خۆتۆمارکردن لە کۆمسیاری باڵای پەنابەران

دەبێت گشت پەنابەران و پەناخوازان لەگەڵ کۆمسیاری پەنابەران UNHCR تۆماربکرێن و خاوەن بڕوانامەی تۆماری UNHCR بن.

بڕوانامەی ڕەوای تۆماری کۆمسیاری پەنابەران  UNHCR، جەخت دەکاتەوە کە تۆ وەک پەنابەرێک یاخود پەناخوازێک  پێویستیت بە پاراستنی نێودەوڵەتی و یارمەتی هەیە.
ئەو پەناخوازانەی کە بڕوانامەی ڕەوای کۆمسیاری پەنابەرانیان UNHCR نیە، ئەوا بەپێی یاسای عیراقی کۆچکردن و نیشتەجێبوون لە ژێر ترسی نێردنەووە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆیان دان. هەروەها لە ژێر مەترسی لە دەستدانی یارمەتییەکان و خزمەتگووزارییەکانی پاراستن دەبن کە پێشکەشدەکرێن لەلایان کۆمسیاری پەنابەران و ڕێکخراووە مرۆییەکان.

ئەگەر تۆ پێشتر لە کۆمیساریای باڵای پەنابەران (UNHCR) تۆمارکراویت و پێویستت بە نۆرەیەکە بۆ نوێکردنەوەی دۆسیەکەت (زیادکردنی ئەندامی نوێی خێزان، نوێکردنەوەی ژمارەی تەلەفۆن، نوێکردنەوەی بڕوانامە و هتد)، کلیک لێرە بکە.

ئەگەر تۆ پەناخوازێکی نوێیت و دەتەوێت داوای تۆمارکردن بکەیت لە کۆمیساریای باڵای پەنابەران (UNHCR) بۆ یەکەمجار، کلیک لێرە بکە.

ئاگاداری بانگەوازی فێڵبازی بن کە پەنابەران و پەناخوازان دەکەنە ئامانج. پەیوەندیەکان بۆ دانانی کات بۆ چاوپێکەوتنی تۆمارکردن و نیشتەجێکردنەوە لەگەڵ ئێوە بە ژمارەی 00662330303ئەنجام دەدرێت. ناتوانن پەیوەندی بەم ژمارەیەوە بکەن.  پارە مەدە! هەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن كۆمسیاری باڵا و هاوبەشەکانی  پێشکەش دەکرێن بەخۆڕاییە! ئەگەر تۆ شایەتحاڵی ساختەکاری یان گەندەڵی بوویت، یان ئەگەر داوای پارە یان هەر شتێکی ترت لێ کراوە لە بەرامبەر خزمەتگوزارییەکانی كۆمسیاری باڵا تکایە ڕاپۆرت بکە بۆ [email protected] , یان نووسینگەی پشکنەری گشتی كۆمسیاری باڵا [email protected] , +41227398844 , یان www.unhcr.org/php/complaints.php