ڕێڕەوەکانی تەواوکاری بۆ وڵاتی سێیەم

ڕێڕەوەکانی تەواوکاری چەند ڕێگایەکی سەلامەتن بۆ پەنابەر و پەناخوازان بۆ گەیشتن و مانەوە لە وڵاتی سێیەم ، کە تێیدا پاراستنی نێوەدەوڵەتی تایبەت بە خۆیان بۆ دابین دەکرێت.

ڕێڕەوەکانی تەواوکاری چەند ڕێگایەکی جیاوازن وە تەواوکەری بەرنامەی دووبارە نیشتەجێبوونن. وڵاتانی سێیەم پێوەرەکانی کێبڕکێکردن دادەنێن و ئەوان بڕیار دەدەن کە کێ لە وڵاتەکانیان قبولبکرێت. پەنابەر و پەناخوازان دەتوانن ڕاستەوخۆ داواکاری پێشکەش بکەن بۆ ئەم دەرفەتانە ، پێویست ناکات لەلایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەرانەوە ڕەوانەبکرێن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر ئەم دەرفەتانەی کە بەردەستن وە پێوەرەکانی وەرگرتن، تکایە سەردانی ئەم بەشانەی خوارەوە بکە بۆ بینینی دەرفەتە پشتڕاستکراوەکانی ڕێڕەوەکانی تەواوکاری کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران( UNHCR ) لە عێراق.