COVID19کوتان دژ بە

کوتان دژ بە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩

هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان دژ بە کۆڤید-١٩ دەستی پێکرد، ڤاکسینەکە بۆ هەمووان بە خۆراییە و بەپێی سەرەی تیمەکانی کۆمەڵگا بۆ هەمووان بەردەست دەخرێت.

بۆ زانیاری زیاتر لەسەر چۆنیەتی دەستگەیشتن بە ڤاکسینەکە، لێردەا کلیک بکە.

خۆت بپارێزە، کەسانی تر بپارێزە، کوتان بکە!!

ڤاکسینەکان کاردانەوەیان چۆن دەبێت دژ بە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩؟

کاردانەوەی ڤاکسینەکان پابەندە بە ئامادەباشی دروستکردنی پارێزبەندی کۆئەندامی هەناسەدانی هەرکەسێك ( بەرگری سروشتی کۆئەندامی لەش ) بە مەبەستی ناسینەوەی نەخؤشییەك و خۆپاراستن لێی.

دروستبوونی تەنی جەستەیی: گەورەترین پشکنینی پزیشکی سەبارەت بە ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید- ١٩ تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەک دژ بە پرۆتینێک ( ئەگەر چی هەموو پرۆتەینەکە بێت یان بەشێکی ) کە لەناو دەردەکەدا هەیە و کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ دروست دەکات، کاتێك کەسێك کوتانەکە دەکات، تەنی بەرەنگاربوونەوە دروست دەکات، بۆ زۆرینەی ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید-١٩ پێویست دەکات بە دوو ژەم کوتانەکە بکەین بە مەبەستی ئەوەی تەنی جەستەیی دروست ببێت.

ئەگەر، لەپاش کوتانەکە، کەسێك تووشی نەخۆشیەکە ببێت، کۆئەندامی هەناسەدان توانای ناسینەوەی ڤایرۆسەکەی هەیە و  ئامادەیە کە دژی ببێتەوە.

بۆ زانیاری زیاتر سەبارەت بە کاردانەوەی ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید-١٩ لێرەدا بەردەستخراوە ( تەنها بە زمانی یۆنانی )

 https://emvolio.gov.gr/plirofories .

سوودمەندیەکانی کوتاندن چییە؟

کوتان ڕێگەیەکی ئاسایی و پارێزراو و بە ئەنجامە بەمەبەستی ئەوەی مرۆڤەکان دوورەپەرێزبن لە تووشبوونی نەخۆشیەکان، ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید-١٩ دەمانپارێزن چونکە تەنی جەستەیی و بەرگری کۆئەندامی هەناسەدان دروست دەکات دژ بە دەردی SARS-COV-2, کە سەرچاوەی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ یە، ئەو تەنی جەستەییە یارمەتی کۆئەندامەکان دەدات کە دژی دەردەکە ببنەوە. ئەگەر کوتانت کردبێت، مەترسی زۆر کەم هەیە کە کاسانی تر تووش بکەیت، ئەوەش گرنگیەکی تایبەتی هەیە بۆ ئەو کەسانەی کە مەترسی هەیە کە بە شێوەیەکی سەخت و دژوار تووشی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ ببن، هەروەك ستافی خزمەتگوزاری تەندروستی، کەسانی بەتەمەن، وە ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان لەگەڵدایە.

بەپێی ئەو سەرچاوانەی کە ئێمە ئەمڕۆ دەیزانین، تەنی جەستەیی دژ بە کۆڤید-١٩ بەلانی کەمەوە بۆ ماوەی ٦هەتا٨ مانگ پاش کوتانەکە بەردەوامی و کاردانەوەی هەیە، ئەگەر چی کوتانەکەتان کردبێت، بە ئەندازەیەکی کەم بۆی هەیە کە تووشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ ببن، چونکە هیچ ڤاکسینێك لە سەدا سەد ١٠٠٪ پاراستنی نییە، هەربۆیە زۆر گرنگە کە پەیڕەوی هەموو پابەندە تەندروستیە گشتیەکان بکەن، هەروەك نێوان لە کاتی پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکاندا، دەمامك پۆشین و شوشتنی دەستەکانمان.

کاتێك کە ڕێژەیەکی زۆری دانیشتوان ( نزیکەی لە سەدا ٧٠بۆ٨٥٪ ) کوتان بکات، ئەوکاتە تەنی بەرگری دژ بە نەخۆشی کۆڤید-١٩ لە کۆمەڵگەدا دروست دەبێت.

کێ دەبێت / یان نابێت کە کوتان بکات؟

لە ئێستادا، ئامانجی هەڵمەتی نیشتیمانی یۆنانی بۆ کوتان دژ بە کۆڤید-١٩ ئەوەیە کە هەموو کەسەکان کە تەمەنیان لەسەروی ١٨ ساڵەوەیە کوتان بکەن، خزمەتگوزارانی ستافی تەندروستی ڕێنمایتان دەکەن کە ئایا دەبێت کوتان دژ بە کۆڤید-١٩ بکەن یان نەخێر، ئەو کەسانەی کە کێشەی مەیینی خوێن یان هەستەوەری ( خوران- حەساسیەت ) یان هەیە پێویستە کە ڕاویژ بە پزیشکێك بکەن. 

هیچ بەڵگەیەك نییە  ئەوە پیشان بدات کەوا ڤاکسین دژ بە کۆڤید-١٩ کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر دووگیان بوون، هیچ هۆکارێك نییە کە دوورەپەرێزی بکەن لە دووگیان بوون پاش کوتان.

بەپێی ئەو بەڵگانەی کە بەردەستخراون، ئەو کەسانەی کە بەهۆی کاردانەی خراپی هەستەوەری ( خوران – حاساسیەت ) وە بە هەر چییەك لە کەرەستەکانی ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-١٩ کێشەیان هەبێت، پێویستە کە بە گشتی دوورەپەرێزبن لە کوتاندن بەمەبەستی ڕوونەدانی کاردانەوەی پێشبین نەکراو، لە حاڵەتێکدا کە هەستەوەری ( حەساسیەت ) تان هەیە بە هەر دەرمانێك پێویستە کە بە خزمەتگوزارانی تەندروستی ڕابگەیەنیت پێش کوتاندنەکە. ئەگەر لە ئێستادا تووشبووی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ یان نیشانەکانت تێدا هەیە، دەتوانیت کە کوتاندنەکە ئەنجام بدەیت کاتێك کە نیشانەکان تێدەپەڕن.

دەبێت کوتان بکەم ئەگەر چی کە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ م گرتبێت؟

ئەگەر چی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ تێپەڕاندبێت، پێویستە کە کوتان بکەیت کاتێك کە ئاگادار دەکرێیت، پارێزبەندییەك کە پاش تووشبوونی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ دروست دەبێت جیاوازی هەیە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر و دیارنیە کە بۆ ماوەی چەند ئەو پارێزبەندییە بەردەوامی دەبێت پاش تووشبوونی سروشتی نەخۆشییەکە.

 زانیاری زیاتر ( بە زمانی یۆنانی ) لێرەدا دەدۆزیتەوە:

https://emvolio.gov.gr/sites/default/files/attachments/nosoyntes_uptodate_ioynios_2021.pdf

ڤاکسینەکانی دژ بە کۆڤید-١٩ پارێزراون؟

ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید-١٩ پارێزراون و یارمەتی دەدەن کە دوورەپەرێزبن لە تووشبوونی نەخۆشی کۆرۆنا کۆڤید-١٩، نەخۆشکەوتن و مردن، پابەندی توند لە بڕگەکانی پارێزبەندیدا هەیە کە دووپاتی دڵنیابوونەوەی پارێزراوی هەموو ڤاکسینەکانی دژ بە کۆڤید-١٩ دەکات، مەرجەکانی پارێزراوی ڤاکسینەکانی دژ بە کۆڤید-١٩ هەمان ئەو مەرجانەن کە بۆ هەموو ڤاکسینەکانی تر پەیڕەو دەکرێت لە یەکێتی ئەوروپادا، کاروبارەکانی پارێزراوی و بە ئەنجامی ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید-١٩ پشتگوێ ناخرێ لە کاتی بەخێرا بەردەسخستنی ڤاکسینەکاندا، پێش ئەوەی رەزامەندی بدرێت لەلایەن لیژنەی پزیشکی نێودەوڵەتیەوە، هەمان لیژنە بەرپرسەکانی یەکێتی ئەوروپاوە ( یە.ئە) وە هەروەها لەلایەن لیژنەی پزیشکی هەر وڵاتێکەوە، هەرجۆرە ڤاکسینێك کە پێتان دەدرێت پێشتر خراوەتە ژێر پشکنینی چڕی پزیشکییەوە بە مەبەستی دڵنیابوون کەوا ڤاکسینەکە پارێزراو و بە ئەنجامە و هەروەها گونجاوە بۆ کوتاندنی هەمووان.

هەتا ئێستا، سێ ملیۆن کەس لە وڵاتی یۆنان ڤاکسینی دژ بە کۆڤید-١٩ لەخۆ داوە و یەك ملیار کەس لەسەر ئاستی جیهان ژەمی یەکەمی کوتانی کردووە، وە باسکردنی کاردانەوە نەرێنیەکان، وەك کاردانەوەی هەستەوەری ( حەساسیەت ) یان کڵۆبوون یان مەینی خوێن زۆر دەگمەن بوون، هەموومان مەترسی تووشبوونی نەخۆشی کۆرۆنا مان هەیە، هەربۆیە ئەو مەترسیە گەورەترە لەو مەترسییە زۆر کەم و دەگمەنەی کاردانەوەیەکی نەرێنی رووبدات، هەروەك چۆن بۆ هەموو ڤاکسینەکانی تر ڕوودەدات، بەکارهێنانی ڤاکسینەکان دژ بە کۆڤید-١٩ بەردەوام لە نزیکەوە لە ژێر چاودێری و پشکنینی چڕدایە بەمەبەستی ئەوەی ڤاکسینەکە پارێزراو بمێنێتەوە بۆ هەموو ئەوانەی کە بەکاری دەهێنن.

ڤاکسینەکانی دژ بە کۆڤید-١٩ کاردانەوەی نەرێنیان هەیە؟

هەموو ڤاکسینێك، هەروا ڤاکسینەکانی دژ بە کۆڤید-١٩ بۆی هەیە کە کاردانەوەی نەرێنی دروست بکات، زۆربەی ئەو کاردانەوانە سادە یان ئاسایین و لەماوەی چەند ڕۆژێکدا تێدەپەڕن، هەندێك لە ڤاکسینەکان هیچ جۆرە کاردانەوەیەك دروست ناکەن، هەندێکیان ئاماژەیان بە کاردانەوەی چوون یەکیان کردووە، بۆ نمونە: ئاوسان، سووربونەوە و ئازار لە دەوورووبەری شوێنی دەرزیەکەدا، تا، سەرئێشە، ماندووی، ئازاری ماسولکەکان، سەرمابوون و ڕشانەوە، خزمەتگوزارانی تەندروستی پێتان دەڵێن کە بۆ ماوەی ١٥هەتا ٣٠ خوولەک چاوەڕوان و ئارام بن پاش کوتانەکە، بە مەبەستی ئەوەی بزانرێت کاردانەوەکانتان هەڵبسەنگێنرێت.

کاردانەوەکان لە پاش کوتان مانای ئەوەیە کە ڤاکسینەکە تەنی جەستەیی لە کۆئەندامەکانی لەشدا دروست دەکات 

( دژەگەری لەش ) و  کاردانەوەی دەبێت، ئەگەر نیشانەکان زیادیان کرد و نیگەرانیتان هەبوو، ڕێنمایتان دەکەین کە ڕاوێژ بکەن بە پزیشک یان خزمەتگوزارانی تەندروستی، بە مەبەستی ئەوەی هەڵسەنگاندن بۆ نیشانەکانتان بکەن، بۆ کاردانەوەکانی ڤاکسینەکان بە بەردەوامی  چاودێری چر دەکرێت لەلایەن لیژنەی بەرپرسی پزیشکانی تایبەت و شارەزاوە لەسەر ئاستی جیهان بە مەبەستی دەستنیشانکردنی دووبارە بوونەوەی هەمان نیشانەکان یان نیشانەی نوێ کە لە ئەنجامی کاردانەوەی ڤاکسینەکانەوە سەرهەڵدەدات. زۆر گرنگە کە ئاماژە بکرێت بە ڕێژەی زۆر کەمی مەترسی کاردانەوەکان نەرێیەکان بەرامبەر بە سوودمەندی و پارێزبەندی لە تووشبوونی نەەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩.

کاردانەوەی نەرێنی دڕێژخایەن

کاردانەوە لاوەکیەکان بەزۆری لە چەند ڕۆژی یەکەمی پاش کوتانەکە دژ بە کۆڤید-١٩دەردەکەون، کاردانەوە جدیەکان کە بەپێی کات ببنە هۆی کێشەیەکی تەندروستی زۆر دەگمەنە، هەموو ڤاکسینەکان، هاوتا هەر یەك لە ڤاکسینەکانی کۆڤید- ١٩ دەخرێنە ژێر چاودێری و توێژینەوەی چڕی پزیشکیەوە بۆ کاردانەوەکان هەتا ماوەیەکی درێژخایەن، ئەوە پێش ئەوەی کە پشکنینی زیاتری بۆ دەکرێت و رەزامەندی بدرێت بە دابەشکردنی فراوانتر.  

دەبێت کام ڤاکسینەیان لەخۆم بدەم؟

دەبێت ئەو ڤاکسینە بکەیت کە پێت دەدرێت، هەر ڤاکسینێك کە دەدرێت هەموو پێوانەکانی پارێزبەندی و بە ئەنجامی تێدایە.

دەتوانین لە پاش کوتان واز لە پەیڕەوەیەکانی خۆپاڕێزی بهێنین؟

پارێزبەندی تەواو لە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ لە ڕێگەی ڤاکسینەوە، ٢١ ڕۆژ پاش کوتاندنی ژەمی دووەم دروست دەبێت ( زۆربەی ڤاکسینەکان دوو ژەمن ) یان ڤاکسینی یەك ژەمی ( تەنها ڤاکسینی johnson & johnson ). پێش ئەوەی کە ئەو ماوە دیاریکراوە تێبپەڕێت، بۆی هەیە کە تووشی نەخۆشیەکە ببیت، هەربۆیە زۆر گرنگە کە پەیڕەوی هەموو پابەندیەکان بکەن، نێوان لە پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکاندا، ئەو پەیڕەویانە لە نێوان ژەمی ڤاکسینەکان و هەروەها لەپاش کوتاندنەکەتان.

تەنانەت دوای ٢١ ڕۆژ، ڤاکسینی کۆڤید-١٩ دەبێت بتان پارێزێت لەوەی کە نەخۆش نەکەون، بەڵام ڕێگری لەوە ناگرێت کە کەسانی تر تووش بکەن، پێ دەچێت کە ماوەیەکی پێویست بێت هەتا هەمووان کوتاندنەکە بکەن، کەواتە گرنگە کە بەردەوام بن لە پەیڕەوکردنی پابەندە سەرەتاییەکان دژ بە کۆرۆنا، کۆڤید-١٩،( دەمامك، پاککژی، نێوان ). لە ماوەی زستاندا کە مرۆڤەکان ویستیان هەیە کە زۆربەی کاتەکان لە ژوورەوە بن، زۆر باشە کە بەردەوام هەواگۆری هەبێت، بۆ نمونە، زوو زوو پەنجەرەکان بکرێنەوە.

چۆن دەتوانم دەستم بگات بە ڤاکسینەکە؟

١. بۆ ئەو کەسانەی کە لە شوێنێکی فەرمی دەوڵەتیدا نامێننەوە ( بۆ نمونە، ئەو کەسانەی کە لە شارەکاندا دەمێننەوە، لە هەمان جێگا و شوێندا دەمێننەوە ).

پڕۆژەی نیشتیمانی کوتان، پێشبینی کوتاندنی هەموو ئەو کەسانەی کردووە کە تەمەنیان لەسەروی ١٨ ساڵەوەیە، ڤاکسینەکان بە هەمووان بە خۆراییە، ڕێکخستنی کوتان دەکرێت بەپێی تەمەنی تیمەکانی کۆمەڵگە، پیشە، ( هەروەك خزمەتگوزارانی ستافی پێشەوەی سیستەمی تەندروستی)، یان ئەو کەسانەی کە نەخۆشی تایبەت و درێژخایەنیان لەگەڵدایە، تیمە نوێکان کە دەستنیشان دەکرێن بۆ کوتاندن لەسەرخۆ ڕادەگەیەنرێن، پێشبینی دەکرێت کە لەناو مانگی شەشدا پلاتفۆرمی کوتاندن  بۆ هەموو تیمەکان و تەمەنە جیاوازەکانی کۆمەڵگە دەکرێتەوە، کوتان ئارەزوومەندانەیە، بەڵام بە پێویست دەزانرێت بۆ پاراستنی تەندروستی کەسی و گشتی.

پڕۆژەی کارگوزاری نیشتیمانی کوتان دژ بە کۆڤید-١٩ لێرەدا بەردەستخراوە ( بەس بە زمانی یۆنانی ).

 https://emvolio.gov.gr/diadikasia-emvoliasmou .

چۆن پشکنین بکەیت و بزانیت کەوا سەر بەو تیمانەی کۆمەڵگەیت کە دەستنیشانکراون بۆ کوتاندن:  

* ژمارەی ئامکا کەت ( ژمارەی بیمەی تەندروستی کۆمەڵایەتی ) و ئەفیمی یەکەت ( ژمارەی تایبەتی باجدان ) و پاشناوەکەت لەو پەیژەدا بنووسە: αυτόν τον σύνδεσμο.

* هەروەها دەتوانن کە پەیوەندی بکەن بە نزیکتین ( کێێپ / نوسینگەکانی شارەوانی) یان دەرمنخانەیەکەوە بکەیت بە مەبەستی ئەوەی بزانیت کە دەستنیشانکراویت بۆ کوتاندن.

* دەتوانیت لە ڕێگەی پەیام ( نامە ) وە سۆراخ بکەیت بۆ ئەوەی بزانیت کە سەر بەو تیمەی کۆمەڵگەیت کە لە ئێستادا دەتوانێت کوتان بکات، نامەیەك ( پەیامێك ) دەنوسیت و دەینێریت بۆ ژمارە ١٣٠٣٤، بەم شێوەیە:

ئامکا [ بۆشاییەك ] پاشناوەکەت.

چۆن وادەکە ڕێکدەخەیت / وەردەگریت:

ڕێگای سەرەکی بۆ ئەوەی بتوانیت کە لە یۆنان کوتان بکەیت، وەرگرتنی وادەیە، ئەوە لە یەکێك لە نوسینگەکانی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان ( کێپ ) یان لە دەرمانخانەیەك، یان لە ڕێگەی پلاتفۆرمی دەوڵەتیەوە لێرەدا:  https://emvolio.gov.gr/.    پێویست ناکات کە پارە بدەیت چونکە ڤاکسینی کۆڤید-١٩ لە یۆنان بەخۆراییە بۆ هەمووان.

  • ئەگەر ئامکا یان پاییپا تان هەیە و دڵنیابوونەتەوە کەوا سەر بەو تیمەی کۆمەڵگەن کە دەتوانن کوتاندن بکەن، دەتوانن وادە وەربگرن لە دەرمانخانە  یان لە (  کێپ ) ، تەنها شتێك کە پێویستە ئەوەیە کە

ئامکا کە یان پاییپا کە تان پێبێت.  

  • ئەگەر ئامکا یان پاییپا تان هەیە، هەروەها ژمارەی تایبەتی باجدان ( ئەفیمی ) بەناوی کەسی بەکارهێنەر و کۆدی چوونەژوورەوە بۆ تۆری TAXISnet ، دەتوانیت وادەی ڕێکخستنی کوتاندن

 ئەنجام بدەیت لە ڕێگەی پلاتفۆرمەکەوە  https://emvolio.gov.gr/

  • ئەگەر ئامکا یان پاییپا تان نییە، دەتوانن دەتوانن کە ژمارەی کاتی ئامکا ( پامکا ) وەربگرن، بە 

مەبەستی ئەوەی کوتان بکەن، تکایە ئەم ماڵپەرەی خوارەوە بەسەر بکەنەوە:  https://www.amka.gr/AMKAGR/#

، چاودێری ڕینماییەکان بکەن بەمەبەستی ئەوەی بزانیت کە ژمارەی پامکا کەت دەرچووە، لەم کاتەدا ماڵپەرەکە تەنها بە زمانی یۆنانیە، بە مەبەستی ئەوەی بتوانیت پامکا وەربگریت، دەتوانیت کە بچیتە کێپ( نوسینگەکانی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان ) یان کێم ( سەنتەی ئاوێتەبوونی کۆچبەران ) یان سەنتەری لاوانی شارەوانیەکەت بە مەبەستی ئەوەی کە داوانامەی دەرهێنانی پامکا پێشکەس بکەیت، بۆ ئەو کارە دەتوانیت خۆت یان نوێنەری ڕێکخراوی خێرخوازی کە بەشدارە لە هەڵمەتی نیشتیمانی کوتاندن دا کە هاوکارە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیدا ئەنجامی بدەن.

هەر نوسراوەیەکی وڵاتی یۆنان یان وڵاتەکی خۆتت پێیە ئەگەر چی بەسەریش چووبێت قبووڵدەکرێت بۆ ئەوەی بتوانیت پامکا دەربهێنیت، ئەگەر پێویستان بە یارمەتی هەیە دەتوانن کە نامە بنێرن بۆ ماڵپەری فەیسبووکی ( نوسینگەی زانیاریەکان بۆ پەنابەران ) یاخود نوسینگەی خزمەتگوزاری بۆ کوتاندن ی ڕێکخراوی مێتادراسی بەسەر بکەنەوە:

METAdrasi Vaccination Helpdesk Service ( لە خوارەوە سەیر بکە). 

لەکوێ دەتوانم زانیاری / یارمەتی بدرێم؟  زانیاری زیاتر بۆ دەرهێنانی پامکا دەتوانیت لێرەدا بیدۆزیتەوە: https;//migration.gov.gr/en/echo-p-a-m-k-a/

زۆر گرنگ: هیچ جۆرە سزادانێکی یاسایی و ئیداری نابێت بۆ ئەو کەسانەی کە بەبێ نوسراوی فەرمی ( بەڵگەنامەی یاسایی ) مەبەستیانە کە کوتان بکەن. ( بۆ نمونە: داواکاری بۆ دەرهێنانی پامکا، بۆ کوتاندن، دەرهێنانی بەڵگەنامەی کوتان).

  • بۆ منداڵانی تەمەن ٥ هەتا ١٧ ساڵ ( کە هەتا بەرواری ٣١.١٢.٢٠٠٥ لە دایکبوون ) ناو تۆمارکردن دەکرێت لە ڕێگەی ماڵپەری https://emvolio.gov.gr/. ئەنجام بدرێت بە ژمارەی تایبەتی کەسی   TAXISnet  یەکێك لە دایکوباوک یان بەخێوکەر کە ئەندامی خێزانی منداڵەکەیە، هەروەها وەرگرتنی وادەکە دەکرێت کە ئەنجام بدرێت لە ڕێگەی نوسینگەکانی خزمەتگوزاری هاوڵاتیان ( کێپ ) یان دەرمانخانەکانەوە، منداڵان دەەبێت کە بە هاوەڵی دایکوباوک یان بەخێوکەرەکە بێنە ناوەندی کوتاندنەکە.

بۆ ئەوەی کە بتوانیت وادە وەربگریت دەتوانیت لێرەدا ڕێنمایی گشتی بدۆزیتەوە:

https://emvolio.gov.gr/sites/default/files/attachments/emvolio_platform_presentation_vfinal.pdf?rel=homepage

ڕۆژی دیاریکراوی وادەکە، پێوسیتە کە خۆئامادەیتان کردبێت بۆ ئەوەی لە کاتی خۆتدا گەیشتبیتە سەنتەری کوتاندنەکە

( بەلایەنی کەمەوە ١٥ خولەک پێش کاتە دیاریکراوەکە )، بەمەبەستی ئەوەی ئاسانکاری رەوتی کاروبارەکانی کوتاندن بکەن و  دواکەوتنتان نەبێت، زانیاری زیاتر بۆ ڕۆژکاتی وادەی کوتاندنەکە لێرەدا بەردەسخراوە:

https://emvolio.gov.gr/instructions.

٢. بۆ ئەو کەسانەی کە لە جێگا و شوێنی دیاریکراوی دەوڵەتیدا دەمێننەوە ( ئۆردوگاکانی پێشوازی وناسینەوە ( کیت ) لە دوورگەکان و ناوچەی ئێڤرۆ، لانە و خانەکانی میواندارێتی / ناوەندەکانی پێشوازیکردن لە ناوچەکانی وڵاتدا )

نەخشەی نیشتیمانی کوتان پێشبینی دەکات کە هەموو ئەو کەسانەی کە تەمەنیان لە سەروی ٥ ساڵەوەیە کوتان بکەن،

کوتاندن ئەنجام دەرێت لە لایەن ئێۆدی ( پێکهاتەی نیشتیمانی تەندروستی گشتی )  یەوە، لە ئۆردوگاکانی پێشوازی و ناسینەوەدا ( کیت )، لە دورگاکان و ناوچەی ئێڤرۆ، هەروەها لە ئۆردوگا کراوە دروستکراوەکان / شوینی فەرمی مانەوە لە ناوچە ووشکانیەکانی وڵاتدا، بۆ زانیاری زیاتر سەردانی تیمەکانی ئێۆدی بکەن.

پزیشکانی تایبەت کە بەشدارن لە هەڵمەتی کوتاندن

پزیشاکانی تایبەت / پزیشکانی منداڵ و ناوەندە پزیشکییە تایبەتەکان بەشدارن لە کاروباری کوتاندن دا، زانیاریەکانی پەیوەندیکردن بە پزیشکانی تایبەتەوە کە لە پزیشکگا کلینەکان ڤاکسینیان وەرگرتووە و کوتان دەکەن بە ڤاکسینەکانی

جۆنسۆن و جۆنسۆن و  فایزەر، دەتوانن لێرەدا زانیاری زیاتر وەربگرن: 

https://emvolio.gov.gr/stoiheia-epikoinonias-idioton-giatron-kai-idiotikon-polyiatreion-poy-ehoyn-paralavei-emvolia-kai

تۆمارکردنی ژەمکانی کوتانی دەرەوەدەرەوەی وڵات

هاووڵاتیان دەتوانن کە کە ژەماکانی کوتانی دەرەوەی وڵات تۆمار بکەن لەو ماڵپەرەی خوارەوەدا:

https://anagnorisi.emvolio.gov.gr/#/، یان کێپ ( نوسینگەکانی خزمەتگوزاری هاووڵاتیان ) بەسەر بکەنەوە، چونکە ماڵپەڕەکە هەتا ئێستا تەنها بە زمانی یۆنانی بەردەستخراوە، دەتوانن بەگشتی زانیاریتان سەبارەت بە چۆنیەتی کرداری تۆمارکردنەکە دەست بکەوێت ( بە زمانی یۆنانی ) لێرەدا:

https://emvolio.gov.gr/sites/default/files/attachments/selfsubmanual.pdf

کوتاندن لە ماڵەوە

کوتان لە ماڵەوە دەکرێت ئەنجام بدرێت تەنها بۆ ئەو کەسانەی کە ناتوانن سەردانی ناوەندەکانی کوتاندن بکەن بە هۆی تەندروستی تایبەتەوە.

دەبێت چی بزانم بۆ ئەوەی تۆمار بکرێم بۆ کوتاندن لە ماڵەوە؟

پێوسیتە کە پەیوەندی بکەیت بە پزیشکەکەتەوە بۆ ئەوەی بتوانێت کە داواکاری وادەی کوتاندن لە ماڵەوە لەناو بەرنامەکەدا بۆ تۆمار بکات.

ئەگەر پزیشکەکەتان نوسراوە لە بەرنامەکەدا، ئەوا دەتوانێت کە بە زووترین کات وادەتان بۆ وەربگرێت بۆ ئەوەی کە بتوانن کوتانەکە بکەن.

ئەگەر نە نوسراوە لە بەرنامەکەدا، ئەوا پزیشکەکەتان دەتوانێت کە داواکاریەکەتان بۆ بنێریت بۆ بەرنامەی کوتان لە ماڵەوە، ئێوەش چاوەڕوانی ئاگادارکردنەوە دەبن بە مەبەستی کوتاندنەکەتان لەلایەن پڕۆژەی هەڵمەتی کوتاندن – هەڵمەتی ( ئازادی ) بۆ ئەوەی بتوانن کە وادەیەک وەربگرن بۆ کوتاندنەکەتان.

گرنگە کە ئامکا م هەبێت؟

بەڵی، سیستەمی تۆمارکردنی کوتان و پلاتفۆرمەکەش لە ڕێگەی ئامکا ی هاوڵاتییەوە کاردەکات، بۆ هەر حاڵەتێکی تر، پێوسیتە کە هاوڵاتی ئامکا یان ئامکا ی کاتی دەربهێنێت و پاش ئەوەی بتوانێت تۆماربکرێت لە بەرنامەی کوتاندنی ماڵەوە دا.

ژەمی بەهێزکەر / ژەمی سێهەم

هەموو هاووڵاتیان، لە سەروی ١٨ ساڵەوە مافی ژەمی بەهێزکەر / ژەمی سێهەم یان هەیە.

< هەموو ئەوانەی کە دوو ژەمی کوتانیان کردووە بە ڤاکسینەکانی فایزەر، مۆدێرنا، ئاسترا زێنێکا، لە پاش تێپەڕبوونی ٣ سێ مانگ پێوسیتە کە ژەمی بەهێزکەر/ ژەمی سێهەم  بکەن بە ڤاکسینی فایزەر یان نیو ژەمی مۆدێرنا.

< هەموو ئەوانەی کە دوو ژەمی کوتانیان کردووە بە جۆنسۆن و جۆنسۆن، لە پاش تێپەڕبوونی ٢ دوو مانگ پێویستە کە ژەمی بەهێزکەر / ژەمی سێهەم بکەن بە ڤاکسینەکانی جۆنسۆن و جۆنسۆن، فایزەر، یان نیو ژەمی مۆدێرنا.

< هەموو ئەوانەی کە ژەمی یەکەمی کوتانەکەیان کردووە بە ڤاکسینەکانی فایزەر و مۆدێرنا، وە ژەمی دەەومیان بە جۆنسۆن و جۆنسۆن کردووە، پێویست ناکات کە ژەمی بەهێزکەر، ژەمی سێهەم بکەن.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن ئەو ماڵپەرە بەسەر بکەنەوە ( بە زمانی یۆنانی ) لێرەدا:

https://emvolio.gov.gr/sites/default/files/attachments/odigies_emvoliasmoy_5.12.pdf

ڕێوشوێن  و زەمینەی لێخۆشبوون لە پڕۆسەی کوتاندن

ئەو هاووڵاتیەنە بەدەرن لە پەیڕەوکردنی ڕێکاری زۆرەملێی کوتاندن دژ بە کۆڤید-١٩، کە بەڵگەنامەی پزیشکیان هەیە تایبەت بە باری تەندروستیان کە نەگونجاوە بە بەکارهێنانی ڤاکسینەکە، دیاردە دیارەکان:

< کاردانەوەی توندی هەستیاری ( حەساسیەت ).

< دەستنیشانکراوەی هەستیاری ( حەساسیەت ).

< دیاردەکانی  مەینی و کڵۆڵە بوونی خوێن.

< ڕابوردووی کڵۆڵەبوونی خوێن.

< هەوی ماسولکەی دڵ یان گرژی پەردەی دڵ.

بۆ زانیاری زیاتر دەتوانیت کە ئەو ماڵپەرە بەسەر بکەیتەوە ( بە زمانی یۆنانی ) لێرەدا:

https://emvolio.gov.gr/sites/default/files/attachments/diadikasia_kai_logoi_apallagis_apo_tin_ypohreotikotita_toy_emvoliasmoy_v2.pdf

بڕوانامەی کوتان و بڕوانامەی تووشبوون

بڕوانامەی کوتانەکە پاش ( ٧ ) مانگ لە دووای کوتانەکە بەسەردەچێت، وە لە پاش ژەمی سێهەمی کەتانەکە سەر لەنوێ بەکار دەکەوێتەوە.

بڕوانامەی تووشبوونی کۆڤید-١٩ لە پاش ١٥ ڕۆژ بەسەر توشبوونەکەدا دەردەچێت کە دەرئەنجامی پشکنینی تایبەتی تووشبوون (PCR)دەردەکەوێت و بڕوانامەکە بۆ ماوەی ٣ سێ مانگ دەخوات لە دووای پشکنینەکەوە، بۆ ئەوانەی کە تەواوی کوتانەکەیان کردووە و تووش دەبن، بڕوانامەکە دەردەچێت لە پاش پشکنینی یاسایی کۆرۆنا (Rapid test).، 

چۆن دەتوانم یارمەتی و زانیاری زیاترم دەست بکەوێت؟                                  

زانیاری سەبارەت بە نەخۆشی کۆرۆنا، کۆڤید-١٩ و کوتاندن، بەردەستخراون لە هەندێك سەرچاوەوە، کە زۆربەیان لە خوارەوە ئاماژەیان بۆ کراوە:

  • سەرچاوەکان

ڕێکخراوەی تەندروستی گشتی نیشتیمانی * 

  سەرچاوەکە بەردەستخراوە بە زمانی یۆنانی و ئینگلیزی

هەڵمەتی نیشتیمانی کوتان 

https://emvolio.gov.gr/

 * ماڵپەری یارمەتیدانی کۆمیساری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان

 ( OHE ) بۆ پەنابەران:

 * نوسینگەی زانیاریەکان بۆ پەنابەران 

 refugee.info  –

https://www.refugee.info/greece

ماڵپەرەکە بەردەستخراوە بە زمانەکانی، ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی، ئوردوو

  • هێڵەکانی یارمەتیدان                                                                                                      

ڕێکخراوەی تەندروستی گشتی نیشتیمانی ( ئیۆدی ): ٠٠٣٠٢١٠٥٢١٢٠٠٠، یان ١١٣٥ *

بەردەستخراوە بە زمانی یۆنانی، وە بە زمانی ئینگلیزی لە ٢٤/٧ .

*     نوسینگەی خزمەتگوزاری کوتانی  میتادراسی/ METAdrasi’s Vaccination Helpdesk Service:    ڕۆژانە کراوە بە مەبەستی یارمەتیدانی پەنابەران و کۆچبەران بۆ کاروباری کوتاندن، ئەوانەی کە مەبەستیانە دەتوانن کە نامە بنێرن بە ناوی خۆیانەوە و زمانی خۆیان بۆ هێڵەکانی پەیوەندیکردن ڤایبەر و واتچاپ بۆ ژمارەی: ٦٩٠٨٠٩١٤٩٢ یان نامە بنێرن بۆ ناونیشانی ئەلیکترۆنی ( ئیمەیڵ): [email protected]                                

    *  نوسینگەی زانیاریەکان بۆ پەنابەران لە فەیسبووک و مەسنجەر: Refugee.Info 

https://www.refugee.info/greece

بەردەستخراوە بە ئینگلیزی، فەرەنسی، عەرەبی، فارسی، ئوردوو

 ٠٠٣٠٢١٠٥١٤٠٤٤٠(نۆرماڵ) یانخاچی سووری یۆنانی ( خ س ی ) سەنتەری گشتی ( MFC )*

 ٠٠٣٠٦٩٣٤٧٢٤٨٩٣ ( واچاپ / ڤایبەر ) دووشەممە بۆ هەینی لە ٩ی بەیانی بۆ ٨ی ئێوارە

 | ژمارەکە بەردەستخراوە بە یۆنانی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی/داری، پاشتوو، ڕووسی، فەرەنسی، شوخەیل، کینیاڕواندا، کیرودی، تورکی، ئوردوو، مادینگۆ، مالینکە، شووشوو، فوولا و کیسی.

.

هێڵی یارمەتی ئەنجومەنی یۆنانی بۆ پەنابەران ( GCR )*

*بە ئامادەبوونی تایبەت:

* لە ئەسینا پزیشکانی بێ سنوور / Medecins Sans Frontieres ( MSF ) پڕۆژەیەکی هۆشیارکردنەوەی بۆ کوتاندن جێبەجێ کردووە بۆ هەموو پەنابەران و کۆچبەران و ئەو کەسانەی کە هیچ بەڵگەنامە و نوسراوێکی فەرمیان نییە لە گەرەکەکانی ناو ئەتیکی دەمێننەوە، پزیشکانی بێ سنوور زانیاری دەدەن و یارمەتی گشتی خەڵکی دەکەن بە مەبەستی تۆمارکردنیان بۆ کوتاندن.

*دەتوانیت پرسیار لە پزیشکەکەت بکەیت یان پرسیار بکەیت لە هەر پزیشکێکی تایبەت کە بتوانێت یارمەتیت بدات نزیك لە شوێنی مانەوەکەت.

چۆن مامەڵە لەگەڵ زانیاری هەڵە و دەنگۆیدا بکرێت؟

ئەفسانە و دەنگۆیی زۆر هەیە لە دەوری ڤاکسینەکان و  کۆرۆنا کۆڤید-١٩ دا، پێش ئەوەی کە زانیاریەکان تایبەت بە ڤاکسینەکان لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکاندا هاڵسەنگێنن، پشکنینێک بکەن بۆ ئەوەی کە دڵنیاببنەوە کەوا ئەو زانیاریانە لە سەرچاوەی باوەرپێکراوەوە وەرگیراون و  پابەندی بەڵگە و سەرچاوە ڕاگەیەندراوەکانن، بۆ ئەوەی کە یارمەتیتان بدات کە بە دواداچوون بۆ ئەو سەرچاوانە بکەن، ڕێکخراوەی تەندروستی جیهانی ( ڕ ت ج ) هەڵسەنگاندن و بڕوانامەی بە هەندێك لە ماڵپەرە نێودەوڵەتیەکان بەخشیووە، کە تەنها ئەو زانیاریانە بڵاودەکەنەوە کە پابەندن بە بەڵگەی زانستی باوەڕپێکراوەوە کە سەربەخۆ هەڵسەنگێنراون لەلایەن پسپۆرانی باڵای ئەزمونگەری توێژینەوەی پزیشکیەوە، هەموو

       ئەو ماڵپەرانەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامن لە تۆڕی:   

Vaccine Safety Net              

——————————————————————————–

{ ١ } سوودمەندی کوتان چییە:  

https://www.who.int/news-room/q-detail/coronavairus-disease-(covid-19)vaccines.

{٢}                https://emvolio.gov.gr/syxnes-erotisei       

{ ٣ } کە تووشی کۆڤید-١٩ بووم، دەبێت لە کوێ کوتان بکەم؟ https://www.who.int/news-room/q-detail/coronavairus-disease-(covid-19)vaccines   { ٤}    دەتوانیت پرسیار لە پزیشکەکەت بکەیت یان پرسیار بکەیت لە هەر پزیشکێکی تایبەت کە بتوانێت یارمەتیت بدات نزیك لە شوێنی مانەوەکەت.                                                      

Last update: Feb 2022