ڕاپۆرتکردنی چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی

چەوساندنەوەی سێکسیی و دەسدرێژی ڕەفتارگەلێکی قەبووڵنەکراون و بۆ هەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ستافیی هاوبەشانی NGO قەدەغەیە.

چەوساندنەوەی سێکسی چیە؟ 

هەرچەشنە دەسدرێژیەکی واقیعی یان هەوڵدان بۆ دۆخێکی بەرگەنەگرانە، هێزی جیاوازی، یان متمانە بۆ ئامانجی سێکسی.

دەسدرێژی سێکسی چیە؟ 

هەرچەشنە چالاکیەکی واقیعی سێکسی یان هەڕەشەکراو کە بە ناچاری یان لەژێر هەرچەشنە هەلومەرجێکی نایەکسان یان زۆرەملێ.

چەوساندنەوەی سێکی و دەسدرێژی دەتوانێت بۆ سەر هەر کەسێک ڕوو بدات_پیاو، ژن، کوڕ، و کچ__لە هەر تەمەنێک، و لە هەر هەلومەرجێک دا.

پاراستن لە چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی

بەپێی ستاندەرە ڕەفتاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ،  ئەندامانی ستافی UNHCR و هاوبەشانی NGO نابێت:

  • ئەنجامدانی چالاکیی سێکسیی لە بەرامبەر پارە، دامەزراندن، دەرمان، شتومەک یان خزمەت
  • ئەنجامدانی چالاکیی سێکسیی لەگەڵ منداڵی خوار 18 ساڵ
  • بەشداریکردن لە هەرچەشنە ڕەفتارێکی بێئابرڕووکردن، ڕسواکردن، یان چەوسێنەرانە.

ڕاپۆرتکردنی چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی

ئەگەر تۆ لێی ئاگاداریت، یان نیگەرانیت هەیە یان دەربارەی ئەگەری حاڵەتی چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی لەلایەن ئەندامێکی ستافی UNHCR، UN، یان NGO ، ئەوا دەتوانیت ڕاپۆرتی بکەیت بە

UNHCR Poland: [email protected]

نووسینگەی پشکنەری (IGO) لە بنکەکانی UNHCR:

  • ناونیشانی ئیمەیل: [email protected]
  • فاکسی نهێنی: +41 22 739 7380
  • ناونیشانی پۆستی: UNHCR, 94 Rue de Montbrillant, 1202 Geneva, Switzerland

ڕاپۆرتەکەت دەتەوانێت ئەمانەی تێدابێت:

  • چی ڕووی دا؟
    • ·    بەوردی بیڵێ چ شتێک دەرباری ڕووداو یان ڕووداوەکانەوە دەزانیت.
  • چ کەسێک تووشی تاوانی ئیدعاکراو بووە؟
    • ئایا دەزانیت کەسێکی دیکە تێدا دەستی هەبووە؟ تکایە ئەگەر دەکرێت ناوی تەواو، ناوی پیشە و ڕێکخراو بنووسە.
  • ڕووداو یان ڕووداوەکان کەی و لەکوێڕوویان داوە؟
    • ئەگەر بکرێت، ڕۆژ و کاتەکانی بنووسە.

ڕاپۆرتەکەت بە وردی لێکدەدرێتەوە و بە تەواوەتی نهێنی دەمێنێتەوە.