پرسیارەکان و وەڵامەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی کۆمەکە داراییەکە لەو پەناخوازانەی کەوا سەربەخۆ نیشتەجێن/ لە شوێن وجێگای فەرمی دەوڵەتییدا نامێننەوە. ( ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ).

1. زانیاری دەربارەی ئەو بڕە پارەی کە وەرتان گرتووە

  • بەپێی نەخشەی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری، بەرنامەی کۆمەکی دارایی کۆمیسۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە کۆتای مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ دا کۆتای دێت، ئەو پارەی کە لە کارتەکەتاندا وەرتان گرتووە، ئەوە دوواهەمین وەرگرتنە لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، چونکە لە بەرواری ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ بە دوواوە، دەسەڵاتدارانی یۆنان بەرپرسن لە یارمەتیدانی پەناخوازان بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستیە سەرەکیەکانیان.
  • وەزارەتی کۆچ و پەنابەری بڕیارێکی دەرکرد ( بڕیاری وەزاری ١١٥٢٠٢/ ٢٦.٧.٢٠٢١ ) کە بەپێی ئەو بڕیارە بڕە پارەکانی کۆمەکە داراییەکە دەگۆردرێن بەو شێوەی کە لە نەخشەکەی خوارەوەدا دەستنیشان کراوە:
کاتێك کە خۆراك دەدرێت
قەبارەی خێزانی                      بڕی پارە 
١ کەس کە تەمەنی لە سەروی ١٨ ساڵەوەیە٧٥ یورۆ
دایکوباوک یان یەك بەخێوکەر بە یەك منداڵەوە١٣٥ یورۆ
خێزان کە لە سێ کەس پێکهاتووە١٦٠ یورۆ
خێزان کە لە چوار کەس پێکهاتووە٢١٠ یورۆ
کاتێك کە خۆراك نادرێت
قەبارەی خێزانی                   بڕی پارە
١ کەس کە تەمەنی لە سەروی ١٨ ساڵەوەیە١٥٠ یورۆ
دایکوباوک یان یەك بەخێوکەر بە یەك منداڵەوە٢٧٠ یورۆ
خێزان کە لە سێ کەس پێکهاتووە٣٢٠ یورۆ
خێزان کە لە چوار کەس پێکهاتووە٤٢٠ یورۆ

ئەو گۆرانکاریانەی سەرەوە لە بەرواری ٢٦.٧.٢٠٢١ وە جێبەجێ دەکرێت، هەر بۆ ئەو مەبەستە پێ دەچێت کە ئەو بڕە پارەی کە وەری دەگریت کەمتر بێت لەو بڕە پارەی کە پێشتر وەرت دەگرت، ( ئەوە ئەگەر خێزانەکەت دوو ئەندامی هەیە یان لە سەروی ٥ کەسەوەیە ).

  • مافپێدراوانی پاراستنی نێودەوڵەتی ( ئەوانەی کە پەنابەرێتی سیاسیان پێدراوە و ئەوانەی کە مافی مرۆییان وەرگرتووە ) و لە خانەکانی میواندارێتی دا دەمێننەوە کە دەوڵەت بەرپرسیاری و سەرپەرشتی و خزمەتگوزاری دەکات لەلایەن دەزگا بەرپرسەکانەوە و هەموو پابەندیەکانی حاڵەتی تایبەتی لەخۆ دەگرن بە پێی بڕیارە وەزاریەکەی سەرەوە، ئەو پەنابەرانە بڕی ئە پارەیەیان وەرگرتووە کە تەنها بۆ یەك مانگە ( مانگی ئاب ).
  • پەناخوازانی نێودەوڵەتی کە لە خانەکانی میواندارێتیدا دەمێننەوە کە  بە بەرپرسیارێتی دەوڵەتەوە بەڕێوەدەچن، ئەو بڕە پارەیان وەرگرتووە کە بۆ دوو مانگە ( مانگەکانی ئاب و ئەیلول ) ، هەر بۆ ئەو مەبەستە وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەی کە دراوە بۆ هەردوو مانگی ئاب و ئەیلول بووە،  ئەوە دوواهەمین جار بوو کە کۆمەکە داراییەکە درا لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، هەتا ئەو کاتەی کە دەوڵەت بەرنامەکە وەردەگرێت.
  •  
  • پەناخوازان کە لە خانەکانی میواندارێتیدا نامێننەوە کە دەوڵەت بەرپرسیارە لە بەڕیوبردنیان، وە هەتا ئێستا داوانامەکانیان بۆ نێشتەجێ بوون جێبەجێ نەکراوە، وەزارەتی کۆچ و پەنابەری داوای کرد کەوا بڕەی پارەکانی مانگەکانی تەموز و ئاب و ئەیلول یان وەك پێشەکی پێ بدرێت، واتا ئەو بڕە پارەی کە بۆ سێ مانگە.
  • بیرتان دەخەینەوە کەوا لە بەرواری ١٥ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ کاش کارتەکانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان پووچەڵ دەکرێنەوە، هەر بۆیە دەبێت کە پێش بەرواری ١٥ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ هەموو ئەو پارەیەی کە لەناو کارتەکاندا ماوەتەوە دەربکرێت یان خەرج بکرێت.
  •  
  • لە حاڵەتێکدا ئەگەر کارتەکات وونکرد، لێت دزرا یان تێکشکا، پێویستە کە راستەوخۆ پەیوەندی بکەیت بە هێڵی یارمەتی کۆمەکی داراییەوە یان بە نوسینگەی خزمەتگوزاری تایبەت بە کۆمەکی دارایی لە خانەکانی میواندارێتی / نیشتەجێبوون کە لێی دەمێننەوە، توانی دەرهێنانەوەی کارتە لە دەستدراوەکان هەتا کۆتای مانگی ئابە، بەڵام، بە پێی ئەوەی کە لە کوێ دەمێنیتەوە، دەبێت کە پرسیار بکەیت لە خانەی و شوێنی میوانداریتیەکە بۆ ئەوەی کە بزانیت کە لە چ ڕۆژکاتێکدا کارمەندانی هاوکاری بەرنامەی کۆمەکی دارایی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران  سەردانی شوێنی مانەوەکەت دەکەن، هێڵی یارمەتی بۆ کۆمەکە داراییەکە ناتوانێت خزمەتگوزاری چارەسەرکردنی کێشەی کارتەکان بکات لە دووای بەرواری ١٥ی مانگی ئەیلولەوە، واتا ئەو ڕۆژکاتەی کە کارتەکان پووچەڵ دەکرێنەوە، تکاتان لێ دەکەین کە هەمیشە کارتەکەتان لە شوێنێکی پارێزراودا هەڵبگرن.

2. پرسیارەکان و وەڵامەکان سەبارەت بە کۆتایی هاتنی کۆمەکی دارایی بەرنامەی ئیستیای کۆمیسۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە بەرواری ( ١٦ی تەموزی ٢٠٢١) وە.

پ: ئایا بەرنامەی کۆمەکی دارایی کۆمهسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران کۆتایی دێت؟

وە: بەڵێ، بەپێی داڕێژراوەی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری، بەرنامەی کۆمەکی دارایی کۆمیسۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆتایی مانگی ئەیلول دا کۆتای پێ دێت، لە بەرواری ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ وە دەسەڵاتدارانی یۆنان بەرپرس دەبن لە یارمەتیدانی خزمەتگوزاریەکانی پەناخوازان بە مەبەستی دابینکردنی پێداویستیە گرنگ و سەرەکییەکان.

پ: هەتا کەی کۆمەکی دارایی لە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران وەردەگرم؟

وە: دوواهەمین دابەزینی کۆمەکی دارایی لە لایەن کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکانەوە سەرەتای مەنگی ئاب دەبێت وە ڕێژەی کۆمەکە داراییەکە هەردوو مانگی ئاب و ئەیلول دابین دەکات.

پ: ئایا کاش کارتەکانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان پووچەڵ دەکرێنەوە؟

وە: بەڵێ، کاش کارتەکانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  لە بەرواری ١٥ی مانگی ئەیلول پووچەڵ دەکرێنەوە، پێویستە کە راکێشانی هەموو ئەو پارانە بکرێت کە لە ناو کارتەکەدا هەیە پێش بەرواری ١٥ی مانگی ئەیلول، کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان ماوە ماوە پەیامی بیرخستنەوە دەنێرێت بۆ خاوەن کارتەکان بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەیان سەبارەت بە بەرواری دیاریکراوی پووچەڵکردنەوەی کارتەکان.

پ: ئەگەر کارتەکەم ونکرد. دەبێت چی بکەم؟

وە: لە حاڵەتێکدا ئەگەر کارتەکەتان ونکرد، لێتان بدزرێت یان بشکێت، پێویستە کە راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بە هێڵی یارمەتی دانی کۆمەکی داراییەوە یان پەیوەندی بکەن بە نوسینگەی خزمەتگوزاری کۆمەکی دارایی ئۆردوگا / یان خانەی میواندارێتیەکەی کە لێی دەمێنیتەوە، هەتا کۆتای مانگی ئاب توانای گۆڕین یان دەرهێنانی کارتی نوێتان هەیە، ئەوە بەپێی ئەوەی کە لەکوێ دەمێنیتەوە، پێویستە کە پرسیار بکەن لە بەرپرسانی خانە یان شوێنی میوادارێتیەکەتان بە مەبەستی ئەوەی کە بزانن لە چ کات و ڕۆژێکدا کارمەندانی هاوکاری بەرنامەی کۆمەکی دارایی کۆمیسۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی شوینەکەتان دەکەن، هێڵی یارمەتیدانی کۆمەکە داراییەکە ناتوانێت لە پاش بەرواری ١٥ی مانگی ئەیلول هیچ چارەسەرێك یان خزمەتگوزاریەکی کێشەکانتان بۆ بکات، واتا هەتا بەرواری پووچەڵکردنەوەی کارتەکان، تکاتان لێ دەکەین کە کارتەکانتان لە شوێنی پارێزراودا بپارێزن.

پ: ئەگەر بۆ کاش کارتەکەم کێشەم بۆ دروست بوو، دەبێت چی بکەم؟

وە: پەیوەندی بکەن بە هێڵی یارمەتیدانی کۆمەکە داراییەکەوە، تکاتان لێ دەکەین کە وریایی ئەوە بکەن کە کاش کارتەکانی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە بەرواری ١٥ی مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ دا پووچەڵ دەکرێنەوە و پێویستە کە هەتا پێش ئەو بەروارە هەموو  پارەکان کە لە ناو کەرتەکەدا ماوەتەوە رایبکێشن.

پ: من وەك پەناخواز ئێستا گەشتوومەتە وڵاتی یۆنان، چۆن دەتوانم ناوم تۆماربکەم بە مەبەستی وەرگرتنی کۆمەکە داراییەکە؟

وە: ئەگەر لە شوێنکی فەرمی میواندارێتی دەوڵەت دا دەمێننەوە، ئەو دەزگا بەرپرسەی کە کاروبارەکانی شوێنی میواندارێتیەکە بەڕێوەدەبات، کۆمیسۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ئاگادار دەکاتەوە کەوا ئێوە لەو شوێنەدا دەمێننەوە، ئەو شوێنانەی وەك ئۆردوگای کراوەی میواندارێتی، ئۆردوگای پێشوازی و ناسینەوە ( کیت ) بەرنامەی نیشتەجێکردنی ئیستییا، هەروەها خانەکانی میواندارێتی کە هاوکارن لەگەڵ وەزارەتدا، ناونوسینی نوێ بۆ کۆمەکە داراییەکە لە بەرواری ٢٠ی مانگی تەموزی ٢٠٢١دا ڕادەوەستێت، بەپێی بڕیاری حکومەت، کۆمەکە داراییەکە تەنها ئەو پەناخوازانە وەریدەگرن کە لەو شوینە فەرمیانەی کە لە سەرەوە ئاماژەی بۆکراوە وەک ئۆردوگا/ یان خانە و لانەی میواندارێتیدا دەمێننەوە، کە ئەو کەسانە لە لایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە بە فەرمی وەك پەناخواز و پەنابەر ناسێنراون، ئەگەر مەبەستانە کە داوانامە پێشکەش بکەن بە مەبەستی ئەوەی شوێن و جێگای نیشتەجێبوونت بۆ دیاری بکرێت لە یەکێك شوێنە فەرمیەکاندا وەک  ئۆردوگا یان خانەکانی میواندارێتیدا، ئەوا پێوسیتە کە ڕینماییەکانی داوانامەکە پەیڕەو بکەیت، دەتوانیت لەو ماڵپەرەی خوارەوەدا ڕینماییەکان بیدۆزیتەوە:

https://help.unhcr.org/greece/living-in-greece/access-to-cash-assistance/  ( بەشی دووەم )

پ: لە ئۆردوگا کراوەی پێشوازی / و میواندارێتی دەمێنمەوە، هەتا کەی کارمەندانی هاوکاری بەرنامەی کۆمەکی دارایی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران سەردانی ئەو ئۆردوگایانە دەکەن؟

 وە: کارمەندانی هاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بەردەوام سەردانی ئۆردوگاکانی ناو شارەکان دەکەن هەتا کۆتایی مانگی ئاب، بە مەبەستی یارمەتیدانی خزمەتگوزاریەکان، بەڵام لە بەرواری ٢٠ی تەموزەوە ناونوسینی نوێ و دەرکردنی  کارتی نوێ ئەنجام نادرێت، ئەکرێت کە چارەسەری کێشەی کارتە ونبووەکان بکرێت بە کارتی نوێ، بەڵام کارمەندانی هاوکار لە کۆمیسۆنی بەڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران تەنها لە ڕۆژکاتی دیریکراودا سەردانی ئۆردوگا و خانەکانی میواندارێتی دەکەن، دڵنیاببنەوە بە پرسیارکردن لە بەرپرسانی شوێنی مانەوەکەتان  بەمەبەستی ئەوەی کە ئاگاداری بەرنامەی سەردانەکان بن، وە تکاتان لێ دەکەین کە کارتەکەتان لە شوێنی پارێزراودا بپارێزن.

پ: دەبێت چی بکەم بۆ ئەوەی کە بەردەوام بتوانم  لە دووای مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ کۆمەکە داراییەکە وەربگرم؟

 وە: لە پاش ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی یۆنان زانیاری زیاتر لەگەڵ کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران تاوتوێ دەکات سەبارەت بە چۆنیەتی  یارمەتی دان و دابینکردنی پێداویستیە گرنگ و سەرەکیەکان لە ئایندەدا، کۆمیسۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران تەواوی ئەو زانیاریانە بڵاودەکاتەوە.

3. پرسیارەکان و وەڵامەکان سەبارەت بە ڕاگرتنی کۆمەکە داراییەکە لەو پەناخوازانەی کەوا سەربەخۆ نیشتەجێن/ لە شوێن وجێگای فەرمی دەوڵەتییدا نامێننەوە. ( ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ).

پ: من پەناخوازم و سەربەخۆ دەمێنمەوە ( لە هیچ خانە و لانە و ئۆردوگایەکی میواندارێتیدا نامێنمەوە )، ئەو کۆمەکە داراییەی کە وەریدەگرم، ڕادەگیرێت؟

وە: هەروەك لە لایەن وەزارەتی کۆچ و پەنابەرییەوە ڕاگەیەندرا، لە بەرواری ١ی حوزەیرانی ٢٠٢١ وە چیتر کۆمەکە داراییەکە نادرێت بەو پەناخوازانەی کە سەربەخۆ دەمێننەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش، مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١ دوواهەمین جارە کە کۆمەکە داراییەکە وەردەگرن.

پ: بەبێ ئەو کۆمەکە داراییەی کە وەریدەگرم هیچ  جۆرە یارمەتیەك و سەرچاوەیەکی بژێوی ترم نییە، ئێستا دەبێت چی بکەم؟

وە: بەپێی بڕیاری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری، کۆمەکە داراییەکە تەنها دەدرێت بەو پەناخوازانەی کە لە خانە و لانە و ئۆردوگاکانی میواندارێتیدا تۆمارکراون و ئەو پەنابەرانەی کەوا مافی پەنابەرێتییان لەلایەن دەزگا بەرپرسەکانی یۆنانەوە وەرگرتووە، ئەو شوێنانەش بریتین لە ئۆردوگا کراوەکانی میواندارێتی، ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوە، بەرنامەی نیشتەجێ کردنی ESTIA ( نیشتەجێبوون لە خانوودا )، هەروەها خانەکانی میواندارێتی کە هاوکارن لەگەڵ وەزارەتدا، دەتوانن کە داواکاری شوێن و جێگا بکەن لە یەکێك لەو ئۆردوگا و خانەی میواندارێتیانەدا، بۆ ئەوە پێویست دەکات کە پەیوەندی بە ڕێکخراوەیەك بکەن بۆ ئەوەی ڕێنیشانت بکەن. کە کاتێك تۆمارکرایت لە یەکێك لەو خانە و ئۆردوگایانەدا، ئەو کاتە دەستنیشانکراویت بۆ ئەوەی دووبارە کۆمەکە داراییەکە وەربگرن.

پ: ئەتوانم کە ناوم تۆماربکەم لە یەکێك لەو خانە و ئۆردوگای میواندارێتیانەدا، کۆمەکە داراییەکە وەربگرم و لەوێ نەمێنمەوە؟

وە: نەخێر، دەبێت کە لە خانە یان ئۆردوگاکەدا بمێننەوە، هەموو مانگێك بەرپرسانی خانە یان ئۆردوگاکە دووپاتی مانەوەت دەکەن وە تەنها بە دڵنیابوونەوەی مانەوەتان دەتوانن بەردەوام کۆمەکە داراییەکە  وەربگرن.  

پ: لەکوێ و چۆن دەتوانم کە داواکاری جێگا و شوێن پێشکەش بکەم؟

وە: دەتوانیت کە داواکاری پێشکەش بکەیت لە یەکێك لە ڕێکخراوە خێرخوازە سەربەخۆکان یان لە سەنتەری ئاوێتەبوونی کۆچبەران کە لە شارەکەتدا خزمەتگوزاری دەکات، هاوکات نوسینگەکانی خزمەتگوزاری کۆمەکە داراییەکە لە شارەکانی ئەسینا و ساڵۆنیك. دەتوانیت کە لەو ماڵپەڕەی خوارەوەدا ناوی  ئەو ڕێکخراوە خێرخوازە سەربەخۆیانە بدۆزیتەوە کە یارمەتی پەناخوازان دەدەن:

https://help.unhcr.org/greece/where-to-seek-help/other-services/

بەهۆی ڕێکارە سنووردارەکانی کۆرۆنا وە ( کۆڤید-١٩ ) پێشنیار دەکەین کە بە تەلەفۆن پەیوەندی بکەن و پرسیار بکەن بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا دەتوانن یارمەتی داواکاریەکەتان بۆ جێگا و شوێن بدەن و وادە وەربگرن، ئەگەر لە جێگا و شوێن و ناوچەیەکی دوورن، دەتوانیت کە پەیوەندی بە نزیکترین ئۆردوگای کراوەی پێشوازییەوە بکەیت بەمەبەستی ئەوەی کە زانیاری وەربگریت.

پ: دەتوانم بە شێوەی ئەلیکترۆنی داواکاریەکەم بنێرم؟ هیچ پلاتفۆرمێك هەیە بۆ ئەوەی کە بتوانم خۆم داوانامەکەم بنێرم؟ 

وە: نەخێر، پەناخوازان خۆیان ناتوانن کە ڕاستەوخۆ داواکاریەکان پێشکەش بکەن، بەڵام لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانەوە یان ئەوانەی کە ئەگەر تۆمارکراوبن لە پلاتفۆرمی نێردراوی تایبەت دا، ئەو ڕێکخراوانە داوای  زانیاریە تایبەتیەکانتان لێدەکەن، هەروەها بارودۆخی خێزانیتان، زمانی پەیوەندیکردن و هتد، بە مەبەستی ئەوەی کە داوانامەکەتان بۆ جێگا و شوێن پڕبکەنەوە، تکاتان لێ دەکەین کە پەیوەندی تەلەفۆنی بکەن بە ڕێکخراوەکانەوە کە لە ناوچەکەتاندان و داوا بکەن کە وادەتان بۆ دیاری بکەن.  

پ: هەندێك کێشەم هەیە و دەترسم کە لەگەڵ کاسانی تردا بمێنمەوە، دەبێت چی بکەم؟ 

وە: حاڵەتی تایبەتیتان ڕەچاو دەکرێت، پێویستە کە بەو ڕێکخراوەی کەوا داواکاری جێگا و شوێنەکەتان بۆ دەکات ڕابگەیەنیت سەبارەت بەو حاڵەت و کێشە تایبەتانەی کە هەتانە، زمانی پەیوەندیکردنتان، ئەو پێویستیانەی کە هەتانە، بارودۆخی خێزانیتان و ئەو کێشە و حاڵەتانەی کە بوونەتە هۆی ترس و نیگەرانیتان. وەزارەتی کۆچ و پەنابەری هەوڵ دەدات کە هەموو حاڵەتە کەسی و تایبەتیەکان هەڵبسەنگێنێت بە مەبەستی ئەوەی کە شوێنێکی گونجاوی مانەوە دابین بکات لە یەکێك لە ئۆردوگا کراوەکانی پێشوازیکردن یان لە شووقەیەکی بەرنامەی نێشتەجێکردنی ESTIA دا. 

پ: هاوڕێم هەیە لەو گەرەکەی کە ئێستا دەمێنمەوە، منداڵەکانم لێرە دەڕۆنە قوتابخانە، جێگا و شوێنێکی گونجاوم پێ دەدرێت لەم نزیکانەدا؟

وە: ئەوە دڵنیا نیە، ئەو جێگا و شوێنی مانەوەی ئێستاتان ڕەچاودەکرێت بەڵام بۆ هەیە لە شوێنکی تر جێگای مانەوەتان پێ بدرێت، هەرکاتێك کە جێگایەكتان پێدرا لە ئۆردوگا یان خانەیەکی میواندارێتیدا، بەشی خزمەتگوزاری لێیە بۆ ئەوەی بتوانن یارمەتیتان بدەن.

پ: ئەگەر داواکاریم بۆ جێگا و شوێن پێشکەش کرد، کێ ئاگادارم دەکاتەوە ئەگەر جێگایەك دۆزرابێتەوە بۆ من / یان بۆ خێزانەکەم؟

وە: ئەو ڕێکخراوەی کە یارمەتیتان دەدات داواکاریەکەتان بۆ جێگا و شوێن پێشکەش بکەن، هەر بۆیە زۆر گرنگە کە ئەو ژمارە تەلەفۆنەی ئێستا هەتانە بیدەن بە ڕێکخراوەکە، وە ئاگاداریان بکەنەوە بۆ هەر گۆڕنکاریەكی ژمارەکەتان.

پ: هەتا کەی دەتوانم داواکاری بۆ جێگا و شوێن پێشکەش بکەم؟

وە: بە زووترین کات، چونکە ماوەیەکی دەوێت هەتا وەزارەت بتوانێت دەستنیشانی شوێنێکی گونجاو بۆ نیشتەجێبوونتان بکات، زۆر گرنگە کە ڕێکخراوێك بەسەر بکەنەوە بۆ ئەوەی کە بتوانن بە زووترین کات ئیشوکارەکانی داواکاریەکەتان ئەنجام بدەن.

پ: ئەگەر داواکاریم بۆ جێگا و شوێن پیشکەش کرد و وەزارەتی کۆچ و پەنابەری دەستنیشانی جێگایەکی  بۆ مانەوەی من نەکرد هەتا کۆتایی مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١، کۆمەکە داراییەکە بەردەوام دادەبەزێت لە دوای مانگی حوزەیرانی ٢٠٢١؟ 

وە: بەپێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری وەك ئەوەی کە ئەمڕۆ هەیە، کۆمەکە داراییەکە بۆ ئەوانەی کە میواندارێتی ناکرێن لە یەکێك لە ئۆردوگا و خانەکانی میواندارێتیدا هەتا کۆتایی حوزەیرانی ٢٠٢١ ڕادەگیرێت.، ئەگەر پێویستان بە جێگا و شوێنی مانەوە و کۆمەکە داراییەکە هەیە، پێویستە کە بە زووترین کات داواکاری بۆ جێگا و شوێنی مانەوە پێشکەش بکەن. کۆمیساری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بەردەوامە لە دانوستان و تاوتوێکردنی ئەو بابەتە لەگەڵ دەسەڵاتداران دا.

پ: بۆ ماوەی چەند دەتوانم کە لەو ئۆردوگا و خانەی میواندارێتیانەدا بمێنمەوە؟

وە: هەتا ئەو کاتەی کە تۆ پەناخوازیت و بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدرێت سەبارەت بە داواکاری پەناخوازێتیتان.