ڕێکارەکانی کۆمیسیۆن بۆ سکاڵاکردن

چۆنیەتی سکاڵاکردن لە بەد ڕەفتاری کارمەندێکی کۆمیسیۆن، نەتەوە یەکگرتووەکان یان ئاژانسێکی پەیوەندیدار.

کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران ژینگەیەکی متمانە پێکراوو بەڕێز و گشتگیر دابیندەکات بە شێوەیەك کە ئەو کەسانەی خزمەتیان دەکەین هەست بکەن بە ئاسایش و گوێیان لێ ڕابگیرێت، ئامادەکراو بن و بتوانن قسە لەسەر خۆیان و کەسانی تریش بکەن و هەستن بە گرتنەبەری کرداری توند و ڕوون، بە پێی پێویست، بۆ نەهێشتنی بەد ڕەفتاری یان نەهێشتنی سوودوەرگرتن و دەسدرێژی سێکسی لە لایەن کارمەندانی نەتەوە یەکگرتوەکانەوە.

پێویستە هەر کەسێك ترسی هەبێت یان شك بکات لە ئەگەری بەد ڕەفتاری یان سوودوەرگرتن و دەستدرێژی سێکسی لە لایەن کارمەندێکی کۆمیسیۆنی باڵا یان کارمەندێکی نەتەوە یەکگرتوەکان یان هەرکەسێك کە گرێبەستی هەیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان (بۆ نموونە کارمەندی ڕێکخراوە نا حکومیەکان)، بێ گوێدان بە پلەی ئەو کەسە، دەبێت سکاڵا لەو کەسە بکات.

بەد ڕەفتاری چییە؟

هەموو کارمەندانی نەتەوە یەکگرتوەکان پابەندن بە یاسا و ڕێنمایی تایبەت بە کارمەندی نەتەوە یەکگرتوەکان. بەد ڕەفتاری پێناسە دەکرێت بە پابەند نەبوون بەم یاساو ڕێنماییانەوە.

ئەگەری بەد ڕەفتاری ئەمانەی لای خوارەوە دەگرێتەوە:

  • سوودوەرگرتن ودەستدرێژی سێکسی لە ئەو کەسانەی خزمەت دەکرێن؛
  • ساختەکاری (بۆ نموونە تەزویر کردنی بەڵگەنامە)؛
  • گەندەڵی (بۆ نموونە وەرگرتنی پارە لە پەنابەران و کەسانی تر)؛
  • هەراسانکردن؛
  • دزی و ئیختیلاس (بۆ نموونە دزینی کەلوپەل و پارە)؛
  • دەستدرێژی وهەڕەشە و تۆڵە کردنەوە؛
  • کردار وهەڵسوکەوتێك کە ببێتە هۆی ناوزڕاندنی کۆمیسیۆن؛
  • پابەند نەبوون بە یاسا ناوخۆییەکانەوە .

سوودوەرگرتن و دەستدرێژی سێکسی چییە؟

بۆچوونمان ئاشکرایەو کۆمیسیاری باڵامان لە چەند بۆنەیەکدا دووبارەی کردۆتەوە: کە بەد ڕەفتاری سێکسی بێ پاساوە و دەبیت لەناوببرێن لە هەموو ئۆپەراسیۆنەکانی کۆمیسیۆنی باڵادا.

  • کار دەکەنە سەر ئەو کەسانەی خزمەتدەکرێن.
  • سوودوەرگرتنی سێکسی پێناسە دەکرێت بەوەی کە  بە کردەوە یان بە هەوڵدان بۆ خراپ سوودوەرگرتن لە پێگەی کەسێك بە هۆی بوونی لە دۆخی بێهێزیدا (بۆ نموونە کەسێك کە پشتت پێ دەبەستێت بۆ: بژێوی ژیان، بەشە خۆراك، پەڕتووکی قوتابخانە، هۆکانی گواستنەوە یان بۆ خزمەتگوزاری تر)، یان هێزی جیاوازبوونی توانا یان باوەڕپێکردن، بۆ بەدەستهێنانی سێکس  ، نەك هەر بە تەنها بە پێشکەشکردنی پارە بەڵکو بە جۆری تری وەك پێشکەشکردنی پێگەی کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی. هەروەها بازرگانیکردن بە مرۆڤ و لەشفرۆشیش دەگرێتەوە.
  • دەستدرێژی سێکسی مانای ڕۆچوونە لە کردنی جا بە کردار یان بە هەڕەشە کە سروشتی سێکسی هەبێت، بە زەبری هێز بێت یان لە بوونی بارێکی نایەکسان یان بە زۆرەملی بێت، کە ئەمانە دەگرێتەوە: کۆیلایەتی سێکسی، تۆمارکردنی بابەتی لەشفرۆشی، دەستدرێژی کردنە سەر منداڵ و دەستدرێژی سێکسی.

کۆمیسیۆنی باڵا ئاگادارە لەو بارگرانییە مەزنانەی ڕووبەڕووی ڕزگاربوانی سوودوەرگرتن و دەستدرێژی سێكسی دەبنەوە لە هەنگاونان بۆ بەرەو پێشچوونیان، بە ڕەچاوکردنی کاردانەوەی لە بواری پیشەیی و قووڵایی ناخیانەوە، هەروەها ترسەکانیشیان، کە لەوانەیە ڕێگر بن بۆ هەڵسان بەم هەنگاوە.

کۆمیسیۆنی باڵا کۆشش دەکات بۆ چارەسەرکردنی گومانەکان لە ڕێی سوور بوون لەسەر ئەوەی کە میکانیزمی سکاڵاکردن کردن ئاشکرایە لای هەمووان و دەتوانیت دەستت پێی بگات و متمانەپێکراوە، وە هەرەوەها ئەو قوربانیانەی سکاڵا دەکەن لە بەد ڕەفتاری سێکسی هەست بە ئاسایش دەکەن و پارێزراون. کۆمیسیۆن ڕێبازێك پەیڕەو دەکات کە دیدی لەسەر ڕزگاربوان چڕدەکاتەوە. مافەکانیان و پارێزگاری کردن لە قوربانی و ڕزگار بووان و ئەو کەسانەی ڕاستەوخۆ کاریتێکردوون، لە کارە سەرەکیەکانمان بێت. کردارەکان ئەمانە دەگرێتەوە: باشکردنی داڵدەدان، دابینکردنی پشتگیری پزیشکی و دەروونی و کۆمەڵایەتی، بەهێز کردنی سیاسەتەکانمان، وە دانانی ڕێکاری پارێزگاریکردنی زیاتر بۆ ئەو کەسانەی ئەم جۆرە دەستدرێژیانەیان بینیوە یان چێشتوویانە.

چۆن سکاڵا بکەم لە بەد ڕەفتاری، سوود وەرگرتنی سێکسی و دەستدرێژی؟

دەتوانرێت سکاڵا پێشکەش بکرێت دەربارەی بەد ڕەفتاری لە دژی کارمەندی کۆمیسیۆن یان کارماندی نەتەوە یەکگرتوەکان یان هەرکەسێك کە گرێبەستی هەیە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتوەکان (بۆ نموونە کارمەندی ڕێکخراوە نا حکومیەکان) ڕاستەوخۆ  لە نووسینگەی پشکنیاری گشتی کۆمیسیۆن (IGO) .

  • ڕێکاری توندی نهێنی ڕاگرتن جێبەجێ دەکرێت هەروەها ڕێکار و کرداری تر بۆ دستەبەربوونی لێکۆڵینەوەکانی نووسینگەی پشکنیاری گشتی. نووسینگەی پشکنیاری گشتی پارێزگاری لە نهێنی ناسنامەی ئەو کەس و دەزگایانە دەکات کە سکاڵاکانی  ئەگەری بەد ڕەفتاری لێیانەوە دەگاتێ.

چۆن پەیوەندی بکەم بە نووسینگەی پشکنیاری گشتی بۆ ئەوەی سکاڵا بکەم لە بەد ڕەفتاری کارمەندی کۆمیسیۆن یان کارمەندێکی هاوبەشی؟

فاکسی متمانە پێکراو +41 22 739 73 80

ئیمەیلی متمانە پێکراو Email IGO

ئەگەر بتەوێت خۆت ئامادە بیت یان لە ڕێی پۆستەوە: 94 rue de Montbrillant, CP 2500, 1211 Geneva

بە بەکارهێنانی Online Complaint Form

هەموو ئیمەیلەکان نیشانە بکە بە متمانە پێکراو CONFIDENTIAL

تێبینی: ئەم ژمارە تەلەفۆن و فاکسانە بە خۆڕایی نین. نرخی تەلەفۆنی ناوخۆیی یان دەرەکی دەچێتە سەر.

زانیاری زیاتر

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی سکاڵا کردن لە بەد ڕەفتاری و ڕۆڵی نووسینگەی پشکنیاری گشتی کرتە بکە لێرە.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی چۆنیەتی سکاڵا کردن  لە سوودوەرگرتنی سێکسی یان دەستدرێژی و ڕۆڵی نووسینگەی پشکنیاری گشتی کرتە بکە لێرە .

لە بری ئەوانە، ئەگەر ئارەزوو دەکەیت بۆ سازدانی کۆبوونەویەکی نهێنی لەگەڵ نووسینگەی کۆمیسیۆن لە یۆنان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەد ڕەفتاری، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکە لە ڕێی ئەم ئیمەیڵەوە: [email protected]