خزمەتگوزاریەکانی تر

ئەگەر بۆ زانیاری دەگەڕێن سەبارەت بە:

  • پابەندییە کاتیەکانی کۆرۆنا کۆڤید-١٩
  • بەشە خزمەتگوزارییەکان
  • ئیشوکارەکانی پەنابەرێتی
  • ناونوسینی منداڵان لە قوتابخانە
  • جۆن ئامکا یان پاییپا دەربهێنن بە مەبەستی ئەوەی خزمەتگوزاریە تەندروستییەکانتان بۆ بکرێت

لێرەدا ماڵپەری نوسینگەی زانیاریەکان بۆ پەنابەران بەسەر بکەرەوە www.refugee.info   زانیارییەکان بدۆزەرەوە بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی و  ئوردوو، هەروەها زانیاری تایبەت بە بابەتەکانی پەنابەران بەردەستخراوە لە ماڵپەری نوسینگەی زانیارییەکان بۆ پەنابەران لە فەیسبووک بە زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی، ئوردوو، لینگالە، کرمانجی و سۆماڵی.

لە حاڵەتێکدا کە ویستان لەگەڵ یەکێك لەئەندامانی تیمەکەدا قسە بکەن، پەیامێك ( نامەیەك ) لە ڕێگەی مەسنجەرەوە بنێرە بۆ یەکێك لەو زمانانەی سەرەوە.

نوسینگەی زانیارییەکان بۆ پەنابەران بە رێز و پارێزگاریکردن و متمانەوە ئەو زانیاریانە دەپارێزێت کە ئێوە باسی دەکەن.


ڕێنمایی ژیان گوزەری لە – ئەسینا

ئەوە لیستێکی بەشە خزمەتگوزاریەکان بۆ پەناخوازان و پەنابەران کە لە شاری ئەسینا دەمێننەوە و نیشتەجی بوون. ڕێکخراوەکان کە لەم ڕێبەرەدا هەن، بەبێ بەرامبەر یارمەتی پێشکەش دەکەن. بەشە خزمەتگوزارییەکان بریتین لە چارەسەرگەری پزیشکی، پشگیری کۆمەڵایەتی، پشگیری دەروونی، بەشە پزیشکیەکان و چارەسەرکردن، پشگیری یاسایی، ژەمەکان ( خواردن ) ، شوێن / جێگای مانەوە، یارمەتیدانی شتوومەک، فێربوون / خوێندن، بەشی خزمەتگوزاری بۆ ئەو کەسانەی کە هەڵگری نەخۆشی ئایدزن، هەروەها ئەو بەشە خزمەتگوزاریەکان بۆ ئەو کەسانەی کە قوربانی جیاوازکردن بە هۆی ناسنامەی رەگەز خوازییەوە / یان بەهۆی دەربرینی ویستی هاورەگەزییەوە.

هەروەها ئەم ڕێبەرە ئەو دەزگا بەرپرسە سەربەخۆیانەی تێدایە کە دەتوانن داوای هاوکارییان لێ بکەن لە کاتێکدا کە مافەکانتان پێشێل دەکرێت لە لایەن دەزگا دەوڵەتیەکانەوە، دەزگا و کەسانی تایبەتەوە، کەسە ئاسایی و یاساییەکانەوە.

Greek – French – Turkish – Sorani Arabic – English – Farsi – Urdu


تۆمارکردن لە بەشە خزمەتگوزاریەکانی شاری

ساڵۆنیك

ئەوە لیستێکی بەشە خزمەتگوزاریەکان بۆ پەناخوازان و پەنابەران کە لە شاری ساڵۆنیك دەمێننەوە و نیشتەجی بوون.

ئەمە لەلایەن تیمی کارکەرانی شاری ساڵۆنیکەوە دروست کراوە بۆ ئەو خەڵکەی کە لەناو شاردایە و هەروەها لە لایەن ڕێکخراوانی شۆڵیداریتی ناوو Solidarity Now، فیدراسیۆنی خاچی سووری نێودەوڵەتی، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران OHE ڕێکخستنی بۆ کراوە.

English – Arabic – Farsi – Urdu.   Greek – French – Turkish – Sorani


 سەنتەرەکانی پشگیریکردن و ڕاوێژکاری ئافرەتان

کە قوربانی  توندوتیژین

ئەسینا: یۆنانی ئینگلیزیفەرەنس – فارسی ١ و ٢عەرەبی  

لارییسا: یۆنانی ئینگلیزیفەرەنسی فارسیعەرەبی

ناوچەکانی هیپیرۆس و پێلۆپۆنیشۆش: یۆنانیئینگلیزیفەرەنسیفارسیعەرەبی

باکووری یۆنان:  یۆنانیئینگلیزیفەرەنسی – فارسی عەرەبی

دوورگەکان:  یۆنانیئینگلیزیفەرەنسیفارسیعەرەبی


ڤیدیۆ بۆ مێردمنداڵە بێ هاوەڵەکان

بە پشتیوانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یۆنان، ڕێکخراوی ڕووناکی ئەو ڤیدیۆیانەی خوارەوەی دروست کرد، ئامانجی ڤیدیۆکان ئەوەیە کە بتوانێت زانیاری بدات بە مێردمنداڵە بێ هاوەڵەکان و هەرزەکاران، دۆستانە بۆ منداڵان، سەبارەت بە مەترسیەکان و باشکردنی ئاستی زانینیان بەمەبەستی ئەوی کە بتوانن بڕیاری باش بۆ خۆیان بدەن، ڤیدیۆکە چارەسەری کێشەکانی پاراستن پیشان دەدات کە پەیوەندی هەیە بە دەستدرێژی کردنەوە، بە چەوساندنەوەی سێکسی و بازرگانیکردنی مڕۆڤەوە. ( trafficking )، هەروەها دەتوانرێت کە بەکاربهێندرێت بۆ ئاسانکاری گفتوگۆیەکی کۆمەڵی لە لانەکانی میواندارێتی، یان لە سەنتەرە کۆمەڵیەکاندا وهتد.

لینکەکە لێرەدایە:

عارەبیداری ئوردوو


مافەکانی پەناخوازان و پەنابەران کە

دەستگیر کراون

ئەنجومەنی یۆنانی بۆ پەنابەران بە هاوکاری Border Criminologies ی زانکۆی ئۆکسفۆرد، فۆڕمێکی تایبەتی پێراگەیاندنیان سەبارەت بە مافەکانی پەنابەران و کۆچبەران کە دەستگیرکراون دروست کردوە.

فۆڕمەکە بەردەستخراوە بە زمانەکانی:

ئینگلیزی: https://www.gcr.gr/media/k2/attachments/leaflet_20201201_ en.pdf

فەرەنسی:   https://www.gcr.gr/media/k2/attachments/leaflet_20201201_fr.pdf

عەرەبی:  https://www.gcr.gr/media/k2/attachments/leaflet_20201201_ ar.pdf

فارسی:  https://www.gcr.gr/media/k2/attachments/leaflet_20201201_ fa.pdf ئوردوو:  https://www.gcr.gr/media/k2/attachments/leaflet_20201201_ ur.pdf