دەستڕاگەیشتن بە دامەزراندن


ئایا مافی کارکردنم هەیە لە یۆنان؟

ئەگەر تۆ پەناخوازی (داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی)، شەست(٦٠)  ڕۆژ بەسەر تۆمارکردنی تەواوی داواکارییەکەت بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی تێپەڕیوە و “کارتی پاراستنی نێودەوڵەتی” یان “کارتی پەنابەر”ی کارات هەیە، ئەوا مافی دەستڕاگەیشتنت بە کارێکی مووچەگری یان لە یەکە خزمەتگوزارییەکان یان کارگوزارییەکان هەیە.

ئەگەر تۆ پەناخوازیت، مافی کارکردنی سەربخۆ یان کردنەوەی پرۆژەی بازرگانی کەسیت نییە.

ئەگەر وەك پەناخواز تۆمارکردنی سەرەتاییت بۆ کراوە، ناتوانیت کاری یاسایی بکەیت.

تێبینی بکە بۆ ئەوەی بتوانیت بە یاسایی کار بکەیت. پێویستە کە کارتی پەناخوزی دەبێت کارا بێت. لەبیرت نەچێت کاتێك کە کارتەکەت بەسر چووە نوێی بکەرەوە.


پێویستم بە مۆڵەتنامەی کارکردن هەیە؟

نەخێر، پێویستت بە مۆڵەتنامەی تری کارکردن نییە،  تێبینی بکە کە خاوەنکاران و ژمێریاران هەمیشە ئاگاداری گۆڕانکارییە یاساییە کۆتاکان نیین. پێدەچێت کە پێویست بکات تێییان بگەیەنیت، ئاماژە بە وردەکارییە تایبەتەکانی چوارچێوە ییاساییەکەی ئێستا بکەیت یان داوای یارمەتی لە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی یۆنانی لە ناوچەکەتدا بکە بۆ ئەوەی بتوانیت لەسەر دۆسیەکەت گفتوگۆ لەگەڵ خاوەنکاران و ژمێریاران دا بکەیت.


مەرجەکانی تر بۆ کارکردنی یاسایی لە یۆنان چین؟

بۆ ئەوەی بتوانیت بە یاسایی کار بکەیت، پێویستە کە:

  •  ژمارەی تۆمارنامەی باج ( ئەفیمی).
  • ژمارەی کاتی تەندروستی کۆمەڵایەتی ( پاییپا).
  •  ژمارەی بیمەکراوی کۆمەڵایەتی ( ئەما).

تێبینی بکە، بەپێی جۆری کارەکەتان، بۆی هەیە مەرجی زیادە تر هەبێت هەروەك بۆ هاووڵاتیانی یۆنانیش ڕەچاوکراوە.  بۆ نموونە ئەگەر لە چێشتخانەیەك کار دەکەیت، پێویستە کە پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەیت و بڕوانامەی تەندروستیت هەبێت.


چۆن ژمارەی تۆمارنامەی باجدان ( ئەفیمی) دەربهێنیت؟

ژمارەی تۆمارنامەی باجدان لەکاتی تۆمارکردنی تەواوی داوانامەی پەناخوازیەکەتاندا لەلایەن دەزگای خزمەتگوزاری پەنابەری/ یان خزمەتگوزاری پێشوازی و ناسینەوە دەدرێت بە هەموو پێگەیشتووان.


چۆن بتوانیت ژمارەی کاتی بیمەی تەندروستی کۆمەڵایەتی ( پاییپا) دەربهێنیت؟

ژمارەی پاییپا لەکاتی تۆمارکردنی تەواوی داوانامەی پەناخوازیەکەتاندا لەلایەن دەزگای خزمەتگوزاری پەنابەری/ یان خزمەتگوزاری پێشوازی و ناسینەوە دەدرێت بە هەموو داواخوازانی پەنابەرێتی، بە وەرگرتنی << کارتی پەناخوزی پاراستنی نێودەوڵەتی >> یان << کارتی داواخوازی پەنابەرێتی >>. ژمارەکە لەسەر کارتەکە تۆمار کراوە.

پێویستە کە ژمارەی کاتی بیمەی کۆمەڵایەتی ( پاممکا) ت هەبێت بۆ ئەوەی بتوانیت بە یاسایی لە یۆنان کار بکەیت.  پاییپا مافەکانی کارکردن و چونە نەخۆشخانە و داودەرمان تان بۆ دابین دەکات.


چۆن ژمارەی تۆماری بیمەکراو ( ئەما) دەربهێنیت؟

بۆ ئەوەی بتوانیت بە یاسایی کار بکەیت، پێویستە کە ژمارەی تۆماری بیمەکراو ( ئەما) دەربهێنیت.

پەیوەندی بە ژمارەی ١٥٥٥ بکە بۆ ئەوەی لە یەکێك لە نوسینگەیەکی ئێفکا وادە وەربگریت.

پێویستە ئەو بەڵگەنامانەی خوارەوەیان پێشکەش بکەیت:

  •  << کارتی پەناخوزی پاراستنی نێودەوڵەتی >> یان << کارتی داواخوازی پەنابەرێتی >> کارا.
  • ژمارەی تۆمارنامەی باج ( ئەفیمی).
  • ژمارەی کاتی تەندروستی کۆمەڵایەتی ( پاییپا).
  • بریگرنامەی دامەزراندن لەلایەن خاوەنکارەوە

( بریگرنامەی ئەلکترۆنی لەڕێگەی.( gov.gr)


داتاکانتان بە نوێی ببهێڵەرەوە!

ئەگەلەدوای دەرهێنانی ئەفیمی گۆڕانکاری لە زانیارییە کەسییەکانتدا ڕووبدات ( بۆنموونە کارتی داواخوازی پەنابەرێتی،  گۆڕینی ناونیشان)، پێویستە کە خزمەتگوزاری دارایی گشتی ( یەکەی باج) ئاگادار بکەیتەوە.

فۆڕمەکە بە دەست پڕبکەرەوە.D210

( تەنها بە زمانی یۆنانی بەردەستخراوە ) وە پێشکەشی خزمەتگوزاری دارایی گشتی دەکەن.

ئەگەر کۆدەکانی TAXISNETΕ هەیە دەتوانیت بە شێوەی ئەلیکترۆنی داتاکانت نوێ بکەیتەوە.


چۆن شوێنی نیشتەجێبوونت بسەلمێنیت؟

ئەگەر لە دامەزراوەی میوانداری دەوڵەتی دەمێنیتەوە، داوای بڕوانامە لە کارگێڕی دامەزراوەکە بکە.

ئەگەر سوودمەند بوویت لە بەرنامەی میوانداری لە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ  یان شارەوانی، داوای بڕوانامەیان لێ بکە.

ئەگەر لەلایەن هاووڵاتییەکی یۆنانی یان کۆچبەر/پەنابەرێکی سێیەمەوە میوانداریت دەکرێت، ئەوا دەبێت ناهێنراوی دووەم میواندارییەکەتانی بە فەرمانگەی باج ڕاگەیاندبێت.

ئەگەر لە شوێنی داڵدەدانی بێ لانەکان یان پەناگەی ڕزگاربووانی توندوتیژیدایت، داوای بڕوانامە لە داڵدەگاکە بکە.

لە حاڵەتی بێ لانەیدا،  پێویستە بڕوانامەی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی شارەوانی هەبێت.

لە هەر حاڵەتێکی تردا پێویستت بە گرێبەستی بەکرێدانی نیشتەجێبوون یان پسووڵەی خەرجی هاوبەشی خزمەتگوزارییەکان دەبێت کە بە ناوی خۆتەوە.


چۆن ژمارەی بانکی لە یۆنان بکەیتەوە؟

بۆ دانانی مووچەکەت پێویستت بە ژمارەی بانکی دەبێت. بۆ کردنەوەی ئەکاونت ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەش بە بانکێك بکە:

  •   بەرگی ئەەسڵی و کۆپی کارای << کارتی پەناخوزی پاراستنی نێودەوڵەتی >> یان << کارتی داواخوازی پەنابەرێتی >>.
  • بەڵگەنامانەی ئێستای شوێنی نیشتەجێبونەکەتان.
  • بەڵگەنامانە لەلایەن خاوەنکارەوە.
  • کۆپی نوسراوەی فەرمی ئەفیمی یەکەت.
  • بەڵگەنامانە لەلایەن کۆمپانیای تەلەفۆنییەوە بۆ دڵنیابوون لە خاوەندارێتی ژمارەکە.

تێبینی: هەندێك لە بانکەکان بۆی هەیە داوای بەڵگەنامەی زیادە بکەن یان داوای ئامادەبوونی زمانەوانی یۆنانی هاوەڵ بکەن.  هەندێك لە بانکەکان خزمەتگوزارییان باشترە لەوانی تر. دەتوانیت داوای یارمەتی لە هاوڕێ یۆنانیەکانت یان ڕێکخراوێکی سەربەخۆی یۆنانی بکەیت.


مافەکان و ئەرکەکانم وەك ئیشکەرێك کامانەن؟

بەپێی یاسای یۆنان، پەناخوازان هەمان مافی دامەزراندنیان هەیە وەک هاوڵاتی یۆنان. ئەو مافانە ئەمانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت: مووچەی بنەڕەتی، بیمە خێزانییەکان، کاتەکانی کارکردن، زیادە کاری، مۆڵەتی ساڵانە، کەمترین مەرجی تەمەن بۆ کارکردن.

مەرجەکانی ئیشکردن: کاتێك دادەمەزرێیت، ئەرکە لەسەر خاوەنکار کە بە نووسراوی فەرمی ئاگادارت بکاتەوە لە مەرجەکانی گرێبەستی دامەزراندنەکەت. ئەو گرێبەستە بە شێوەی “ڕاگەیەندراوەی دامەزراندن” پێشکەش بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکرێت. هەمیشە داوای کۆپییەکی ئەو ڕاگەیاندراوە بکە. بە واژۆکردنی ڕاگەیاندراوەی دامەزراندن، هەردوولا ئیشکەر و خاوەنکار پابەند دەبن بەو مەرجانەی کە تێیدا هاتووە و لەسەری ڕێککەوتوون. ئەو بەڵگەنامەیە زانیارییەکانی وەك: جۆری کار، کاتژمێری هەفتانە، ماوەی دامەزراندن، کاتەکانی کارکردن، مووچە، شوێنی کار لەخۆدەگرێت.

گرێبەستی دامەزراندن بە نووسراو باشترە بەڵام لە یۆنان ئیجباری نییە.

مووچە ( لە نیسانی ساڵی ٢٠٢٤): بۆ دامەزراندنی تەواوکاتی کارکردن، کەمترین مووچەی مانگانە ٨٣٠ یۆرۆ (کۆی گشتی)ە، ئەگەر هاوسەرگیریت نەکردووە و ئەزموونی کارکردنی پەیوەندیدارت نییە لە یۆنان. کەمترین مووچەی ڕۆژانە ٣٧.٧ یۆرۆیە (کۆی گشتی)، ئەگەر هاوسەرگیریت نەکردبێت و ئەزموونی کارکردنی پەیوەندیدارت نییە لە یۆنان. مووچەی پاك پەیوەستە بە لێبڕینەکان بۆ باج و خانەنشینی و بیمەی تەندروستی و هتد. جگە لەوەش مافی مۆڵەتی جەژنی کریسمس و جەژنی پاسخە و موڵەتی هاوینەت هەیە کە بڕی ئەو یارمەتییە بەندە بە مووچەی مانگانە/ڕۆژانەتەوە و ماوەی دامەزراندنەکەت لەلایەن هەمان خاوەنکارەوە.

زیادەکاری: کاتی کارکردن ٤٠ کاتژمێرە لە هەفتەیەکدا بۆ هەفتەیەکی کارکردنی پێنج ڕۆژە (٨ کاتژمێر/ڕۆژ، بەزۆری دووشەممە – هەینی). زۆرێک لە کۆمپانیاکان ٢٤/٧ کاردەکەن واتە ٢-٣ شۆفتی هەشت کاتژمێریان هەیە. بۆ ئەوانەی هەفتەی کارکردنی شەش ڕۆژە کاردەکەن، کاتی دەوام ٦ کاتژمێر و ٤٠ خولەکە لە ڕۆژێکدایە.

کاتی زیادە دەتوانێت تا ١ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و ٥ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بێت بۆ کارکردنی پێنج ڕۆژە و تا ١ کاتژمێر و ٢٠ خولەک لە ڕۆژێکدا و ٨ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ کارکردنی شەش ڕۆژە. کاتەکانی زیادە بەپێی مووچەی کاتژمێرێک دەدرێت، لەگەڵ 20%ی زیادە. بڕگەی تایبەتی قەرەبووکردنەوە هەیە بۆ کارکردن لە زیاتر لە ٩ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا.

بۆ دەوامی شەوانە (22:00 – 06:00)، قەرەبووی کاتژمێرێک بۆ کاتژمێرەکانی شەوانە دەدرێت بە 25% زیادە. بۆ کارکردن لە ڕۆژانی شەممە یان ڕۆژی شەشەمی کارکردن، مووچەی ڕۆژانەی ڕێککەوتوو بە زیادە 30% دەدرێت. بۆ ڕۆژانی یەکشەممە و پشووی فەرمی، 75%ی زیادە لەسەر مووچەی ڕۆژانەی ڕێککەوتنەکە دەدرێت.

مووڵەتەکان:

مۆڵەتی ساڵانە: بۆ ساڵی یەکەمی دامەزراندنی تەواوکات مافی ٢ ڕۆژ/مانگت هەیە (تا ٢٠ ڕۆژ بۆ هەفتەیەکی کارکردنی پێنج ڕۆژە، ٢٤ ڕۆژ بۆ هەفتەیەکی کارکردنی شەش ڕۆژە)، بۆ ساڵی دووەم کە مافی ئەوەت هەیە 21 و 25 ڕۆژ بە ڕێککەوت و بۆ ساڵی 3 و بەدواوە بە ڕێککەوت 22 و 26 ڕۆژ.

لە هەندێک کەرتدا (بۆ نموونە گەشتیاری)، ڕەنگە شێوازی دامەزراندن جیاواز بێت.


ئایا دەبێت باج بدەم ئەگەر لە یۆنان کار بکەم؟

بەڵێ، پێویستە هەموو بەهارێك بۆ ساڵی ڕۆژمێری پێشوو فۆڕمی باجی ساڵانە (“ساڵنامەی داهات”) تۆمار بکەیت.

فۆڕمی باجی داهاتی ساڵنامەی پێشوو بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەنێردرێت لە ڕێگەیΑΑΔΕ.

تێبینی: پرۆسەی پێشکەشکردن پێویستی بە زانینی زمانی یۆنانی و ئاشنابوون بە پرۆسەکە هەیە، بۆیە ڕەنگە پێویستت بە هاوکاری ڕێکخراوێکی سەربەخۆ  یان ژمێریارێکی پیشەیی بێت.


ئایا دەتوانم وەك بێکار، نێر/ مێ ناوم تۆمار بکەم؟

ئەگەر تۆ بێکار بیت، نێر/ مێ  وە بەدوای کاردا دەگەڕێیت، دەتوانیت ناوت تۆمار بکەیت لە خزمەتگوزاری دامەزراندنی گشتی دییپا  (پێشتر OAED). ئەگەر ناوت تۆمار کرد، دەتوانیت سوودمەند بیت لە خزمەتگوزارییەکانی دییپا، وەك  ڕەوانەکردنی کارێك کە لەگەڵ بڕوانامە و ئارەزووەکانتدا بگونجێت و کارتی بێکاری وەربگریت (بۆ ماوەی ٣ مانگ کارا دەبێت لەگەڵ ئەگەری نوێکردنەوە). هەروەها دەتوانیت دەستت بگات بە خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری، وەک تۆمارکردنی سیڤی و ئامادەکردنی پلانی کارکردنی تاکەکەسی. هەروەها لەوانەیە دەستت بگات بە خزمەتگوزارییەکانی تر، بەپێی شوێنەکەت.

بۆ ناو تۆمارکردن ئەم ماڵپەڕە بەسەربکەرەوە ΔΥΠΑ

( بەزمانی ئینگلیزیش بەردەستخراوە).

بۆ ناو تۆمارکردنت پێویستت بە:

  • >> کارتی پەناخوزی پاراستنی نێودەوڵەتی >> کارا هەیە.
  • ژمارەی پاییپا.
  • ژمارەی تۆمارنامەی باج( ئەفیمی).

من مێردمنداڵم، دەتوانم بە یاسایی کار بکەم؟

ئەگەر تەمەنت ١٥ ساڵ یان زیاترە و ڕەزامەندی دایک و باوکت/سەرپەرشتیارەکانت هەیە، دەتوانیت بە شێوەیەکی یاسایی لە یۆنان کار بکەیت.

لە ئەگەری نەبوونی ڕەزامەندی دا، دادگاکانی یۆنان کارامەن بڕیار لەسەر مۆڵەتی کارکردنت بدەن، لەسەر داواکاریی خۆت.

ڕێسای تایبەت هەیە بۆ پاراستنی تۆ وەك مێردمنداڵ. دەتوانن زانیاری زیاتر لەسەر ئەم بابەتە لەم لینکەدا بدۆزنەوە کە بەزمانی یۆنانی بەردەستخراوە  εδώ.

کارکردن بۆ مێردمنداڵانی خوار ١٥ ساڵ قەدەغەیە – جگە لە چالاکییە ههونەرییەکان یان چالاکییە بازرگانییەکانی وەك کاری ڕیکلام، شانۆ یان سینەما بەدەرن  لەو مەرجە و تەنیا بە مەرجی دیاریکراو دەکرێت ئەنجام بدرێن.


چۆن دەتوانم سکاڵا لەسەر خاوەنکارەکەم تۆمار بکەم؟

ئەگەر لە شوێنی کارەکەتدا تووشی کێشە بوویت یان دەتەوێت لە مافەکانت ئاگادار بکرێیتەوە یان دەتەوێت سکاڵا لەسەر خاوەنکارەکەت تۆمار بکەیت و چارەسەرێك بدۆزرێتەوە، دەتوانیت پەیوەندی بە دەستەی پشکنینی کارەوە بکەیت(  ΣΕΠΕ)

سێپە (ΣΕΠΕ) دەزگایەکی دەوڵەتی گشتییە کە بەرپرسیارە لە چاودێریکردنی جێبەجێکردنی دروستی یاسای کار لە یۆنان. مەبەست لێی دەستەبەرکردنی مافی کار و سەلامەتی و تەندروستی فەرمانبەرانە. هەروەها توانای لێکۆڵینەوەی هەیە لە کارە ڕانەگەیەندراوەکان و هەروەها ڕۆڵی هەیە لە ئاگادارکردنەوە و ئامۆژگاریکردن و ڕێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی یاسای کار لە سەرتاسەری یۆنان دا.

بۆ زانیاری زیاتر ماڵپەڕەکە بەسەربکەرەوە  ΣΕΠΕ.

 


ئایا مافی کارکردنم هەیە لە یۆنان؟

بەڵێ. ئەگەر تۆ پەنابەرێکی  دانپێدانراو بیت  یان خاوەنی مافی پاراستنی لاوەکی/یاریدەری بیت  و خاوەنی  مۆڵەتنامەیەکی  کارای مانەوە بیت،  ئەوا لە ژێر هەمان ئەو مەرجانەدا کە هاووڵاتیانی یۆنانیش دەگرێتەوە دەستت دەگات بە:

  • کاری مووچەخۆری،
  • دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان یان هەلی کار،
  •  ئەنجامدانی چالاکیی ئابووری سەربەخۆ

ئەندامانی خێزانەکەشت هەمان مافی تۆیان هەیە، دوای وەرگرتنی مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوونی کارا.

تکایە ئاگاداربە  بۆ ئەوەی بتوانیت  کارکردنێکی یاساییت هەبێت، پێویستە بەڵگەنامەی مانەوەت کارا بێت.  لەبەر ئەم هۆکارە نوێکردنەوەی مۆڵەتنامەکەت لەبیرت نەچێت، چونکە وادەی بەسەرچوونی هەیە.


ئایا پێویستم بە مۆڵەتنامەی کارکردن هەیە؟

نەخێر، پێویستت بە مۆڵەتنامەی تری کارکردن نییە.

بیر لەوەش بکەنەوە  کە خاوەن کار و ژمێریاران هەمیشە ئاگادار نین لە گۆڕانکارییە یاساییەکان. ڕەنگە پێویست بکات ڕوونکردنەوە پێشکەش بکەن، ئاماژە بە وردەکارییە یاساییەکانی بەردەست بکەن  یان داوای یارمەتی  لە ڕێکخراوەیەکی  مەدەنی/ناحکـومی لە ناوچەکەتان بکەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەن کار و ژمێریاراندا.”


ئەو مەرجانەی تر چین کە دەبێت ئەنجام بدرێن بۆ ئەوەی کەسێك بتوانێت بە شێوەیەکی یاسایی لە یۆنان کار بکات؟

بۆ ئەوەی بتوانیت  بە شێوەیەکی یاسایی کار بکەیت، پێویستە کە ژمارەی تۆماری باج (ΑΦΜ)  و  ژمارەی دڵنیای کۆمەڵایەتی (ΑΜΚΑ)  و  ژمارەی تۆماری بیمە (ΑΜΑ)ت هەبێت.

تکایە ئاگاداربە کە بەپێی جۆری کارەکەت، ڕەنگە پێویستت بە جێبەجێکردنی مەرجە زیادەکان بێت وەك هاوڵاتییەکی یۆنان. بۆ نموونە ئەگەر لە چێشتخانەیەك کارت دۆزییەوە، دەبێت هەندێك پشکنینی پزیشکی ئەنجام بدەیت و بڕوانامەی تەندروستیت بۆ دەربچێت.


چۆن ژمارەی تۆماری باج ΑΦΜ دەربهێنم؟

ژمارەی تۆماری باج (ΑΦΜ) لەلایەن  فەرمانگەی پێشوازی و ناسینەوە/ فەرمانگەی پەنابەری دەدرێت بە هەموو کەسێکی تەمەنی یاسایی لەکاتی تۆمارکردنی تەواوی داواکاری پەنابەرێتیدا.

ئەگەر بە هەر هۆکارێك ژمارەی تۆماری باج  لەلایەن  فەرمانگەی پێشوازی و ناسینەوە/ یان فەرمانگەی پەنابەری وەرنەگرتووە، پێویستە کە وادە لە فەرمانگەی باج وەربگریت و داواکاری ئەلیکترۆنی  پڕبکەیتەوە لە ڕێگەی ئەم بەستەرەوە

(https://aade.gr/efarmogi/apodosi-afm-kai-kleidarithmoy-fysikoy-prosopoymyaadelive)

هاوپێچ کردنی: ئا) وێنەیەک لە مۆڵەتی نیشتەجێبوونتان و ب) بەڵگەی شوێنی نیشتەجێبوونتان (گرێبەستی کرێدان، پسوولەی کارەبا یان ئاو کە بە ناوی ئێوە دەرچووبێت، بڕوانامەی بەرپرسی ناوەندی وەرگرتن و هتد). پاشان پێویستە هەڵبژێرن کە سەلماندنی ناسنامەکەتان بە ئامادەبوونی ڕاستەوخۆتان لە فەرمانگەی دارایی (ΔΟΥ) بە دیاریکردنی کاتی پێشوەخت دەبێت یان لە ڕێگەی پەیوەندی ڤیدیۆییەوە (لە ڕێگەی myAADElive) لەلایەن فەرمانبەری دارایی. تێبینی بکەن کە زانیارییەکانی ناو ئەم بەستەرە بە زمانی یۆنانین و “AADElive” وەرگێڕی نییە.

تێبینی بکەن کە ژمارەی تۆماری باج  (ΑΦΜ) پێویستە  بۆهەموو کاروبارەکان لەگەڵ فەرمانگە حکومییەکان، بۆ بەکرێگرتن یان کڕینی خانوو یان شوقە، بۆ کڕینی ئۆتۆمبێل یان مۆتۆرسکیل،  بەگشتی ئاسانکاری بۆ هەموو مامەڵەکان لەگەڵ پێشکەشکارانی خزمەتگوزارییەکان دەکات.


چۆن دەتوانم شوێنی نیشتەجێبوونم بسەلمێنم؟

ئەگەر لە دامەزراوەیەکی میوانداری دەوڵەتی دەمێنیتەوە، پێویستە داوای بڕوانامەیەك بکەیت کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی دامەزراوەکەوە دەرچووە.

ئەگەر سوودمەند بوویت لە بەرنامەی نیشتەجێبوون کە لەلایەن ڕێکخراوێکی بێلایەن  یان شارەوانییەوە بەڕێوەدەبرێت، پێویستە داوای بڕوانامە لەو دەزگایە بکەیت.

ئەگەر هاووڵاتییەکی یۆنانی یان هەر کۆچبەرێک یان پەنابەرێکی دیکە میوانداریت کردبێت، ئەوا دەبێت ئەم دووەمیان ئەمەی بۆ فەرمانگەی باج ڕاگەیاندبێت.

ئەگەر لەلایەن هاوڵاتییەکی یۆنانی یان کۆچبەر یان پەنابەرێکەوە میوانداری دەکرێیت، پێویستە ئەو کەسە ناوی تۆی لە فەرمانگەی باج  ڕاگەیاندبێت.

ئەگەر لە شوێنی حەوانەوەی بێ لانەکان  یان قوربانیانی توندوتیژیدا دەمێنیتەوە،  پێویستت بە بڕوانامەیەک دەبێت لەو شوێنی حەوانەوەیە.

لە حاڵەتی بێ لانەیدا پێویستت بە بڕوانامەیەکی پەیوەندیدار دەبێت لەلایەن خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی شارەوانییەوە.

لە حاڵەتی جیاوازیشدا ، پێویستت بە گرێبەستی کرێی خانوو یان پسوولەی ئەژمێری کارەبا دەبێت کە بە ناوی خۆتەوەیە.

 


چۆن ئامکا ΑΜΚΑ ژمارەی دڵنیایی کۆمەڵایەتی دەربهێنم؟

بۆ ئەوەی بتوانیت بە شێوەیەکی یاسایی لە یۆنان کار بکەیت، پێویستە ژمارەی دڵنیایی کۆمەڵایەتی (ΑΜΚΑهەبێت. هەروەها پێویستت بە AMKA هەیە  بۆ ئەوەی بیمە دار بیت و سوودمەند بیت لە بڕگەکانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کە پەیوەندییان بە ڕووداوەکانی کار، منداڵبوون، نەخۆشی، کەمئەندامی، بێکاری و بەرپرسیارێتی خێزانییەوە هەیە.

AMKA ی تۆ مافی کارکردن و خانەنشینیت مسۆگەر دەکات و هەروەها دەستڕاگەیشتن بە چاودێری نەخۆشخانە  ودەرمانسازی ئاسان دەکات.

 ئاگاداربە کە ژمارەی ΠΑΑΥΠΑ پاییپا مانگێك دوای وەرگرتنی مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوونت ڕادەگیرێت.

بۆ دەرهێنانی ئامکا ΑΜΚΑ  پێوستە کە وادە لە نوسینگەیەکی پێکهاتەی یەکگرتووی ئاسایشی کۆمەڵایەتی  ئێفکا ΕΦΚΑ وەربگریت. (https://www.efka.gov.gr/el/phone/book/66).  وە پێویستە ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەش بە ΕΦΚΑ بکەن:

  • مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوونی کارا.
  • ژمارەی تۆماری باج
  • بەڵگەی فەرمی شوێنی نیشتەجێبوون
  • بەڵگەنامەی دامەزراندن لە خاوەنکارەوە.

 زانیاری زیاتر لەسەر AMKA لێرەداhttp://www.amka.gr   دەدۆزرێتەوە. ئاگاداربە ئەو زانیاریانەی لەم لینکەدایە بە زمانی یۆنانییە.

ئەگەر تووشی گرفت بوویت، دەتوانیت  داوای یارمەتی  لە ڕێکخراوێکی ناحکومی (ΜΚΟ) لە ناوچەکەت بکەیت.


چۆن دەتوانم ژمارەی تۆماری بیمەکراو (ΑΜΑ ) بەدەست بهێنم؟

بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی یاسایی دامەزراو بیت، پێویستە کە ژمارەی تۆماری بیمەکراو (AMA)ت  پێ بدرێت. پێویستە کە وادە لەگەڵ نوسینگەیەکی  ئێفکا/ ΕΦΚΑ دیاری بکەیت لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە ژمارە 1555.

پێویستە کە لە نوسینگەی  ΕΦΚΑ  ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە پێشکەش بکەن.

  • مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوونی کارا.
  • ژمارەی تۆماری باج ( ΑΦΜ)
  • ژمارەی بیمەی دڵنیایی کۆمەڵایەتی (ΑΜΚΑ )
  • بەڵگەنامەی دامەزراندن لە خاوەنکارەوە ( بەرپرسنامەی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی gr. )

زانیارییەکانتان هەمیشە بە تازەیی ڕاگرن

لە حاڵەتێکدا ئەگەر، دوای دەرکردنی ژمارەی باجد ΑΦΜ، گۆڕانکاری لە  زانیارییە کەسییەکانتدا ڕووبدات (بۆنموونە جۆری بەڵگەنامەلە کارتی پەنابەرییەوە بۆ مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوون، گۆڕینی ناونیشانپێویستە بەو پێیە  فەرمانگەی باج ئاگادار بکەیتەوە.

پێویستە کە فۆڕمێك بە دەست پڕبکەیتەوە: (https://www.aade.gr/sites/default/files/2021-09/D210.pdf) تەنها بە زمانی یۆنانی بەردەستخراوە و  پێشکەشی فەرمانگەی داهات و باج  ΔΟΥ  دەکەن، بۆ ئەوەی لەلایەن خۆیانەوە داتاکان نوێ بکاتەوە.

لەوانەیە پێویستت بە داوای یارمەتی بێت، بۆ ئەوەی فۆڕمەکەت ئامادە بێت بۆ پێشکەشکردنی کاتێك کە دەچیتە فەرمانگەی باج. ئەگەر کۆدەکانیTAXISNETهەیە دەتوانیت بە ئۆنلاین داتاکانت نوێ بکەیتەوە


وەك ئیشکەرێك مافەکان و ئەرکەکانم کامانەن؟

بەپێی یاساکانی یۆنان، پەنابەران هەمان مافی ئیشکردن و بیمە کۆمەڵایەتییەکان وەك هاووڵاتیانی یۆنان هەیە. ئەو مافانە پەیوەندییان  بە مووچەی بنەڕەتی، بیمە کۆمەڵایەتییەکان، کاتەکانی کارکردن، کارکردنی زیادە، مۆڵەتی ساڵانە، ڕووداوەکان لە شوێنی کارکردن، کەمکاری، شاگردی و ڕاهێنان، منداڵبوون، نەخۆشی، بێکاری و خانەنشینی هەیە.

مەرجەکانی ئیشکردن: لەحاڵەتی دامەزراندندا، ، خاوەنکار پابەندە کە بە نووسراوی فەرمی ئاگادارت بکاتەوە لە مەرجەکانی گرێبەستی دامەزراندن. ئەو گرێبەستە بە شێوەی “ڕاگەیەندراوەی دامەزراندن” دەنێردرێتە دەسەڵاتدارێتییەکان،  هەمیشە داوای کۆپییەکی گرێبەستنامەکە بکە. واژووی گرێبەستنامەی دامەزراندنەوە بکە، هەردوو کارمەند و خاوەنکار پابەندن بەو مەرجانەی کە تێیدا دیاریکراون و لەسەری ڕێککەوتوون. ئەو بەڵگەنامەیە زانیاری لەخۆدەگرێت دەربارەی جۆری دامەزراندن، کاتی هەفتانەی ئیشکردن، ماوەی ئیشکردن،  کاتژمێرەکانی ئیشکردن، مووچە، شوێنی ئیشکردن.

گرێبەستی دامەزراندن بە نووسراوە باشترە بەڵام لە یۆنان ئیجباری نییە.

مووچە ( لە مانگی نیسانی ٢٠٢٤ ): ٨٣٠ یورۆ ( کۆی مووچە )یە، ئەگەر هاوسەرگیریت نەکردووە و ئەزموونی پێشتری کارکردنت نەبێت لە یۆنان، بۆ ئەوانەی کە بە ڕۆژانە کاردەکەن، کەمترین مووچە ٣٧.٧ یۆرۆیە (کۆی گشتیئەگەر هاوسەرگیریت نەکردبێت و ئەزمونێکی کەمی کارکردنت نییە لە یۆنان. مووچەی پاك پەیوەستە بە لێبڕین بۆ باج، خانەنشینی و بیمەی تەندروستی وهتد. هەروەها مافی دەرماڵەی جەژنی کریسمس و جەژنی پاسخە و پشووی هاوینەت هەیە کە بڕی ئەو دەرماڵەیە بەندە بە مووچەی مانگانە/ڕۆژانە و ماوەی کارکردنت لەلای هەمان خاوەنکار.

زیادەکاری: کاتەکانی کارکردن بریتییە لە ٤٠ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ کارکردنکاتژمێر/ڕۆژانە) – بەزۆری دووشەممە بۆ هەینی، زۆرێك لە کۆمپانیاکان ڕۆژانە ٢٤ کاتژمێر کاردەکەن، واتە بەزۆری ٢-٣ شەفتی ٨ کاتژمێری هەیە. بۆ ئەوانەی ٦ ڕۆژی دەوام/ لە هەفتەدا کاردەکەن، ٦ کاتژمێر و٤٠ خولەک/ڕۆژانە. کاتەکانی زیادەکاری تا ١ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا و ٥ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، بۆ کارکردن ٥ ڕۆژ/لە هەفتەدا، وە تا ١ کاتژمێر ٢٠خولەك لە ڕۆژێکدا و  ٨ کاتژمێر لە هەفتەیەکدا، بۆ کارکردن ٦ ڕۆژ/لە هەفتەیەکدا. کاتەکانی زیادە بەپێی مووچەی کاتژمێرێك دەدرێت، لەگەڵ ٢٠٪. بڕگەی تایبەتی قەرەبووکردنەوە هەیە بۆ کارکردن لە ڕۆژێکدا زیاتر لە ٩ کاتژمێر. دەوامی شەوانە: لە کاتژمێر١٠ ی شەو تا  ٦ ی بەیانی: قەرەبووکردنەوەی کاتژمێرێك بۆ کاتژمێرەکانی شەوانە، بە ڕێژەی ٢٥٪ زیادکردنی مووچەیە، کارکردن لە ڕۆژی شەممە یان بۆ ڕۆژی ٦ی هەفتە: پێدانی مووچەی ڕۆژانەی ڕێککەوتنەکەیە، ڕێژەی ٣٠% زیادکردنی مووچەیە. کارکردن لە ڕۆژانی یەکشەممە و پشووی فەرمی:  ٧٥٪ لەگەڵ ڕێژەی ڕۆژانەی ڕێککەوتنەکەدا.

مۆڵەتەکان: موڵەتی ساڵانە: بۆ ساڵی ١یەکەمی کارکردنی تەواو، مافی دوو ڕۆژ پشووت هەیە لە مانگێکدا.( ٢٠ بیست ڕۆژ موڵەتبۆ ٥ پینج ڕۆژی کارکردنوە ٢٤ بیست و چوار ڕۆژ موڵەتبۆ ٦ شەش ڕۆژ کارکردن لە ڕۆژمێری یەکەم ساڵی کارکردندا، هاوکات ٢١ بۆ ٢٥ ڕۆژ لە ساڵی دووەمی کارکردندا و ٢٢ بۆ ٢٦ رۆژ لەساڵی سێیەم و دواتر دا.

موڵەتی نەخۆشی: دوای ١٠ ڕۆژ لە کارکردن، مافی تا ١٥ ڕۆژ مووچەت هەیە. دوای یەك ساڵ مافی مووچەی مانگانەت هەیە کاتێک بەهۆی نەخۆشیەوە لە کارەکەت ئامادەنەبوویت، بە مەرجێك هەموو بەڵگەنامە پزیشکییە پەیوەندیدارەکانت پێشکەش بکەیت.

لە هەندێک کەرتدا، وەك کەرتی گەشتیاری، ڕەنگە شێوازی کارکردن، هەروەها ڕۆژانی پشوو، جیاواز بێت.


ئایا دەبێت باج بدەم ئەگەر لە یۆنان کار بکەم؟

ئەگەر لە یۆنان کار دەکەیت، لە دەوروبەری کۆتایی بەهاردا دەبێت بەیاننامەی داهاتی ساڵانە بۆ ساڵی ڕۆژمێری پێشوو پێشکەش بکەیت. بەیاننامەی باجدان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پێشکەش دەکرێت:

(https://www.aade.gr/dilosi-foroligias- eisodimatos-fp-e1-e2-e3)

ئاگاداربن کە بۆ پێشکەشکردنی فۆڕمی باجدان بە زمانی یۆنانی لەوانەیە پێویستت بە یارمەتی کەسێك بێت کە ئاشنای پرۆسەکە بێت، هەروەها دەتوانیت داوای یارمەتی لە ڕێکخراوێکی ناحکومی یۆنانی یان ژمێریارێکی پیشەیی بکەیت.


چۆن ژمارەیەکی بانکی لە یۆنان بکەمەوە؟

بۆ پێدانی مووچەکەت پێویستت بە ژمارەی بانکی دەبێت. ئەگەر ژمارەی بانکیتان نییە، دەتوانن هەژماری بانکی بکەنەوە بە پێشکەشکردنی ئەم بەڵگەنامانەی خوارەوە لە بانکێك:

  • بەرگی ئەەسڵی و کۆپی مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوونی کارا،
  • بەڵگەنامەیەك کە ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبوونی ئێستات دەسەلمێنێت،
  •   بڕوانامەی دامەزراندن کە لەلایەن خاوەنکارەکەتەوە دەرچووە و کۆپییەکی گرێبەستی دامەزراندنەکەت،
  • کۆپییەکی ژمارەی تۆماری باجەکەت (ΑΦΜ)،
  • بەڵگەنامەیەك لە کۆمپانیای تەلەفۆنەکەتەوە کە دەیسەلمێنێت ژمارەی تەلەفۆنەکە بە ناوی تۆوە تۆمارکراوە،
  • بڕوانامە لە خاوەنکارەکەتەوە.

تێبینی، بۆی هەیە بانکە جیاوازەکان داوای بەڵگەنامەی زیادە بکەن (بۆ نموونە کۆپییەکی سەفەرنامەی گەشتەکەت – پاسپۆرت) یان مەرجی زیادە دابنێن، وەك ئامادەبوونی زمانەوانی یۆنانی. خزمەتگوزاری لە هەندێك بانك باشترە لە هەندێکی تر. دەتوانیت داوای یارمەتی لە هاوڕێ یۆنانیەکانت یان لە ڕێکخراوێکی سەربەخۆی یۆنانی بکەیت.


ئایا دەتوانم سکاڵا لەسەر خاوەنکارەکەم تۆمار بکەم؟

ئەگەر لە شوێنی کارەکەتدا تووشی کێشە بوویت یان دەتەوێت لە مافەکانت ئاگادار بکرێتەوە یان دەتەوێت سکاڵا لەسەر خاوەنکارەکەت تۆمار بکەیت و چارەسەرێک بدۆزیتەوە، دەتوانیت پەیوەندی بە دەستەی پشکنینی کارەوە (ΣΕΠE) بکەیت. ΣΕΠE دەزگایەکی گشتییە کە بەرپرسیارە لە سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردنی دروستی یاسای کارکردن لە یۆنان. بۆ پاراستنی مافەکانی کرێکاران و سەلامەتی و تەندروستی کرێکاران داڕێژراوە.

ΣΕΠΕ توانای لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکانی کاری ڕانەگەیەندراو هەیە و هەروەها دەسەڵاتی ئاگادارکردنەوە و ڕێنمایکردن و ڕێگریکردن لە پێشێلکردنی یاساکانی کار لە سەرتاسەری یۆنان هەیە.

دەتوانیت زانیاری زیاتر بۆ شێوەی پەیوەندیکردن بە ΣΕΠΕ  لێرەدا بدۆزیتەوە  εδώ

https://www.hli.gov.gr /epikoinonia/

ئاگاداربە کە ئەو زانیاریانەی لەم ماڵپەڕەدا بەردەستخراوە بە زمانی یۆنانییە.


ئایا دەتوانم وەك بێکار ناوم تۆمار بکەم؟

ئەگەر بێکار بیت و بەدوای کاردا دەگەڕێیت، مافی ئەوەت هەیە لە تۆماری ΔΥΠΑ، خزمەتگوزاری دامەزراندنی گشتی، سەر بە وەزارەتی کار ناوت تۆمار بکەیت. ئەگەر ناوت تۆمار کرد، دەتوانیت سوود لە خزمەتگوزارییەکانی ΔΥΠΑ وەربگریت، وەك پێشنیارکردنی کارێك بۆ شوێنێکی بەتاڵ کە لەگەڵ بڕوانامە و ئارەزووەکانتدا بگونجێت و هەروەها وەرگرتنی کارتی بێکاری، کە بۆ ماوەی سێ (٣) مانگ کارا دەبێت و دەتوانرێت نوێ بکرێتەوە، هەروەها دەتوانیت دەستت بگات بە ڕاوێژکاری و خزمەتگوزارییەکانی تر، وەک تۆمارکردنی سیڤییەکەت، داڕشتنی پلانی کارکردنی تاکەکەسی، دەرفەتەکانی بەشداریکردن لە بەرنامەکانی دامەزراندن یان بەرنامەکانی ڕاهێنانی پیشەیی. هەروەها دەتوانیت بەپێی شوێنەکەت دەستت بگات بە خزمەتگوزارییەکانی تر. دەتوانن زانیاری زیاتر بدۆزنەوە بە زمانی یۆنانی لە:

https://www.dypa.gov.gr/fag

بۆ ئەوەی ناوت تۆما بکەیت لە ΔΥΠΑ  ئەو ماڵپەڕە بەسەربکەرەوە:

https://www.dypa.gov.gr/eggrafh-sto-mhtroo-anergon-deltia-anergias, بەزمانی ئینگلیزیش بەردەستخراوە.

بۆ ئەوەی بە ئۆنلاین ناوت تۆمار بکەیت پێویستت بە:

  • مۆڵەتنامەی نیشتەجێبوونی کارا،
  • ژمارەی ئامکا یان پاییپا،
  • ژمارەی تۆمارنامەی باج

ئایا مافی کارکردنی یاساییم هەیە ئەگەر هێشتا ناکام/ ناکامڵ بم؟

ئەگەر تەمەنت لەسەرووی ١٥ ساڵەوەیە و ڕەزامەندیی دایکوباوکت هەیە، یان ڕەزامەندیی بەخێوکەرانت هەیە، دەتوانیت بە یاسایی کار بکەیت لە یۆنان.

لەحاڵەتێکدا کە ڕەزامەندیانت نییە، دادگاکانی یۆنان دەتوانن،  لەسەر داواکاریەکەی تۆ بڕیارێکی پەیوەندیدار دەربکەن و مۆڵەتی کارکردنت پێ بدەن.

بڕگەی تایبەت هەیە بۆ پاراستنی تۆ وەك کەسێکی مێردمنداڵ. دەتوانیت زانیاری زیاتر و تایبەت بەو بابەتە بە  εδώ.

کارکردن بۆ منداڵانی خوار تەمەنی ١٥ ساڵ قەدەغەیە، جگە لە کارکردن لە چالاکییە هونەرییەکان یان بانگەشەییەکان وەك بەشداری لە ڕیکلامێکدا، شانۆ یان سینەما، وە تەنها بە مەرجی تایبەت دەکرێت.

 


ئایا دەتوانم لە یۆنان دەست بە کاری بازرگانی خۆم بکەم؟

بەڵێ، ئەگەر تۆ پەنابەرێکی دانپێدانراو بیت یان یان خاوەنی مافی پاراستنی لاوەکی/یاریدەری بیت،  ئەوا مافی دامەزراندنی کۆمپانیای بازرگانی و پیشەسازیت هەیە  یان  کارێک وەکو پیشەگەرێکی سەربەخۆ.  بۆ هەر پیشەیەک مەرجی تایبەت هەیە – کە دەبێت جێبەجێی بکەیت.

تێبینی: بۆ ئەمەش پێویستت بە چاوساغی و ڕێنمایی تایبەت دەبێت. ڕێکخراوێکی ناحکومی، ژمێریارێکی پیشەیی یان پارێزەرێك دەتوانێت ئەو جۆرە یارمەتییەتان پێشکەش بکات.