ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی کرێکار

ڕێڕەوەکانی دەرفەتی کار، هەروەها ناسراون بە دەرفەتی گواستنەوەی کرێکار، چەند ڕێگایەکی سەلامەت و ڕێکخراون کە کە ڕێگە بە پەنابەرانی شایستە دەدات بچنە ناو وڵاتێکی تر یان تێیدا بمێننەوە بە مەبەستی کارکردن، مافی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی یان کاتییان بۆ دابین دەکات. بەهۆی ئەم ڕێگایانەوە، پەنابەران دەتوانن بە سەلامەتی لە وڵاتی سێیەم وەربگیرێن بە پشتبەستن بە  هەبوونی ئۆفەری کار یان کەمیی دەستی کار لە بوارێکی تایبەتدا لەو وڵاتە لە هەمان کاتدا پێداویستییەکانی پاراستنیان لەبەر چاو دەگیرێت و مافەکانیان پارێزراو دەبێت.

لەوانە پڕۆگرامەکانی گواستنەوەی کرێکاران بەشێکبن لە سیستەمی کۆچکردنی زوو گونجێندراون بۆ  ئاسانکاری وەرگرتنی پەنابەران کە کۆمەڵێک کارامەیی پێویستیان هەیە لە ئاستە جیاوازەکاندا. هەروەها لەوانەیە ڕێگە بەهاتنە ناوەوەی کاتی و هەمیشەیی پەنابەران بدات لەسەر بنەمای لێهاتووی(شارەزایی) بۆ پشتگیریکردنی پەنابەران.

زۆر گرنگە بەڵگەنامەی گەشتکردن بە شێوەیەکی دروست بۆ ڕێکخستنی چوونە ژوورەوە و مانەوەی یاسایی مسۆگەر بکرێن, بۆ ئەوەی بەرنامەکانی لەم شێوەیە بەردەوام بن. پارێزبەندییە پەیوەندیدارەکانی پاراستن بە درێژایی و دوای ماوەی خستنە سەرکاری پەنابەران و دابینکردنی زانیاری پەیوەست بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی بە هەمان شێوە گرنگە.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی پڕۆگرامەکانی گواستنەوەی کرێکاران و پرۆسەی پێشکەشکردنی داواکاری، تکایە سەردانی ماڵپەڕی”HELP” کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR ) بکە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە:گواستنەوەی جیهانی کرێکاران بۆ پەنابەران  


کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بەنەتەوەیەکگرتوەکان لە عیراق لەگەڵ ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور  (Talent Beyond Boundaries)  کاردەکات بۆ بەستنەوەی خاوەنکارەکان لەگەڵ پەنابەران و کردنەوەی ڕێڕەوەکانی کۆچکردن و فراونکردنی گواستنەوەی بەهرەی پەنابەران.

کۆمسیاری باڵای پەنابەران ناتوانێت بەناوی تۆوە داوای دەرفەتی کار بکات، پێویستە تۆ خۆت مامەڵەکە دەستپێبکەیت بە ناونوسکردنی خۆت لە یەکێک لە کەتەلۆگەکانی بەهرەداران.

 بۆ سەیرکردنی دەرفەتە بەردەستەکان، تکایە سەردانی لاپەڕەی دەرفەتەکانی ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور بکە. وە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ دەرفەتی کار، تکایە ناوت تۆمار بکە لە کەتەلۆگی بەهرەداران Talent Catalogue و دواتر سەردانی لاپەڕەی دەرفەتەکانی کار بکە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری بۆ کارێکی دیاریکراو. هەروەها دەرفەتەکانی کار لە ڕێگەی کەتەلۆگی تالنت لیفت TalentLift ەوە بەردەستن

  . ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە، تکایە سەردانی لاپەڕەی ئامۆژگاری پەنابەران بۆ گەڕان بەدوای کاردا بکە

ناو تۆمارکردن لە سەر ماڵپەری ڕێکخراوی بەهرەدارانی بێسنوور وە خزمەتگوزارییەکانیان بە خۆڕاییە بۆ کاندیدەکان.

تکایە ئاگاداری ئەو کەسانە بە کە بەدرۆ بانگەشەی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران ( UNHCR) و هاوبەشەکانی دەکەن ، لەوانەش ئەوانەی لەدەرەوەی نوسینگەی کۆمسیاری پەنابەرانن یان لەسەر سەکۆ جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن. تکایە متمانە بە هەموو کەسێک مەکە کە بانگەشەی پێشکەشکردنی خرمەتگوزاری دەکات بەناوی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانەوە لە بواری دووبارە نیشتەجێبوون و ڕێڕەوەکانی تەواوکاری بەرامبەر بە پارە یان بەرژەوەندی.


ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ دەستەبەرکردنی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆمەوە بۆ پشتگیری لە داواکاری دەرفەتی کارکردنم لە وڵاتی سێیەم؟ ⬇

نەخێر، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ناتوانێت ڕاستەوخۆ یارمەتیت بدات لە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆتەوە. پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانت ئامادەن پێش ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت.

ئەگەر ناتوانیت بەڵگەنامەیەکی پێویست بەدەستبهێنیت و ئەمەش ڕێگریت لێدەکات لە بەرەو پێشچوونی داواکاری دەرفەتی کارکردنت لە وڵاتی سێیەم، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ئاگادار بکەرەوە. لەوانەیە جێگرەوەی تر هەبن کە لە جیاتی ئەوە بەکاربهێنرێن