مافەکانی پەنابەری ناسێندراو لە پۆلەندا

کەسێک کە دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەری پێدراوە:

  • مافی نیشتەجێبوونی دیارینەکراوی لە پۆلەندا هەیە.
  • کارتی نیشتەجێبوون وەردەگرێت ( بۆ ماوەی 3 ساڵ کاری پێدەکرێت، لەگەڵ نوێکردنەوە) و بەڵگەی سەفەری جێنێڤا ( بۆ ماوەی 2 ساڵ کاری پێدەکرێت، لەگەڵ نوێکردنەوە) لە حاڵەتی پاراستنی تەواوکەر، ئەم کارتی نیشتەجێبوون بۆ ماوەی 2 ساڵ کاری پێدەکرێت، لەگەڵ نوێکردنەوە.
  • وەک شارومەندانی پۆلەندی مافی هەیە، جگە لە مافی دەنگدان. ئەمە پێک دێت لە مافی ژیان، سەفەر، کار و دەسپێکردنی کارێک بەبێ مۆڵەتی کاری تایبەت، بەردەستکردنی پەروەردە، وەرگرتنی یارمەتی کۆمەڵایەتی لەوانە بێنەفیتەکانی بێکاری، و دەسگەیشتن بە خزمەتەکانی گشتیی تەندروستی لە وڵاتی پۆلەندا.
  • هەتا 12 مانگ دەستی بە یارمەتی یەکخستنەوە دەگات

پەنابەرانی ناسێندراو دەبێت پابەندی هەموو یاسا، ڕێسا، و ڕێىازە پێویستەکانی شارومەندیی پۆلەندی ببن.