ڕاپۆرتکردنی بەقاچاخبردن و گەندەڵی

هەموو یارمەتیە مرۆڤدۆستانە پێشنیارکراوەکان بەلاشن.

پارەدان بۆ یارمەتی، تۆ ناکاتە کەسێک کە شیاوی یارمەتیدان بیت.

ئاگادار بە کە هەر خزمەتێکی UNHCR لە بری پارە بە تۆ پێشنیار دەکرێت، ساختەکاریە.

هەڵسوکەوتی خراپ چیە؟

نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵسوکەوتی خراپ بەم چەشنە پێناسە دەکات “هەرچەشنە پابەندنەبوونێکی ئەندامی ستاف بە مەرجەکانی چارتری نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕێساکانی ستاف و ڕێبازەکانی ستاف یان بابەتە کارگێڕیەکانی تر، یان لەبەرچاوگرتنی ستاندەرە ڕەفتاریە چاوەڕوانکراوەکانی خزمەتی جڤاکی نێونەتەوەیی”

ساختەکاری، گەندەڵی یان چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی وەک هەڵسوکەوتی خراپ هەژمار دەکرێت، هەرچەند لەلایەن کارمەندانی UNHCRـەوە بێت یان ستافی هاوبەش.

ئاگاداری چەواشەکاری ببە

  • متمانە بە هەر کەس و ڕێکخراوەیەک مەکە کە داوات لێدەکەن بۆ خزمەتەکانی UNHCR یان هاوبەشەکانی پارە بدەی.
  • بەرلە هاوبەشکردنی زانیاری تاکەکەسی و بەڵگەکانی ناساندن، داوا بکە لەو کەسانەی کە ئیدعای پێشکەشکردنی خزمەت دەکەن کارتی ناسینەوەی فەرمی خۆیان نیشان بدەن.
  • خۆت ببوێرە لەو پێشنیارانەی نیشتەجێکردنەوە، یارمەتیدانی دارایی یان جۆرەکانی دیکەی یارمەتی، بەڵگەی چەوت، یان ئیدعای چەوت لە بەرامبەر پارە یان هەر خواستێکی دێکە. لەوانەیە ئەم پێشنیارانە بەشێوەی حوزووری یان لەڕێگەی میدیای کۆمەڵایەتیەوە پێشکەش بکرێت (وەک Facebook، YouTube، WhatsApp، Viber، Telegram یان هەر ئەپێکی دیکە).
  • ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە دۆخی تۆ قازانج بکەن، لەوانەیە هەندێ بەڵگەی چەوت نیشان بدەن بۆ ئەوەی ڕازیت بکەن کە پەیوەندییان بە UNHCR یان ئاژانسی دیکەوە هەیە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست دەرباری کار و خزمەتەکانی UNHCR: سەرنج بدە سەر ماڵپەڕە فەرمیەکانی UNHCR (کە بە unhcr.org کۆتاییان دێت)

ساختەکاری و هەڵسوکەوتی خراپی گومانبار ڕاپۆرت بکە

ئەگەر تۆ لێی ئاگاداریت، یان نیگەرانیت هەیە یان دەربارەی ئەگەر حاڵەتی ڕەفتاری خراپی پەیوەندیدار بە UNHCR گومانت هەیە، ئەوا دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەیت بە:

UNHCR Poland: [email protected]

نووسینگەی پشکنەری گشتییUNHCR (IGO) لە بنکەکانی UNHCR:

ناونیشانی ئیمەیل: [email protected]

فاکسی نهێنی: +41 22 739 7380

ناونیشانی پۆستی: UNHCR, 94 Rue de Montbrillant, 1202 Geneva, Switzerland

ڕاپۆرتەکەت بە وردی لێکدەدرێتەوە و بە تەواوەتی نهێنی دەمێنێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئێرە بکە: https://www.unhcr.org/inspector-generals-office.html