یەکگرتنەوەی خێزانی

یەکگرتنەوەی خێزانی ئەندامانی خێزان کە لە وڵاتە جیاوازەکاندا دەژین کۆدەکاتەوە. یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەر بریتیە لە یەکگرتنەوەی خێزانێک دوای جیابوونەوەیان لە یەکتر، لەکاتێکدا،لانیکەم ئەندامێکی خێزانەکە وەک پەنابەر، یان هەڵگری پاراستنی تەواوکەر ناسرابێت لەلایەن ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژی ، دواتر ئەم پەنابەرە دەتوانێت داوای خێزانەکەی بکات بۆ ئەوەی بەیەکتر بگەنەوە لەو وڵاتەدا.

بۆ زانیاری زیاتر لەبارەی یەکگرتنەوەی خێزانی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت لە وڵاتێکی دیاریکراودا، تکایە سەردانی  لاپەڕەی “HELP” کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەرانی ئەو وڵاتە بکە کە ئەندامانی خێزانەکەت تێیدا نیشتەجێن.

دەتوانی سەردانی هەموو مەڵپەرەکانی “HELP” کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان  بۆ کاروباری پەنابەران بکەی لە ڕێگەی ماڵپەری UNHCR HELP جیهانی


یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەری چیە؟⬇

یەکگرتنەوەی خێزانی ئەندامانی خێزان کە لە وڵاتە جیاوازەکاندا دەژین کۆدەکاتەوە. یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەر بریتیە لە یەکگرتنەوەی خێزانێک دوای جیابوونەوەیان لە یەکتر، لەکاتێکدا،لانیکەم ئەندامێکی خێزانەکە وەک پەنابەر، یان هەڵگری پاراستنی تەواوکەر ناسرابێت لەلایەن ئەو وڵاتەی کە تێیدا دەژی ، دواتر ئەم پەنابەرە دەتوانێت داوای خێزانەکەی بکات بۆ ئەوەی بەیەکتر بگەنەوە لەو وڵاتەدا.


ئایا من دەتوانم داوای یەکگرتنەوەی خێزانی بکەم ⬇

کاتێک ئەندامێکی خێزانەکەت لە وڵاتی سێیەم مافی پەنابەری یان پاراستنی تەواوکەری وەرگرت، دواتر دەتوانێت داوای ئەندامانی تری خێزانەکەت بکات کە شایستەن بۆ ئەوەی بگەنە لای ئەو. پاشان ئەودەبێتە “سپۆنسەر” یان “داواکار” بۆ تۆ ئەگەر تۆ ئەندامێکی شایستەی ئەو خێزانە بیت.

ئەو ئەندامانەی خێزان کە شایستەی یەکگرتنەوەی خێزانین، بەندە بەو وڵاتەی کە سپۆنسەرەکە تێیدا دەژی. زۆربەی یاسا نیشتمانییەکان ڕێگە بە هاوسەرەکان و دایک و باوکی مێردمنداڵان و منداڵانی سەر بەو خێزانەوە دەدەن کە لەگەڵ سپۆنسەرەکەیاندا یەکبگرنەوە. لە هەندێک وڵاتی تردا ئەندامانی تری خێزانی وابەستە بە خێزنەکەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن. زۆرجار ئەندامانی خێزانە شایستەکان بە “داواکراو” ناودەبرێن.

لەگەڵ وەرگرتن و دەرکردنی ڤیزەی پەیوەندیدار، خێزانەکان دەتوانن گەشت بکەن بۆ ئەوەی لەگەڵ سپۆنسەرەکەیان یەکبگرنەوە. لە کاتی گەیشتنیان مۆڵەتی نیشتەجێبوونیان پێدەدرێت (جۆری مۆڵەتەکە جیاوازە لە وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر)

ئاگاداربە کە ماوەیەکی دیاریکراو و ڕێکارە تایبەتەکان جێبەجێ دەکرێن، بەپێی ئەو وڵاتەی کە سپۆنسەرەکە تێیدا نیشتەجێیە.

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان (UNHCR) ناتوانێت داوای یەکگرتنەوەی خێزانی بکات بە ناوی تۆوە. تۆ دەبێت خۆت داواکاری پێشکەش بکەیت. کۆمسیاری باڵای پەنابەران دەکرێت هاوکاریت بکات لەو ئاستەنگانەی کە خۆت بەتەنیا ناتوانێت چارەسەریان بکەیت لەکاتی پێشکەشکردنی داواکاریەکەت.


ئەو وڵاتانە کامانەن کەوا پڕۆگرامی یەکگرتنەوەی خێزانیان هەیە؟ ⬇

ڕێکارەکانی تایبەت بە یەکگرتنەوەی خێزانی پەنابەران لە زۆربەی وڵاتاندا هەن.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر پێوەرە تایبەتەکانی وڵاتان و چۆنیەتی پێشکەشکردنی داواکاری، تکایە سەردانی بەشی یەکگرتنەوەی خێزانی بکە لە ماڵپەڕی یارمەتی UNHCR بۆ ئەو وڵاتەی کە ئەندامانی خێزانەکەت تێیدا نیشتەجێن.

ئەگەر تۆ بەدوای زانیاریدا دەگەڕێیت دەربارەی بەرنامەی یەکگرتنەوەی خێزانی لە وڵاتێکدا کە لە ماڵپەڕی یارمەتی UNHCRدا نەهاتووە، تکایە لە ماڵپەڕی حکومی وڵاتی پەیوەندیداردا بەدوای “یەکگرتنەوەی خێزان”دا بگەڕێ.

کۆمسیاری باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوەیەکگرتوەکان (UNHCR) ناتوانێت پێت بڵێت تۆ شایستەی بۆ پێشکەشکردنی داواکاری، پێویستە تۆ خۆت سەیری ئەو زانیاریانە بکەی کە لە ماڵپەری یارمەتی کۆمسیاری باڵای پەنابەران UNHCR’s ‘Help page’ بەردەستن وە خۆت ئەمە دیاریبکەی.


من توانای تێچووی خەرجیەکانی یەکگرتنەوەی خێزانیم نیە، ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) دەتوانێت یارمەتیم بدات؟ ⬇

هەرچەندە داواکاری بۆ یەکگرتنەوەی خێزانی بەخۆڕاییە، بەڵام  لە بەشێکی پرۆسەکە لەوانەیە داوات لێبکرێت تێچووی دارایی لە خۆ بگریت. ئەمەش دەکرێت تێچووی نوێکردنەوەی پاسپۆرت و پشکنینی پزیشکی و گواستنەوە لەخۆبگرێت.

کۆمسیاری باڵای پەنابەران ناتوانێت پاڵپشتی دارایی پێشکەش بکات بۆ دابینکردنی ئەم خەرجییانە ، بەڵام ئەگەر تۆ نەتوانیت بەردەوام بیت بەهۆی کێشە داراییەکانەوە، کۆمسیاری باڵای پەنابەران ئاگادار بکەوە چونکە لەوانەیە ڕێگایەک هەبێت بۆ کەمکردنەوە یان لابردنی ئەم بەربەستە داراییانە.


ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ دەستەبەرکردنی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆمەوە بۆ پشتگیری لە داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانەییەکەم؟⬇

نەخێر، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ناتوانێت ڕاستەوخۆ یارمەتیت بدات لە بەدەستهێنانی بەڵگەنامەکان لە وڵاتی (زێدی) خۆتەوە. پێویستە دڵنیا بیت لەوەی کە هەموو بەڵگەنامە پێویستەکانت ئامادەن پێش ئەوەی داواکاری پێشکەش بکەیت.

ئەگەر ناتوانیت بەڵگەنامەیەکی پێویست بەدەستبهێنیت و ئەمەش ڕێگریت لێدەکات لە بەرەو پێشچوونی داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانییەکەت، کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) ئاگادار بکەرەوە. لەوانەیە جێگرەوەی تر هەبن کە لە جیاتی ئەوە بەکاربهێنرێن.


پێویستە گەشت بکەم بۆ باڵیۆزخانەیەک بۆ ڕایکردنی داواکارییەکەم/ئەنجامدانی چاوپێکەوتن، بەڵام پاسپۆرتم نییە. ئایا کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR ) دەتوانێت یارمەتیم بدات بۆ سەفەرکردن بۆ باڵیۆزخانە لە ئوردن/ئێران/تورکیا/لوبنان؟⬇

بەڵێ، ئەگەر داوات لێ کراوە گەشت بکەیت بۆ وەرگرتنی وادەی چاوپێکەوتن  لە باڵیۆزخانەی وڵاتێکی دراوسێ، بەڵام بە شێوەیەکی یاسایی ناتوانیت ئەوە بکەیت، تکایە کۆمسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR )  ئاگادار بکەرەوە. ئەمە شتێکە کە ئێمە دەتوانین هاوکاریت بکەین.