کەسێك هەوڵ دەدات کە ئازارت بدات یان ئازاری دابیت؟

لەو شوێنەی کە دەژیت، لەسەر شەقام، لە ئۆردوگا، لە شوقە، هەست بە مەترسی دەکەیت؟ کەسێك هەوڵ دەدات کە ئازارت بدات یان ئازاری دابیت؟

ئەگەر وەڵامی بەڵێ بدەنەوە بە یەکێک لەو پرسیارانە، بۆی هەیە کە تۆ تووشی جۆرێک لە توندوتیژی بووبیتەوە.

بۆی هەیە کە ئەو توندوتیژییە لەلایەن هاوسەرەکەتەوە بێت، نێر/ مێ،  یان لەلایەن خزمێکتەوە بێت، یان لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە یاخود لەلایەن کەسێکەوە کە بەدەسەڵاتە.

ئەگەر ڕەفتاری توندوتیژی سێکسیت بەرامبەر کراوە،  بەزوترین کات سەردانی نەخۆشخانەیەك بکە بەمەبەستی دڵنیابوونەوەتان بە چاودێری و پشتگیری پزیشکی چونکە بۆی هەیە کە پێوستان پێی هەبێت. هەر کە گەشتیتە خەستەخانەکە، بەشی نەخۆشییە درمییەکانی نەخۆشخانە ئاگاداربکەرەوە کەوا تۆ ڕووبەڕووی ڕەفتاری توندوتیژی سێکسی بوویتەوە،  وە ئەگەر پێویستی کرد لە پاش توێژینەوە پزیشکییەکە چارەسەرگەری پارێزبەندیت بۆ بکرێت، چارەسەرگەری PEP ” خۆپارێزی لە تووش نەبوونی ئیلتیهابی ڕەحم ” یان وەرگرتنی دەرمانی پارێزبەندی دووگیان نەبوون ( لەشێوەی حەبدا )، لەماوەی ٧٢ کاتژمێر یان لەماوەی ٣ رۆژدا لە ڕۆژی ڕووداوەکەوە، چارەسەرگەری PEP چارەسەرگەرییەکی دەستبەجێیە بۆ حاڵەتی توندوتیژی سێکسی، ئەو چارەسەرگەرییە یارمەتی پارێزبەندی دەدات بە بڵاونەبوونەوە و توشبوونی درمی ئایدز HIV، هەروەها دەرمانی دەستبەجێی پارێزبەندی دووگیان نەبوون، چارەسەرگەرییەکی دەستبەجێی بەردەستخراوە بۆ ئەو کەسانەی کە توندوتیژی سێکسیان بەرامبەر کراوە، وە ئەو دەرمانە دەتوانێت کاردانەوەی پارێزبەندی دەستبەجێی هەبێت بۆ دووگیان نەبوون،  پێویستە کە چارەسەرگەری PEP، و دەرمانی پارێزبەندی دەستبەجێ ( بەشێوەی حەب ) بۆ هەموو ئەو کەسانە دابین بکرێت کە ڕەفتاری توندوتیژی سێکسیان بەرامبەر کراوە ئەگەر چی ئەو کەسانە بیمەی خزمەتگوزاری تەندروستیان  هەبێت یان نا.

ئەگەر توندوتیژی سێکسیت لەگەڵدا کراوە و پێویستت بە یارمەتیە یان دەتەوێت لەگەڵ کەسێکدا گفتوگۆ بکەیت و دانیشتوی شارەکانی ئەسینا، یان ساڵۆنیك، یان دورگەی لێشڤۆسی، دەتوانیت کە پەیوەندی بکەیت بە:

١. دیۆتییما  (Diotima)

سەنتەری مافەکان و یەکسانی ڕەگەزەکان ” دیۆتییما ” لە ڕێگەی ڕێبازێکی گشتگیری و بەشداربوونەوە کار دەکات،  لەسەر بنەمای مافەکانی مرۆڤ و گرنگیدان بە رزگاربووان بەمەبەستی ئەوەی  بتوانێت کە: 

ا. لە ڕێگەی چالاکییەکانەوە خزمەتگوزاری بکات بەمەبەستی ڕێگەگرتن لە توندوتیژی ڕەگەزی و هەروەها بە ئامانجی بەهێزکردن و ئاوێتەبوونی کۆمەڵی، لە شارەکانی ئەسینا، ساڵۆنیك، دورگەکانی لێشڤۆس و خیۆس.

ب. وەڵامدانەوەی پرسەکان سەبارەت بە توندوتیژی ڕەگەزی لە ڕێگەی بەشە خزمەتگوزاریەکانەوە بۆ هەموو حاڵەتەکانی توندوتیژی و هەروەها چارەسەرگەری و دابینکردنی پێداویستییەکانی رزگاربووان،  ( ژنان،  پیاوان،  هاوڕەگەزخوازان، کەسانی ترانسێکسوال)، وە بەمەبەستی بەهێزکردن و  گرنگیدان بە ئاسۆی چاکبوونەوە، لە شارەکانی ئەسینا، ساڵۆنیك،  و دورگەی لێشڤۆس.

ت. وەڵامدانەوەی پرسەکان سەبارەت بە توندوتیژی ڕەگەزی  لە ڕێگەی خزمەتگوزاری یاساییەوە بە بێ بەرامبەر ( بە خۆڕایی )، ئەوەش بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی حاڵەتە کتوپڕەکان و ژمارەی زیادی ڕزگاربووانی توندوتیژی ڕەگەزی،  دابینکردنی ڕاوێژکاری یاسایی و نوێنەرایەتی کردنی ( ژنان، پیاوان، هاوڕەگەزخوازان و  کەسانی ترانسێکسوال )، لە شارەکانی ئەسینا، ساڵۆنیك، دورگەکانی لێشڤۆش، سامۆس، خیۆس،کۆ، لێرۆس.

دەتوانن نوسینگەی هاوکاریکردنی ( Help Desk ) لە فەیسبووک بدۆزنەوە بە ناوی DiotimaHelpdesk@ یان پەیوەندیان پێوە بکەن لەڕێگەی ئەو ژمارە تەلەفۆنانەی خوارەوە:

ئەسینا:

تەلەفۆن: ٢١٠٨٨١٦٤٠٥

زمانە بەردەستخراوەکان لە ( واتچاب / ڤایبەر)

فارسی: ٦٩٨٨٥٨٧٨٤٦

فەرەنسی و ئینگلیزی: ٦٩٨٨٥٨٧٨٠٩

عەرەبی: ٦٩٨٨٥٢٨٤٦٠

ئیمەیل:

Email: [email protected] (بۆ پشتگیری و خزمەتگوزاریدەروونیوکۆمەڵایەتی)

           [email protected] (بۆ پشتگیری یاسایی ) 

ساڵۆنیك:

کاتی کارکردن: ٩ی بەیانی هەتا ٥ی ئێوارە

تەلەفۆن: ٢٣١٠٥٣٤٤٤٥

زمانە بەردەستخراوەکان: ( واتچاب / ڤایبەر)

فارسی و ئینگلیزی: ٦٩٧٥٨٧٢٤١٦

Email: [email protected]

لێشڤۆس:

کاتی کارکردن: ٩،٣٠ی بەیانی هەتا ٥،٣٠ی ئێوارە

تەلەفۆن: ٢٢٥١٠٢٤٧٣٠

زمانە بەردەستخراوەکان: ( واتچاب / ڤایبەر)

فەرەنسی: ٦٩٨٢٠٤٢٤٨٣

فارسی: ٦٩٨٢٠٤٢٤٨٥

Email: [email protected]

سامۆس، خیۆس،کۆس،لێرۆس.

[email protected]

) بۆ پشتگیری یاسایی(

تەلەفۆن: ٢١٠٣٢٤٤٣٨٠

٢.هێڵی پەیوەندی بۆ پشتگیری لە هاوڕەگەزخوازان و کەسانی ترانسێکسوال.

Γραμμή υποστήριξης για ΛΟΑΤΚΙ+ άτομα

زانیارییەکان تایبەت بە پشتگیریکردنی کەسانی هاوڕەگەزخواز و ترانسێکسوال و کەسانی دوو ڕەگەزخواز و هتد کە لە وڵاتی یۆنان دا دەژین.

ژمارەی تەلەفۆن: ١١٥٢٨

ڕۆژان و کاتەکانی کارکردن: دووشەممە هەتا هەینی:

لە کاتژمێری ١ی پاش نیوەڕۆ بۆ ٩ی شەو

زمانەکان: یۆنانی، ئینگلیزی

زمانی فەرەنسی بەردەستخراوە لە حاڵەتێکدا کە داوا بکرێت، هەندێک جار ڕەچاوکراوە بۆ دابینکردنی هەندێک زمانی دیکەش، ئەوەش لەکاتێکدایە کە داواکاری بکرێت لە ڕێگەی سکایپ، ئەو داواکارییانە کە لەڕێگەی سکایپ دەکرێن دەتوانن لەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەن  email.

٣. بەڕێوەبەرایەتی گشتی یەکسانی ڕەگەزەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی سەرژمێریی و ڕامیاری خێزانی و یەکسانی ڕەگەزەکان، ئەو دەزگا بەرپرسە دەوڵەتییە یە کە ئەرکی سەرەکی داڕشتن و چاودێری کردن و جێبەجێکردنی سیاسی ئەو بەرنامەیەی لە ئەستۆدایە،  هەروەها ئەرکی جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکانی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوانی لە هەموو ڕوویەکەوە لە ئەستۆدایە.

هەروەها ئەو دەزگایە ئەرکی دابینکردن و جێبەجێکردنی خەرجی تەواوی ئەو بەرنامانەی لە ئەستۆدایە،  چۆنیەتی چاودێری کردن و چالاکی و جێبەجێکردنی بەرنامەکانی وەزارەتی ناوخۆ.

تەلەفۆن: ١٥٩٠٠ ( ٢٤ کاتژمێر و ٧ ڕۆژ لە هەفتەیەکدا).

Email: [email protected]

زمانەکان: یۆنانی، ئینگلیزی، ئۆکرانی و ڕووسی

ئەگەر لە ئۆردوگای میواندارێتیدا دەمێننەوە، دەتوانن کە پەیوەندی  بە بەرپسی ئۆردوگاکەوە یان پزیشک یان پزیشکارێکی بەشی خزمەتگوزاری  یەکەی تەندروستی ئۆردوگاکەوە بکەن.

ئەگەر لە جێگایەکی تر دەژیت و نازانیت پەیوەندی بە چ کەس و جێگایەکەوە بکەیت، دەتوانیت کە پەیوەندی بکەیت بە هێڵی یارمەتی تەلەفۆنی  بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕامیاری خێزانی و یەکسانی ڕەگەزەکان ١٥٩٠٠.

ئەگەر تۆ تەمەنت لەخوار ١٨ ساڵەوەیە و پێویستت بە یارمەتیە یان پیوستە لەگەڵ کەسێکدا گفتوگۆ بکەیت، دەتوانیت کە پەیوەندی بکەیت بە ڕێکخراوی ” زەردەخەنەی منداڵ ”  ژمارە ١٠٥٦.

   “Το Χαμόγελο του Παιδιού” 1056.