هێڵەکانی هاوکاریکردنی تەلەفۆنی


1) ١٠٥٦ – هێڵی تەلەفۆنی نیشتیمانی بۆ یارمەتیدانی منداڵان، رزگارکردن ١٠٥٦ ڕێکخراوی ( زەردەخەنەی منداڵ ).

بەخۆرایی، ٢٤ کاتژمێر، ڕۆژانە، تیمێکی خۆبەخشی تایبەتی وەرگێری زمانەکانی عەرەبی و فارسی دابینکراوە وە هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی بەستراوە بە ژمارەی ١١٢ی ئەوروپییەوە بۆ حاڵەتە کتوپرەکان و هەوەها پەیوەستە بە رێکخراوی ساوا وە.

ئامانجی سەرەکیهێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی پارێزگاریکردن و پاراستنی مەفەکانی منداڵانە.

هەواڵنامەکان وەردەگرێت تایبەت بەو منداڵانەی کە – رووبەرووی لێدان و توندوتیژی دەبنەوە.

تێهەڵچوونی دەستبەجێی دەبێت لە حاڵەتێکدا ئەگەر منداڵان لە مەترسیدابن.

پشتگیری دەرونی بۆ منداڵان و هەرزەکاران دابین دەکات و ڕێنمایی بەخێوکەران و فێرکەران دەکات.

پێڕاگەیاندن و ڕێنمایکردن لەسەر ئەو بابەتانەی کە تایبەتن بە مافەکان و پاراستنی منداڵان.

گفتوگۆکردنە تەلەفۆنییەکان شاراوەن و تۆمار ناکرێن.

هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی ئەندامە لە تۆری هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی نێودەوڵەتی.

(Child Helpline International).


2) بەرنامەی نامەناردن بۆ ١٠٥٦

بەرنامەی نامەناردن بۆ ١٠٥٦، پێکهاتەیەکی تری هێڵی نیشتیمانی یارمەتیدانی تەلەفۆنییە بۆ منداڵان، رزگارکردن ١٠٥٦، کە ئەمە شێوازێکی نوێی پەیوەندیکردنی ڕاستەوخۆیە بەمەبەستی ئەوەی کە منداڵان هەست بە سەلامەتی زیاتر بکەن و بتوانن بە نوسراوەیی پەیوەندی بکەن.

لەڕێگەی بەرنامەی نامەناردن بۆ ١٠٥٦، منداڵان خزمەتگوزاری و ڕێنمایی و پشتگیرکردنیان بۆ دەبین دەکرێت لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە. بەرنامەی پەیوەندیکردن بۆ ١٠٥٦، خاڵ و ستونی دیاریکراوی تێدا بەردەستخراوە، هانی منداڵان دەدات کە لە ژینگە و دەوروبەرێکی ئاسایشدا بیروڕای خۆیان دەرببڕن:

  • داڕێژراوە بە تایبەت بۆ منداڵان
  • بەخۆرایی و شاراوەیە
  • بە هەموو جۆرە ئامێرێکی ئەلیکترۆنی دەتوانیت بچیتە ژورەوە.
  • ٢٤ کاتژمێر کاردەکات، ٣٦٥ ڕۆژ لە ساڵێکدا.
  • پێکهاتووە لە دەرونناسان و کۆمەڵناسانی بە ئەزموون کە دەستبەجێ خزمەتگوزاریت بۆ دابین دەکەن.
  • منداڵان دەپارێزێت و هەموو مەرجەکانی پاراستنی کەسی لەخۆدا گرتووە لە ماوەی پەیوەندیکرنەکەدا.

بۆ زانیاری زیاتر: https://www.hamogelo.gr/gr/en/paidia-thimata-vias:chat-1056/


3) ١١٠٧ – هێڵی نیشتیمانی پاراستنی منداڵان

بەخۆرایی، ٢٤کاتژمێر / ڕۆژانە

دەستبەجێ بۆ هەر حاڵەتێکی کتوپڕ و لەناکاو هەموو زانیاری و ڕێنماییەك بەردەستخراوە، هەروەها پشتگیری دەرونی و کۆمەلایەتی لەسەر ئەو بابەتانەی کە منداڵان و هەرزەکاران پێوەی سەرقاڵن یان ئەگەر لە مەترسیدابن.

پەیوەندیکردن بە دەزگا بەرپرسەکانەوەدەستبەجێکاری ڕاستەوخۆیمیکانیزمی حاڵەتە کتوپڕەکان.

دایکان و باوکان یان بەخێوکەران زانیاری و ڕێنمایی وەردەگرن لەسەر ئەو بابەتانەی کە تایبەتن بە منداڵەکانیان و هەروەها پەیوەستن بە دەوری بەخێوکەری خۆیان.

ئەم بەرنامەیە پەیوەستە بە ناوەندی نیشتیمانی هاودەنگی کۆمەڵایەتییەوە کە سەر بە وەزارەتی کار و بەباتە کۆمەڵایەتییەکانە.

مانگی ئاداری ٢٠٢١ دامەزراوە، وە پەیوەستە بە وەرگرتنی هەر زەنگدان و پەیوەندیکردنێك کە پەیوەستە بە شێوازەکانی توندوتیژی دژ بە منداڵان و هەرزەکاران. هێڵی تەلەفۆنی پشتگیری ڕاستەوخۆی کۆمەڵایەتی ژمارە ١٩٧ سەر بە تۆڕی خزمەتگوزارییەکانە کە لەلایەن ناوەندی نیشتیمانی هاودەنگی کۆمەڵاسیەتیییەوە دابین کراوە.


4) ١١٦١١١ – هێڵی تەلەفۆنی ئەوروپی بۆ پشتگیرکردنی منداڵان و هەرزەکاران کە لەلایەن ڕێکخراوی ( زەردەخەنەی منداڵ ) وە خزمەتگوزاری دەکرێت.

بەخۆرایی، ٢٤ کاتژمێر/ ڕۆژانە.  تیمێکی خۆبەخشی تایبەتی وەرگێری زمانەکانی عەرەبی و فارسی دابینکراوە وە هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی بەستراوە بە ژمارەی ١١٢ی ئەوروپییەوە بۆ حاڵەتە کتوپرەکان و هەوەها پەیوەستە بە رێکخراوی ساوا وە.

هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی ڕێنمایکردن و پشتگیری دەرونی بۆ منداڵان و هەرزەکاران، هەروەها  بۆ بەخێوکەران و فێرکەران بۆ هەر بابەتێك کە پێوەی سەرقاڵن.

ئەو ژمارەیە لە هەموو وڵاتانی ئەروپا کاردەکات! پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان شارەوەن.

ئەو هێڵی تەلەفۆنییە ئەندامە لە تۆری هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی نێودەوڵەتی.  (Child Helpline International).


5) ٨٠٠١١/ ٨٠٠١٥ – هێڵی یارمەتیدان " پشتگیری دەکەم " .

بەخۆرایی، لە دووشەممە بۆ هەینی: لە ٩ی بەیانی بۆ ٣ی پاش نیوەرۆ.

یەکەی تەندروستی هەرزەکاران، بەشی ب لە پزیشگای منداڵانی زانکۆی ئەسینا کارگوزاری هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی پشتگیری دەکەم ٨٠٠١١ و ٨٠٠١٥ بەڕێوە دەبات، کە سەربە سەنتەری سەلامەتی ئەنتەرنێتی یۆنانیەوەیە کە لەژێ چاودێریکردنی کۆمیسۆنی ئەوروپیدایە.

تایبەتە بە مێردمنداڵان و خێزانەکانییان.

پشتگیری و ڕێنمایی بەردەسدەخات لەسەر بابەتەکانی چۆنیەتی بەکارهێنانی ئەنتەرنێت، بەکارهێنانی تەلەفۆنی دەستی و گەمە ئەلیکترۆنییەکان.( هەراسانکردن، ئاڵوودەبوون، مادەی زیانبەخش، منداڵ فرۆشی و هتد ).

 


6) ١١٥٢٥ – هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی " پێکەوە بۆ منداڵ " ی کۆمەڵەی " پێکەوە بۆ منداڵ " .

خەرجی زەنگی ناوخۆ، لە دووشەممە بۆ هەینی: کاتژمێر ٩ی بەیانی بۆ – ٩ی شەو.

ڕێنمایکردنی منداڵان، هەرزەکاران، بەخێوکەران و فێرکەران.

بەبێ بەرامبەر پشتگیرکردنی تەندروستی دەرونی منداڵان تایبەت بە بابەتەکانی توندوتیژی خیزانی و مندالانی کەم ئەندام یان مندالان بە حاڵەتی تەندروستی تایبەتەوە.


7) ٨٠٠١١٣٢٠٠٠ – هێڵی یارمەتیدانی منداڵان – داکۆکیکاری منداڵان

بەخۆرایی، دووشەممە بۆ هەینی: لە ٩ی بەیانی – هەتا ٤ی ئێوارە

هێڵی تەلەفۆنی داکۆکیکاری منداڵان، زەنگی پەیوەندیکردنی منداڵان و هەرزەکاران وەردەگرێت هەتا تەمەنی ١٨ ساڵ.


8) ١١١٨٨ – ناوەندی لێپێچینەوەی تاوانی ئەلیکترۆنی ( وەزارەتی ئاسایشی گشتی و پاراستنی هاوڵاتی ).

هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ناونیشانی لێپێچینەوەی تاوانی ئەلیکترۆنی بەمەبەستی سکاڵا تۆمارکردن لەسەر ئەو تاوانکاریانەی کە لە ڕێگەی ئەنتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێن و تایبەتن بە بابەتی پاراستنی مێردمنداڵانەوە، وەك پۆرنۆگرافیای منداڵان، خەڵەتاندن، سوسەکردنی مێردمنداڵان لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا هتد.

هاوڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بکەن بە هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنییەوە ٢١٠٦٤٧٦٤٦٤.

٠٠٣٠٢١٣٢١٢٨٨٨٨ وە ٠٠٣٠٦٩٤٢٧٧٣٠٣٠هێڵی تەلەفۆنی میکانیزمی نیشتیمانی کاردانەوەی دەستبەجێی کتوپڕی بۆ منداڵانی بێهاوەڵ کە لە شوێنگەی دژوار و نالەباردا دەژین.

پەیوەندی بکەن بە میکانیزمی نیشتیمانی کاردانەوەی دەستبەجێی کتوپری، بەرێوبەرایەتی تایبەتی پاراستنی مێردمنداڵانی بێهاوەڵ سەر بە ( وەزارەتی کۆچ و پەنابەری )، بۆ هەموو منداڵانی بێهاوەڵ کە لە شوێنگەی نالەبارو دژواردا دەژین.


9) هێڵی تەلەفۆنی میکانیزمی نیشتیمانی کاردانەوەی دەستبەجیی کتوپری

  • یارمەتی دەدات بە ناسینەوە و دۆزینەوەی منداڵان کە پێویستیان بە یارمەتی دانە ( ٠٠٣٠-٢١٣٢١٢٨٨٨٨ وە ٠٠٣٠-٦٩٤٢٧٧٣٠٣٠، لەڕێگەی واتچاپ و ڤایبەرەوە) بەردەستخراوە بە ٦ زمان و لەو ڕۆژ وکاتانەدا:

دووشەممە – هەینی ٨ی بەیانی – هەتا ١٠ی شەو

شەممە ١١ی بەیانی – هەتا ٧ی ئێوارە

هێڵی هاوکاریکردنی تەلەفۆنی و یەکەی تایبەتی سنورەکان:

  • دڵنیابوونە لەوەی کەوا منداڵان هەرگیز ڕووبەرووی مەترسی فریودان و لێدان و توندتیژوی نابنەوە لە ڕێگاکاندا.
  • هاوکاری دەکەن بۆ دۆزینەوە و پارێزگاریکردنی مێردمنداڵانی بێهاوەڵ کە بێ لانەن یاخود لە بارودۆخی سەخت ودژوار و نالەباردا دەژین.
  • دەستبەجێ دابینکردنی شوێنی مانوە بۆ مێرمنداڵە بێهاوەڵەکان.
  • ئاسانکاری کردن لە دەزگا بەرپرسەکان بەمەبەستی تۆمارکردنییان.
  • پشتگیری دەرونی، یاسایی و پزیشکی و وەرگێریان دەکرێت.
  • ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنی باشترین بەرژەوەندی بۆ منداڵان.

 


10) ١١٦٠٠٠ – هێڵی تەلەفۆنی ئەوروپی بۆ منداڵە وونبووەکان – نادیارەکان لە ڕێگەی ( ڕێکخراوی زەردەخەنەی منداڵ لەسەر ئاستی نیشتیمانی دا )

بۆ ولاتی یۆنان، ڕێکخراوی زەردەخەنەی منداڵ، ئەو پێکهاتە نیشتیمانییەیە کە ئەرکی هەڵسوڕانی هێڵی تەلەفۆنی ئەروپی ١١٦٠٠ لە ئەستۆدایە بۆ دۆزینەوەی منداڵە وونبووەکان –  نادیارەکان.

بەدابینکردنی پشتگیری تەواوی منداڵان کە وونبوون – دیارنەماون وە هەروەها هاوکاری و خزمەتگوزاری بۆ خێزانەکانیان.

بەخۆرایی، ٢٤ کاتژمێر/ ڕۆژانە. تیمێکی خۆبەخشی تایبەتی وەرگێری زمانەکانی عەرەبی و فارسی دابینکراوە وە هێڵی یارمەتیدانی تەلەفۆنی بەستراوە بە ژمارەی ١١٢ی ئەوروپییەوە بۆ حاڵەتە کتوپرەکان و هەوەها پەیوەستە بە رێکخراوی ساوا وە.

پەیوەندیکردن و هەواڵگواستنەوە دەکرێت شاراوە یان ئاشکرا بێت، هاوکاریکردن تایبەتە بە حاڵەتی ئەو منداڵانەی کە بێ سەروشوێنن ( هەڵهاتنی هەرزەکاران، فراندن، فراندن لەلایەن بەخێوکەرەوە، وونبوونی مەترسیدار ) هەموو هەواڵەکان دەدرێنە دەزگا بەرپرسەکان.

هێڵی هاوکاریکردنی تەلەفۆنی ١١٦٠٠٠ پێکهاتووە لە کەسانی کۆمەڵناس و دەرونناسی بە ئەزمون وە ئامادەباشیان تێدا هەیە بۆ خزمەتگوزاری لە سەرانسەری وڵاتدا ٢٤کاتژمێری شەو و ڕۆژ، ٣٦٥ ڕۆژ لە ساڵێکدا.

زەنگدان بۆ هێڵی ١١٦٠٠٠ بەخۆراییە لە ڕێگەی تەلەفۆنی گشتی و دەستییەوە، لە ئامێری تەلەفۆنی ڕێگاوبانەکاندا پێویست بە بەکارهێنانی کارت ناکات، وە هەروەها بە سیم کارتەکانیش پێویست ناکات کەوا وەحدەیان تێدا بێت.

هێڵی هاوکاریکردنی تەلەفۆنی ئەندامە لە تۆری هێڵی هاوکاریکردنی تەلەفۆنی نێودەوڵەتی دا.

(Child Helpline International).