تۆمارکردنی لە دایکبوون

تۆمارکردنی منداڵانی تازە لە دایک بوو لە تۆماری مەدەنی (شارستانی) بوونی یاسایی منداڵ دووپاتدەکاتەوە، هەروەها مافی شارستانی و سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی دەپارێزێت. وەک مافێکی سەرەکی مرۆڤ، گشت منداڵان مافی ئەوایان هەیە تۆمار بکرێن. بۆ ئەوەی منداڵە تازە لەدایکبووەکەتان تۆماربکەن پێویستە دایکان و باوکان:  

  • بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادة) لەو نەخۆشخانەیە بهێنن کە منداڵەکە تێیدا لە دایک بووە.
  • بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و ڕەوای بڕوانامەکە و تۆمارکردنی منداڵەکە، پێویستە دایکان و باوکان بڕوانامەی لەدایکبوون بهێننە بەشی لەدایکبووانی بەڕیوەبەرایەتی تەندروستی.
  • لە ناوەڕاست و باشووری عیراق: پێویستە دایکان و باوکان  بڕوانامەی لەدایک بوونی پەسەندکراو  بگەیننە بەڕێوەبەرایەتی کاروباری شارستانی.  

بە پێی یاسای عیراقی (یاسای ژمارە ١٤٨ی ساڵی ١٩٧١)، پێویستە پرۆسەی تۆمارکردنی منداڵ کۆتایی بێت لە ماوەی ١٥ ڕۆژ دوای لە دایکبوونی ئەگەر هاتو لە دایکبووی نەخۆشخانە بێت، بەڵام ئەگەر لەدایکبووی ماڵەوە بێت پێویستە دوای ٣٠ ڕۆژ کۆتایی پێبێت. لە کاتێک ئەگەر دایک و باوک دواکەوتن لە تۆمارکردنی منداڵی تازە لە دایکبووەکەیان ئەوا دەبێت ڕوو لە دادگا بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی بڕوانامەی لەدایکبوون و کڕێی پڕۆسەکە بدەن.