زانیاری بۆ ئەو کەسانەی کە تازە گەیشتوونەتە یۆنان


 ئەگەر تۆ بە بنکەی پێشوازی و ناسنامەدا تێۆەڕیویت لە (لێسڤۆس، خیۆس، سامۆس، کۆس، لێرۆس و ئیڤرۆس)

  • لەبەر تەندروستی گشتی، کاتێك دەگەیتە یۆنان و لە ڕێگەی بنکەی پێشوازی و ناسنامەناسینەوە پشکنینی کۆڤید-ت١٩ بۆت دەکرێت، وە ئەگەر پۆزەتیف دەرچوو وە دەبێت بۆ ماوەی جەند ڕۆژێك لە کارانتینەدا بمێنیتەوە، بە پێی ڕینوماییەکانی دەزگای تەندروستی یۆنان
  • لە ماوەی کارەنتینەدا پێویستە کە ڕێکارەکانی پارێزبەندی لە کۆڤید-١٩ پەیڕو بکەیت:
  • نێوانتان هەبێت لەگەڵ ئەوانی تردا.
  • زوو زوو دەستەکانت بشۆیت.
  • دەمامك ببەستن.
  • لە ماوەی کارانتینەدا مافی ئەوەتان هەیە کە داوای بینینی پزیشك بکەن، ڕاستەوخۆ گفتوگۆ لەگەڵ کارمەنداەکانی تەندروستی بنکەکە بکەن بۆ ئەوەی پێیان ڕابگەیەنن دەربارەی:
  • ئەگەر کێشەیەکی پزیشکی یان دەروونیتان هەبە
  • ئەگەر پێویستیتان بە داو و دەرمان هەیە
  • ئەگەر توندو تیژی سێکسیت بەرامبەر کراوە لە ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا
  • ئەگەر تا، کۆکە یانە هەناسە تونگیت هەیە
  • ئەگەر منداڵیت و خۆت بە تەنیایت بێ ئەوەی دایکو باوکت لەگەڵدا بێت
  • ئەگەر دووگیانیت

ئەگەر پێویستیتان بە هەر پێداویستیەکی سەرەکی هەیە وەك پێداویستی پاك و خاوێنی و بەتانی، تکایە کارمەندەکانی بنکەی پێشوازی و ناسنامەناسینەوە ئاگادار بکەرەوە.

لە حاڵەتی کتوپڕ و لە ناکاو یان ئەگەر هەستت کرد کە سەلامەت نیت، پۆلیس و بنکەی پێشوازی و ناسنامەناسینەوە ئاگادار بکەرەوە.

  • مافی ئەوەت هەیە کە داوای مافی پەنابەری بکەیت ئەگەر ئارەزوو نەکەیت بە گەڕانەوە بۆ ووڵاتەکەت بە هۆی ئەوی ترست هەیە لە سەر ژیان و سەلامەتیت بە هۆی: ڕەگەز، ئایین، بیرو ڕای سیاسی، نەتەوە یان بەشدار بوون لە گرووپێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی، یان بە هۆی جەنگ یان توندو تیژی، یان لە ترسی جیاکاری یان لەوەی کە ئازارو زیانی قورست پێ بگەیەنرێت.

ئەگەر دەتەوێت داوای پەنابەری بکەیت، دەسەلاتەکانی یۆنان ئاگاداربکەرەوە لەکاتی تۆمارکردنەکەدا کەوا داوای پەنابەری دەکەیت لە ووڵاتی یۆنان.

دەسەڵاتداران ڕاستەوخۆ داوانامەی پەنابەریەکەت تۆمار دەکەن، پرسیارت لێ دەکەن دەربارەی ئەو هۆکارانەی کە ناچاریان کردوویت ووڵاتەکەت بەجێبهێڵیت بۆچی وولاتی تورکیات بە جێهێشت، هەروەها بەروارو کاتت بۆ دیاری دەکرێت بۆ چاوپێکەوتنی پەنابەری کە لە ماوەی جەند ڕۆژێکی نزیکدا ئەنجام دەدرێت. رێکارەکانی پەنابەری بە نهێنی و بە بێ بەرامبەرە.

  • لە پاش تۆمارکردنەکەتان لە بنکەی پێشوازی و ناسنامەناسینەوە ( RIC ) دەمێننەوە، لە هەندێك جێگەدا بەشێکە لە بنکەی داخراو و چوونە ژوورەوەی کۆنترۆڵکراو ( CCAC ) .

چوونە ژوورەوە – دەرەوە لە دامەزراوەکە لە لایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانیەوە کۆنترۆڵ دەکرێرت.

  • مافی وەرگرتنی زانیارییە یاسییەکانتان هەیە بە خۆڕایی. هەروەها بە شێوەیەکی گشتی و لەسەر خەرجی خۆتان مافی ئەوەتان هەیە کە لە لایەن پارێزەرەوە ڕاوێژکاری بکرێن لە هەموو قۆناغەکانی کاروباری پەنابەرێتیدا، بەڵام ئەمە بە پێی جێگاکەتە: تکایە پەیوەندی بکەن نووسینگەی ناوچەیی UNHCR لە شوێنەکەتان بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی ئەو ئەگەرانەی کە لەبەر دەستدان ( بۆ شێوە ی پەیوەندی کردن بە UNHCR ، ژمارە ١٠ بنووسەو بینێرە)

دەتوانیت داوای پشگیری یاسایی بە خۆڕایی بکەیت لە قۆناغی پێداچوونەوەدا (دوای بڕیاری ڕەتکردنەوەی یەکەم) لە ڕێی ئەم لینکەی لای خوارەوە.

https://applications.migration.gov.gr/apps/type-7-applications/create?locale=en


 ئەگەر تۆ بە بنکەی پێشوازی و ناسنامەدا تێپەڕ نە بووبیت

   لە ئەگەری ئەوەی کە بە ڕێکارەکانی پێشوازی و ناسنامە ناسینەوەدا تێپەڕت نەکردبێت، دەتوانیت کات دیاری بکەیت 🗓 بۆ تۆمارکردنی داواکاری پەنابەریت لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئۆنلاینەوە لەم لینکەدا.

پلاتفۆرمەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، داری، ئوردو، پشتۆ، تورکی، بەنگالی، ئەلبانی، یۆنانی و کرمانجی لە بەردەستە.

کاتەکانی تۆمارکردن لە 1ی ئەیلولی 2022ەوە لە ناوەندەکانی تۆمارکردن لەسەر ویشکانی سەرەکی لە مالاکاسا و دیاڤاتا دەست پێدەکات.

تکایە ئاگاداربن، ئەگەر لە دامەزراوەکانی پێشوازی و ناسنامە ناوت تۆمار نەکردووە و دەتەوێت داواکاریەك بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی لە یۆنان پێشکەش بکەیت، ئێستا دەتوانیت داواکاری پەنابەری تۆمار بکەیت لە ناوەندەکانی تۆمارکردنی دیاریکراو لە سەر ویشکانی سەرکی یۆنان، لە مالاکاسا (ئەسینا) و لە دیاڤاتا (باکووری یۆنان).

وەزارەتی کۆچ و پەنابەری پلاتفۆرمێکی خستۆتە گەر بۆ پلاندانانی تۆمارکردنی پەناخوازان. پلاتفۆرمەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی، عەرەبی، داری، بەنگالی، فارسی، ئەلبانی، پشتۆ، ئوردو و تورکی لەبەردەستدایە.

بۆپلاندانانی وەرگرتنی کات و بەرواری تۆمارکردنت، تکایە فۆرمەکە لێرە پڕ بکەرەوە.

تکایە ئاگاداربە، بۆ ئەوەی داواکاریەکە پێشکەش بکەیت، پێویستە ناونیشانی ئیمەیڵێك بۆ پەیوەندی پێوە کردنت ڕابگەینیت.

کاتێك داواکاریەکەت تەواو دەکەیت، کات و بەروارێك دیاری دەکرێت بۆ ئامداەبوونت لەو خاڵی تۆمارکردنەی هەڵتبژاردوە. وە هەروەها دەتوانیت بەڵگەی پەیوەندیدار وەربگریت لە ڕێگەی ئەو ئیمەیڵەی کە ڕاتگەیاندوە. کات و بەرواری دیاریکراو هاوبەشە بۆ هەموو ئەو ئەندامانەی ناویان لە داواکریەکەدا نووسراوە، دەتوانیت تاوکو ٨ ئەندام لە داوکاریەکەدا بەشداربن، ناوی گەورەکان و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی بە جیا پڕ دەکرێتەوە.

ئەگەر لە حاڵەتێکدا نەتوانیت لە کات وبەرواری دیاریکراودا ئامادەبیت، ئەگەری ئەوەت هەیە کە تا دوو جاری تر کات و بەرواری تر وەربگریتەوە، بە بێ ئەوەی ئەگەری درێژ کردنەوەی ترت هەبێت.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دامەزراوەی نیشتەجێبەبوونی مالاکاسا و دیاڤاتا وەك ناوەندێك بۆ بۆ تۆمارکردنی پەناخوازانی سەر ویشکایی سەرەکی یۆنان دیاریکراوە. بەرواری تۆمار کردن لە ١ ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ دەسپێدەکات.

پرۆسەی تۆمارکردن لە ١ بۆ ٢٥ ڕۆژ دەخایەنێت و بۆ ئەم ماوەیە پێویستە لە دامەزراوەی نیشتەجێبوونەکەدا بمێنیتەوە.


 زانیاری گشتی دەربارەی یۆنان

کەشوهەوای یۆنان دەریای ناوەڕاستە و تیشکی خۆری درێژخایەن و پلەی گەرمی مامناوەندە و بارانبارینی سنووردارە. دەنسرێت بەوەی کەجۆراو جۆرە، بەهۆی شوێنی جوگرافی وڵاتەکە و دابەشبوونی نێوان ویشکانی و دەریا.

لە هاویندا زۆرجار ڕۆژە گەرمە وشکەکان بەهۆی بای وەرزییەوە سارد دەبنەوە، لە کاتێکدا ناوچە شاخاوییەکان فێنکتر دەبن.

لە دەشتەکاندا زستانەکان سووکە و سەهۆڵ و بەفرێکی کەمیان تێدایە، بەڵام بەزۆری شاخەکان بە بەفر داپۆشراون.

یۆنان وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و هەمان دراو بەکاردەهێنێت: یۆرۆ.

بانک و خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەزۆری لە کاتژمێر 8:00 بۆ 14:00 ، دووشەممە تا هەینی کاردەکەن. دوکانەکان بەزۆری دووشەممە-چوارشەممە-شەممە لە کاتژمێر 09:00 بۆ 15.00 و سێشەممە-پێنجشەممە-هەینی لە کاتژمێر 09:00 بۆ 14:00 و 17:00 بۆ 20:00 کراوە دەبن.