پەنابەری چی یە؟

زانیاری گشتی تایبەت بە کاروبارەکانی پەنابەری لە یۆنان

  • ئەگەر مەترسیتان هەیە بگەڕێنەوە ووڵاتەکەتان یان ئەو ووڵاتەی کە پێشتر تێیدا نیشتەجێ بوو بویت، لە حاڵەتێکدا کە نیشتیمانت نیە – بێ رەگەزنامەیت – وە مەترسیتان لەسەرە کە توشی زیانی زۆر و ئەشکەنجەدان ببیتەوە بە هۆی پەیوەندی خێڵەکی، ئایینی، رەگەزی یان بیروباوەری سیاسی یاخود بەشداربوونت لە دەستەیەکی تایبەتی کۆمەڵایەتیدا، یان ئەگەر ووڵاتەکەت بە جێ هێشتووە بە مەبەستی ئەوەی خۆت رزگاربکەیت لە جەنگ، یان ئەشکەنجەدان ورەفتاری نامرۆڤانە، دەتوانیت کە داوای پەنابەرێتی لە یۆنان بکەیت.
  • دەزگای پەنابەری یۆنان، لە قۆناغی یەکەمدا، وە لە حاڵەتی تانەدان- ڕەتکردنەوە- دا، لە لایەن لیژنە سەربەخۆکانی پەنابەرێتی یەوە هەڵدەستێت بە ‌هەڵسەنگاندن و پێداچوونەوەی داوانامەکەتاندا و بەپێی یاسای پەنابەری ئەوروپی و یۆنانی بڕیار دەدات.
  • وەك داواکەری پەنابەرێتی لە یۆنان. دەتوانن کە داوای پێگەشتنەوەی خێزانی بکەن لەگەڵ ئەندامانی نزیکی خێزانیتاندا  کە لە ووڵاتانی دیکەی ئەوروپادا نیشتەجێ بوون، ئەگەر هەندێك لە پێوەرە یاساییەکانیان تێدا هەیە، بینینی زانیاری زیاتر لە ستونی ( دوبلین III ) دا هەیە.
  • هەروها دەتوانیت کە داوانامەی پەنابەرێتی پێشکەش بکەیت لە بری هاوسەرەکەت نێر/ مێ ، و منداڵەکانت کە تەمەنینان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە. یان منداڵەکانت کە لەسەروی ١٨ ساڵەوەن و كێشەی دەربڕین – قسەکردنیان- هەیە یان کەم ئەندامیان هەیە و توانای داوانامەکردنیان نیە و لە ووڵاتی یۆنانن.
  • پێویستە کە لە ووڵاتی یۆنان دا بمێننەوە لە هەموو ماوەی کاروبارەکانی پەنابەرێتی دا، ئەگەر ئێرە جێبهێڵن بڕۆنە ووڵاتێکی ئەوروپی بە بێ موڵەتی نەخۆشی و تەواونەبونی کاروبارەکانی پەنابەرێتیتان لە ووڵاتی یۆنان، دەزگا بەرپرسەکانی ئەو ووڵاتەی کە بۆی دەڕۆن مافی گێڕانەوە- سنورداش – ی ئێوەیان هەیە بۆ ووڵاتی یۆنان.

Last Update: 11 Feb 2021