کەسێک کە دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەری پێدراوە: دەتوانێت یارمەتی وەربگریت هەتا 12 مانگ بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگەی پۆلەندی دا پاڵپشتی یەکخستنەوەی لێبکرێت.
یارمەتی یەکخستنەوە پێک دێت لەمانە:
- یارمەتی نەختی، وەک پارەی بیمەی تەندروستی و فێرکاریی زمانی پۆلەندی
- دەسگەیشتن بە یاریدەرانی کۆمەڵایەتی و ڕێنمایی پسپۆڕان، وەک دۆزینەوەی خانوو
- زانیاری، و پاڵپشتی پەیوەنیدار بە دامەزراوە و چالاگیکەلێک کە تەرکیز دەکەنە سەر یەکخستنەوە.
پەنابەری ناسێندراو بۆ بەردەستکردنی یارمەتی یەکخستنەوە دەبێت:
- داواکاری پێشکەش بکات لەماوەی 60 ڕۆژ دوای ئەوەی دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەری پێدراوە.
- داواکاریەک لەڕێگەی ناوەندی یارمەتی خۆجێیی خێزان (Centrum Pomocy Rodzinie) پێشکەشی بەڕێوەبەرانی ناوچەیی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەکرێت. (بۆ نموونە لە وەرشەو: wcpr.pl)
- هەروەها ئەم داواکاریە بۆ منداڵانی کەمتەمەن و هاوژینێک دبێت کە دۆخی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەریان پێدراوە.
هاوژینەکانی پەنابەری ناسێندراوی شارومەندانی پۆلەندی شیاوی وەرگرتنی یارمەتی یەکخستنەوە نین.
بۆ زانیاری زیاتر: https://www.gov.pl/attachment/3727e13f-fe5e-4494-b22b-10edf3fccbe2