بەردەستکردنی پاراستنی نێونەتەوەیی

ئەم پەڕەیە دیمەنێکی گشتیی لە دەسگەیشتن بە ڕێبازەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی لە پۆلەندا و جۆرەکانی دیکەی مانەوەی یاسایی دەخاتە ڕوو. ئەگەر بکرێت، هەمیشە هەوڵ بدە لەگەڵ پارێزەرێک لەسەر کەیسەکەی خۆت ڕاوێژ بکەیت. (لیستیك لەو پارێزەرە بەردەستانە لێرەیە )

پاراستنی نێونەتەوەیی چیە؟
کەسێک لەوانەیە پێویستی بە پاراستنی نێونەتەوەیی بێت، ئەگەر ئەم کەسە لە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت دەترسێت لەبەر ئەوەی لە مەترسی لێپێچینەوە یان زیانگەیاندنی جیددی دان بەهۆی نەژاد، ئایین، نەتەوە، بیروباوەڕی سیاسیی یان ئەندامێتی لە گرووپێکی کۆمەڵایەتی سیاسی دا. بەپێی یاسای نێونەتەوەیی و هەروەها یاسای پۆلەندا، دەبێت پێوەری تایبەت هەبێت بۆ ئەوی شیابوونی دیاریکردنی کەسەکە وەک پەنابەرێک بناسێنرێت.
پاراستنی نێونەتەوەیی ڕێگە دەداتە کەسەکە بۆ ئەوەی لەجیاتی ئەوەی بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتێک کە لەبەر لێپێچێنەوە لێی دەترسێت، لە پۆلەندا بمێنێتەوە.

پاراستنی نێونەتەوەیی بەشێوەی خۆکار نادرێت. ئەو کەسانەی کە هیواخوازن ئەم پاراستنە وەربگرن، دەبێت داوای بکەن و شیاوبوونی خۆیان نیشانی حکوومەت بدەن.

هەموو کەسێک شیاوی پاراستنی نێونەتەوەیی نیە.

لەناو وڵاتانی یەکیەتی ئەورووپا دا (EU)، تەنها وڵاتێکیان ددەتوانێت داوای پاراستنی نێونەتەوەیی لێک بداتەوە، ئەویش ئاساییانە وڵاتی یەکەمە کە کەسەکە گەیشتووەتە ئەوێ. ئەمە پێی دەوترێت ڕێسای دووبلین.

ئەمە بەو واتایە دێت، ئەگەر یەکەم جار کەسێک گەیشتبێتە پۆلەند لە EU :
• ئەوا پۆلەندا تاکە وڵاتی EU دەبێت کە دەتانێت داوای پاراستنی نێونەتەوەیی ئەوان لێک بداتەوە.
• ئەگەر سەفەر بکەن بۆ وڵاتێکی دیکەی EU و لەوێ داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکەن، ئەوا لەوانەیە بگەڕێندرێتەوە بۆ پۆلەندا.

هەروەها لەم ڕێبازە دا هەندێ ئاوارتە هەیە (وەک هەبوونی ڤیزە بۆ وڵاتێکی دیکەی EU، یان یەکخستنەوەی خێزان).

تێبینی: زۆرجار بە پاراستنی نێونەتەوەیی دەوترێت “پەنابەری”. لە پۆلەندا بەو شێوەیە نیە.

لە پۆلەندا: یاسا جۆرە جیاوازەکانی پاراستن دیاری دەکات:
• پاراستنی نێونەتەویی – دۆخی پەنابەری و پاراستنی تەواوکەر
• پەنابەری – جۆری جیاواز، نەتەوەیی پاراستن
• مانەوەی مرۆڤدۆستانە یان هەڵکردن – جۆری نەتەوەیی مانەوەی یاسایی لە حاڵەتێک کە ئەگەر دیپۆرتکردنەوە/گەڕانەوە نەبێت


کێ داواکانی پاراستنی نێونەتەوەیی لێک دەداتەوە؟

لە پۆلەندا حکومەت، نەک UNHCR بەرپرسیاری لێکدانەوەی داواکاریەکانی پاراستنی نێونەتەوەیی و ناساندنی کەسێک وەک پەنابەرە.

داوای پاراستنی نێونەتەوەیی دەبێت لەڕێگەی پاراستنی سنووری پۆلەندییەوە تۆمار بکرێت. دواتر نووسینگەی بیانیانی پۆلەند (OFF) بەرپرسیاری لێکدانەوەی داواکانی پاراستنی نێونەتەوەیی و بڕیاردان لەسەر پێدانی پاراستنە.

بۆ وەدەستخستنی زانیاری زیاتر لەسەر پێشکەشکردنی داوای پاراستنی پەنابەری لە پۆلەندا:

(بە زمانی پۆلەندی، ڕووسی، ئینگلیزی): https://www.gov.pl/web/udsc-en/lodging-an-application-for-international-protection


چ کەسێک لە پۆلەندا دەتوانێت داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکات؟

کەسێک لە هەموو کاتێک دا مافی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی هەیە، ئەگەر ئەو کەسە:

  • لەسەر خاکی پۆلەندا بێت (وەک بە دەسبەسەرکردن) یان لەسەر سنووری پۆلەندا بێت
  • ترس هەبێت لەوەی کە ئەو لە وڵاتەکەی خۆی لەبەر نەژاد، ئایین، نەتەەوە، ئەندامێتی لە گرووپێکی کۆمەڵایەتی تایبەت یان بیروڕای سیاسی لێپێچینەوەی لێ‌بکرێت یان، لە حاڵەتی گەڕاندنەوەی دا، لە مەترسی جیددی سزای مردن و سێدارە، ئەشکەنجە، ڕەفتاری نامرۆڤانە بێت، یان لەبەر توندوتیژی بەربڵاو یان شەڕی چەکداریی مەترسی جیددی لەسەر ژیانی هەبێت.

کەسەکە دەتوانێت ئەندامانی دیکەی خێزانەکەشی بخاتە ناو داواکەی خۆیە (وەک منداڵانی کەمتەمەن یان هاوژین) تەنها ئەگەر ئەندامی خێزانی پەیوەندیدار بەشێوەی فیزیکی لە ماوەی پێشکەشکردنی داواکە دا ئامادە بن.

تۆ لە دەرەوە و لە دوورەوە ناتوانی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکەیت.


چۆن لە پۆلەندا داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکەم

ئەگەر تۆ پێت وابێت خۆت و ئەندامانی خێزانت پێوەرەکانی داوای پاراستنی نێونەتەوەییتان هەیە، ئەوا دەبێت بە ئاشکرا حەزی خۆت دەرببڕیت بۆ داوای پاراستنی نێونەتەوەیی لە کارمەندی پاراستنی سنوور.

تۆ دەتوانیت داوای پاراستنی نێونەتەوەیی پێشکەش بکەیت:

  • کاتێک کە گەیشتیتە خاڵی سنووری لە پۆلەندا
  • لە شوێنی دەسبەسەرکران، ناوەندی وەرگرتن، یان شوێنە فەرمیەکانی دیکە
  • لە هەر کاتێک لە پۆلەندا، بە سەردانکردنی یەکەی پاراستنی سنوور یان بنکەیەکی

بۆ ئەو کەسانەی ناتوانن بەشێوەی ڕاستەوخۆ بچن بۆ پاراستنی سنوور (کەسانێک کە کەمئەندامێتیان هەیە، کەسانی بەساڵاچوو، ژنانی دووگیان، باوکودایکانی تەنیا، منداڵی ژێرچاودێریی، خەوێندراو لە نەخۆشخانە یان دەسبەسەرکراو): دەتوانرێت ڕاگەیاندنێکی نووسراو لە ئامانجی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی لەڕێگەی پۆست یان ئیمەیل پێشکەش بکرێت. لە وەها حاڵەتگەلێک دا، داوای پاراستنی نێونەتەوەیی لەلایەن پاراستنی سنوور بەپێی نیشتەجێبوونی کەسەکە وەردەگیردرێت و تۆماریش دەکرێت.


چ بەڵگەگەلێک پێویستن؟

تۆ لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریەکە دا، دەبێت هەموو بەڵگە فەرمیەکان پێشکەش بکەیت (وەک ناسنامە و بەڵگەکانی سەفەر) و جۆرەکانی دیکەی بەڵگە کە لەوانەیە لە داوای پاراستنی نێونەتەوەییەکەت و هەروەها لە زانیاری پێشکەشکراوی ناو داواکاریەکەت یارمەتیدەرت بێت.

ئەمە بۆ کەسی داوخواز و هەروەها ئەندامانی خێزانی ئەو دەبێت کە داواکە دەیانگرێتەوە.


دوای ئەوەی کە داواکاریەکەم لە پۆلەندا پێشکەش کرد چی ڕوودەدات؟

  • یەکەم، پاراستنی سنوور داواکەت تۆمار دەکات، کە پێک دێت لە دیمانەیەکی کورت، وێنە و پەنجەمۆر، و هەروەها پشکنینی پزیشکیی. ئەمە داوایە دەبێت بە زمانی پۆلەندی لەلایەن پاراستنی سنوورەوە بە شێوازێکی تایبەت پێشکەش بکرێت، لەسەر بنەمای دیمانە کورتەکە.

**تۆ مافت هەیە لە کاتی پێشکەشکردنی داواکاریەکەت دا وەرگێڕێکی زارەکیت هەبێت بەو زمانەی کە لێی تێدەگەی

  • دواتر، پاراستنی سنوور داواکەت پێشکەشی نووسینگەی بیانیانی پۆلەندا دەکات (Szef Urzędu do Spraw Cudzoziemców).
    **ئەگەر پاراستنی سنوور نەتوانن دەسبەجێ داواکەت تۆمار بکەن، دەبێت لێدوانەکەت تۆمار بکەن و دەربارەی ڕۆژی تۆمارکردنەکە ئاگادارت بکەنەوە.
  • نووسینگەی بیانیان لێکدانەوەی داواکاریەکەت دەست‌پێدەکات.
  • هەر داخواکەرێکی گەورەساڵ بەڵگەیەکی پێ‌دەدرێت (بەڵگەی کاتیی ناسنامەی کەسی بیانی) ناسنامەکان تەئید دەکات و پشتڕاستیان دەکاتەوە (کەسانی کەمتەمەنیش دەخرێنە ناو داواکە) بۆ ئەوەی لە پۆلەندا نیشتەجێ بکرێن.
  • نووسینگەی بیانیان دەرباری داواکە لەگەڵت دیمانە دەکات.
  • نووسینگەی بیانیان بڕیارێک دەردەکات (لە ماوەی 6 مانگ، هەرچەند ئەمە هەندێک کات زیاتر دەخایەنێت).

لەماوەی ئەم ڕێبازانە دا، دادگا لەوانەیە بڕیار بدات بخرێیتە زیندانەوە.

ئەمە لەوانەیە ڕوو بدات، ئەگەر حکومەتی پۆلەندا پێویستی بەوە بێت کە ناسنامەکەت تەئید بات یان زانیار پەیوەندیدار بە ڕێبازەکەت کۆ بکاتەوە، یان بە هۆکارەکانی دیکە لسەر هاتن و مانەوەی یاساییت لە پۆلەندا.

تۆ لەوانەیە ئەوپەڕی ماوەی 6 مانگ دەسبەسەر بکرێیت. هەرچەند، لەوانەیە دادگا بڕیار بدات ماوەکە درێژ بکرێتەوە، بۆ نموونە ئەگەر تۆلە ڕێبازی گەڕانەوە دا بیت (پڕۆسەیەک کە پاراستنی سنوور دەستی پێ‌دەکات بۆ ئاسانکردنی گەڕانەوە بۆ وڵاتی ئەسڵیی/وڵاتی نیشتەجێبوون).

  • لەماوەی دانیشتنەکانی دادگا دا:
  • تۆ مافت هەیە لە دادگا قسە بکەیت (لە ڕێگەی دوورەوە یان بەشێوەی حوزووری).
    **تۆ مافت هەیە یارمەتی لە وەرگێڕێکی زارەکی وەربگریت بەو زمانەی کە لێی تێدەگەی.
    تۆ مافت هەیە پارێزەرێکت هەبێت

دوای دەسبەسەرکردن، مافت هەیە لەسەر بڕیاری دەسبەسەرکردنی دادگا یان زێدەکردنی ماوەی دەسبەسەرکردن داوای پێداچوونەوە بکەیت، لە ماوەی 7 ڕۆژ دوای وەرگرتنی بڕیار لەسەر دەسبەسەرکردن چ بەشێوەی زارەکی لە دادگا یان بەشێوەی نووسراو. تکایە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر پەیوەندی بە پارێزەرەکەوە بکە.
ئەگەر تۆ سکاڵاکەت دوای 7 ڕۆژی دەربازبوو پێشکەش بکەیت، ئەوا قەبووڵ ناکرێت.

لە کاتێک دا کە داواکەت هەڵپەسێردراوە، تۆ هەندێ ماف و ئەرکت بۆ مانەوە لە پۆلەندا هەیە.


من هاوژینی داواخوازی ئەسڵیم. پڕۆسەکە بۆ من چۆن دەبێت؟

تۆ ناچار نیت تێکەڵی هەمان داوای پاراستنی نێونەتەوەیی هاوسەرەکەت ببیت (ئەگەر تۆ بە هۆکارێکی جیا داوا دەکەیت). تۆ دەتوانیت داوایەکی جیا پێشکەش بکەیت.

ئەگەر تۆ بچیتە ناو داوای هاوسەرەکەتەوە، ئەوا هاوسەرەکەت دەبێتە داواخوازی ئەسڵیی:

  • تۆ دەبێت ڕەزامەندی نووسراو پێشکەش بکەیت کە دەچیتە ناو هەمان داواکاریەوە (لە فۆرمی داواکاریی پاراستنی نێونەتەوەیی دا هاتووە).
  • هاوسەرکەت مافی هەیە (“پارێزەری هەبێت”) بۆ نوێنەرایەتیکردنی ماف و قازانجەکانی تۆ لە پڕۆسەکان دا.
  • هەروەها هاوسەرەکەت هەموو بڕیارە دەرکراوەکان لەسەر داوای پاراستنی نێونەتەوەیی وەردەگرێت.
  • نووسینگەی بیانیان لەوانەیە بڕیار بدات دیمانەیەکی جیا لەسەر داواکەت نەکات، بەڵام تۆ مافت هەیە داوای دیمانەیەکی جیا بکەیت.

ئایا من لە کاتێک دا داواکاریەکەم هەڵپەسێردراوە دەتوانم کار بکەم؟

دوای ئەوەی کە تۆ داوایەک پێشکەش دەکەیت، بۆ ماوەی 6 مانگ لە ڕۆژی پێشکەشکردنی داواکاریەکەوە ڕێگەت پێنادرێت کار بکەیت. ئەمە ڕاستە تەنانەت ئەگەر تۆ بەرلە داواکاریەکەیش لە پۆلەندا ژیابێتی.

دوای 6 مانگ، ئەگەر بڕیارێک لەسەر کەیسەکەت نەبوو، ئەوا دەتوانیت داوای مۆڵەتی کار لە نووسینگەی بیانیان بکەیت. نووسینگەی بیانیان بەڵگەیەک دەردەکات بۆ تەئیدکردنی ئەوەی کە تۆ لە کاتێک دا کە چاوەڕێی بڕیارەکە دەبیت مافی کارکردنت لە پۆلەندا هەیە


ئایا دەتوانم دژ بە بڕیارێکی نەرێنی داوای پێداچوونەوە بکەم؟

ئەگەر نووسینگەی بیانیان داوای پاراستنی نێونەتەوەییت لە پۆلەندا ڕەت بکاتەوە، ئەوا هەندێ دەرفەتت بۆ پێداچوونەوە دەبێت:

  • تۆ مافی پێداچوونەوەت لە دەستەی پەنابەریی هەیە (Rada do Spraw Uchodźców). تۆ دەتوانیت بە ززمنای خۆت داوای پێداچوونەوە تۆمار بکەیت. ماوەی پێداچوونەوە سنووردارە (ئاساییانە 2-1 هەفتە). دواماوە لە ژێر داواکاریەکەت دا نووسراوە. تۆ مافت هەیە یارمەتی یاسایی پارەدراو لەلایەن حکومەت وەربگریت بۆ تۆمارکردنی ئەم پێداچوونەوەیە. (بۆ لیستی پارێزەرانی بەردەست، سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: https://www.gov.pl/web/udsc/bezplatna-pomoc-prawna).
  • ئەگەر بڕیاری دەستەی پەنابەریش نەرێنی بوو: ئەوا تۆ مافت هەیە دیسان داوای پێداچوونەوە بکەیت لە دادگای کارگێڕیی Voivodeshipـی وەرشەو، لەماوەی 30 ڕۆژ دوای ڕۆژی وەرگرتنی بڕیارەکەت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی نووسینگەی بیانیان بکە (بە زمانی پۆلەندی، ڕووسی، ئینگلیزی): https://www.gov.pl/web/udsc-en/procedure-for-granting-international-protection


بژاردەکانی دیکە بۆ مانەوەی یاسایی لە پۆلەندا

پاراستنی نێونەتەوەیی تاکەبژاردە بۆ مانەوەی یاسایی لە پۆلەندا نیە. لەوانەیە بژاردەی دیکەیش بەردەست بێت بۆ شارومەندانی وڵاتانی دیکە و لەژێر هەلومەرجی تایبەت دا وەک (بەڵام نەک سنووردار بەمانە):

پاراستنی تەواوکەر

لەوانەیە حکومەتی پۆلەندا لەماوەی پێداچوونەوە لەسەر داوای پاراستنی نێونەتەوەییت، لەجیاتی ئەمە پاراستنی تەواوکەرت پێ‌بدات، ئەگەر گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەت تۆ بخاتە مەترسی زیانگەیاندنی جیددی بە سزای مردن یان لەسێدارەدان، ئەشکەنجە، ڕەفتاری نامرۆڤانە یان ڕسواکەرانە یان تەمێکردن، هەبوونی مەترسی جیددی و تاکەکەسی لەسەر ژیان یان تەندروستی لە ئەنجامی بەکارهێنانی بەردەوامی توندوتیژی دژ بە شارومەندان لە حاڵەتی شەڕی سەربازی ناوخۆیی یان نێونەتەوەیی، و لەبەر هەمان مەترسی کەسی داواخواز نەتوانێت یان نەیەوێت بگەڕێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی.

پەنابەری

جگە لە داوای پاراستنی نێونەتەوەیی، تۆ دەتوانیت بەپێی یاسایی ناوخۆ لە پۆلەندا داوای پەنابەری بکەیت، کاتێک کە دڵنیابوونەوە لە پاراستنت پێویستە و ئەمە بەپێی بەرژەوەندیە گرنگەکانی کۆماری پۆلەندا کێشەی نابێت.

  • داواکردن لە پۆلەندا: تۆ دەبێت پەنجەمۆر و وێنەت لێ‌بگیردرێت.
  • پێشکەشکردنی لە دەرەوە (بە نامە): تۆ دەبێت وێنەیەک هاوپێچی داواکاریەکە بکەی، و دەسبەجێ دوای گەیشتن بە خاکی پۆلەندا پەنجەمۆرت لێ‌وەربگیردرێت.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر (بە زمانی پۆلەندی، ڕووسی، ئینگلیزی) سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە:

https://www.gov.pl/web/udsc-en/procedure-for-granting-asylum

ڕێژیم ڤیزا (مانەوەی کاتیی)

شارومەندانی وڵاتانی تایبەت کە پاسپۆرتیان هەیە دەتوانن بەبێ ڤیزا بۆ ماوەی 900 ڕۆژ لە ماوەیەکی 180-ڕۆژە دا سەفەر بکەن بۆ وڵاتانی شێنگێن. ڕێژیمی بێ-ڤیزە مافی خوێندن، کار، یان ژیان لە یەکیەتی ئەورووپا نادات.

پەرمانی کاری و بەرنامەکان

  • پەرمانی کاری: Voivode بە خواستی خاوەنکار دەردەکرێت؛ 5 جۆر (A-E):
  • پەرمانی کاری وەرزیی: جۆری S_ ڕێگە دەداتە کەسێکی بیانی بۆ ماوەی 9 مانگ لە ساڵ لە چالاکیگەلێک کە وەرزیی حساب دەکرێن کار بکات.
  • ڕاگەیاندنی خاوەنکار بۆ پێدانی کار بە کەسێکی بیانی: لەلایەن خاوەنکارێک لە نووسینگەی خۆجێیی کار تۆمار کراوە بۆ شارومەندانی ئەرمێنیا، بەلارووس، جۆرجیا، مۆلۆڤا، ڕووسیا و ئۆکرانیا. مافی کارکردن دەدات بە کاری ناوەرزیی بەبێ پەرمانی کار بۆ ماوەی 6 مانگ لەماوەی 12 مانگی پشت‌سەری یەک.
  • نیشتەجێبوونی کاتیی و پەرمانی کار: بە خواستی کەسێکی بیانی لەلایەن Voivode دەردەکرێت. ڕێگە دەدات بە هەردووی مانەوە و کارکردن.
  • بەرنامەی بەندەری بازرگانی پۆلەندا: پاکێجێکی گشتگیری ئاسانکردنی گواستنەوەیە کە تەرخان کراوە بۆ کارئافرێنەران و پسپۆڕانی تەکنۆلۆژیای زانیاری وڵاتانی تایبەت.