قوتابخانەیە چالاکییە پەروەردەییەکان ڕاگیراوە، پشکنین لەو لیستەدا بکە کە لە ماڵپەری وەزارەتی پەروەردەدا هەیە، 

( بەس بەزمانی یۆنانی ):    https://www.minedu.gov.gr/covid19-schools.html.

زانیاری سەبارەت بە خوێندن لە دوورەوە کە لێردە بەدەستخراوە لە لایەن وەزارەتی پەروەردەوە. ( تەنها بە زمانی یۆنانی ):

https://www.minedu.gov.gr/exetaseis-2/1650-covid19/44445-21-03-2020-odigies-gia-tin-eks-apostaseos-ekpaidefsi.

بۆ ئەوەی بتوانیت پەیوەندی بکەیت بەپلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی خوێندن لە دوورەوە ی وەزارەتی پەروەردە وە، لێردە کلیک بکە

:https://mathainoumeasfaleis.gov.gr/tilekpedefsi/

6.کارکردنی دەزگای پەنابەری

  • دەزگای پەنابەری خزمەتگوزاری گشتی پێشکەش دەکات بە پێی وەرگرتنی وادەی بەرنامەڕێژکراو.
  • سەردانی پەناخوازان، نێر/ مێ، بۆ نوسینگەکانی دەزگای پەنابەری و لیژنەی پێداهەڵچونەوەی پەنابەرێتی پێویست بەو پەیڕەویانەی خوارەوە دەکات: ١. بڕوانامەی کوتان دژ بە کۆڤید-١٩ یان بڕوانامەی تووشبوونی کۆڤید-١٩، / ٢. پشکنینی گەردیلەی نەرێنی ( PCR ) بۆ کۆڤید-١٩ کە ئەنجام درابێت لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابووردوودا یاخوود پشکنینی خێرایی کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابووردوودا ئەنجام درابێت، ( بۆ ئەو کەسانەی کە کوتانیان نەکردووە ). مێردمنداڵان لە نێوان ٤ بۆ ١٧ ساڵیدا، دەتوانن کە ئەنجامی پشکنینێکی خۆیی ( self-test ) پیشان بدەن کە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابووردوودا ئەنجام درا بێت، ئەو کەسانەی کە لە ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوەدا نیشتەجێن، چ لە دوورگەکاندا یان لە ناو شارەکاندا، بەدەرن لەو پابەند و پەیڕەویانەی سەرەوە.
  • لەکاتی سەردانکردنی دەزگای پەنابەری دا، بەکارهێنانی دەمامکی ڕوومەت و هەروەها پەیڕەوکردنی ١.٥ یەکمەترونیو بۆ نێوانمان ناچارییە.
  • لە هەموو حاڵەتێکدا، پەناخوازان پێوسیت دەکات کە ماڵپەری ئەلیکترۆنی دەزگای پەنابەری بەکاربهێنن:

                                                                                applications.migration.gov.gr.          

لە حاڵەتێکدا وە بە هەر هۆکارێك نەتانتوانی لە ڕۆژکاتی وادەکەتاندا ئامادەبن لە دەزگای پەنابەری، تکاتان لێ دەکەین کە پێش وادەکە دەست بەجێ نوسینگەی تایبەتی دەزگای پەنابەری ئاگاداربکەنەوە، یان هەمان ڕۆژ بە هەر شێوەیەك کە لەتواناتاندا هەیە ( ماڵپەرەکە، ناردنی ئیمەیڵ، فاکس، تەلەفۆن ).

   دەروازەی دیجیتاڵی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری

(applications.migration.gov.gr)

لە ڕۆژی سێ شەممە ٢٠.١٠.٢٠٢٠، پەناخوازان دەتوانن وادە وەربگرن بە شێوەی ئەلیکترۆنی، وە دووپات دەکرێتەوە کەوا لەو ڕۆژەوە، دەزگای پەنابەری تەنها لە ڕێگەی وەرگرتنی وادەی ئەلیکترۆنییەوە خزمەتگوزاری پێشکەش دەکات،

ئەو کاروبارانەی خوارەوە تەنها بە وادە وەرگرتن ئەنجام دەدرێن:

  • خشتەکراوی چاوپێکەوتنەکان
  • خشتەکراوی تۆمارکردنەکان
  • ڕادەستکردنی پشتگیرنامەکان تایبەت بە کەیسی پێکگەیشتنەوەی خێزانی ( کەیسی دوبلن ).

بەدەر لەوانە، دەکرێت کە کرداری تانەدان ( ئیستئناف ) بە بێ وادە وەرگرتن ئەنجام بدرێت، تەنها لەناو  ماوە دیاریکراوە یاساییەکەدا.

ئەو خزمەتگوزاریانەی تر کە بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی  ئەنجام دەدرێن بەبێ ئەوەی کە پێویست بە ئامادەبوونی سروشتی پەناخوازەکە بکات، بریتین لە:

  • گۆڕینی ناونیشانەکانی پەیوەندیکردن – ئیمەیل/ تەلەفۆن
  • گۆڕینی زانیاریە سەرەکیەکان
  • داواکاری بۆ دواخستن / پێشخستنی بەرواری چاوپێکەوتن
  • داواکاری دڵنیابوون لە ڕەوشی کەیسەکە
  • داواکاری جیاکردنەوەی دۆسیەکان / کەیسەکان
  • داوانامەی پێشکەشکردنی بەڵگەنامەکان
  • داواکاری وەرگرتنی کۆپی نوسراوەکانی ناو دۆسیەکە
  • داواکاری پشتگیری یاسایی
  • دەرهێنانی ژمارەی کاتی خزمەتگوزاری تەندروستی کاتی بیانی ( پەییپا ).

هەروەها سەبارەت بە کاروبارەکانی ئامادبوون لە لیژنەی پێداهەڵچوونەوەی پەنابەرێتی، پارێزەرانی موڵەتپێدراو کە نوێنەرایەتی یاسایی پەناخوازان دەکەن، دەتوانن هەموو ئەو بەڵگەنامانەی کە پشتگیری تانەدانەکە دەکەن بنێردرێن بە شێوەی ئەلیکترۆنی بۆ ئەو ناونیشانە ئەلیکترۆنییەی خوارەوە:

 [email protected]

7. پبەشداربوون لە خزمەتگوزاری تەندروستی دا

تەنها یەك ( ١ ) هاوەڵ / بەسەرکەرەوە بۆ هەر نەخۆشێك ڕێگەپێدراوە لە نەخۆشخانەکاندا، کلینەکاندا، پزیشگاکان و سەنتەری توێژینەوەکان دا.

* ئەو نەشتەرگەرییانەی کە بەرنامەڕێژییان بۆ کراوە ( ناوبەناو ) دەکرێن کە لەلایەن لیژنەی تەندروستی پەیوەندیدارەوە دیاریدەکرێت ( نەخۆشخانەکان، لیژنە تەندروستییەکانی ناوچەکان و هتد.. )

* نەخۆشەکان کە دێنە نەخۆشخانە دەوڵەتی و مەدەنییەکان بە مەبەستی توێژینەوە ناخرێنە ژێر پشکنینی تاقیگەییەوە، تیستی تاقیگەیی بۆ نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩.

* نەخۆشەکان کە دێنە نەخۆشخانە دەولەتی و مەدەنییەکان بە مەبەستی توێژینەوەکان پێش نەشتەرگەری یان توێژینەوە تایبەتییەکان کە پێدەچێت شیلاوی خڕۆکەی دەروست بکەن دەخرێنە ژێر پشکنینی تاقیگەییەوە ( تێستی تاقیگەیی یان خێرایی ) یەوە.

* نەخۆشەکان کە دێنە نەخۆشخانە دەوڵەتی و مەدەنییەکان بۆ بە شی حاڵەتە کتوپرو و ناکاوەکان، بێبەرن لە پشکنینیەکە، لە تێستکردنەکە.

* هاوەڵی نەخۆشەکان کە کوتانی تەواویان کردووە یان تووشبووی کۆڕۆنا بوون لە سێ مانگی ڕابوردودا، ناخرێنە ژیر پشکنینی تاقیگەییەوە پیش هاتنەژوورەوەیان بۆ ناو نەخۆشخانە دەوڵەتی و مەدەنییەکان و هەروەها یەکە پزیشکی و تەندروستییەکانی تر.

* هاوەڵی نەخۆشەکان کە کوتانیان نەکردووە و تووشبووی نەخۆشی کۆرۆنا نین، پێویستە کە بخرێنە ژێر پشکنینی تاقیگەییەوە ( تێستی تاقیگەیی یان خێرایی ) کە پێوسیتە تێستە ئەنجام بدرێت لەماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابوردوودا، واتا پێش ئەوەی کە سەردانی نەخۆشخانە دەوڵەتی و مەدەنییەکان و پزیشگا و یەکە تەندروستیەکان بکەن.

* هاوەڵی نەخۆشەکان کە کوتانیان کردووە یان تووشبووی نەخۆشی کۆرۆنا بوون لە سێ مانگی ڕابوردوودا و هاوەڵی نەخۆش دەکەن، دەخرێنە ژێر پشکنینی تاقیگەییەوە ( تێستی تاقیگەیی یان خێرایی ) لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابوردوودا پێش ئەوەی کە سەردانی نەخۆشخانەکان و یەکە پزیشکی و تەندروستییە دەوڵەتی و مەدەنییەکان بکەن.

* هاوەڵی نەخۆشەکان کە کوتانیان نەکردووە یان تووشبووی نەخۆشی کۆرۆنا نین و هاوەڵی نەخۆش دەکەن، دەبێت کە پشکنینی تاقیگەیی PCR بۆ نەخۆشی کۆڤید-١٩ بکەن، ٤٨ کاتژمێر پێش ئەوەی بێنە ژوورەوە بۆ ناو نەخۆشخانە و یەکە پزیشکی و تەندروستییە دەوڵەتی و مەدەنییەکان.

* هاوەڵی نەخۆشەکان کە سەردانی نەخۆشخانەکان دەکەن بۆ بەشی کتوپڕ و ناکاو ئەو ئەرکانەی سەرەوەیان لەسەر نییە.

8.پاکوخاوێنی کەسی و پارێزبەندی

ڕێنماییەکان بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی دروست وگونجاوی دەمامکی دەمولوت

  • دەستەکانتان بە باشی بە ئاو و سابوون دەشۆن یان بە کرێمی پاککژکەرەوەی دەستی پێش ئەوەی کە دەمامکەکە لە دەمولوتان ببەستن یان پێش ئەوەی کە بتانەوێت کە لای ببەن.
  • لە یەك کاتدا هەردوو لاستیکەکەی لە چەپ و راستی گوێکانتەوە ڕابکێشە، کاتێك کە دەمامکی دەمولوتەکە لادەبەیت دڵنیابەرەوە کە دەستت بەر پێشی دەمامکەکە نەکەوتووە، کاتێك دەمامکەکە تەر دەبێت لە دەمولوتتی بکەرەوە.
  • ئەگەر دەمامکەکە بۆ یەك بەکارهێنانە فرێی بدەرە ناو زابڵدانەوە، نەك زبڵدانی ریسایکلین، بە لاستیکەکان دەمامکەکە بگرە، دەمامکی یەك بەکارهێنان ریسایکلین ناکرێت هەربۆیە ناخرێتە زبڵدانی ریسایکلینەوە.
  • ئەگەر دەمامکەکە بۆ چەند جارێك بەکاردەهێنرێت ( دەمامکی قوماشی دەمولوت ) هەوڵ بدە بە زووترین کات بیشۆیت یان لە غەسالەدا یان بەدەست سابونی تایبەتی بە پلەی گەرمی ٦٠ڕ بێت و لەپاشان ئوتوی بکە.

بۆ زانین بەکارهێنانی دەمامکی دەمولوت پێوانێکی تەواوکەرە و جێگای پابەندیە سەرەکیەکانی پارێزبەندی ناگرێتەوە، وەك دوورەپەرێزی سروشتی ١،٥یەکمەترونیو بۆ نێواندان، یان هەناسەدانی تەندروست ( بەکارهێنانی دەستەسر کاتێك دەکۆکین یان دەپژمین ) پاکوخاوێنی دەستەکانمان و دوورەپەرێزی کە دەستمان لە روومەتمانەوە نەدەین.

بۆ پرسیارکردنی بەردەوام و بینینی ڤیدیۆ ماڵپەری ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی بەسەربکەرەوە، لێرەدا:

https://www.who.int/emergencies/diseases/novel-coronavirus-2019/advice-for-public/when-and-how-to-use-masks.

ڕێنماییەکان بەمەبەستی گۆشەگیرکردنی ماڵی کەسێك کە گومان هەیە تووشبووی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ بێت   

  • ئەو کەسانەی کە گومان هەیە یان بە دڵنیاییەوە تووشبووی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ بوون ( بۆ نمونە، ئەندامێکی خێزان، هاوڕێ، ناسراو، کارگوزەرانی بەشی چارەسەری تەندروستی) پێویستە کە چاودێری تەندروستیان بکەن ( پێوانی گەرمی لەش دووجار لە ڕۆژێکدا ) بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ لە کاتی تووشبوونەکەوە، زۆر گرنگە کە ڕۆژانە پەیوەندی بەردەوام هەبێت بە پزیشکی تایبەتەوە هەموو   ماوەی نەخۆشییەکە. 
  • لەحاڵەتێکدا ئەگەر ئەو کەسەی کە خراوەتە گۆشەگیریەوە نیشانەکانی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدانی تیدا دەرکەوێت( بۆ نمونە، تا، کۆکە، قورگ ئێشە، تەنگەنەفەسی ) پێویستە کە راستەوخۆ پەیوەندی بکات بە پزیشکە کەی یان بە ڕێکخراوەی تەندروستی گشتی نیشتیمانیەوە ( تەلەفۆن: ١١٣٥ یان ٢١٠٥٢١٢٠٥٤) ،
  • ڕێنمایی تایبەت بەوەی کە دەبێت چی بکەن لە کاتێکدا کە کەسێکی خێزانەکەت تووشی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ ببێت، ئەم ماڵپەرەی خوارەوە بەسەربکەرەوە: (  بەزمانی یۆنانی).

 بۆ خوێندکاران

پارێزبەندی تەندروستی گشتی

لەبیرتان نەچێت!

بکۆکە یان بپژمە بە ئانیشکی قۆڵت یان بە دەستەسرێك و یەکسەر فڕێی بدەرە ناو زبڵدانەوە، دەستەکانت دوور بگرە لە دەموچاوت، ناوبەناو دەستەکانت بۆ ماوەی ٢٠چرکە بە ئاو و سابون بشۆ، بەتایبەت پێش ژەمی نانخوارد و ئەو کاتانەی کە دەچیتە ئاودەستخانە،

بۆ خوێنداکاران: شتومەکەکانت لەگەڵ خوێندکارەکانی هاوڕێتدا مەگۆرەوە ( وەك، پاندان، پێنوس، لاستیك، مۆبایل، پارەی کاغەز، پارەی ووردە و هتد)، دوورەپەرێزی لە هەموو ئەوانی تر بۆ ماوەی ١،٥یەکمەترونیو بکە، لەناو وە لە دەرەوەی قوتابخانە، ئەگەر هەستانکرد کە نەخۆشن، یەکسەر دایکوباوک / یان بەخێوکەر / یان مامۆستاکە ئاگاداربکەنەوە و لە ماڵەوەی بمێننەوە هەتا ئەو کاتەی کە هەست دەن کە بە تەواوی بەش بوونەتەوە.                 لێردە کلیک بکە: link

9. سنورداری سەفەرکردن.

سنورداری سەفەرکردن

پێش ئەوەی سەفەر لە یۆنانەوە یان سەفەر بۆ یۆنان بکەن، زانیاری وەرگرن چونکە بۆ ی هەیە سنورداری هەبێت لە کاتی سەفەرکردنەکەتاندا، بۆ زانیاری زیاتر، ماڵپەرەکانی وەزارەتی دەرەوە:

 (https://www.mfa.gr/en/current-affairs/statements-speeches/welcome-to-greece.html),

ماڵپەری دەزگای رامیاری فرۆکەوانی

 (http://www.ypa.gr/el/news

وە ماڵپەری وەزارەتی کاروباری دەریایی و رامیاری دوورگەیی

 (https://www.ynanp.gr/el/gr-epikoinwnias-enhmerwshs/prostasia-apo-neo-koronoio-nomothesia/).

ئامۆژگاری بۆ گەشتیارەکان:

  • پێشبینی مەترسی بۆ گەشتیارەکان لاوەکییە، ڕێنمایی گەشتیارەکان دەکەین کە دوورەپەرێزبن لە

سەفەر کردنی نەخواست بۆ ئەو ناوچانەی کە گومانی گواستنەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩یان هەیە. لینک کردن:    Σύνδεσμος.

  • * ئەگەر تا تان هەبوو یان / هەوکردنی کۆئەندامی هەناسەدان وەك تەنگەنەفەسی یان کۆکە بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ پاش گەرانەوەکەتان، ئامۆژگاریتان دەکەین کە لەماڵەوە بمێننەوە و ئەکسەر داوای یارمەتی بزیشکی بکەن و باسی سەفەرکردنی پێش وەختان بکەن. یاخود پەیوەندی بکەن بە ڕێکخراوەی تەندروستی گشتی نیشتیمانییەوە ( ١١٣٥، ٢١٠-٥٢١٢٠٥٤).
  • هەموو گە/شتیاران کە سەفەر دەکەن بۆ وڵاتی یۆنان ( تەنانەت منداڵانیش لە سەروی ٥ ساڵەوە) پێوسیت بە بڕوانامەی دیجیتاڵی کۆڤید دەکات کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە دەدرێت بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە ڕێکەوتنامەی شینگڵدان، وە بۆ ئەو وڵاتانەی کە لە دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دان و بەشدارن لە سیستەمی دیجیتاڵی کۆڤیدی یەکێتی ئەوروپادان یاخود بڕوانامەی تێستی تاقیگەیی PCR بۆ کۆڤید-١٩، کە پێویستە ئەنجام درابێت ٧٢ کاتژمێر پیش ئەوەی بێتە ناو وڵاتی یۆنان، یاخود تێستی خێرایی کۆرۆنا ( Rapid ) کە  ٢٤ کاتژمێر پێشتر ئەنجام دراوە، بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن کە ماڵپەری فەرمی حکومەت بەسەربکەنەوە لێرەدا: https://travel.gov.gr/#/
  • گەشتیاران لەکاتی گەشتنیان پێ دەچێت کە بخرێنە ژێر پشکنینی خێراییەوە، کە دەبێت نەرێنی دەربچێت، لە حاڵەتێکدا ئەگەر تێستەکە ئەرێنی دەربچێت، ئەوا کەسەکە دەخرێتە کارادینەی ٥ پێنج ڕۆژییەوە، چ لە ماڵی خۆیدا یاخود لە شوێنکی تردا کە لەلایەن دەزگا بەرپرسەکانەوە دیاریدەکرێت.
  • بۆ زانیاری سەبارەت بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان، تیبینی بکە  بۆی هەیە کە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ کاردانەوەی هەبێت لەسەر گەشتەکەتان بۆ هاتن و ڕۆشتن لە وڵاتی یۆنان. دەتوانن کە زانیارییە گرنگەکان سەبارەت بە گەشتەکەتان بۆ هاتن یان ڕۆشتن لە یۆنان بدۆزنەوە لە ماڵپەرەکانی ( یاتا )دا، واتا ماڵپەری  کۆمەڵەی گواستنەوەی ئاسمانی نێودەوڵەتی، لێرەدا:https://www.iatatravelcentre.com/world.php

وە لێرەدا: https://www.aia.gr/traveler/travellers-info/faq-for-covid19

هەموو ئاگاداریەکانی دەوڵەتی یۆنان پشت دەبەستێت بەو ڕێنومایانەی لە لایەن حکومەتی یۆنانیەوە گیراونەتەبەر، ناوەرۆکی ئاگاداریەکانی دەوڵەتی یۆنان شەرت نیە هاوتابێت لەگەڵ بۆچوونەکانی کۆمیسیۆن. تکایە تێبینی ئەوە بکە کە کورتەی ئاگاداریەکانی دەوڵەتی یۆنان وەك بەڵگەنامەی ڕەسمی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ڕەچاو ناکرێن، بۆ ئەم مەبەستە، ئەگەر بە پێویست زانرا، پێویستە هەموو سەرچاوە ولینکەکان پێشکەش بکرێن.

Last update: 08/02/2022