کاتێك داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکەن، ئێوە و ئەندامانی خێزانەکەت کە تەمەنیان لە خوار ١٤ ساڵەوەیە، پەنجەمۆرتان پێ دەکرێت، پەنجەمۆرەکانتان دەچێتە ناو بەستی ناوەندی زانیاریەکانی ئەوروپا وە ( سیستەمی یورۆداك )، بە مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >>.
ڕێسای << دوبلینی III >> ئەوە دیاری دەکات کە کام وڵاتی ئەوروپی بە پرسە لە هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر داواکەتان.
ئەو وڵاتانەی کە پەیوەستن بە ڕێساکانی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> ئەمانەن: نەمسا، بەلجیکا، بولخاریا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، دانیمارک، سویسرا، ئێستۆنیا، بەریتانیا، ئیرلاندا، ئیسلاندا، ئیسپانیا، ئیتالیا، کرواتیا، قوبرس، لێتۆنیا، لیثوانیا، لیختەنستایین، لوکسەمبوورگ، ماڵتا،نەرویج، هەنگاریا، پۆڵۆنیا، پورتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤێنیا، سوید، چیکی دیموکراتی، فلەندا ( لە ئێستادا ئەم وڵاتانە ئەندامی رێكکەوتنامەی << دوبلینی III >> ێن.
ئەگەر تۆ مێردمنداڵی بێ هاوەڵیت و کەسێكی خێزانەکەت ( دایکوباوک، خوشك/ برا، خاڵ و مام/ پور، باپیرە/ داپیرە ) ت بە یاسایی لە یەکێك لە وڵاتانی بەشداری ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> دەمێننەوە، ئەو وڵاتە بەرپرسە لە هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر داواکەتان، وە ئەگەر تۆ مێردمنداڵی بێ هاوەڵیت و هیچ کەسێكت نیە کە بە یاسایی لە یەکێك لە وڵاتانی بەشداری << دوبلینی III >> دا بمێنێتەوە، ئەوا داواکەتان لە لایەن وڵاتی یۆنانەوە هەڵدەسەنگێنرێت.
ئەگەر تۆ کەسێکی باڵق بوویت و کەسێکی خێزانەکەت ( بە مەرجێك خێزانەکەت لە وڵاتی بنەڕەتدا ژیابێت ) و ئێستا لە یەکێك لە وڵاتەکانی بەشداری<< دوبلینی III >> دەمێنێتەوە و مافی پەنابەرێتی وەرگرتووە یان وەك پەناخوازە، ئەگەر دەتانەوێت، ئەوا ئەو ولاتەی کە کەسە خێزانیەکەتی لێیە بەرپرسیارێتی هەڵسەنگاندنی داواکەتان دەگرێتە ئەستۆی خۆی. ئەندامانی خێزان بریتین لەم کەسانە هاوسەر نیر/ مێ، یان هاوژین نێر/ مێ ، یاخود ئەو مێردنداڵانەی کە هاوسەرگیریان نەکردووە ( بۆ ئەم حاڵەتەیان هەموو وڵاتەکان پەیڕەوی یاساکە ناکەن).
ئەگەر موڵەتی نیشتەجێببوون( ئیقمامە) تان هەیە، وڵاتی بەرپرسی هەڵسەنگاندنی داواکەتان ئەو وڵاتەیە کە بەشداری< دوبلینی III > یە کە موڵەتی نیشتەجێببوونی داوە، ئەو لە حاڵەتێکدا کە موڵەتەکە بەسەرچوبێت کەمتر لە دووساڵ.
ئەگەر ( فیزەت ) تان وەرگرتووە، ئەوا ئەو وڵاتەی کە فیزەکەی پێداون و وڵاتی بەشدارە لە < دوبلینی III > دا بەرپرسە لە هەڵسەنگاندنی داواکەتان، ئەوە لە حاڵەتێکدا کە فیزەکە بەسەرچوبێت کەمتر لە شەش مانگ، ئەگەر زیاتر لە یەك موڵەتی نیشتەجیببون یان فیزەتان هەیە، ئەوا ولاتی بەشداری < دوبلینی III > و بەرپرسی هەڵسەنگاندنی داواکەتان پەیوەستە بە ڕۆژکاتی بەسەرچوونی موڵەتەکە یان فیزەکەوە.
ئەگەر بگەنە وڵاتێکی تری بەشداری << دوبلینی III >> بەبێ موڵەت پێش ئەوەی بێنە وڵاتی یۆنان، ئەوا ئەو وڵاتەی یەکەم بەرپرسی هەڵسەنگاندنی داواکەتانە، ئەو برپرسیارێتیە دەسڕێتەوە پاش بەسەرچوونی ( ١٢ ) مانگ لەو بەروارەی کە بە نایاسایی هاتوویتە ناو ئەو وڵاتەوە.
لە حاڵەتێکدا کە بۆ ماوەی پێنج مانگ بە بەردەوامی دەمێننەوە لە یەکێك لە وڵاتانی بەشداری << دوبلینی III >> دا و داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی لە وڵاتی یۆنان دەکەن، ئەو وڵاتەی تر کە بەشدارە لە << دوبلینی III >> دا بەرپرسە لە هەڵسەنگاندنی داواکەتان.
ئەگەر بە شێوەیەکی یاسای بێنە وڵاتێکی بەشداری << دوبلینی III >> پێویست بە فیزە نەکات، ئەوا ئەو کاتە تەنها ئەو وڵاتە بەرپرسە لە هەڵسەنگاندنی داواکەتان.
ئەگەر داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتی بکەن لە شوێنە بەرپرسەکانی ناو یەکێك لە فرۆکەخانە نێودەوڵەتیەکاندا کاتێك کە دەگەنە یەکێك لەو وڵاتانەی کە بەشدارن لە << دوبلینی III >> دا، ئەوا ئەو وڵاتە بەرپرسە لە هەڵسەنگاندنی داواکەتان.
ئەگەر داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتیتان کردوە لە وڵاتێکی تری بەشداری << دوبلینی III >> دا، ئەوا ئەو وڵاتە بەرپرسە لە هەڵسەنگاندنی داواکەتان.
جیاواز لەو مەرج و پێوەرانەی سەرەوە، وڵاتێكی بەشداری ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> دەتوانێت داواکەتان بۆ پاراستنی نێودەوڵەتی وەربگرێت و هەڵی بسەنگێنیت لەبەر هۆکاری مرۆی.
ئەگەر هیچ لەو مەرج و پێوەرانەی کە ئاماژەی بۆ کراوە پەیوەست نین با حاڵەتەکەتانەوە، ئەوا وڵاتی یۆنان بەرپرسە بۆ هەڵسەنگاندنی داواکاریەکەتان.
ئەگەر وڵاتێکی تری ئەندامی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> بەرپرس بێت و قبوڵی هەڵسەنگاندنی داواکەتان بکات، ئەو کاتە
داواکاریەکەتان لە یۆنان قبووڵ ناکرێت و ڕەتدەکڕێتەوە وەك ناپەسەند، وە بە شێوەیەکی ئاسایی و لە ماوەی شەش مانگدا داواکەتان دەنێردرێت دوای ئەو بەروارەی کە وڵاتی ناوبراو بەسەندی کردووە کە داواکەتان هەڵبسەنگێنێت.
مافی تانەدانت -ئیستئنافت- لە بڕیارە نەرێنیەکە هەیە لە بەردەم لیژنەی پێداهەڵچوونەوەی پەنابەرێتی دا لەو ماوە دیاریکراوە یاساییەدا کە لە بڕیارەکەدا ئاماژەی بۆ کراوە.
پێوسیتە کە کرداری دژە بڕیارەکە- تانەدانەکە- لە نوسینگەی پەنابەری ئەو ناوچەی یان ئەو لیژنەی پەنابەریەی کە بڕیارەکەی دەرکردووە ئەنجام بدەیت.
بۆ ئەوەی ئەو پێوەرانەی سەرەوە بە شێوەیەکی کاریگەر و بەئەنجام جێبەجێ بکرێن، کاتێك کە داواکاری مافی پاراستنی نێودەوڵەتی پێشکەش دەکەن، پێوسیتە کە دەزگای پەنابەری لەم حاڵەتانەی خوارەوە ئاگاداربکەنەوە:
- ئەگەر فیزەتان وەرگرتووە بۆ یەکێك لە وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> .
- ئەگەر موڵەتی نیشتەجێبوونی یەکێك لە وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> تان هەیە.
- ئەگەر بە یاسای هاتوونەتە وڵاتی یۆنان لە ڕێگەی وڵاتێکی ترەوە کە ئەندامی رێککەوتنامەی < < دوبلینی III >> یە.
- ئەگەر بە نایاسایی ماویتەوە لە یەکێك لە وڵاتانی ئەندامی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> دا پێش ئەوەی کە بێیتە وڵاتی یۆنان وە ئەو ماوەی مانەوەیە چەند بوو.
- ئەگەر ئەندام یان ئەندامانی خێزانەکەت نێشتەجێ بوون لە وڵاتێکی تری ئەندامی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >>، وە ئەگەر بەڵێ، بە چی مافی مانەوەیەك دەمێننەوە لەو وڵاتە.
پێویستە کە هەموو ئەو زانیاریانە بدەیت کە لێت داوادەکرێت وە هەموو ئەو نوسراو و بەڵگەنامانە کۆبکەیتەوە ڕادەستیان بکەیت ( بۆ نمونە. موڵەتی نیشتەجێبوونی خۆت و ئەندامانی خێزانەکەت، بەڵگەنامەی بارودۆخی خێزانی و بڕوانامەکان، فیزەکان، هەروەها ئەو بەڵگەنامانەی کە دەیسەلمێنن کە لە وڵاتێکی تری ئەندامی ڕێککەوتنامەی << دوبلینی III >> دا ماویتەوە، وەك پاسپۆرت، بلیت، بەڵگەی میوانخانە هتد ).
بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بە یەکگرتنەوەی خێزانی بە پێی ڕێککەوتنامەی دوبلینی III، بەدواداچوون بکە، لە ماڵپەری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری لێرەدا: https://migration.gov.gr/gas/diadikasies/doyvlino-iii/ لە ماڵپەری وەزارەت دا فۆرم و ڕێنماییەکانتان دەست دەکەوێت تایبەت بە هەڵسەنگاندن و بەرژەوەندی تەواوی منداڵەکە.لێرەدا کۆی گشتی نوسراوی ئامادەکراوی کاروبارەکانی پاراستنی نێودەوڵەتی لە یۆنان بۆ ١٨ زمان دابین و ئامادەکراوە لە ماڵپەری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری دا: https:// migration.gov.gr/ gas/ plirofories-se-18-glosses/.
Last Update: 11 Feb 2021