ڕێڕەوەکانی خوێندن لە وڵاتی سێیەم 

ڕێڕەوەکانی خوێندنی تەواوکاری بریتین لە دەرفەتی خوێندنی باڵا کە لە ڕێگەیەوە پەنابەران لە وڵاتی سێیەم وەردەگیرێن، واتە وڵاتێکی تر جگە لە وڵاتی ڕەسەنی خۆیان و وڵاتی یەکەمی پەناخوازی کە تێیدا داوای پاراستنیان کردووە.

بەدەستهێنانی ئەم دەرفەتانە لەلایەن پەنابەرانەوە دەوەستێتە سەر شارەزایی خوێندن و زمانیان نەوەک پێویستیەکانی لە بواری پاراستن.

ئەو دەرفەتانەی خوێندن کە لە ڕێگەی ئەم جۆرە ڕێڕەوانەوە پێشکەش دەکرێن، پێویستە ڕێگە بدەن بە چارەسەری درێژخایەن لە ڕێگەی سیستەمی کۆچبەری ئاسایی یان سیستەمی پەنابەری لە وڵاتی نوێدا لەبری پرۆگرامی خوێندنی کورتخایەن و زەمالەی خوێندن.

ئەم دەرفەتانە ڕۆڵیان دەبێت لە بەهێزکردنی پەنابەران لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتیەوە وەهەروەها دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی تواناکانیان و متمانە بەخۆبوون.  

لە هەمان کاتدا، سوود بە کۆمەڵگا و دامەزراوە میواندارەکان دەگەیەنن لە ڕێگەی فەراهەمکردنی ژینگەیەکی ئەکادیمی گەشەسەندوو و پتەوکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی لەگەڵ بەرەوە پێشبردنی  ژێرخان و سەرچاوەی ئەکادیمی.

پڕۆگرامەکانی خوێندن لە وڵاتی سێیەم دەکرێت بەشێکبن لە سیستەمی کۆچکردنی کۆن بەڵام دەستکاریکراون بۆ ئاسانکاری وەرگرتنی پەنابەران کە کۆمەڵێک کارامەیی(شارەزایی) دواکراویان هەیە لە ئاستە جیاوازەکاندا.

بۆ ئەوەی پڕۆگرامەکانی لەم شێوەیە بەردەوامیان هەبێت، زۆر گرنگە بەڵگەنامەی گەشتکردن بە شێوەیەکی دروست و یاسایی بۆ چوونە ژوورەوە و ڕێکخستنی مانەوە مسۆگەر بکرێت. گەرەنتیکردنی پاراستنی پەیوەندار بە درێژایی و دوای ماوەی خوێندن وە دواتر دەستڕاگەیشتن بە زانیاری سەبارەت بە گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی بە هەمان شێوە گرنگن.

دەرفەتە بەردەستەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە ماڵپەڕی دەرفەتەکانی زەمالەی خوێندنی کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) بۆ پەنابەران بەردەستن.

تکایە ئاگاداری ئەو کەسانە بە کە بەدرۆ بانگەشەی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ کۆمسیاری باڵای پەنابەران ( UNHCR) و هاوبەشەکانی دەکەن ، لەوانەش ئەوانەی لەدەرەوەی نوسینگەی کۆمسیاری پەنابەرانن یان لەسەر سەکۆ جیاوازەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانن. تکایە متمانە بە هەموو کەسێک مەکە کە بانگەشەی پێشکەشکردنی خرمەتگوزاری دەکات بەناوی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانەوە لە بواری دووبارە نیشتەجێبوون و ڕێڕەوەکانی تەواوکاری بەرامبەر بە پارە یان بەرژەوەندی.


ئایا کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران( UNHCR ) دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی خوێندن لە وڵاتێکی تر و داواکارییەکەم بۆ پێشکەش بکات؟ ⬇

نەخێر، پێویستە تۆ خۆت دەرفتەکانی خوێندن بدۆزیتەوە. دەرفەتەکانی خوێندن لە ماڵپەڕی دەرفەتەکانی زەمالەی خوێندنی کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) بۆ پەنابەران بەردەستن. پێویستە لەسەر تۆ پرۆسەی پێشکەشکردن دەست پێبکەیت. ناوبەناو، کۆمسیاری باڵای پەنابەران لەوانەیە زانیاری لەسەر بەرنامەکانی خوێندن بڵاوبکاتەوە بەتایبەتی ئەوانەی کە لە عێراقدا بە دوای کاندید دەگەڕێن  . زانیاری لەسەر ئەم جۆرە بەرنامانە لە پەیجی ‘یارمەتی’ی کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی عێراق وەهەوەها لە ڕێگەی سۆشیال میدیاوە بەردەست دەبێت.

 


ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران ( UNHCR ) دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ دەستەبەرکردنی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆمەوە بۆ پشتگیری لە داواکاری خوێندنم لە وڵاتی سێیەم؟ ⬇

نەخێر، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ناتوانێت ڕاستەوخۆ یارمەتیت بدات لە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆتەوە. پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانت ئامادەن پێش ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت.

ئەگەر ناتوانیت بەڵگەنامەیەکی پێویست بەدەستبهێنیت و ئەمەش ڕێگریت لێدەکات لە بەرەو پێشچوونی داواکاری خوێندنت لە وڵاتی سێیەم، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ئاگادار بکەرەوە. لەوانەیە جێگرەوەی تر هەبن کە لە جیاتی ئەوە بەکاربهێنرێن.


من توانای تێچووی خەرجیەکانی دەرفەتی خوێندنم نیە لە وڵاتی سێیەم ، ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران دەتوانێت یارمەتیم بدات؟ ⬇

کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) ناتوانێت پاڵپشتی دارایی پێشکەش بکات بۆ دابینکردنی ئەم خەرجییانە ، بەڵام ئەگەر تۆ نەتوانیت بەردەوام بیت بەهۆی کێشە داراییەکانەوە، کۆمسیاری باڵای پەنابەران ئاگادار بکەوە چونکە لەوانەیە ڕێگایەک هەبێت بۆ کەمکردنەوە یان لابردنی ئەم بەربەستە داراییانە.

لەکاتی گەڕان بەدوای دەرفەتەکانی خوێندن لە وڵاتی سێیەمدا پێویستە ئەو بەرنامانە لەبەرچاو بگرێت کە یارمەتی دارایی پێشکەش دەکەن بۆ پاڵپشتیکردنی خەرجییەکانی خوێندن و ژیانکردن لەو وڵاتەدا. دەرفەتە بەردەستەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە ماڵپەڕی دەرفەتەکانی زەمالەی خوێندنی کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) بۆ پەنابەران بەردەستن.


پێویستە گەشت بکەم بۆ باڵیۆزخانەیەک بۆ ڕایکردنی داواکارییەکەم/ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، بەڵام پاسپۆرتم نییە. ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ سەفەرکردن بۆ باڵیۆزخانە لە ئوردن/ئێران/تورکیا/لوبنان؟⬇

بەڵێ، ئەگەر داوات لێ کراوە گەشت بکەیت بۆ وەرگرتنی وادەی چاوپێکەوتن  لە باڵیۆزخانەی وڵاتێکی دراوسێ، بەڵام بە شێوەیەکی یاسایی ناتوانیت ئەوە بکەیت، تکایە کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR )  ئاگادار بکەرەوە. ئەمە شتێکە کە ئێمە دەتوانین هاوکاریت بکەین.