زانیاری دان لەبارەی ساختەکاری و گەندەڵی و هەڵسوکەوتی نادروست

گشت یارمەتییە مرۆییەکان بێ بەرامبەرن، بەخشینی هەر بڕە پارەێک نابێتە هۆی وەرگرتنی هەر جۆرە یارمەتییەک
ئاگاداری ئەوە بە هەر جۆرە یارمەتییەکی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR پێشکەشکرا بەرامبەر بڕە پارەێک واتا فێل و ساختەکارییە

ساخته کاری چییه؟

ساخته کاری هه ر کاریکه که که سیک فیل له که سیکى تر بکات و به لاڕیدا ببات بۆ ئه وه ی سوودیکی ناشایسته به ده ستبهینیت، وه ک پاره.

 فێڵبازەکان کێن؟

  • فێڵبازان ئەو کەسانەن کە تاکەکانی تر فریو دەدەن، زۆرجار بۆ مه به ستی پارە.
  • لەوانەیە فێڵبازەکان هەوڵی فریودانت بدەن بە بانگەشەی ئەوەی کە دەتوانن یارمەتیت بدەن بۆ بەدەستهێنانی خزمەتگوزاری و یارمەتییەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لەوانە نیشتەجێکردنەوە، بەڵگەنامەی ساختە، داواکارییەکی ساختە، یارمەتی دارایی یان جۆرەکانی تری یارمەتی، لە بەرامبەر پارە یان هەر خزمەتگوزارییەکی تر.
  • فێڵبازەکان دەتوانن فێڵکردنت بدەن لە ڕێگەی ماڵپەڕ، ئیمەیڵ، پەیوەندی تەلەفۆنی، ڕووبەڕووبوونەوەی کەسی لەگەڵت، یان لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە لەوانە ئینستاگرام، تێلێگرام، واتسئەپ، یوتیوب و فەیسبووک. لەوانەیە وا خۆیان نیشان بدەن کە کار بۆ کۆمسیاری باڵای پەنابەران ده که ن یان پەیوەندییان لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران هه بیت.
  • بۆ ڕازیکردن و فریودانت، لەوانەیە زانیاری ساختەت وەک ناسنامەی یان به لگه نامه ی ساخته ی کۆمسیاری باڵای پەنابەران پیشان بدەن. باوەڕیان پێ مەکەن.
  • ئەو کەسانەی ئەم درۆیانەت پێدەڵێن، هەوڵ دەدەن سود لە دۆخەکەت وەربگرن. بە هەر نرخێک بێت لێیان دوور بکەوەرەوە. ئاگاداربە و فێڵت لێ مەکەن.
  • ئەگەر گومانت هەیە، هەمیشە لە سەرچاوە فەرمییەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران بپرسه.
  • ئێمە لێرەین بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان و هاوکاریتان! لەبیرت بێت، خزمەتگوزارییەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران ببێ به رامبه رن. 


گەندەڵی چییە؟ ⬇

پێشکەشکردن، بەخشین، وەرگرتن، یان داوای (ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ) هەر شتێکی بەنرخ بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی نادروست کاریگەری لەسەر کردەوەکانی لایەنێکی دیکە هەبێت.


هەڵسوکەوتی نادروست چییە؟ ⬇

هەڵسوکەوتی خراپ بریتییە لە هەر شکستێک لەلایەن کارمەندێک کۆمسیاری باڵای پەنابەران، یان کارمەندی هاوبەش کۆمسیاری باڵای پەنابەران، و/یان پێشکەشکاری خزمەتگوزاری، لەوانەش پێکهاتەکانی کۆمەڵگا و خۆبەخشانی گەشەپێدان، لە پابەندنەبوون بە یاسا و ڕێسا کارپێکراوەکانی کارمەند و ڕێسای ڕەفتاری کۆمسیاری باڵای پەنابەران.

هەڵسوکەوتی نادروست بریتییە لە ساختەکاری، گەندەڵی، ئیستغلالکردنی سێکسی و هەروەها دەستدرێژیکردنە. هەندێک نموونەی هەڵسوکەوتی نادروست لەلایەن کارمەند کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان لەلایەن کارمەندێکی هاوبەشەوە ئەمانەی خوارەوە دەگرێتەوە:

  • داوای پارە یان چاکەکردن لە بەرامبەر هەر خزمەتگوزارییەک یان هاوکارییەک (وەک هاوکاری دارایی، پشتگیری تەندروستی).
  • داوای پارە یان یارمەتییەک لە بەرامبەر سوودی خزمەتگوزاری کۆمسیاری باڵای پەنابەران وەک هاوکاری دارایی، تۆمارکردن، دیاریکردنی دۆخی پەنابەری، یان نیشتەجێکردن بۆ تۆ بۆ بەدەستهێنانی یارمەتییەکە.
  • ئەنجامدانی هەر جۆرە دەستدرێژی سێکسی یان ئیستغلالکردن بەرامبەر پەناخواز یان پەنابەر.
  • ئازاردانی جەستەیی یان هەڕەشەکردن لە کەسێکی تر؛ یان
  • هاوبەشکردنی زانیاری کەسی بەبێ ڕەزامەندی خۆت لەگەڵ کەسێک یان ڕێکخراوێکی دەرەکی.

ئایا خزمەتگوزارییەکان کۆمسیاری باڵای پەنابەران بێ بەرامبەرن؟ ⬇

هەموو خزمەتگوزارییەکان کۆمسیاری باڵای پەنابەران، لەوانەش نیشتەجێکردن و هاوکاری و خزمەتگوزارییەکانی دیکەشەوە، بە تەواوی بێبەرامبەرن. ئەمەش دەستڕاگەیشتن بە ئۆفیسەکانمان، چاوپێکەوتن و هەموو ئەو خزمەتگوزارییە هاوکارییانەی کە لەلایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەران پێشکەشی دەکریت.

  • متمانە بە هیچ کەسێک یان هەر ڕێکخراوێک مەکە کە داوای پارەی خزمەتگوزارییەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان هاوبەشەکانیت لێبکات.
  • ئەگەر کەسێک داوای پارە یان چاکەیەکت لێکرد، لەوانەش سروشتی سێکس، تەنها بە بانگەشەی نوێنەرایەتیکردنی کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان هاوبەشەکانی، باوەڕیان پێ مەکە.

بۆ بەدەستهێنانی زانیاری دروست سەبارەت بە خزمەتگوزاری و کارەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە عێراق، تکایە سەردانی لاپەڕەی یارمەتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران بکەن: لاپەڕەی یارمەتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران


ئایا پەنابەر دەتوانێت ساختەکاری بکات؟ ⬇

گومانت لێدەکرێت کە ساختەکاری له کۆمسیاری باڵای پەنابەران ئەگەر:

  • پێشکەشکردنی زانیاری ناڕاست بۆکۆمسیاری باڵای پەنابەران سەبارەت بە هەر لایەنێکی پێشینەی خۆت وناسنامة (بۆ نموونە ناو، شوێنی لەدایکبوون، وڵاتی ڕەسەن، ڕەگەزنامە، نەتەوە، ئایین) و داواکاری پەنابەری (بۆچی/چۆن وڵاتی ڕەسەنەکەت بەجێهێشت).
  • پێشکەشکردنی داواکاری ناسنامەی ساختە بۆ خۆت یان کەسێکی تر.
  • پێدانی زانیاری ناڕاست سەبارەت بە پەیوەندی خێزان لەگەڵ کەسێک.
  • وەرگرتنی پارە لە پەنابەران یان پێشکەشکردنی پارە بە کارمەندان کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان کارمەندان هاوبەشەکانی لە بەرامبەر هەر خزمەتگوزارییەک یان هاوکارییەک کە لەلایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەران پێشکەش دەکرێت، وەک نیشتەجێکردن و پاراستن.

پەنابەرێک کە هەوڵی ساختەکاری بدات لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسیەی نیشتەجێکردن، بۆ هەمیشە لە پرۆسەی نیشتەجێکردنەکە دووردەخرێتەوە.

لەبیرت بێت کە ساختەکاری لە عێراق نایاساییە و ئەوانەی دەردەکەون کە ساختەکاری دەکەن، لەوانەیە دادگایی بکرێن.


ئەگەر ساختەکاری بکەم دەرئەنجامەکانی چین؟ ⬇

زانیاری هەڵە بدی ئەنقەست بۆکۆمسیاری باڵای پەنابەران، یان شکستهینان له ڕاستنەکردنەوەی زانیاری هەڵە کاتێک ئاگادار دەبیتەوە کە درۆیە، لەوانەیە بە ساختەکاری هەژمار بکرێت. ئەرکی ئێوەیە کە زانیاری ڕاست و تەواو پێشکەش بکەن و هەر گۆڕانکارییەک لە دۆخەکەتدا ڕاپۆرت بکەن.

ئەگەر تۆ نەتوانیت زانیاری ڕاست پێشکەش بکەیت، لەوانەش بە چەواشەکردن یان شاردنەوەی ڕاستییەکان، بۆ ئەوەی کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان هاوبەشەکانی بەلاڕێدا ببەیت، ئەوا لەوانەیە ڕووبەڕووی ئەم دەرئەنجامە جددیانەی خوارەوە ببیتەوە:

  • ناشایستەیی بۆ وەرگرتنی پاراستن، یارمەتی، یارمەتی یان خزمەتگوزاری، لەوانەش یارمەتی دارایی و نیشتەجێکردنەوە.
  • بێبەشکردن لە پرۆسەی نیشتەجێکردنی بەردەوامی کەیسەکە.
  • تۆمارکردنی هەر تۆمەتێکی ساختەکاری لەسەر فایلەکەت.
  • دواکەوتنی بەرچاو لە فایلەکەتدا کە دوادەخرێت تا لێکۆڵینەوە لە تۆمەتی ساختەکارییەکە دەکرێت.
  • ئاشکراکردنی ئەو ساختەکارییەی کە گوایە یان پشتڕاستکراوەتەوە بۆ وڵاتانی نیشتەجێکردن.

ڕەوانەکردنی گومانی تێوەگلانی لە چالاکییە تاوانکارییەکان بۆ دەسەڵاتە نیشتمانییە پەیوەندیدارەکان.


چی بکەم بۆ ئەوەی دڵنیا نەبمەوە کە نەبمە قوربانی ساختەکاری؟ ⬇

  • لەبیرت بێت کە هەموو خزمەتگوزاری و هاوکارییەکان کە لەلایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەران و هاوبەشەکانییەوە پێشکەش دەکرێن هەمیشە بێ بەرامبەرن.
  • متمانە بە هیچ کەس یان ڕێکخراوێک مەکە کە داوای پارەت لێ بکات.
  • ناتوانیت پارە بدەیت بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری خێراتر کە لەلایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەران و هاوبەشەکانییەوە پێشکەش دەکرێن.
  • ئەگەر داوات لێکرا پارە بدەیت یان هەر جۆرە چاکەیەک، لەوانەش سروشتی سێکس، لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران، باوەڕیان پێ مەکە ویک سه ر ڕاپۆرتی بکه بۆ کۆمسیاری باڵای پەنابەران.
  • به هیچ شیو ه یک زانیاری و بەڵگەنامەکانی کەسی خۆت، لەوانەش پاسپۆرت، بەڵگەنامەی ناسنامەی نیشتمانی، یان بەڵگەنامەکانی تر کە لە کۆمسیاری باڵای پەنابەران وەریدەگریت لەگەڵ کەسدا هاوبەش مەکە جگە لە کۆمسیاری باڵای پەنابەران و هاوبەشەکانی.

فێڵبازەکان چۆن کاردەکەن؟ ⬇

  • لەوانەیە فێڵبازەکان بەڵێن بدەن کە دەستڕاگەیشتن (یان دەستڕاگەیشتنێکی خێراتر) بە پرۆسەی تۆمارکردن، دیاریکردنی دۆخی پەنابەری، نیشتەجێکردنەوە، هاوکاری دارایی یان هاوکاری دیکە، بەڵگەنامەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران، یان داواکارییەکی ساختە پێشکەش بکەن لە بەرامبەر پارە یان خزمەتگوزارییەکانی تر، لەوانەش سروشتی سێکسی.
  • ئەگەر داوای هەر پارەیەک یان چاکەیەکی تر بکرێت، ئەمە ساختەکارییە! لەوانەیە ئەم ئۆفەرانە بە شێوەی کەسی، لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە یان لە ڕێگەی سۆشیال میدیا، لینکی ساختە، لەوانەش لە فەیسبووک، یوتیوب، یان واتسئەپەوە بۆت بکرێت.
  • هەندێک جارفێڵبازەکان خۆیان وەک کۆمسیاری باڵای پەنابەران نیشان دەدەن بۆ ئەوەی متمانەت بەدەست بهێنن. لەوانەیە زانیاریت پیشان بدەن بۆ ئەوەی قەناعەتت پێبکەن کە پەیوەندییان بە کۆمسیاری باڵای پەنابەران هەیە.
  • ئەو کەسانەی ئەم درۆیانەت پێدەڵێن، بە دوای سود وەرگرتن لە دۆخەکەت دەگەڕێن. دوور بکەوەرەوە لێیان و باوەڕیان پێ مەکە. تەنها بەدوای ئەوەدان پارەکەت وەربگرن. ئاگاداربە و فێڵت لێ مەکە.

هەمیشە لەبیرت بێت کە هەموو خزمەتگوزاری و هاوکارییەکان کە لەلایەن کۆمسیاری باڵای پەنابەران و هاوبەشەکانییەوە پێشکەش دەکرێن بێ بەرامبەرن! ئەگەر داوای هەر پارەیەک یان چاکەیەکی تر بکرێت، ئەمە ساختەکارییە!


چی بکه م ئەگەر کارمەندکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان کارمەندکانی هاوبەشەکەی ساختەکاری یان گەندەڵی ئەنجام بدەن؟ چۆن سکاڵا تۆمار بکەم؟ ⬇

ئەگەر زانیاریت هەیە دەربارەی کارمەندانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان کارمەندانی هاوبەشەکانی یان بەڵێندەرکان کە بەشداری ساختەکاری، گەندەڵی، ئیستغلالکردن و سووکایەتیکردن دەکەن (لەوانەش سروشتی سێکسی)، دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتی بکە بۆ:

نووسینگەی پشکنەری گشتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە بارەگای سەرەکی خۆی لە جنێڤ، سویسرا.

  • ئیمەیڵ: [email protected]
  • فۆڕمی سکاڵای ئۆنلاین: https://www.unhcr.org/igo-complaints.html
  • فاکسی نهێنی: +41 22 739 7380
  • پۆست: کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران، 94 شەقام مونتبريان، 1202 جنێڤ، سویسرا.

هەموو ئەو ڕاستی و بەڵگانەی کە لەبەردەستتدایە بیخەنە ڕوو.

لەبیرت بێت کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرمانگەی پشکنەری گشتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران بە نهێنی دەهێڵرێنەوە. لەوانەیە تۆ بە نادیار بمێنیتەوە، و زانیارییە کەسییەکانی خۆت لە سکاڵاکەتدا ئاشکرا نەکەیت. کۆمسیاری باڵای پەنابەران هەموو سکاڵاکان بە جددی وەردەگرێت و بە تاک بە تاک بەدواداچوون بۆ هەریەکەیان دەکات.

لەبیرت بێت کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران بە نهێنی دەهێڵرێنەوە!


کاتێک کە پێشکەشی سکاڵاکەم دەکەم، نووسینگەی پشکنەری گشتی چۆن مامەڵە لەگەڵ سکاڵاکەمدا دەکات؟ ⬇

کۆمسیاری باڵای پەنابەران هەموو سکاڵاکان بە جددی وەردەگرێت و بە تاک بە تاک بەدواداچوون بۆ هەریەکەیان دەکات.

تکایە ئاگاداربن کە هەموو هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران بە نهێنی دەهێڵرێنەوە. تۆمارکردنی سکاڵا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر کەیسەکەت لە کۆمسیاری باڵای پەنابەران نابێت.

لە پێشکەشکردنی سکاڵاکەتدا، تکایە هەموو ئەو ڕاستی و بەڵگانە بخەرە ڕوو کە لەبەردەستتدایە. ئەگەر ژمارەی پەیوەندیکردنت پێشکەش بکەیت، دەتوانین پەیوەندیت پێوە بکەین سەبارەت بە سکاڵاکەت.

هەروەها دەکرێت سکاڵا پێشکەش بکرێت بەبێ ئەوەی ناویان دەربکەوێت.


ئایا پێویستە ساختەکاری و فێڵبازەکان ڕاپۆرت بکەم؟ ⬇

بەڵێ! پێویستە دەستبەجێ هەر ساختەکارییەک یان فێڵبازەکان ڕاپۆرت بکەیت بۆ نزیکترین بنکەی پۆلیس لە شوێنەکەت یان بۆ کۆمسیاری باڵای پەنابەران. تکایە دەستبەجێ ئەو ساختەکارانە ڕاپۆرت بکەن کە داوای پارەت لێ بکەن لە بەرامبەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و یارمەتییە پەیوەندیدارەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران که بە درۆ دەریدەبڕن. تکایه هەموو ئەو ڕاستی و بەڵگانەی کە لەبەردەستتدایە بیخەنە ڕوو.


بۆ گەیشتن بە کۆمسیاری باڵای پەنابەران له عێراق: ⬇

  • ئیمەیڵ بۆ کۆمسیاری باڵای پەنابەران بنێرە بۆ [email protected] تکایە ئاگاداربن کە ئەمە ئیمەیڵێکی تایبەتە بۆ وەرگرتنی ڕاپۆرتی ساختەکاری و هەڵسوکەوتی نادروست و وەڵامی هیچ نامەیەکی تر ناداتەوە. دەتوانیت میکانیزمی سکاڵا و فیدباکەکانمان بۆ کێشەکانی تر بەکاربهێنیت.
  • سندوقی سکاڵا بەکاربهێنە: سندوقی سکاڵا لە دەروازەی هەموو ناوەندەکانی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە سەرانسەری وڵاتدا بەردەستە.
  • نامەیک بنوسه لەناو زەرفێکی مۆرکراودا بە دەست یان پۆست بگەیەنە بۆ کۆمسیاری باڵای پەنابەران له: نووسینگەکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران له (شوێنەکانی هەر نووسینگەیەکی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە عێراق بنووسە).
  • ڕاپۆرتی بێناو: ئەگەر دەتەوێت ناوت نەهێنیت، تکایە سکاڵای نووسراو بە شێوەیەکی سەلامەت پێشکەش بکە لە ڕێگەی سکاڵای کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە سندوقی سکاڵا و فیدباک لە یەکێک لە ئێمە [پەیوەندی ئەلیکترۆنی بۆ ناوەندەکانی پشتیوانی کۆمەڵگا].

لەبیرت بێت کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران بە نهێنی دەهێڵرێنەوە!


چی بکه م ئەگەر کارمەندکانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان کارمەندکانی هاوبەشەکەی ساختەکاری یان گەندەڵی ئەنجام بدەن؟ چۆن سکاڵا تۆمار بکەم؟ ⬇

ئەگەر زانیاریت هەیە دەربارەی کارمەندانی کۆمسیاری باڵای پەنابەران یان کارمەندانی هاوبەشەکانی یان بەڵێندەرکان کە بەشداری ساختەکاری، گەندەڵی، ئیستغلالکردن و سووکایەتیکردن دەکەن (لەوانەش سروشتی سێکسی)، دەستبەجێ و ڕاستەوخۆ ڕاپۆرتی بکە بۆ:

 

نووسینگەی پشکنەری گشتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران لە بارەگای سەرەکی خۆی لە جنێڤ، سویسرا.

  • ئیمەیڵ: [email protected]
  • فۆڕمی سکاڵای ئۆنلاین: https://www.unhcr.org/igo-complaints.html
  • فاکسی نهێنی: +41 22 739 7380
  • پۆست: کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کارووباری پەنابەران، 94 شەقام مونتبريان، 1202 جنێڤ، سویسرا.

هەموو ئەو ڕاستی و بەڵگانەی کە لەبەردەستتدایە بیخەنە ڕوو.

لەبیرت بێت کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ فەرمانگەی پشکنەری گشتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران بە نهێنی دەهێڵرێنەوە. لەوانەیە تۆ بە نادیار بمێنیتەوە، و زانیارییە کەسییەکانی خۆت لە سکاڵاکەتدا ئاشکرا نەکەیت.

کۆمسیاری باڵای پەنابەران هەموو سکاڵاکان بە جددی وەردەگرێت و بە تاک بە تاک بەدواداچوون بۆ هەریەکەیان دەکات.

لەبیرت بێت کە هەموو پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران بە نهێنی دەهێڵرێنەوە!


لە کوێ دەتوانم زانیاری زیاتر دەربارەی کۆمسیاری باڵای پەنابەران بدۆزمەوە؟⬇

لاپەڕەی یارمەتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران له عێراق

کۆمسیاری باڵای پەنابەران له عێراق

کۆمسیاری باڵای پەنابەران له عێراق هەژماری ئینستاگرام

کۆمسیاری باڵای پەنابەران له عێراق هەژماری فەیسبووک

ئاگاداری بانگەوازی فێڵبازی بن کە پەنابەران و پەناخوازان دەکەنە ئامانج. پەیوەندیەکان بۆ دانانی کات بۆ چاوپێکەوتنی تۆمارکردن و نیشتەجێکردنەوە لەگەڵ ئێوە بە ژمارەی (07744404440) یان (07511404440) ئەنجام دەدرێت. ناتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن.  پارە مەدە!