زانیارییەکان سەبارەت بە بەرنامەی یارمەتی دارایی دەوڵەت

بەرنامەی کۆمەکی دارایی  کۆمیسیۆنی  باڵای  نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ  کاروباری  پەنابەران  لە کۆتاییەکانی مانگی (٩) ئەیلولی ٢٠٢١ دا  کۆتایی پێ هاتووە،  وە  لە مانگی (١٠)  تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ وە   دەسەڵاتدارانی یۆنان بەرپرسن لە دابینکردنی کۆمەکردنی پەناخوازان بە مەبەستی ئەوەی بتوانن کە پێداویستیە سەرەکیەکانیان دابین بکەن.

بەپێى بڕیاری حکومەت، کۆمەکی دارایی دەدرێت تەنها بەو پەناخوازانەی کە لە بنکەی فەرمی پێشوازی و میواندارێتیدا دەمێننەوە، پەناخوازان کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە مافی پەنابەرێتیان پێ دراوە،  ئەگەر دەیانەوێت  کە  داواکاری  پێشکەش  بکەن  بۆ شوێنی مانەوە  لە بنکەیەکی فەرمی میواندارێتیدا،   پێویستە    بەدواداچوون  بە ڕێنماییەکانی  داواکاری  ناردنەکە دا  بکەن  لەو ماڵپەڕەی خوارەوە دا:

https://help.unhcr.org/greece/living-in-greece/access-to-cash-assistance/ .

هەرکاتێک  دەسەڵاتدارانی  یۆنان  زانیاری  زیاتر  بڵاوبکەنەوە  سەبارەت  بە  شێوازی   وەرگرتنی  کۆمەك   بۆ  دابینکردنی  پێداویستییە  سەرەکییەکانیان  لە  داهاتوو دا،  ئەوکاتە  کۆمیسیۆنی  باڵای  نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ کاروباری  پەنابەران   ئەو زانیارییانە  بە  گشتی  بڵاودەکاتەوە.

  • بڕی یارمەتییە داراییەکە پەیوەستە بە ژمارەی ئەندامانی خێزانەوە، جیادەکرێتەوە و دابەش دەکرێت بە تەواوی یان بە نیوەیی، بەشی نیوەیی یارمەتییە داراییەکە دەدرێت بەو سوودمەندانەی کە شوێنی نێشتەجێبووندا دەمێننەوە و خۆراکیان پێ دەدرێت، بەڵام تەواوی یارمەتییە داراییەکە دەدرێت بەو سوودمەندانەی کە خۆراکیان پێ نادرێت.
  • بڕی یارمەتییە داراییەکە بەو شێوەی خوارەوە دەستنیشانکراوە:

لەو شوێنانەی کە خۆراك نادرێت:

  • ١٥٠ یوورۆ بۆ یەك کەس،
  • ·       ٢٧٠ یوورۆ بۆ ژن و پیاوێك یان بۆ یەك بەخێوکەر بە یەك منداڵەوە،
  • ·       ٣٢٠ یوورۆ بۆ خێزانێك کە لە سێ کەس پێکهاتووە و
  • ·       ٤٢٠ یوورۆ بۆ خێزانێك کە لە چوار کەس و زیاتر پێکهاتووە

لەو شوێنانەی کە خۆراك دەدرێت:

  • ٧٥ یوورۆ بۆ یەك کەس،
  • ·       ١٣٥ یوورۆ بۆ ژن و پیاوێك یان بۆ یەك بەخێوکەر بە یەك منداڵەوە،
  • ·       ١٦٠ یوورۆ بۆ خێزانێك کە لە سێ کەس پێکهاتووە و
  • ·       ٢١٠ یوورۆ بۆ خێزانێك کە لە چوار کەس و زیاتر پێکهاتووە
  • بەرنامەی یارمەتییە داراییەکە لەلایەن دەزگا دەوڵەتییەکان بە هاوکاری ڕێکخراوەی حەوانەوەی گشتی کاثۆلیکی

Catholic Relief Services (CRS). جێبەجێ دەکرێت.

  • بەرنامەی یارمەتییە داراییەکە بە بڕیاری هاوبەشی وەزاری ڕێکدەخرێت، بڕیاری ٢٨٥٧ ( ڕۆژنامەی حکومەت، ب، ٣١٢٠/٢٩،٩،٢٠٢١ ).

پرسیارەکان و وەڵامەکان سەبارەت بە جێبەجێکردنی بەرنامەی یارمەتییە داراییەکە لە لایەن

دەزگا دەوڵەتییەکانەوە

  • چۆن دەتوانم دەستم بگات بە یارمەتییە داراییەکە؟

یارمەتییە داراییەکە دەدرێت بە ئێوە و بە ئەندامانی خێزانەکاتان لەو شوێنی نیشتەجێبوونانەی کە بۆتان دەستنیشانکراوە، وە لە لایەن دەزگا دەوڵەتییەکانەوە گوازراونەتەوە بۆ ئەو شوێنانە، شوێنی نیشتەجێبوونەکان بۆی هەیە کە پێکهاتبێت لە ئۆردوگا کراوەکانی ناو شار و شارۆچکەکان، ئۆردوگای پێشوازی و ناسینەوە لە دوورگەکان، بەرنامەی نیشتەجێکردنی ئێستییا، وە هەروەها ئەو خانە میواندارێتیانەی کە هاوکاری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری ین.

بەرنامەی یارمەتی دارایی دەدرێت بە پەناخوازانی پاراستنی نێودەوڵەتی، لە حاڵەتێکدا کە لە ئۆردوگا و خانە فەرمییە کاندا دەمێننەوە کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە بۆیان دەبینکراوە، ڕێکخراوەی نیشتەجێکردنتان بەرپرسە لەوەی کە کارتی یارمەتی پیدانی داراییتان پێ بدات لە پاش چوونە ژوورەوەتان بۆ ناو ئۆردوگا یان خانەی نیشتەچێبوونەکەتان.

  • پێدەچێت کە یارمەتییە داراییەکە کام لە پێداویستیەکانتان دابین بکات؟

یارمەتییە داراییەکە دەدرێت بەمەبەستی ئەوەی یارمەتیتان بدات بۆ ئەوەی بتوانن کە پێداویستییە سەرەکیەکانتان دابین بکەن، وەك خۆراك، جلوبەرگ، پێڵاو، جۆری پاکژی کەسی، تەلەفۆن  و ئینتەرنێت، هاتووچۆکردن لە ناوچەی مانەوەکەتدا، هەروەها پێداویستیە سەرەکیەکانی قوتابخانە و خەرجی داودەرمان تا کۆتای مانگ کە بڕی پارەکە دەخرێتە سەر کارتەکەتان.

کارتەکەتان هیچ بڕە پاشماوەیکی تێدا نییە و دەتوانن کە بەکاریبهێنن و خەرجی لەسەر بکەن لە پاش ئەوەی کە  بڕە پارەی مانگانەکەی دێتە سەر کارتەکەت.

  • چۆن دەتوانم کە بەردەوام ئەو یارمەتییە داراییە مانگانەییە وەربگرم؟

بۆ ئەوەی بتوانیت کە  ئەو یارمەتییە داراییە مانگانەیە بە بەردەوامی وەربگیرت، پێوسیت دەکات کە ئەو ڕێنماییانە کە لە لایەن ڕێکخراوەی نیشتەجێکردنتان دەدرێت جێبەجێی بکەن کە دووپاتکردنەوەی ئامادەبوونی خۆتان و ئەندامانی خیزانەکەتانە لە شوێنی مانەوەکەتاندا، هەموو مانگێك ڕێکخراوەی نیشتەجێکردنەکەتان دووپاتی مانەوەی خۆت و ئەندامانی خیزانەکاتان دەکات، وە تەنها لە دوای ئەو دووپاتکردنەوەیە دەتوانن بەردەوام یارمەتییە داراییەکە وەربگرن.

  • ئایا دەتوانم کەهاوکات تەواوی یارمەتییە داراییەکە و خواردن وەربگرم؟

 نەخێر، ئەو مافەتان نییە، سوودمەندان کە لە خانە و ئۆردوگاکاندا دەمێننەوە و خۆیان خوردن دروست دەکەن، تەواوی یارمەتییە داراییەکەیان پێ دەدرێت، سودمەندان کە لە خانە و ئۆردوگاکاندا دەمێننەوە و خواردنیان پێ دەدرێت، نیوەی یارمەتییە داراییەکەیان پی دەدرێت.

  • ئایا دەتوانم کە داوای یارمەتی دارایی زیاتر بکەم لە کاتێکدا کە هەموو پارەکەم خەرج کردبێت پیش ئەوەی کە بڕە پارەی مانگانەی داهاتووم پێ بدرێت؟

هیچ جۆرە یارمەتییەکی دارایی دیکەتان پێ نادرێت لەکاتێکدا کە پارەکەتان تەواو بووبێت پێش ئەوەی کە بڕە پارەی مانگانەی داهاتووت پێ بدرێت، کە جێبەجێ دەکرێت لە مانگی داهاتوودا، ئەوە مانای ئەوەیە کە دەبێت بە ووریایی بوودجەکە بەکاربهێنن  و پارەکەتان بەشێوەیەك خەرج بکەن کە تەواو نەبێت پێش ئەوەی مانگانەی داهاتوو وەربگرن.

ئەگەر پێوسیتان بە پشتگیری و ڕێنمایکردن هەیە بۆ چۆنیەتی بەکارهێنانی بوودجەکەتان، تکایە پەیوەندی بکەن بە هێڵی تەلەفۆنی پشتگیریکردنی بەرنامەی یارمەتییە دارایییەکەوە.

  • جۆن دەتوانم کە کارتی یارمەتییە داراییەکە بەکاربهێنم؟

دەتوانن کە کارتی یارمەتییە داراییەکە لە هەموو ئامێرە بانقییەکانی پارە ڕاکێشان لە سەرانسەری وڵاتی یۆنادا بەکاریبهێنن و دەتوانن کە پارە ڕابکێشن بە کارتەکەتان و ئەو کۆدە نهێنییەی کە لەکاتی وەرگرتنی کارتەکەدا وەریدەگرن، یان دەتوانن کە بەکاریبهێنن لە فرۆشگاکان و بازارگە گشتییەکاندا کە خەرجی ئەلیکترۆنی پەسەند دەکەن بە کارتی Mastercard، لەناو وڵاتی یۆناندا، کارتی یارمەتییە داراییەکە ناتوانرێت کە بۆ کرنی شتوومەک لە ڕێگەی ئەلیکترۆنییەوە بەکاربهێنرێت.

پێتان ڕادەگەیەنین کەوا بانقە یۆنانیەکان باج وەردەگرن بۆ ئاڵوگۆری پارە لە ئامێرەکانی پارە ڕاکێشاندا، دەتوانن کە هەموو ئەو بڕە پارەیەی کە لە کارتەکەدا هەیە ڕایبکێشن، یاخود کارتەکە بەکاربهێنن لە کاسەی خەرجی فرۆشگاکاندا.

  • چۆن دەتوانم کە کارتی یارمەتییە داراییەکە چالاك بکەم؟

کارتەکەتان لەناو نامەیەکی داخراودا بەدەست دەگات بەبێ ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی تێدابێت، کاتێك کە گواستنەوەی بڕە پارە دەکرێت، ئاگاداردەکرێنەوە کە ڕێژەی بڕە پارەکە چەندە کە هاتۆتە ناو کارتەکەتان، زۆر گرنگە کە کۆدە نهێنیەکە هەڵبگرن و بیپارێزن و بە هیچ کەسێکی نەدەن و نەیڵێن.

  • دەتوانم چی بکەم ئەگەر کارتەکەم وونکرد یان کارتەکەم کارنەکات؟

تکایە پەیوەندی بکەن بە هێڵی تەلەفۆنی پشتگیریکردنی یارمەتییە داراییەکە یاخود تەلەفۆن بکەن بۆ ژمارەی تەلەفۆنی ٢١٠٣٣٠٠١٧٠ لە دووشەممە بۆ هەینی لە کاتژمێر ٩ ی سەرلەبەیانی هەتا ٣ی پاش نیوەڕۆ، یان ئەو ماڵپەرە بەسەربکەرەوە:

  http://greecehelpline.crs.org/  بۆ ئەوەی فۆرمە تایبەتەکە پڕبکەنەوە و پرسیارەکەتان بنێرن، بە شێوەیەکی تر دەتوانن کە ئەو کۆدە تایبەتە ئەلیکترۆنییەی خوارەوە بەسەربکەنەوە و فۆرمە تایبەتەکە پڕبکەنەوە و پرسیارەکەتان بنێرن.

تکاتان لێ دەکەین دوورەپەرێزبن لە پڕکردنەوەی  فۆرمی زیادە بۆ هەمان پرسیار کە پڕیدەکەنەوە، هەموو جارێك کە فۆرمێکی نوێ پڕدەکەنەوە و دەینێرن لە بەشی خوارەوەی لیستەکەدا دەردەکەوێت، ڕێنمایتان دەکەین کە تەنها یەك فۆرم بە پرسیارەکەتانەوە پڕبکەنەوە و بینێرن و چاوەڕوان بن هەتا کارگوزەرانی هێڵی تەلەفۆنی پشتگیریکردن لە زووترین کاتدا پەیوەندیتان لەگەڵدا بکەن.

  •  کەی کارتەکەم دەگۆردرێت؟

کارتەکەتان بەدەست دەگات لەکاتی کاروباری دابەشکردنی کارتەکان لەناو خانە یان ئۆردوگای نیشتەجێبوونەکەتان، تکایە ڕێنمای وەربگرن لەو ڕێکخراوەی کە بەرپرسی شوێنی نیشتەجێبوونەکەتانە و ئاگاریان بکەنەوە بە شوێنی مانەوەکەتان بە مەبەستی ئەوەی ئاگاربکرێنەوە بۆ ئەو ڕۆژکاتەی کە کارتەکان دابەش دەکرێن.

  • خێزانەکەم دەتوانێت لە یەك کارت زیاتری هەبێت؟

بۆ ئەو سوودمەندانەی کە هەڵبژێردراون، کە لە کاتێکدا یەك ژمارە کەیسی پەنابەرییان هەیە بەپێی خشتەی زانیاریەکانی دەزگای پەنابەری، یەك کارتی یارمەتییە داراییەکەیان پێ دەدرێت.

  • چۆن بزانم کەوا کارتەکەم پارەی هاتۆتە سەر؟

ئەگەر مەبەستانە کە مانگانە ئەو زانیاریەتان پێ بگات، پێویستە کە کە بەرنامەی ڤایبەر دەبەزێنن بە مەبەستی ئەوەی بتوانن کە ئەو ئاگادارکردنەوەیەتان پێ بگات، زۆر گرنگە کە یەك ژمارە تەلەفۆنی ڕێك و تەواو بدەن بەمەبەستی ئەوەی بەو پەڕی دڵنیایی و بەبێ دابڕان بتوانرێت پەیوەندیتان لەگەڵدا بکرێت، چ بە پەیوەندی تەلەفۆنی ڕاستەوخۆ بێت یان لەڕیگەی نامەوە بێت، بۆ ئەوە مەبەستە دڵنیاببنەوە کەوا ژمارە تەلەفۆنەکاتان داتای تێدایە.

هەروەها، پێتان ڕادەگەیەنین سەبارەت بەو حاڵەتەی سەرەوە و حاڵەتەکانی دیکەوە کە پەیوەستن بە هەڵخەڵەتان، گەندەڵی، فرییودانی رەگەزی، توندوتیژی، گێچەڵکردن، یان ئەگەر بتانەوێت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەن لەگەڵ یەکێك لە کارگوزەرانی هێڵی تەلەفۆنی پشتگیرکردنی یارمەتییە داراییەکە، هەروەها دەتوان کە پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی: ٢١٠٣٣٠٠١٧٠.

بۆزانیاری زیاتر:

https://migration.gov.gr/en/ris/epidomata/

MoMA Cash Assistance Programme Frequently Asked Questions (FAQ)

MoMA Programme Cash Assistance Helpline Contact Info

Refugee.Info’s updated articles on the Cash Assistance program in the following languages: