چۆن یارمەتی بدۆزمەوە

UNHCR، ئاژانسی پەنابەریی نەتەوە یەکگرتووەکان، کار دەکات بۆ ئەوەی ماف و باشبژیوی پەنابەرانی سەرانسەری جیهان بپارێزێت. ئامانجی UNHCR دڵنیابوونەوە لەوەیە کە هەموو کەسێک دەتوانێت مافی پەناخوازی بەکار بهێنێت و پەنا بگرێت لە شەڕ و لێپێچینەوە. هەروەها UNHCR خەڵکی بێوڵاتیش دەپارێزێت. UNHCR لە هەموو چالاکیەکی دا سەرنج دەخاتە سەر پێداویستیی منداڵان و هەوڵ دەدات یەکسانیی مافی ژنان و منداڵان باشتر بکات.


ڕۆڵی UNHCRی پۆلەندا چیە؟

UNHCR نووسینگەیەکی لە پۆلەندا هەیە، کە هەڵکەوتووە لە وەرشەو (Warsaw). UNHCR پابەندبوونی حکومەتی پۆلەند بە ستانداردە نێونەتەوەییەکانی یاسای پەنابەری، یاسا دەربارەی بێوڵاتبوون، و مافەکانی مرۆڤ کۆنترۆڵ دەکات. ئەم نووسینگەیە بەردەستکردنی خێرا بە ڕێبازە گونجاو و کارامەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی، دەسگەیشتن بە مافەکان، و وەرگرتنی زانیاری دەپارێزێت. UNHCRـی پۆلەندا لە زیاترکردنی وشیاری بابەتەکانی پەنابەریی و بێ‌وڵاتبوون دا چالاکە و لەگەڵ دەستەیەک لە هاوبەشەکان وەک NGOـکان، ئاکادێمیاکان، خوێندنگەکان، ڕێکخراوەکانی گەنجان و پیشەکان دا پێکەوە کار دەکەن.

لە پۆلەندا حکومەت، نەک UNHCR بەرپرسیاری لێکدانەوەی داواکاریەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی، ناساندنی کەسێک وەک پەنابەر، و هەروەها ئاسانکردنی یەکخستنی ئەوانن.

ئەمە بەو واتایە دێت کە UNHCR لە پۆلەندا، دەسەڵاتی ئەمانەی خوارەوەی نیە:

  • تۆمارکردنی پەنابەران
  • لێکدانەوەی داواکانی پاراستنی نێونەتەوەیی
  • دەرکردنی بەڵگەکانی پەنابەریی
  • کارتێکردن لەسەر ئەنجامەکانی لێکدانەوەی پاراستنی نێونەتەوەیی

لەجیاتی ئەوە، حکومەتی پۆلەندا بەرپرسیاری ئەم ڕێبازانەیە.


پەیوەندیکردن بە UNHCR

UNHCR لە پۆلەندا هیچ وادەیەکی چاوپێکەوتن بۆ ڕاویژکاریی تاکەکەسیی پێشنیاز ناکات.  ئەگەر تۆ لە پۆلەندا پەناخواز یان پەنابەر بیت و پێویستت بە زانیاری لەسەر ئەمانەی خوارەوە بێت، ئەوا دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بە UNHCR:

  • ڕێبازەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی لە پۆلەندا، مافەکان و ئەرکەکانی تۆ،
  • چۆن پارێزەر و یارمەتی یاسایی بەلاش پەیدا بکەیت
  • لە کوێ یارمەتی پێویست وەربگریت
  • یەکخستنەوەی خێزانەکان
  • دەسبەسەرکران و بەربوون لە بەند
  • ئەگەر تۆ لە پۆلەندا کەسێکی بێ‌وڵات بیت و پێویستت بە یارمەتی بێت.

پەیوەندی بکە بە UNHCR لە ڕێگەی:

نوێنەرایەتی UNHCR لە پۆلەندا

ناونیشان: Przemysłowa 30, 00-450 Warszawa

ناونیشانی ئیمەیل: [email protected]

کاتەکانی کارکردن: دووشەممە – هەینی کاتژمێر 9:30 هەتا 16:30

هەموو جۆرە پاڵپشتیەکی UNHCR بەلاشە.


لە کوێ دەتوانم یارمەتی یاسایی و خزمەتی دیکە پەیدا بکەم؟

ڕاوێژی یاسایی بەلاش بۆ پەناخوازان و پەنابەران لە ڕێکخراوە تایبەتەکان، وەک هاوبەشەکانی UNHCR بەردەستن. UNHCRـی پۆلەند لە نزیکەوە لەگەڵ ئەم ڕێکخراوانە کار دەکات، و ئەوان کاتی گونجاو ئاگادارمان دەکەنەوە.

ئەم ڕێکخراوانەی خوارەوە یارمەتی پەناخوازان و پەنابەرانی ناو خاکی پۆلەندا دەدەن:

ناوەندی یارمەتی یاسایی Halina Nieć: ڕێنمایی یاسایی بەلاش بۆ پەناخوازان، پەنابەران، و کەسانی بێ‌وڵات

دامەزراوەی Ocalenie ڕێنمایی یاسایی بەلاش، وانەی زمانی پۆلەندی، یارمەتی فیزیۆلۆژی، بەرنامەکانی پاڵپشتیی یەکخستنەوە، یارمەتی گەڕان بۆ خانوو

  • تەلەفۆن:
    • 450 280 228 48+
  • ماڵپەڕ: https://en.ocalenie.org.pl/

دامەزراوەی مافی مرۆڤیی Helsinki یارمەتی یاسایی بەلاش.

ئەنجومەنی دەستوەردانی یاسایی: یارمەتی یاسایی بالش؛ یارمەتی یەکخستنەوە؛ پاڵپشتیی پزیشکیی، کۆمەڵایەتی، و خانووبەرە.

ناوەندی فرەفەرهەنگیی Warsaw. ڕێنمایی یاسایی بەلاش، ڕاوێژ، و یارمەتی کرداری؛ وانەی فرەفەرهەنگیی، وۆرکشۆپ، کۆڕ، کۆنفەڕانس، وانەی زمانی پۆلەندی.

فێدراسیۆنی پلاندانانی ژنان و خێزان هێڵی یارمەتی ژنان دەربارەی تەندروستیی زاوزێیی و مافی ژنان، وەک بابەتەکانی تایبەت بە توندوتیژی ڕەگەزی. لەلایەن ڕاهێنەرانی زایەندیەتی، پزیشکی تایبەت بە ژنان، پارێزەران، و دەروونناسان بەڕێوە دەبردرێت.

4ـی ئێوارە – 8ـی شەو، ڕۆژانی دووشەممە هەتا هەینی.

LAMBDA Warsaw 🏳️‍🌈: یارمەتی یاسایی و دەروونناس بەلاش تایبەت بە کەسانی LGBTIAQ+.

  • تەلەفۆن:
    • 338 288 224 48+
  • ناونیشانی ئیمەیل: [email protected]
  • ماڵپەڕ: http://lambdawarszawa.org/o-nas/