سەرچاوەکانی کۆڤید-19

بۆ پاراستنی خۆم، خێزانەکەم، و کۆمەڵگەکەم لە بەرانبەر کۆڤید-19 دەبێ چی بکەم؟

لە هەموو کاتێک دا، پاک و خاوێنی بەباشی ڕابگرە، وەک:

  • بەردەوام دەستەکانت بۆ سابوون و ئاو یان شلەمەنی کحۆلی بشۆ.
  • لانیکەم دووری 2 مەتر (6 پێ) لەگەڵ کەسی بەرامبەرت بپارێزە.
  • دەست مەدە لە چاو، کەپۆ و دەمت
  • کاتی کۆکە یان پژمین بە ئانیشک یان بە کلێنس بەر دەم و لووتت بگرە، پاشان دەسبەجێ کلێنسی بەکارهێنراو فڕێ بدە.
  • ئەگەر هەست بە نائارامیی دەکەی، لە ماڵەوە بمێنەوە

بۆ زانیاری جێباوەر لەسەر چۆنیەتی پاراستنی خۆت، خێزانەکەت، و کۆمەڵگەکەت، سەردانی ماڵپەڕی ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانیی بکە بە ناونیشانیhttps://www.who.int/news-room/q-a-detail/q-a-coronaviruses

نیشانە باوەکانی کۆڤید-19 چین؟

نیشانە زۆر باوەکان تا، کۆکە، کێشە لە هەناسەدان، ئێشی ماسوولکە و ماندووییە. 

زانیاری زیاتر لەسەر تایبەتمەندیەکانی کۆرۆناڤایرۆس لێرە بەردەستە: https://www.gov.pl/web/coronavirus

ئەگەر تووشی کۆڤید-19 بووم، دەبێ چی بکەم و بۆ کوێ بچم؟

ئەگەر هەستت بە نائارامیی کرد، ئەوا پەیوەندی بکە بە ژمارەی: 800 190 590 (بەلاش) (بۆ زمانی ئینگلیزی 6 لێ‌بدە) زانیاری لەسەر چۆن مامەڵەکردن لەگەڵ گومانی پەتای کۆڤید.

دەبێت لە خێراترین کات دا بە تەلەفۆن پەیوەندی بکەیت بە نزیکترین وێستگەی پاکژی-ئێپیدێمیۆلۆجی. نابێت بەرلە پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەت بیت. هەر وێستگەیەک پەیوەندی ئەرکی هەیە کە 24 کاتژمێرەی ڕۆژ هەن.

خۆت دوور بگرە لە کەسانی دیکە، هەتا یارمەتی وەردەگریت.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئێرە بکە:  https://www.nfz.gov.pl/

ئایا دەبێت بۆ تەشخیس یان دەرمان پارە بدەم؟

نەخێر. یارمەتیە پەیوەندیدارەکان بە کۆڤید بەبێ لەبەرچاوگرتنی دۆخی تۆ لە پۆلەندا بۆ هەموو کەسێک بەلاشە.

ئەگەر داوای پاراستنی نێونەتەوەیی بکەم، دەتوانم ڤاکسین وەربگرم؟

بەڵێ، دەتوانیت. کەسانێک کە لە پڕۆسەی پەنابەر دان دەتوانن لە چوارچێوەی بەرنامەی پاراستنی نێونەتەوەیی دژ بە کۆڤید-19 ڤاکسین بکرێن. بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ڤاکسیناسیۆن وەک بەشێک لە سیستەمی چاودێریی تەندروستیی بۆ داواخوازانی پاراستنی نێونەتەوەیی، داوا لە پزیشکەکەت بکە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەسەر ڤاکسیناسیۆنی کۆڤید لە پۆلەندا (بە زمانی پۆلەندی، ڕووسی، ئینگلیزی) سەردانی ئێرە بکە: 

https://www.gov.pl/web/szczepimysie/e-skierowanie-na-szczepienie-dla-cudzoziemcow

ئایا ڤاکسیناسیۆن دژ بە کۆڤید-19 بەلاشە؟

بەڵێ. ڤاکسیناسیۆن بۆ ئەو کەسانەی داوای پاراستنی نێونەتەوەیی دەکەن بەلاشە.

لە کوێ دەتوانم زانیاری زیاتر لەسەر دوایین گەشە یان سنوورەکانی گواستنەوە لە پۆلەندا و شوێنێک کە تێدا دەژین وەدەست بێنم؟

زانیاری لەسەر دوایین پەرەسەندن، زانیاری گشتیی، سنوورەکانی سەفەر و سنوورە کاتیەکان بەردەستە لە https://www.gov.pl/web/coronavirus (بە زمانی پۆلەندی، ئینگلیزی، ئۆکراینی، ڕووسی).