ژمارە فریاگوزاریەکان

خزمەتگوزاری فریاگوزاری ئەوروپی: 112

پۆلیس: 100

خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە: 199

فریاگوزاری پزیشکی: 166

پاسەوانی کەناراوەکان : 108

زانیاری و هێڵە گەرمەکان

هێڵی سەرچاوەی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە

ژمارەی تەلەفۆن 1109

زمانەکان: کاتێک پەیوەندی دەکەیت، گوێت لە پەیامێک دەبێت کە بە زمانی یۆنانی لێدەدرێت پاشان بە ئینگلیزی. چەند کارگێڕێك لە بەردەستن بۆ ئەوەی بە ژمارەیەک زمانی تر قسەت لەگەڵ بکەن.  بەڵام دەبێت سەرەتا 2 دابگریت بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ پسپۆڕێکدا قسە بکەیت.

سکرتاریەتی گشتی یەکسانی جێندەری

ژمارەی تەلەفۆن: 15900

زمانەکان: ئینگلیزی، یۆنانی

گەڕاندنەوەی پەیوەندییەکانی خێزان(خاچی سووری یۆنانی)

ژمارەی تەلەفۆن: 210 52 3300 43

کاتی کردنەوەی: دووشەممە – هەینی: 8:30 – 10:30

زمانەکان: ئینگلیزی، یۆنانی،فەرەنسی

پاراستنی منداڵ (“زەردەخەنەی منداڵ”)

بۆ منداڵێک یان هەرزەکارێک، یان ئەگەر منداڵێک یان هەرزەکارێک دەناسیت کە قوربانی دەستدرێژییە، لە مەترسیدایە یان پێویستی بە پاڵپشتی دەروونی هەیە

ژمارەی تەلەفۆن: 1056

زمان: هەموو کاتێك هەموو زمانەکان لەبەر دەستدا نین، لەوانەیە کەسانێك لە هێڵی گەرمەوە لەگەڵ وەرگێڕێکی زارەکیدا پەیوەندیت پێوە بکەن. ئەم زمانانەی لای خوارەوە پشتگێری دەکرێن: عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، فەرەنسی.

هێڵی گەرمی ئەوروپی بۆ منداڵانی ونبوو ژمارەی تەلەفۆن: 116000

هێڵی یارمەتی ئەوروپی بۆ منداڵان و هەرزەکاران ژمارەی تەلەفۆن: 116111

مەترسی خۆکوشتن(کلیماکا)

ژمارەی تەلەفۆن: 1018

زمانەکان: ئینگلیزی، یۆنانی

هێڵی گەرمی پشتگیری LGBTI

زانیاری دەربارەی پشتگیری بەردەست بۆ کەسانی هاوڕەگەزباز(نێر و مێ)، دووڕەگەز، ڕەگەزگۆڕاو و نێوان ڕەگەزەکان (LGBTI) لە یۆنان.

ژمارەی تەلەفۆن: 11528

کاتی کردنەوەی: دووشەممە – هەینی 13:00 – 21:00

زمانەکان: ئینگلیزی، یۆنانی

زمانی فەرەنسی بە پێی داواکاری بەردەست دەخرێت، هەندێک جار دەتوانرێت هەندێک زمانی دیکە ڕێکبخرێت بۆ پەیوەندی بەدواداچوون لە ڕێگەی سکایپەوە. داواکاری بۆ ئەم پەیوەندییە سکایپانە دەتوانرێت بە ئیمەیڵ بکرێت.