لێسڤۆس

ئاگاداری لە لایەن دائیرەی پەنابەری هەرێمی لێسڤۆس

ئەمانەوێت پێتان ڕابگەیەنین کە دائیرەی پەنابەری لێسڤۆس لە بەرواری ١٨/٥/٢٠٢٠ ووردە ووردە دەست دەکاتەوە بە کارەکانی.

کاروبارە ئیداریەکان بەم جۆرە دەبێت:

نوێکردنەوەی بەرگە :

  • دووشەممە ١٨/٥/٢٠٢٠ ، ٧:٠٠٩:٠٠ ئەو کەسانە ئامادە دەبن کە بەرگەکانیان لە ١٨/٣/٢٠٢٠ بەسەرچووە .
  • سێشەممە ١٩/٥/٢٠٢٠ ، ئەو کەسانە ئامادە دەبن کە بەرگەکانیان لە ١٩/٣/٢٠٢٠ بەسەرچووە .
  • چوارشەممە ٢٠/٥/٢٠٢٠ ، ئەو کەسانە ئامادە دەبن کە بەرگەکانیان لە ٢٠/٣/٢٠٢٠ بەسەرچووە .
  • پێنجشەممە ٢١/٥/٢٠٢٠ ، ئەو کەسانە ئامادە دەبن کە بەرگەکانیان لە ٢١/٣/٢٠٢٠ بەسەرچووە .
  • هەینی ٢٢/٥/٢٠٢٠ ، ئەو کەسانە ئامادە دەبن کە بەرگەکانیان لە ٢٢/٣/٢٠٢٠ ، ٢٣/٣/٢٠٢٠ ، ٢٤/٣/٢٠٢٠ بەسەرچووە . بۆ بەرگاکانی تریش، لەم هەفتەیەدا ئا گاداری و ڕوونکردنەوە دەردەچیت .

تۆمارکردن :

تکایە ئەو کەسانەی لە ١/٣/٢٠٢٠ تا ١٧/٥/٢٠٢٠ گەیشتوونەتە دوورگەکە ڕۆژانە لە کاتژمێر ٨:٠٠ بینە نووسینگەی هەرێمی پەنابەری لێسڤۆس بۆ تۆمارکردنی داوانامەکانیان.

 تێهەڵچوونەوە (ئیستیئناف) :

 ئەو کەسانەی وەڵامی ڕەتکردنەوەی پلە یەکیان وەرگرتوە وئارەزوو دەکەن بۆ پێشکەشکردنی تێهەڵچوونەوە (ئیستیئناف) بەپێی یاسا لە دژی ئەم بڕیارە دەتوانن ڕۆژانە لە ٩:٠٠ – ١٥:٠٠ ئامادە بن. نووسینگەکە ڕۆژانە ١٠٠ ئیستیئناف وەردەگرێت.

 چاوپێکەوتن :

ئەوانەی بەرگەی کراوەیان هەیە و سنووردارکردنی جوگرافیان لەسەر هەڵگیراوە، با نەیەن بۆ چاوپێکەوتن. ئەوانەی چاوپێکەوتنەکانیان نەکراوە بەهۆی داخستنی ئۆفیسەوە، تکایە با نەیەن بۆ چاوپێکەوتن. بەرواری نوێی چاوپێکەوتن دەنووسرێت لەسەر بەرگە نوێکراوەکان لەگەڵ نووسینێكی فرەزمان.

خاڵی زانیاری :

تکایە کەس نەچێت بۆ  نووسینگەکانی پەنابەری بۆ پێشکەشکردنی بەڵگەنامە یان هەر جۆرە کارێکی تر لەسەر فایلەکانتان تا ئاگاداری نوێ دەردەچێت.

بۆ خۆپاراستنی هەموومان لە کۆڤید-١٩ ، تکایە هەر کەسێك دێتە نووسینگەکە بۆ جێبەجێکردنی کاروبارەکانی با دەمامك ببەستێت.