گەیشتن بە چاودێری تەندروستی

گەیشتنی پەنابەر و پەناخوازەکان بە خزمەتگوزاری چاودێری تەندروستی لە یۆنان :

هەموو پەنابەر و پەناخوازێك لە یۆنان مافی گەیشتنی هەیە بێ بەرامبەر بە چاودێری تەندروستی سەرەتایی و ناوەندی و پلە سێ.

لە حاڵەتی ناکاودا

ئەگەر تووشی حاڵەتێکی تەندروستی لەناکاو ببیت و پێویستی بە فریاکەوتنی پزیشکی ڕاستەوخۆ و بەپەلە هەبێت، دەتوانیت بچیتە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەیەك. بە مەبەستی زانینی ئەو نەخۆشخانەنانەی بەشی فریاکەوتنیان هەیەو بەرواری ڕۆژانی خەفەر بوونیان لێرەدا دەبینیتەوە کە لە لایەن وەزارەتی تەندروستیەوە پێشکەش دەکرێت. تکایە تێنینی بکە کە ئەو زانیاریانەی لەم لینکەدا هەیە تەنها بە یۆنانیە.

لە حاڵەتی لەناکاوی تەندروستیدا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە ژمارە 166

بۆ وەرگرتنی مەوعید لە نەخۆشخانە

چەند ڕێگایەك هەیە بۆ ەرگرتنی مەوعیدی نەخۆشخانە لە یۆنان.

ئەگەر AMKA (ژمارەی دەستەبەری نیشتیمانی) یان پائیپا PAAYPA هەبێت.

  • تەلەفۆن بکە بۆ هێڵی نیشتیمانی 1535 و لە سەر ڕێنمایەکانی بڕۆ ( یۆنانی و ئینگلیزی )
  • ئەگەر بتەوێت بچیتە نەخۆشخانەیەکی دیاریکراو، بۆ وەرگرتنی مەوعید دەتوانیت ڕاستەوخۆ تەلەفۆن بۆ ئەو نەخۆشخانەیە بکەیت.
  • هەروەها دەتوانیت خزمەتگوزاریە پزیشکیەکانی بنکە تەندروستیەکانی IKA بەکاربهێنیت. بۆ وەرگرتنی مەوعید لە یەکێك لەم بنکانەدا تەلەفۆن بکە بۆ هێڵی نیشتیمانی 14900 و لەسەر ڕێنمایەکانی بڕۆ.
  • خزمەتگوزاریەکی تەندروستی تر هەیە کە پێی دەوترێت TOMY کە دەتوانیت خزمەتگوزاری تەندروستی لێوەربگریت بە تایبەتی بۆ چاودێری تەندروستی سەرەتایی. بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پزیشکی لە TOMY وەربگریت دەبێت خۆت ناونووس کردبێت لە یەكێك لەو بنکانە، ئەگەر بوونیان هەبێت لەو شارە یان لەو شارەوانیەی لێی دەژیت.

ئەگەر AMKA (ژمارەی دەستەبەری نیشتیمانی) یان پائیپا PAAYPA نەبێت.

هاوبەشەکان کە بەڕێوەبەرایەتی شوقە و ئوتێلەکان دەکەن: هاوبەشەکە دەبێت تەلەفۆن بکات بۆ هێڵی نیشتیمانی یان ڕاستەوخۆ بۆ نەخۆشخانەکە و لەسەر ڕێنمایەکان بڕوات.

کەمپەکان: یەکەی تەندروستی یان یەکەی دەروونی و کۆمەڵایەتی کەلە کەمپەکە کار دەکات، دەبێت تەلەفۆن بکات بۆ هێڵی نیشتیمانی یان ڕاستەوخۆ بۆ نەخۆشخانەکە و لەسەر ڕێنمایەکان بڕوات.

لە یۆناندا، بۆ ڕێکخستنی مەوعیدێك لە دەزگایەکی گشتی (نەخۆشخانە یان بنکەی تەندروستی)، بە ئاسایی چەند هەفتەیەك یان چەند مانگێك دەخاێنێت، بە پێی تایبەتمەندی پزیشکی یان جۆری پشکنینە پزیشکیەکەی داوا دەکرێت.

نەخۆشخانەکان لە یۆنان:

وەزارەتی تەندروستی ڕەزامەندی لەسەر لیستی هەموو نەخۆشخانەکانی یۆنان دەربڕیوە کە لێرەدایە.  تێبینی ئەم زانیاریانە بە ئینگلیزیە.

بنکە تەندروستیەکانی شارەوانی:

زۆر لە شارەوانیەکان بنکەی تەندروستیان هەیە کە پەنابەر و پەناخوازەکان (AMKA یان هەبێت یا نەبێت) دەتوانن سوود لەو خزمەتگوزاریە پزیشکیانە وەرگرن کە لەو بنکانەدا پێشکەش دەکرێن. بۆ وەرگرتنی زانیاری پێویست دەبێت تەلەفۆن یان سەردانی شارەوانی ناوچەکەت بکەیت.

بنکە تەندروستیەکانی کە لە لایەن ڕێکخراوە نا حکومیەکانەوە بەڕێوە دەچن

زۆر لە ڕێکخراوە نا حکومیەکان بنکەی پزیشکی و کلینیك بەڕێوە دەبەن و خزمەتگوزاری پزیشکی جۆراو جۆر بە پەنابەران وپەناخوازەکان پێشکەش دەکەن لە یۆنان. بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر دەربارە ئەو بنکانەو ناونیشەکانیان و جۆری ئەو خزمەتگوزاریانەی هەیانەو وەرگرتنی مەوعید، دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت بۆ:

پراکسیس : 210-8213704

پزیشکانی جیهان : 210-3213150

پزیشکانی بێ سنوور : 210-5200500

خاچی سووری یۆنانی : 210-3613848

سۆلیدارێتی ناو : 210-6772500

کوتان

ئەگەر AMKA ت هەبێت دەتوانیت بگەیتە کوتان لە نەخۆشخانە گشتیەکان  و بنکە پزیشکیە گشتیەکاندا. دەتوانیت دەستت بگاتە کوتان لە بنکەکانی دایك-منداڵ. دەتوانرێت زانیاریەکانی پەیوەندی کردن (ناونیشان و ژمارە تەلەفۆن) ی ئەم بنکانە بە یۆنانی لێرەدا دەستبکەوێت.

پزیشکانی جیهان (MDM)  و خاچی سووری یۆنانی دوو ڕێکخراوی نا حکومین کە باوەڕپێکراون لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کوتاندن لە بنکە تەندروستیەکانیان. بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت بۆ:

پزیشکانی جیهان : 210-3213150

خاچی سووری یۆنانی : 210-3613848

پێدانی دەرمان

بە مەبەستی دەستکەوتنی دەرمانی پێویست بە بێ بەرامبەر یان بە نرخێکی کەم، پێویستە ڕەچەتەی پزیشکێکی دەزگایەکی گشتیت هەبێت – نەخۆشخانە یان بنکەی تەندروستی. ئەگەر AMKA/ PAAYPAت هەبێت و ڕەچەتەی ئەلەکترۆنیت وەرگرتبێت، دەتوانیت دەرمانەکانت لە هەموو دەرمانخانەکان وەرگریت.

ئەگەر AMKA ت نەبێت، بەڵام ڕەچەتەی پزیشکێکی نەخۆشخانە یان بنکەیەکی تەندروستی گشتیت هەبێت، ئەگەر دەستنووسیش بێت، دەتوانیت دەرمانەکانت بێ بەرامبەر وەرگریت لە دەرمانخانەی ئەو نەخۆشخانەیەی پزیشکەکە ڕەچەتەکەی نووسیوە.

HIV چارەسەر و ئامۆژگاری

دەزگای نیشتیمانی تەندروستی گشتی (EODY) کار بە هێڵێکی تەلەفۆنی دەکات کە دەتوانیت زانیاری تەندروستی لێوە وەربگریت، وەك ئەوەی لە کوێ دەتوانیت پشکنین بکەیت، کام نەخۆشخانە دەتوانێت PEP (خۆپاراستن دوای تووشبوون) پێشکەش بکات و هەرەوها زانیاری تریش.

بۆ زانیاری دەربارەی HIV بە یۆنانی و ئینگلیزی دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت بۆ ژمارە 210 72 22 222

هەروەها، (EODY) بنکەیەکی ئامۆژگاری هەیە بۆ HIV/AIDS ، کە تەنها بە مەوعید خەڵك دەبینن، بۆ وەرگرتنی مەوعید دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت بۆ ژمارە 210 72 39 945

ژەهراوی بوون

بنکەی کۆنترۆڵ کردنی ژەهراوی بوون لە یۆنان هێڵێکی تەلەفۆنی هەیە کە ٢٤/٧ کار دەکات بۆ پێدانی زانیاری و ئامۆژگاری.

بۆ ئامۆژگاری دەربارەی ژەهراوی بوون دەتوانیت تەلەفۆن بکەیت بۆ ژمارە : 210 7793777

تێنینی: ئەم خزمەتگوزارییە تەنها بە یۆنانیە.

سەرچاوەی سوودبەخشی تر

پزیشکانی جیهانی (MDM) ئەم لیستە پێشکەش دەکات بە ناوی بنکە تەندروستیەکان و ڕێکخراوە نا حکومیەکان لە یۆنان.

فەرهەنگێکی سەرەتایی بە ڕستە و ووشەی پزیشکی بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی و ئوردو لەبەردەستە لێرەدا .