دەستڕاگەیشتن بە سیستەمی خۆشگوزەرانی و دەرماڵەی پەنابەران لە یۆنان
ئەگەر تۆ پەنابەرێکی دانپێدانراو بیت یان سودمەندی پاراستنی یاریدەدەر بیت، بەپێی یاسا مافی ئەوەت هەیە هاوکاری کۆمەڵایەتی پێویست لە ژێر هەمان مەرجەکانی هاووڵاتیانی یۆنان وەربگریت. سیستەمی خۆشگوزەرانی یۆنان لەلایەن وەزارەتی کار، ئاسایشی کۆمەڵایەتی، هاوپشتی کۆمەڵایەتی، ئەمینداریەتی گشتی خۆشگوزەرانی سەرپەرشتی دەکرێت
ئەم قەوارانەی خوارەوە لەلایەن وەزارەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن
• قەوارە یاساییەکانی یاسای گشتی، دابینکەرانی خۆشگوزەرانی، وەک سەنتەری پەروەردە و چاکسازی نابینایان، دامەزراوەی نیشتمانی کەڕەکان و سەنتەری نیشتمانی بۆ هاودەنگی کۆمەڵایەتی (EKKA)
• ناوەندەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە هەموو ناوچەکانی وڵات؛
• دەزگا تایبەتەکانی خۆشگوزەرانی لە یۆنان، کە لەلایەن دەوڵەتەوە باوەڕپێکراوە وەک ڕێکخراوەکان و ڕێکخراوە ناحکومییەکان؛
• ئەو دەزگایانەی لە یۆنان کە لە تۆماری نیشتمانی تۆمارکراون.
لێرەدا دەتوانن زانیاری زیاتر بە زمانی یۆنانی بدۆزنەوە، کە لەلایەن وەزارەتەوە دابینکراوە.
ئایا دەتوانم دەستم بگات بە پشتیوانی دارایی نیشتمانی؟
ئەگەر تۆ پەنابەرێکی دانپێدانراو بیت یان سودمەندێکی پاراستنی یاریدەدەر بیت و مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کارا بیت، لەوانەیە بتوانیت دەستت بگات بە سیستەمی خۆشگوزەرانی نیشتمانی. ناوی داهاتی هاوپشتی کۆمەڵایەتی ە و ئەمانە کۆدەکاتەوە:
• پشتگیری دارایی (زۆرترین 200 یۆرۆ بۆ سەرۆکی خێزان، لەگەڵ 100 یۆرۆ بۆ هەر ئەندامێکی گەورەساڵ، لەگەڵ 50 یۆرۆ بۆ هەر منداڵێکی هەمان خێزان. زۆرترین بڕی مانگانە 900 یۆرۆیە، بەبێ گوێدانە پێکهاتەی ماڵەکە).
• دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە تەواوکەرەکان، یارمەتییەکان و سوودمەندی وەک چاودێری پزیشکی بێبەرامبەر، بەشداریکردن لە دامەزراوەکانی چاوەدێری کۆمەڵایەتی و پشتگیری؛
• ئەو خزمەتگوزارییانەی کە پەرە بە یەکگرتن لە بازاڕی کاردا دەدەن.
ئەگەر ئەندامێکی خێزانەکەم کەمئەندامی هەبێت، ئایا دەتوانین لە یۆنان پشتگیری بدۆزینەوە؟
ئەگەر تۆ پەنابەرێکی دانپێدانراو بیت یان سودمەندێکی پاراستنی یاریدەدەر بیت کە مۆڵەتی مانەوەی کارات هەیە، یان داواکاری پاراستنی نێودەوڵەتیت – پەناخوازێک کە کارتی پەناخوازی دروستی هەیە کە لە سەنتەری پێشوازیدا میوانداری نەکراوە، دەتوانیت بە ڕێکاری هەڵسەنگاندندا تێپەڕیت بۆ ئەوەی دیاری بکەیت کە ئایا تۆ شایستەی دەرماڵەی کەمئەندامیت یان نا.
بۆ وەرگرتنی یارمەتی کەمئەندامی پێویستە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بنێیت.
هەنگاوی یەکەم: پێشکەشکردنی داواکارییەکەت. دەتوانن لێرە بە شێوەی ئۆنلاین ئەم کارە بکەن. سەرنج بدەن زانیارییەکانی ناو بەستەرەکە بە زمانی یۆنانییە. یان دەتوانیت داواکاری پێشکەش بە سەنتەری باوەڕپێکردنی کەمئەندامی (KE.P.A.) لە ناوچەکەت بکەیت. دەتوانن لیستی فەرمانگەکانی KE.P.A بدۆزنەوە. لە یۆنان لێرە. سەرنج بدەن زانیارییەکانی ناو بەستەرەکە بە زمانی یۆنانییە. وردەکاری و ڕێنماییە پەیوەندیدارەکان لێرەدا بە زمانی یۆنانی هاتووە.
لەگەڵ داواکارییەکەتدا، پێویستە ئەمانەش پێشکەش بکەیت:
• فایلێکی تەواو لە پزیشکەکەتەوە، بە واژۆ و مۆر، هەروەها لەگەڵ بڕوانامەی واژۆی پزیشک. فۆڕمی پەیوەندیدار لێرەدا بە زمانی یۆنانییە.
• مۆڵەتی مانەوەت یان کارتی پەنابەریت؛
• نامیلکەی تەندروستی خۆت، ئەگەر بیمەیت؛
• ژمارەی ئاسایشی کۆمەڵایەتیت (AMKA).
هەنگاوی دووەم: دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەت، ئاگادار دەکرێیتەوە (بەزۆری لەڕێگەی تەلەفۆنەوە) لە چاوپێکەوتنەکەت بۆ کۆبوونەوەی لیژنەیەکی تەندروستی. دوای مانگێک یان دوو مانگ، ئاگادار دەکرێیتەوە لە بڕیاری کۆتایی و ‘هەڵسەنگاندنی’ کەمئەندامیەکەت. ڕیزبەندی 67% پێویستە بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، و 50% بۆ کەسانی HIV پۆزەتیڤ، بۆ ئەوەی شایستەی دەرماڵە بن. ئەگەر تۆ لەگەڵ هەڵسەنگاندن و هەڵسەنگاندنەکەدا نەبوویت، ئەوا مافی ئەوەت هەیە لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا لە دوای ئاگادارکردنەوە ناڕەزایەتییەک پێشکەش بکەیت. تێبینی بکە بۆ پێشکەشکردنی ناڕەزایەتی پێویستت بە ئامۆژگاری یاسایی و پشتیوانی ڕێکخراوێکی ناحکومی دەبێت لە شوێنەکەت.
هەنگاوی سێیەم: هەنگاوی کۆتایی پرۆسەکە پێشکەشکردنی داواکارییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی لە شوێنی خۆت. هەروەها پێویستە پێشکەشی بکەیت:
• بۆچوون یان بڕیاری KE.P.A.؛
• مۆڵەتی مانەوەی کارا یان کارتی پەنابەریت؛
• یاداشتنامەی پاککردنەوەی باجەکەت (ekkatharistiko)؛
• بەڵگەی شوێنی نیشتەجێبوونت؛
• وردەکارییەکانی حیسابی بانکی.
بڕی یارمەتی کەمئەندامی جیاوازە، بەپێی جۆری کەمئەندامی و جارجارە دەستکاری دەکرێت و دوو مانگ جارێک دەدرێت. ئەگەر لە داواکارییەکەتدا تووشی کێشە بوویت، لەوانەیە داوای پشتگیری لەلایەن ڕێکخراوێکی ناحکومی بکەیت لە شوێنەکەت.
هەروەها دەتوانن بە بەکارهێنانی ئەم وردەکاریانە پەیوەندی بە کۆنفیدراسیۆنی نیشتمانی کەمئەندامانەوە بکەن:
+30 210 9949837 یان ئیمەیڵ: [email protected].
ئایا پشتگیری هەیە بۆ خێزانە گەورەکان؟
ئەگەر تۆ پەنابەرێکی دانپێدانراویت و مۆڵەتی مانەوەی کارات هەیە و زیاتر لە دە ساڵ بە شێوەیەکی یاسایی و هەمیشەیی لە یۆنان ژیاویت، لەگەڵ منداڵەکانت، دەتوانیت داوای دەرماڵەیەکی تایبەت بکەیت بۆ خێزانە گەورەکان. دەتوانن لێرەدا زانیاری زیاتر بە زمانی یۆنانی بدۆزنەوە، و لێرەش بە زمانی ئینگلیزی. هەروەها دەتوانیت داوای زانیاری زیاتر لە ڕێکخراوێکی ناحکومی بکەیت لە شوێنی خۆت.
ئەگەر تەمەنم لە ٦٧ ساڵ زیاتر بێت، ئایا دەتوانم هیچ پشتیوانییەک لە یۆنان بدۆزمەوە؟
ئەگەر تۆ پەنابەرێکی دانپێدانراویت و ئەم پێوەرانەی خوارەوەت هەبێت، ئەوا مافی خانەنشینیت هەیە بۆ بەساڵاچووانی بێ بیمە، کە لەلایەن ڕێکخراوی بیمەی کشتوکاڵی (OGA)ەوە دابینکراوە.
• تەمەنی ٦٧ ساڵ یان زیاتر؛
• مۆڵەتی نیشتەجێبوونی کارایان هەبێت؛
• بیمەی نەبێت؛
• مافی خانەنشینی لە وڵاتێکی ترەوە نییە؛
• مافی هیچ دەرماڵەیەکی تریان نییە لە یۆنان؛
• بە شێوەیەکی یاسایی لە یۆنان ماویتەوە بۆ ماوەی ١٥ ساڵ بەردەوام.
لەوانەیە لێرەدا زانیاری زیاتر بە زمانی یۆنانی بدۆزیتەوە یان داوای پشتگیری لە ڕێکخراوێکی ناحکومی بکەیت لە شوێنەکەت