بەرپرسیارەتی داواخوازانی بۆ پاراستنی نێونەتەوەیی لە پۆلەندا

هەموو پەناخوازان دەبێت دوای پێشکەشکردنی داواکاریی پاراستنی نێونەتەوەیی:

  • لەناو خاکی وڵاتی پۆلەندا بمێننەوە هەتا بڕیاری کۆتایی لەسەر پاراستنی نێونەتەوەیی دەردەکرێت.
  • دەربارەی هەر گۆڕانکاریەک لە ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوون نووسینگەی بیانیان ئاگادار بکەنەوە.
  • لە 6 مانگی سەرەتایی دا کار نەکەن
  • ڕەزامەندی بدەن لەسەر گرتنی پەنجەمۆر و وێنە، لێکدانەوەی پزیشکی، و پشکنینەکان
  • بۆ دیمانەکردن ڕاپۆرت بکەن بە سەرۆکی نووسینگەی بیانیان و پابەندی هەموو ڕێباز و وادەکان بن

ئەو پەناخوازانەی کە دەسبەسەر نەکراون:

  • دەبێت لەماوەی 2 ڕۆژ دوای پێشکەشکردنی داواکەیان، خۆیان بدەنە دەس ناوەندی وەرگرتن (لە Biała Podlaska یان Podkowa Leśna) کە فەرمانگەی یارمەتی کۆمەڵایەتی بەڕێوەی دەبات.پاراستنی سنوور دیاری دەکات کە تۆ دەنێردرێیت بۆ کام ناوەندی وەرگرتن.
تۆ دەبێت بچیتە ناوەندی وەرگرتن، تەنانەت ئەگەر پێویستت بە یارمەتی کۆمەڵایەتیی پۆلەندا نیە.   ئەگەر پەناخوازێک لەماوەی 2 ڕۆژ دوای پێشکەشکردنی داواکاری خۆی ڕادەستی شوێنی وەرگرتن نەکات، ئەوا داوای پاراستنی نێونەتەوەییەکەی بەتاڵ دەبێتەوە.

سەرچاوەکان: ماڵپەڕی نووسینگەی بیانیان:
https://www.gov.pl/web/udsc-en/free-information-and-legal-assistance
بەردەستە بە زمانەکانی پۆلەندی، ڕووسی، ئینگلیزی