یەکخستنەوەی خێزانەکان

پەنابەرانی ناسێندراو و ئەوانەی کە پاراستنی تەواوکەریان پێدراوە و بەر لە فڕینی فڕۆکە یان لەو کاتەدا ئەندامانی خێزانی خۆیان جیا کراونەتەوە دەتوانن لە ماوەی 6 مانگ لە پێدانی پاراستنی نێونەتەوەی لە پۆلەندا داوای یەکخستنەوەی خێزانی بکەن.

ئەگەر تۆ لەم ماوەیە دا ئەم کارە نەکەیت، لەوانەیە ئەنجامی زۆر خراپی هەىیت (زانیاری وردی خوارەوە ببینە).

ئەمە ڕێنماییەکی گشتگیر نیە.  بەرلە دەسپێکردنی ئەم پڕۆسەیە، گرنگە کە ڕاوێژی یاسایی تاکەکەسی پەیدا بکەیت (لینک بۆ خزمەتە بەردەستەکانلێرە دا)

چ کەسێک شیاوی وەرگرتنی یەکخستنوەی خێزانە؟

بەپێی یاسای پۆلەندا، تەنیا ئەم دەستەبەندیانەی خوارەوەی ئەندامانی بنەماڵە دەتوانن بچنە ڕیزی داواخوازەوە لە پۆلەندا:

  • هاوژین (لەڕێگەی هاوسەرگیری ناسێندراو بەپێی یاسایی کۆماری پۆلەندا)
  • منداڵ (خوار 18 ساڵ)ـی داواخواز و/یان هاوژینەکەی، وەک منداڵی وەرگیردراو، کە داواخواز سەرپەرشتیی و باوکایەتی بۆ دەکات
  • [ئەگەر داواخواز منداڵێکی بێپەنایە] باوک‌وداک یان کەسێکی گەورسالی دیکە کە بەرپرسیاری منداڵەکەیە.

چۆن داوا بکەم

پەنابەرێکی ناسێندراو یینا کەسێک کە لە پۆلەندا پاراستنی تەواوکەری پێدراوە دەبێت داوای نیشتەجێکردنی کاتیی بۆ مەبەستی یەکخستنەوەی خێزان پێشکەشی نووسینگەی Voivodـی ئەوان بکات.

بەرلە داواکاریەکە دەبێت چ بەڵگەگەلێک کۆ بکەمەوە؟

بەرلەوەی دەست پێ‌بکەیت، پێویستە ئەم بەڵگانەی خوارەوە کۆبکەیتەوە:

  • بەڵگەی سەلمێنەری دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەر لە پۆلەندا.
  • ڕەزامەندی واژۆکراو، بە زمانی پۆلەندی، لەلایەن هاوژینەکەتەوە بۆ ئەوەی داوای یەکخستنەوەی خێزان بە نوێنەرایەتی ئەوان پێشکەش بکرێت. نموونەکان دەکرێت لەسەر ماڵپەڕی نووسینگەی voivodeship پەیدا بکرێن.
  • وەرگێڕانی زمانی پۆلەندی سوێندنامەی هاوسەرگیری/بەڵگەی لەدایکبوون
  • لێدوان لەسەر ژمارەی کەسانی وابەستە
  • 4 وێنەی ڕەنگیی پاسپۆرتی هەریەک لە ئەندامانی خێزانیی وابەستە
  • 2 کۆپی لە بەڵگەکانی سەفەر (و بەڵگەی ئەسڵەکەی بۆ پشکنین پێشکەش بکە) بۆ هەر یەک لە ئەندامانی خێزانی (بۆ منداڵانی کەمتر لە 13 ساڵ: 1 کۆپی لە بەڵگەکانی سەفەر، هەروەها ئەسڵەکەی بۆ لێکدانەوە پێشکەش بکە).
  • بەڵگەی گشتیی (وێنەی خێزان، ناونیشانی ئیمەیل، ژمارە تەلەفۆن، هتد)
  • بەڵگەی تەئیدی پارەدانی تێچووەکانی داواکاریی (340 PLN بۆ هەر داوایەک)

بۆ ئەندامانی خێزانی دەرەوەی پۆلەندا:

  • بەڵگەکانی سەفەر دەبێت وەک کۆپی ڕاست و دروست لەلایەن کۆنسوولێکی پۆلەندیە تەئید بکرێت.
  • ئەگەر ئەندامێکی خێزان بەڵگەیەکی ڕاستی سەفەری پێنەبێت یان نەتوانێت وەدەستی بخات، لەوانەیە ڕێگەی پێبدرێت بەڵگەی سەلمێنەری دیکە پێشکەش بکات. هەروەها لەوانەیە داوای بەڵگەی سەفەری خێرا بکەن لە کۆمیتەی نێونەتەوەیی خاچی سوور یان UNHCR دەریدەکات.

بۆ وردەکاری لەسەر ئەم پڕۆسەیە سەردانی ئێرە بکە: (پۆلەندی، ئینگلیزی): https://www.unhcr.org/pl/wp-content/uploads/sites/22/2021/02/laczenie-rodzin-FIN07-01.pdf