مافەکانی داواخوازانی پاراستنی نێونەتەوەیی لە پۆلەندا

هەموو پەناخوازان لە پۆلەندا، وەک ئەو کەسانەی کە دەسبەسەرکراون، مافیان هەیە:

  • دەسگەیشتن بە خوێندنگەی حکومیی بەلاش و بابەتی فێرکاری پێویست (کتێب و بابەتەکانی خوێندنگە) بۆ منداڵان
  • وانەی بەلاش پۆلەندی
  •  چاودێریی تەندروستی (لە نووسینگە دیاریکراوەکان بە هاوئاهەنگیی لەگەڵ OFF)، لەوانە یارمەتی پزیشکیی، چارەسەری تایبەتکراو، پاڵپشتیی تەندروستیی دەروونی و دەروونناسی، و هەندێ چاودێریی دیکەی ددان.
  • دەسگەیشتن بە نوێنەرایەتیەکانی UNHCR
  • دەسگەیشتن بە دامەزراوە ناحکومیەکان کە یارمەتی و خزمەت پێشکەشی پەناخوازەکان دەکەن، وەک یارمەتی یاسایی.
  • دەسگەیشتن بە زانیاریی یاسایی لەسەر ڕێبازەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی
  • بەردەستکردنی یارمەتی یاسایی بەلاش بۆ پێداچوونەوە لەسەر بڕیارە نەرێنیەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی (“نموونەی 1ـەم”)
  • یارمەتیدان لە گەڕانەوەی دڵبخواز بۆ وڵاتێک کە مافی گەڕانەوەت بۆی هەیە.

هەروەها ئەو پەناخوازانەی کە دەسبەسەر نەکراون و خۆیان بە ناوەندی وەرگرتن ڕاپۆرت کردووە، ئەم مافانەیان هەیە:

  • نیشتەجێکردن (لە ناوەندێکی نیشتەجێکردنی دیاریکراو)
  • خواردن
  • قەرەبووکردنەوە تێچووەکانی گواستنەوە و چالاکیە پەیوەندیدارەکان (وەک پەیوەندیدار بە پڕۆسەکانی پاراستنیی نێونەتەوەیی، پشکنینی پزیشکی، ڤاکسیناسیۆن)
  • یارمەتی نەختیی بەردەوام بۆ کڕینی بەرهەمەکانی پاکژی تاکەکەسیی (PLN 20 بۆ هەر مانگ) و تێچووی گشتیە (PLN 20 بۆ هەر مانگ)
  • یارمەتی نەختیی یەک‌جارە بۆ جل‌وبەرگ و کەوشەکان (PLN 140)
  • یارمەتی نەختیی خواردنی منداڵان تەمەن 6 ساڵان و خوارتر و منداڵانی خوێندنگە (PLN 9 هەر ڕۆژ)

کەسێکی پەناخواز دەتوانێت داوای ژیان لە دەرەوەی ناوەندی نیشتەجێکردن بکات و یارمەتیی نەختی بۆ خانووبەرە و تێچووەکانی دەرەوە ناوەندی نیشتەجێکردن لە هەلومەرجی تایبەت وەربگرێت (ئەگەر بۆ هۆکارە لۆجستیکیەکان پێویست بوو (بۆ نموونە قەرەباڵغی زۆر) یان هۆکارە ئەمنیەکان (بۆ نموونە پاراستنی ژنی تەنیا)، بۆ پاراستنی یەکڕیزی گشتیی، پاراستنی یەکگرتوویی خێزان، یان بۆ ئەو کەسانەی پاراستنیان پێدراوە) ئەم یارمەتیە بەرابەرە لەگەڵ:

ژمارەی ئەندامانی خێزانبڕەپارە بۆ هەر ڕۆژ/بۆ هەر کەسبڕەپارە بۆ هەر مانگ/بۆ هەر کەس
تاک25 PLN (نزیکەی 6,25 EUR)750 PLN (نزیکەی 187,5 EUR)
2 کەس20 PLN (نزیکەی 5 EUR)600 PLN (نزیکەی 150 EUR)
3 کەس15 PLN (نزیکەی 3,75 EUR)450 PLN (نزیکەی 112,5 EUR)
4 کەس12,50 PLN (نزیکەی 3 EUR)375 PLN (نزیکەی 93,75 EUR)