چی ڕوودەدات کاتێك کە داوای پەنابەرێتی دەکەم؟

هەنگاوی ١ : تۆمارکردنی گشتی لە دەزگای پەنابەری

بانگهێشت دەکرێیت لە یەکیك لە نوسینگەکانی پەنابەری ناوچەکان یان لە یەکێك لە شانە ( تیمە ) تایبەتەکانی پەنابەری  بۆ ئەوەی کە خودی خۆت ئامادەبیت بە مەبەستی تەواوکردنی تۆمارکردنی گشتی داواکەریەکەتان، هەروەها دەتوانیت داواکاری بۆ ئەندامی خێزانەکەتان بکەن، ئەگەر لەگەڵتاندان لێرە لە وڵاتی یۆنان و مەبەستیانە کە داواکاری بکەن و وەك پەناخواز بناسرێن.

بە مەبەستی ئەوەی کە داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش بکەن، مافی هاوکاریکردنی وەرگێرتان هەیە کە لە لایەن دەزگا بەرپرسەکانەوە دابین دەکرێت.

کاتێك کە داواکاریەکەت پێشکەش دەکەیت، پێویستە کە بەوپەری ڕاستگۆییەوە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانە بدەیتەوە کە لێتان دەکرێت لە لایەن کارمەندی دەزگای پەنابەری یەوە. لە حالەتێکدا ئەگەر زانیاری هەڵە بدەیت یان شتی ناراست باس بکەیت، ئەوە پێ دەچێت کەوا کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر کەیسەکەت.

کاتێك کە داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکەیت، تۆ وە هەروەها ئەندامانی خێزانەکەت داواتان لێدەکرێت کە وێنەتان بگرن، تۆ وە هەروەها ئەندامانی خێزانەکەت کە تەمەنیان لەسەروی ١٤ ساڵەوەیە پێویست دەکات کە پەنجەمۆرتان لێ وەربگیرێت، پەنجە مۆرەکانتان لە بنکەی ناوەندی زانیاریەکانی ئەوروپادا تۆمار دەکرێت ( یورۆ داك )، وە ئەگەر پابەندیەکانی تێدا ڕەچاوبکرێت، پێ دەچێت کە داواکاریەکاتان لە لایەن  وڵاتێكی ئەندامی یەکێتی ئەوروپاوە هەڵبسەنگێنرێت ( سەیری < پەیمانی دوبلینی III > بکە ).

پێویستە کە هەموو بەڵگەنامەکانی سەفەر ( پاسپۆرتەکان ) تان بدەن بە دەزگای پەنابەری، وە هەر جۆرە بەڵگەنامەیەکی تر کە پێتانە و پەیوەستە  بە هەڵسەنگاندنی داواکاریەکەتانەوە، دوپاتی ڕاستی ناسنامەکەی خۆت و ناسنامەکانی ئەندامانی خیزانەکەتە، ئەو وڵاتەی کە لێوەی هاتویت و هەروەها بارودۆخی خێزانیتان.

تۆمارکردنی تەواوی داواکاریەکەتان بریتیە لە زانیاریەکانی ناسنامەکەت، وڵاتی لەدایکبوون، ناوی باوك، ناوی دایك، ناوی هاوسەر نێر/ مێ، وە ناوی منداڵەکانتان، ناونیشانی ئەلکترۆنی ( ئیمەیلەکەتان ) ئەگەر هەتانبێت، زانیاریە پێوەریەکانی ناسینەوە، باسکردنی تەواوی هەموو ئەو هۆکارانەی کە دەرئەنجامی ئەوەن کەوا داوای پاراستنی نێودەوڵەتی دەکەن، ناونیشانی خانوو یان شوێنی مانەوە، زمانی قسەکردنتان، واتا ئەو زمانەی کە تێدەگەن و دەتانەوێت کە کاروباری هەڵسەنگاندنی داواکاریەکەتانی پێ ئەنجام بدرێت و ئەگەر مەبەستان بێت، کەسی موڵەت پێدراو ( پارێزەر – یان ڕاوێژکاری یاسایی ) دەستنیشان بکەن.

ئەگەر زانیاری پەیوەندیەکانتان ( ژ،تەلەفۆن/ ئیمەیل ) تان گۆڕی لە هەر ئاستێکی بەردەوامی کاروبارەکانی داواکاریەکەتان دا، پێویستە کە دەزگای پەنابەری ئاگاداربکەنەوە، بۆ زانیاری زیاتر لێرەدا سەیرکە:

https://migration.gov.gr/gas/diadikasia-asyloy/allagi-stoicheion-epikoinonias/

( زانیاریەکان بەردەستخراون بە زمانی یۆنانی و ئینگلیزی ).

ئەگەر منداڵی بێ هاوەڵیت، پێویستە کە زانیاری وەرگریت لەو سەرپەرشتیارەی کە بۆت دەستنیشان دەکرێت بە مەبەستی ئەوەی چاودێریت بکات، تایبەت بە چاوپێکەوتنەکەت، سەرپەرشتیارەکەت بانگهێشت دەکرێت بۆ چاوپێکەوتنەکە و لە ڕۆژکاتی دیاریکراوی چاوپێکەوتنەکەت دا ئامادە دەبێت، ئەگەر گومانێك هەبێت تایبەت بە تەمەنەکەتان، پێ دەچێت کە دەزگا بەرپرسەکان توێژینەوەی تەندروستی پێویستت بۆ بکەن بە مەبەستی یەکلاکردنەوەی حاڵەتەکە، پێویستە کە یان خۆت یان سەرپەرشتیارەکەت ئاگاداربکرێنەوە سەبارەت بە چۆنیەتی کاروباری توێژینەوەکە، وە پێویستە یان خۆت یان سەرپەرشتیارەکەت  ڕەزامەندی بدەن.

ئەگەر منداڵی بێ هاوەڵیت، دەتوانیت کە لێرەدا زانیاری زیاتر وەربگریت:

https://migration.gov.gr/diadikasia-asyloy/asynodeytoi-anilikoi/

ئەگەر تۆ هاووڵاتی یان بێ ڕەگەزنامەیت  و شوێنی مانەوەی پێشترت لە یەکێك  لەو  وڵاتانەی خوارەوەی وەك ( گانا، سینیگال، تۆگۆ، گابیا، مەغریب، جەزائیر، تونس، ئەلبانیا، جۆرجیا، ئوکرانیا، هندستان، پاکستان و بەنگلادیش ) بووە، پێویستە پێت ڕابگەیەنرێت کە:

  • وڵاتەکەت دەستنیشان دەکرێت بە یەکێکە لە ئەو وڵاتانەی کە لە ناو پێڕستی نیشتیمانی وڵاتانی پاڕێزراودا هەن، کەواتە لە لایەن دەزگای پەنابەریەوە ڕەچاودەکرێت کەوا مەترسی دەرکردن و دادگایی کردن یان زیان پێگەیاندنتان نابێت ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە، کەواتە لە لایەن دەوڵەتەوە پاراستنی تەواوتان هەیە.
  • لە حاڵەتێكدا ئەگەر بۆچوون و باوەرتان  پێچەوانەیە  و هۆکاری گرنگتان هەیە، ئەوا پێویست دەکات  کە هۆکارەکان باس بکەن و بیسەلمێنن. وە
  • داواکاریەکەتان بە ڕێکارکاری خێرایی هەڵدەسەنگێنرێت، وە لە حاڵەتێکدا ئەگەر لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا بە ڕاشکاوی ڕاینەگەیەنن و ڕونکردنەوە نەدەن و نەیسەلمێنن بە پوختی و چڕوپری ئەو هۆکارانەی کە بنەمای  مەترسی دەرکردن و دادگایی یان زیان پێگەیاندنی ئێوە دەبێت لە حاڵەتی گەڕانەوەتان بۆ وڵاتەکەتان، ئەوا داواکەتان ڕاشکاوانە  ڕەتدەکرێتەوە وەك ناپەسەند و بێ بنچینە.

ئەگەر تۆ قوربانی ئەشکەنجەدانیت،یان ئەتکردن، یان ڕەفتارە توندوتیژەکانی تریت، پێویستە کە دەزگا بەرپرسەکان ئاگاداربکەیتەوە بە مەبەستی ئەوەی یارمەتیت بدەن.

دەزگای پەنابەری ڕۆژکات ( وادە – مەوعید ) ی چاوپێکەوتنتان پێ دەدات و کارتی پەناخوازی پاراستنی نێودەوڵەتی وەردەگریت کە پێ دەچێت بۆ ماوەی ( ٦ ) شەش مانگ کاری پێبکرێت. پێوسیتە کە هەمیشە ئەو کارتەتان پێ بێت. ئەو زانیاریە تایبەتانەی کە دەیدەن لە داوانامەکەتاندا نهێنین. هەموو کارمەندانی دەزگای پەنابەری ئەرکە لەسەریان کە پارێزگاری تەواوی ئەو زانیاریە تایبەتانەی ئێوە بکەن کە پێیان دەدەن لەکاتی هەلسەنگاندنی کاروبارەکانی داواکاریەکەتاندا. ئاشکرا ناکرێن بۆ ئەو جێگا و کەسانەی کە مەترسین لە ڕاپێچکردنی دادگاییکردن یان زیان پێگەیاندنی ئیوەن.

دەتوانن داوابکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بکەن بە کۆمیساری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ( یوئێن ) یان  ڕێکخراوێك کە خزمەتگوزاری  یاسایی، پزیشکی، یان یارمەتی دەرونی پێشکەش دەکات.

لە ماوەی ئیشوکارەکانتان دا مافی ئەوەتان هەیە کە داوای پارێزەر یان ڕێنمایکارێکی دیکەی هەڵبژێردراوی خۆتان دەستنیشان بکەن

( بە بێ دەستێوەردانی دەزگای پەنابەری )، لەو حاڵەتەدا پێویستە کە نوسراوەی موڵەتپێدراوی تان کردبێت بۆ پارێزەر یان ڕێنمایکارەکە وە مەرجە کەوا واژووی ( ئیمزای )  خۆتی لەسەر بێت بە مەبەستی ئەوەی کە بتوانێت لە کاتی چاوپێکەوتنەکەتدا ئامادەبێت یان بتوانێت کە نوێنەرایەتیت بکات لە دەزگای پەنابەری. نرخی کار و خەرجی پارێزەر یان ڕێنمایکارەکە دەکەوێتە ئەستۆی  خۆتان. بێ گومان کە ڕێکخراوی تر هەن کە خزمەتگوزاری و پشتگیری یاسایی دەکەن بە بێ بەرامبەر. بۆ زانیاری زیاتر، تکایە لێرەدا سەیرکە:

دەتوانن داوابکەن کە چاوپێکەوتنەکە یان وەرگێڕانەکە بەو کارمەندانە ئەنجام بدرێت کە ئەو ڕەگەزەبن ( نێر/ مێ ) کە ئێوە دەتانەوێت.

ئەگەر بۆ ئەو مەبەستە هۆکاری گرنگ هەبن، ئەوا داواکەتان  لە لایەن دەزگای پەنابەریەوە هەڵدەسەنگێنرێت و ئەگەر ئەو توانەیە هەبێت داواکاریەکەتان جێبەجێ دەکرێت.

هەروەها پێویست دەکات کە  لە ڕۆژکاتی هەڵسەنگاندنی کەیسەکەتدا خودی خۆت  لە دەزگای پەنابەری ئامادەبیت، بە پێچەوانەوە کەیسەکەت ڕادەگیرێت و کارتەکەت چیتر کاری پێناکرێت.

هەنگاوی ٢ : چاوپێکەوتن لەگەڵ دەزگای پەنابەری

دەبێت کە لە ڕۆژکاتی دیاریکراوی چاوپێکەوتنەکەتان ئامادەبن لە نوسینگەی پەنابەری. لە ماوەی چاوپێکەوتنەکەدا. کارمەندی دەزگای پەنابەری پرسیارتان لێ دەکات لەسەر ئەو زانیاریانەی کە لە داواکاریەکەتاندا داوتانە، لەگەڵ ئەوەشدا زانیاریەکان تایبەت بە ناسنامەکەتان، چۆنیەتی هاتنە ناو وڵاتی یۆنان. ئەو هۆکارانەی کە ئێوەیان ناچارکردووە کە وڵاتی خۆتان جێبهێڵن یان ئەو وڵاتەی کە پێشتر لێی دەمایتەوە و ئەو هۆکارانەی کە ناتوانن یان ناتانەوێت کە بگەڕێنەوە بۆ ئەو وڵاتە، هەرەرها لە ماوەی چاوپێکەوتنەکەدا. دەتوانیت کە  زانیاری تریش بدەیت ئەگەر بە گرنگی بزانیت بۆ کەیسەکەت. لەوانەیە کە دەزگای پەنابەری  بڕیار بدات کەوا هەندێك لە بەڵگەکانتان وەربگرێت کە بە گرنگی دەزانێت بۆ بڕیاردان لەسەر کەیسەکەتان، وە بەڵگەیەکی نوسراویتان پێ دەدات تایبەت بەو  بەڵگەنامانەی کە داوتانە.

بۆ هەر ئەندامێکی باڵق بووی خێزانەکەتان چاوپێکەوتنێکی تایبەت ئەنجام دەدرێت، هەروەها چاوپێکەوتن بۆ هەر ئەندامێکی مێردمنداڵی ( نەوجەوانی ) خێزانەکەتان ئەنجام دەدرێت بە ڕەچاوکردنی ئاستی پێگەیشتنی و کاریگەریە دەرونیەکان کە پێ دەچێت  لە ڕابوردودا ئەزمونێكی بە ئازار و برینداریان لەسەر جێهێشتبێت.

لە کاتی چاوپێکەوتنەکەدا وەرگێر هەیە، وەرگێری ئەو زمانە ئامادە دەبێت کە لێی تێدەگەن، وەرگێران بە بێ بەرامبەرە، هەروەها

دەتوانن داوابکەن بۆ ئەوەی پەیوەندی بکەن بە کۆمیساری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ( یوئێن ) یان  ڕێکخراوێك کە خزمەتگوزاری  یاسایی، پزیشکی، یان یارمەتی دەرونی پێشکەش دەکات.

دەتوانن کە لە چاوپێکەوتنەکەتان ئامادەبن بە هاوەڵی پارێزەر یان ڕێنمایکارێکی تر ( پزیشك، دەرونناس، کارگوزاری کۆمەڵایەتی )، کە پێویست دەکات نوسراوەی موڵەتپێدراوی بۆ بکەن بۆ ئەوەی کە بتوانێت لە چاوپێکەوتنەکەتاندا ئامادەبێت یان بتوانێت کە نوێنەرایەتیتان بکات لە دەزگای پەنابەری. نرخی کار و خەرجی پارێزەر یان ڕێنماکەرەکە ئەکەوێتە ئەستۆی ئێوەوە.

پێ دەچێت کە چاوپێکەوتنەکەت تۆماری دەنگی بکرێت، کارمەند / یان بەرپرسی دۆسیەکەت دەقی ( کردەی ) چاوپێکەوتنەکەت دەنوسێتەوە کە تەواوی پرسیارەکان و وەڵامەکان دەگرێتە خۆی، ئەگەر چاوپێکەوتنەکەت تۆماری دەنگی نەکرێت، پێویستە کە دەقی داڕێژراوەی چاوپێکەوتنەکەت هەڵەبسەنگێنیت بە هاوکاری وەرگێڕەکە، دوپاتی ناوەرۆکی دەقەکە بکەیت یان داوای گۆڕانکاریەکان بکەیت و واژووی بکەیت، داتوانیت کە داوای کۆپی دەقی نوسراوی یان تۆمارکراوی چاوپێکەوتنەکە بکەیت، لە پاش ئەوەی کە داواکەت پێشکەش کردبێت.

ئەگەر تۆ ئافرەتیت، دەتوانیت  داوا بکەیت کە چاوپێکەوتنەکەت لە لایەن کارمەندی ئافرەتی دەزگای پەنابەری و وەرگێڕی ئافرەت ئەنجام بدرێت، ئەگەر لە بەردەستدا هەبێت، لە هەموو حاڵەتێکدا، دەتوانن  داوا بکەیت کە چاوپێکەوتنەکە و وەرگێرانەکە لە لایەن کەسایەتی هاورەگەزی هەڵبژێردراوی خۆتەوە ئەنجام بدرێت، بە مەرجێك کە هۆکارێکی دروستت ئاماژەکردبێت لە داواکەتدا. داواکاریەکەتان لە لایەن دەزگای پەنابەری یەوە هەڵدەسەنگێنرێت. هەموو ئەو شتانەی کە لە چاوپێکەوتنەکەتدا باسی دەکەیت نهێنین. ئاشکرا ناکرێن لە لای ڕاپێچکەرانتان، بەڵام پێ دەچێت کە بنێردرێن بۆ دەزگا بەرپرسەکانی تری یۆنان.

دەتوانیت کە بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بە چاوپێکەوتن ماڵپەری فەرمی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری بەسەربکەیتەوە، بەستەری پەیوەندیکردنەکە لێرەدا دەدۆزیتەوە. https://migration.gov.gr/gas/diadikasia-asyloy/i-synenteyxi/  

( زانیاریەکان بەردەستخراون بە زمانی یۆنانی وئینگلیزی ).

هەنگاوی ٣ : دەزگا بەرپرسەکانی یۆنان بڕیار دەدەن لەسەر داواکاریەکەتان.

دوای چاوپێکەوتنەکە، دەزگای پەنابەری بڕیار دەدات تایبەت بە داواکاریەکەتان، ئەوە پاش ڕەچاوکردنی جەختکردنەوەی ئێوە لەسەر کەیسەکەتان لە کاتی چاوپێکەوتنەکەتاندا، کۆی ئەو بەڵگەنامانەی کە داوتانە بۆ سەلماندنی داواکاریەکەتان، ئەو زانیاریانەی کە داوتانە سەبارەت بە وڵاتی لە دایکبوونت و هەموو ئەو بەڵگانەی دیکەش کە لە ناو دۆسیەی کەسی ئێوەدان.

دوای چاوپێکەوتنەکە دەزگای پەنابەری بڕیار دەدات کە مافی پەنابەرێتی سیاسی یان لاوەکی( مڕۆی ) تان پێبدات یان بڕیاری ڕەتکردنەوە ( رەفز ) ی داواکاریەکەتان دەدات.

ئەگەر داواکەتان بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی ڕەتبکرێتەوە، بڕیار لەسەر دوورخستنەوەتان ( سنورداش ) کردنەوەتان لە وڵاتەکە دەدرێت.

دەقی بڕیارەکەتان بۆ دەنێردرێت کە هاوپێچکراوە لەگەڵ نوسراوێکدا بەو زمانەی کە تێدەگەن بە مەبەستی ئەوەی کە بە شێوەیەکی سادە و ساکار ناوەرۆك و دەرئەنجامەکانی بڕیارەکە تێ بگەن.

دەتوانیت کە بڕیارەکە وەربگریت یان بە ئامادەبونی خۆت یان بە نێردراوی پۆستی کە بگات بەدەستی خۆت یاخود بگات بە دەستی

( پارێزەرەکەت ).

لە حاڵەتێکدا کە مەبەستان بێت، توانای گەڕانەوەت هەیە بۆ وڵاتەکەی خۆت لە ڕێگای بەرنامەی گەڕانەوەی دڵخوازانەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران ( دۆم ).

ئەگەر ناونیشان یان ژمارە تەلەفۆنت گۆڕیوە، پێویستە کە ڕاستەوخۆ دەزگای پەنابەری ڕابگەیەنیت.

لەو ماوەدا کە لە چاوەڕوانی هەڵسەنگاندنی داواکاریەکەت دایت، ئەگەر بتەوێت دەتوانیت کە بیکێشیتەوە، لەو حاڵەتەدا داواکەتان هەڵناسەنگێنرێت، مانەوەتان لە وڵاتەکەدا ڕێگەی پێ نادرێت و دەبێت کە یۆنان بە جێ بهێڵن، لە کاتێکدا کە هیچ موڵەتنامەیەکی تری مانەوەتان پێ نەبێت.

بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بەوەی کە دوای چاوپێکەوتنەکە چی دەبێت، ماڵپەری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری بەسەربکەرەوە.

لێرەدا. https:// migration.gov.gr/en/gas/ diadikasia-asyloy/ .

ئەگەر مافی پەنابەرێتی سیاسیت پێ بدرێت لە لایەن دەوڵەتی یۆنانی یەوە، وە ئەگەر وەك ماف پێدراوێك بتەوێت دەتوانیت کە موڵەتنامەی مانەوەی سێ ساڵی وەربگریت، کە  بۆ ماوەی ( ٣ ) ساڵ بەردەوامی هەیە، دەتوانیت کە بەڵگەنامەی سەفەر ( پاسپۆرت ) ی دەوڵەتی یۆنانی وەربگریت کە توانای سەفەرکردنت بۆ وڵاتانی ئەوروپا بۆ ماوەی ( ٩٠ ) ڕۆژ بۆ دەرەخسێنێت، موڵەتنامەی مانەوەی مافپێدراوانی لاوەکی ( مرۆیی ) بۆ ماوەی یەك ( ١ ) ساڵە، وە نوێ دەکرێتەوە بۆ ماوەی ( ٢ ) ساڵی تر داوای هەڵسەنگاندنەوەی، بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە بڕیاری ئەرێنی دەتوانیت کە ئەم بەستە بەسەربکەیتەوە.

https:// migration.gov.gr/gas/diadikasia-asyloy/thetiki-apofasi/.

ئەگەر داواکەتان ڕەتبکرێتەوە، یان لە حاڵەتێکدا کە مافی لاوەکی ( مرۆیی ) تان پێ بدرێت و ئێوە پیتان وابێت کە مافی پەنابەرێتی سیاسیتان هەیە، مافتان هەیە کە تانەدانی پەنابەرێتی بدەن لە بڕیارە نەرێنیەکە ( ڕەتکراوەکە ) بۆ  لیژنەی پێداهەڵچونەوەی پەنابەرێتی

( قۆناغی دووەم )، پێویستە کە کرداری تانەدانی پەنابەرێتی ( ڕەتکردنەوەکە ) ئەنجام بدەن لە نوسینگەی تایبەتی پەنابەری ناوچەکە یان لە بنکەی تایبەتی پەنابەری کە بڕیارە نەرێنیەکەی دەرکردووە، پێویستە کە کرداری رەتکردنەوەی بریارەکە لەو ماوە یاساییە دیارکراوەدا ئەنجام بدرێت کە لە دەقی بڕیارەکەدا هاتووە.

ئەگەر لە خانەیەکی میوانداری یان ئۆردوگایەك دەمێنیتەوە و دوورە لە نوسینگەی پەنابەری ناوچەکە( یان لە بنکەی تایبەتی پەنابەری ) کە بڕیارەکەی دەرکردووە، دەتوانن کە تانەدانی پەنابەرێتی لە نزیکترین نوسینگەی پەنابەری ئەنجام بدەن، لە حاڵەتەدا تانەدان ڕۆژانە لە ڕێگای ئاڵوگۆری نامەی ئەلکترۆنیەوە ( ئیمەیلەوە ) دەنێردرێت بۆ ئەو نوسینگەی پەنابەری ناوچەیە یان ئەو بنکەی تایبەتی پەنابەریەی کە بڕیارەکەی دەرکردووە، بە مەبەستی ئەوەی کە بتوانن کرداری تانەدانی پەنابەرێتی پێشکەش بکەن، پێویست دەکات کە خودی خۆتان لە دەزگای پەنابەری ئامادەبن و نوسراوی رەتکردنەوەکەتان پێ بێت و واژووی خۆتان و پارێزەرەکەتانی لەسەر بێت. ئەگەر ئێوە بەندکراون پێویستە کە کرداری تانەدانی پەنابەرێتیەکە لە لای سەرپەرشتیاری گرتووخانە یان بەرپرسی ناوەندەکە بکەن. وە  ئەویش یان بە فاکس یان بە شێوازێکی ئەلکترۆنی دەینێرێت بۆ ئەو نوسینگەی پەنابەری ناوچەیە یان  بنکەی تایبەتی پەنابەری کە بڕیارەکەی دەرکردووە.

بە پێشکەشکردنی تانەدانی پەنابەرێتی سەر لە نوێ کارتی پاراستنی نێودەوڵەتیت پێ دەدرێت.

دەزگای پەنابەری کۆدی تۆمارکراوی پارێزەرانی هەیە کە دەتوانن پشتگیریت بکەن بە بێ بەرامبەر ( بە خۆرایی ) لە کاتی کردارکردن و هەڵسەنگاندنی تانەدانی پەنابەرێتی دا لە قۆناغی دووەمدا، دەتوانیت کە بە شێوەی ئەلکترۆنی داوانامەی پشتگیرکردنی یاسایی بنێریت. لێرەدا سەیرکە. https:// applications.migration.gov.gr/ypiresies-asyloy/.   

تانەدانی پەنابەرێتیتان هەڵدەسەنگێنرێت لە لایەن دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری. دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری عادەتەن  تانەدانی پەنابەرێتی هەڵدەسەنگێنێت بە پێ ی ئەو بەڵگانەی کە لە دۆسیەکەدان و بانگهێشتان دەکات بۆ چاوپێکەوتن.

ڕۆژوکاتی هەڵسەنگاندنی تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان پێ ڕادەگەیەنرێت، وە هەروەها ئەگەر مەبەستان بێت  وە هەتا کەی دەتوانن  کە بەڵگەنامەی دیکە بنێرن  بە مەبەستی ئەوەی کە دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری ڕەچاوی بکات.

لە حاڵەتێکدا کە دەستەی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری بڕیار بدات کە بانگهێشتان بکات بۆ چاوپێکەوتن، ئەوا ئاگادار دەکرێنەوە ( ١٠ ) ڕۆژکار پێش ڕۆژی چاوپێکەوتنەکە. مافی ئەوەتان هەیە کە لە دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری ئامادەبن بە هاوەڵی پارێزەر یان هەر ڕێنمایکەرێکی یاسایی تر.

دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری یان مافی پەنابەری سیاسی یان مافی لاوەکی ( مرۆیی ) تان پێ دەبەخشیت یان  داواکاریەکەتان ڕەت دەکاتەوە.

ئەگەر تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان ڕەت بکرێتەوە یان مافی مانەوەی لاوەکی ( مرۆیی ) تان پێ بدرێت، وە پێتان وابێت کە مافی وەرگرتنی پەنابەری سیاسی تان هەیە، دەتوانن کە داوانامەی پوچوڵکردنەوەی ئەو بڕیارە پێشکەش بکەن لە دادگای خۆجێیدا لە

ماوەی ( ٣٠ ) ڕۆژدا لە یەكەم ڕۆژی دوای دەرچوونی بڕیارەکەوە. داواکاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە  مانای ئەوە نیە کە هاوکات جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوادەخڕیت، بە مانایەکی تر دەتوانرێت کە ئێوە لە وڵات دووربخرێنەوە ( سنورداش ) بکرێنەوە لە حاڵەتێکدا کە تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان ڕەتکراوەتەوە.

لە حاڵەتی ڕەتکردنەوەی داواکەتاندا، بەند دەکرێن لە گرتوخانەی پێش ڕۆشتن ( گرتوخانەی پێش گواستنەوە ) دا هەتا یەکلاکردنەوەی بڕیاری کۆتایی دوورخستنەوەتان یان قبووڵکردنی داواکەتان. بە بەندکراوی دەمێننەوە لە ناوەندی گرتوخانەی پێش گواستنەوە دا ئەگەر چی کە دووبارە داوای پەنابەری/ یان داواکاری پوچەڵکردنەوە/ یان داواخستنی بڕیارەکەتان کردبێت، ئەگەر تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان ڕەت بکرێتەوە، دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری بڕیاری گێرانەوەتان دەدات  بۆ  وڵاتەکەتان.

بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بە ئیشوکارەکانی پەنابەرێتی لە قۆناغی دووەمدا، ماڵپەری فەرمی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری بەسەربکەرەوە.

زانیاریەکان تایبەت بە ئیشوکارەکان بەردەستخراون بە ١٨ زمان لە ماڵپەری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری دا.

Last update: 30 March 2021