ئاگادارکردنەوەی سودمەندان سەبارەت بە کۆکردنەوە و پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانیان لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران  دەزگایەکی تایبەتمەندی نەتەوە یەکگرتووەکانە پەیامی  دابینکردنی پاراستن و چارەسەری کێشەی  پەنابەرانە لە سەرانسەری جیهاندا.

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە نزیکەوە کار لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە دەکات کە میوانداری پەنابەران دەکەن. ڕۆڵی کۆمیسیۆنی باڵا لە هەر چوارچێوەیەکدا جیاوازە. لە یۆنان ،کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ڕێکارەکانی تۆمارکردنی فەرمی ئەنجام نادات، بەڵگەنامەی ناسنامەی کەسی دەرناکات و پشکنینی داواکاری پەنابەری ناکات. دەوڵەتی یۆنان دەسەڵاتی تایبەتی هەیە بۆ ئەنجامدانی ئەم ڕێکارانە. لە چوارچێوەی یاسایی کارپێکراودا، دەسەڵاتدارانی یۆنان زانیارییە کەسییەکانی تۆ کۆدەکەنەوە و پرۆسێسیان دەکەن.

Rectangle

کاتێک زانیاری کەسی خۆتان لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران هاوبەش دەکەیت (ناو، ناوی بنەماڵە یان پاشناو، ڕەگەزنامە، بەرواری لەدایکبوون، شوێنی لەدایکبوون، ئەندامانی خێزان، ناونیشان و هتد)، لەوانەش زانیاری هەستیار وەک باری تەندروستی، ڕەگەز، ئایین، هۆکارەکانی هەڵهاتن، پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، پێویستە بزانیت کەوا کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو  زانیارییە کەسییانە ئێوەدا دەکات و پێتان ڕادەگەیەنێت ماف و ئەرکەکانت چین.

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران تەنها دەتوانێت زانیارییە کەسییەکانتان کۆبکاتەوە و بەکاریان بهێنێت (“پرۆسەکاری”) زانیارییە تایبەتمەندییەکانی ئێوە بکات پشتبەستن بە ڕەزامەندی خۆتان، بە مەبەستی ئەنجامدانی کارە مرۆییەکانی کۆمیسیۆنی باڵا یان، لە بارودۆخی تایبەتدا، بە مەبەستی پاراستنی بەرژەوەندییە بنەڕەتییەکانتان، سەلامەتی و پاراستنی ئێوە یان بۆ سەلامەتی و ئاسایشی ئەوانی تر.

لە یۆنان، ئەو مەبەستەی کە داوات لێدەکرێت زانیارییە کەسییەکانت بدەیت بە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئەوەیە کە بتوانێت بەپێی توانای خۆی یارمەتیتان بدات، بە هاوکاری لەگەڵ ڕێکخراوەکان – و هاوکارەکانیتردا.

ئەو یارمەتییە لەوانەیە بەشی ڕێنمایی کردن و ڕاوێژکاری، ڕەوانەکردن بۆ دەزگای تر، خزمەتگوزارییەکانی ئاوێتەبوون لەو بەرنامانەی کە پەیوەستن بە وەرگرتن و ئاوێتەبوون. هەروەها منداڵان و گروپە لاوازەکانی تر دەتوانن سوودمەند بن لە جۆرەکانی تری هاوکاریکردن، هەر وەک پشتگیری و دەستێوەردانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بەمەبەستی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە تایبەتمەندەکانی حکومەت یان یارمەتی و خزمەتگوزارییەکانی تردا.

ستافی خزمەتگوزارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئاگادارت دەکەنەوە لەوەی کە دەتوانیت بە شێوەیەکی مەنتقی چاوەڕێی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بیت کە دەتوانێت چۆن یارمەتی حاڵەتەکەی ئێوە بدات.

Rectangle

پێویستە ئاگادار بیت کە هەموو ئەو زانیارییە کەسییانەی کە ئێستا و لە داهاتوودا پێشکەشی دەکەیت بە نهێنی دەمێننەوە. ئەمەش بەو مانایەیە کە زانیارییەکانی تۆ بە شێوەیەکی پارێزراو لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران هەڵدەگیرێن و تەنها بۆ هاوکارانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران دەستیان پێدەگات کە پێویستە بۆ مەبەستێکی دیاریکراو ئەوەی کە پەیوەندی بە کەیسەکەتەوە هەیە بیزانن.

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لەوانەیە داتای زانیارییەکانی کەسی ئێوە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتی میوانداردا دابەش بکاتەوە، واتە ولاتی یۆنان، ئەگەر پێویست بوو، بەپێی ئەو مەبەستەی کە داوای لێدەکرێت. هەروەها پێدەچێت کە زانیارییە کەسییەکانی ئێوە لەگەڵ دەزگا هاوکارەکانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئەو مەبەستانەی کە لە سەرەوە باسکراون هاوبەش بکرێن. دەزگا هاوکارەکان پابەندن بە یاساکانی پاراستنی زانیارییەکان و هەروەها پابەندن بە سیاسەتی پاراستنی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران،  بۆ ئەوەی زانیارییە کەسییەکانت بە پارێزراوی بمێننەوە و بە نهێنی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت. کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران زانیارییە کەسییەکانی تۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی وڵاتی خۆتدا دابەش ناکات، هەروەها زانیارییە کەسییەکانی تۆ بۆ لایەن ئە کەسانی سێیەم ئاشکرا ناکرێت، تەنها بە ڕەزامەندی خۆتان نەبێت.

_______________________________________

هەمیشە زانیاری دروست بدە. گرنگە زانیاری دروست و تەواو پێشکەش بکەیت. بەپێی ئامانجی تایبەتی کەیسەکەت، دەتوانیت کە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئاگاداربکەیتەوە ئەگەر پێویست بکات کەوا زانیاریەک لە دۆخی کەسی خۆتدا بگۆریت (بۆ نموونە پێکهاتەی خێزان). ڕەتکردنەوە یان نەدانی زانیاری کەسی داواکراو / یان  شاردنەوەی زانیارییە کەسییەکانی لەوانەیە ببێتە هۆی ئەوەی کە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران نەتوانیت کە لە ڕێگەی دەزگا هاوبەشەکان و هاوکارەکانیەوە  یارمەتیتان بدات.

پێویستە ئاگادار بیت کە مافی دیارکراو و تایبەتتان هەیە سەبارەت بە زانیارییە کەسییەکانتان:

 ☼ دەستڕاگەیشتن: تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە کەسییەکانت بکەیت وەک چۆن لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران تۆمارکراوە.

 ☼ ڕاستکردنەوە و سڕینەوە: تۆ مافی ڕاستکردنەوە یان سڕینەوەی زانیارییە کەسییەکانت هەیە کە نادروست، ناتەواو، زیادە یان زیادەڕۆییە، بە مەرجێک بەڵگەی فەرمی پیشان بدەیت نادروستی یان ناتەواوی زانیارییەکە بسەلمێنێت.

 ☼ ناڕەزایەتی: تۆ مافی ئەوەت هەیە ناڕەزایەتی دەرببڕیت بەرامبەر بە پرۆسێسکردنی زانیارییە کەسییەکانت بە هۆکاری پەیوەست بە دۆخی تایبەتی کەسی خۆتەوە.

بۆ پێشکەشکردنی داواکاری یان پرسیارێک لە چوارچێوەی ئەم داتایانەدا، تکایە نامەیەکی بە ئیمەیڵ بنێرە بۆ ئەم ناونیشانە:

                                       . [email protected]