ڕێڕەوەکانی سپۆنسەری تایبەت

پڕۆگرامەکانی سپۆنسەری تایبەت دەرفەتێک بۆ تاکەکان، کۆمەڵێک کەس یان ڕێکخراوەکان دەڕەخسێنێت کە سپۆنسەری پەنابەران بکەن بۆ هاتنیان بۆ وڵاتەکەیان، وە دواتر پارێزگاری و ماڵێکی نوێیان پێشکەش دەکات. لە سپۆنسەری تایبەتدا، سپۆنسەرەکان ڕاستەوخۆ بەشداری هەوڵەکان دەکەن بۆ وەرگرتنی پەنابەران لە وڵاتەکانیان.

سپۆنسەرەکان ئەو کەسانە دەستنیشان دەکەن و هەڵدەبژێرن و پشتگیری لە چوونە ژوورەوە و مانەوەی ئەو کەسانە دەکەن کە پێویستیان بە پاراستنی نێودەوڵەتییە، کە لەلایەن کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR ) ڕەوانەکراون. لە کاتێکدا کە سپۆنسەرەکان دەتوانن بە ئازادی بڕیاربدەن کە پشتگیری کێ بکەن، ئەو کەسانەی کە سپۆنسەر دەکرێن زۆربەی کات ئەندامانی سەرەکی خێزان/یان ئەندامانی دەرەوەی خێزانی سەرەکی سپۆنسەرەکان یان ئەو کەسانەی کە لەلایەن ئەو کۆمەڵەیەوە (کۆمەڵگەی سپۆنسەرەکان) ناسراون دەگرێتەوە .

تکایە ئاگاداری ئەو کەسانە بە کە بەدرۆ بانگەشەی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران ( UNHCR) و هاوبەشەکانی دەکەن ، لەوانەش ئەوانەی لەدەرەوەی نوسینگەی کۆمسیاری پەنابەرانن یان لەسەر سەکۆ جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن. تکایە متمانە بە هەموو کەسێک مەکە کە بانگەشەی پێشکەشکردنی خرمەتگوزاری دەکات بەناوی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانەوە لە بواری دووبارە نیشتەجێبوون و ڕێڕەوەکانی تەواوکاری بەرامبەر بە پارە یان بەرژەوەندی.


ئایا کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR) دەتوانێت کەسێک دەستنیشان بکات کە ئامادەبێت سپۆنسەریم بکات و بەناوی منەوە داواکاری پێشکەش بکات؟ ⬇

نەخێر، کۆمسیاری باڵای پەنابەرانەوە (UNHCR )  ناتوانێت سپۆنسەر بۆ تۆ دەستنیشان بکات. بۆ کەنەدا، دەتوانیت بە شێوەی ئۆنلاین سەیری ڕێکخراوە جیاوازەکانی خاوەن ڕێکەوتنی سپۆنسەری (SAH) بکەیت کە ڕەنگە ئامادەبن سپۆنسەرت بکەن. یان خێزان و هاوڕێکانت لە وڵاتی سێیەمدا لەوانەیە بتوانن سپۆنسەرت بکەن.


من توانای تێچووی خەرجیەکانی سپۆنسەری تایبەتیم نیە، ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران دەتوانێت بیان دات؟⬇

زۆرجار بەرنامەکانی سپۆنسەری تێچووی پەیوەست بەخۆیان هەیە. دەکرێت ئەمانە تێچووی نوێکردنەوەی پاسپۆرت و پشکنینی پزیشکی و گواستنەوە و چەندانی تر لەخۆبگرێت.

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانەوە (UNHCR ) ناتوانێت پشتگیری دارایی پێشکەش بکات بۆ دابینکردنی ئەم تێچوونانە، بەڵام ئەگەر تۆ نەتوانیت بەردەوام بیت بەهۆی کێشە داراییەکانەوە، کۆمسیاری باڵای پەنابەران ئاگادار بکەوە چونکە لەوانەیە ڕێگایەک هەبێت بۆ کەمکردنەوە یان لابردنی ئەم بەربەستە داراییانە.


ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ دەستەبەرکردنی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆمەوە بۆ پشتگیری لە داواکاری سپۆنسەرییەکەم؟ ⬇

نەخێر، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ناتوانێت ڕاستەوخۆ یارمەتیت بدات لە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆتەوە. پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانت ئامادەن پێش ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت.

ئەگەر ناتوانیت بەڵگەنامەیەکی پێویست بەدەستبهێنیت و ئەمەش ڕێگریت لێدەکات لە بەرەو پێشچوونی داواکاری سپۆنسەرییەکەت، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ئاگادار بکەرەوە. لەوانەیە جێگرەوەی تر هەبن کە لە جیاتی ئەوە بەکاربهێنرێن.


من پەناخوازم، بەڵام پێویستە ببم بە پانەبەر بۆ ئەوەی بتوانم داواکاری پێشکەش بکەم بۆ پڕۆگرامی سپۆنسەری تایبەت. ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) دەتوانێت باری پەنابەریم پێبدات؟ ⬇

نەخێر، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) ناتوانێت داواکاری باری پەنابەری وەربگرێت بە مەبەستی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ پڕۆگرامی سپۆنسەری تایبەت.


پێویستە گەشت بکەم بۆ باڵیۆزخانەیەک بۆ ڕایکردنی داواکارییەکەم/ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، بەڵام پاسپۆرتم نییە. ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ سەفەرکردن بۆ باڵیۆزخانە لە ئوردن/ئێران/تورکیا/لوبنان؟⬇

بەڵێ، ئەگەر داوات لێ کراوە گەشت بکەیت بۆ وەرگرتنی وادەی چاوپێکەوتن  لە باڵیۆزخانەی وڵاتێکی دراوسێ، بەڵام بە شێوەیەکی یاسایی ناتوانیت ئەوە بکەیت، تکایە کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR )  ئاگادار بکەرەوە. ئەمە شتێکە کە ئێمە دەتوانین هاوکاریت بکەین.