شکایت و فیدباک

چۆن دەتوانم شکایت یان فیدباکم بۆ UNHCR لە پۆڵەندا بنێرم؟

ئێمە دەمانەوێت فیدباکی  ئێوە لەسەر خزمەتگوزاریەکان کە لەلایەن UNHCR و هاوبەشەکانی پێشکەش دەکرێن،   وەربگرین. دەتوانیت لێدوانەکانت، پێشنیارەکانت و هەر کێشەیەکت کە بە شێوەی پەنابەر، داوای پەنابەر، یان بێوڵات لە پۆڵەندا ڕووبەڕووی دەبیت، ڕاپۆرت بکەیت.

چۆن فیدباک بدەم:

زانیاری تاکەکەسیت نهێنی دەبێت و بێ  ڕەزامەندی بڵاو ناکرێتەوە. ڕاپۆرتکردنی کێشەکان کاریگەری لە یارمەتی و پشتیوانیەکانت ناکات. بەیادت بێت، هەموو یارمەتیە مرۆڤدۆستانەکان  بێ بەرامبەرن. ئەگەر ڕووبەڕووی هەڵسوکەوتی خراپ  بوویتەوە، تکایە ڕاپۆرتی بکە.

هەڵسوکەوتی خراپ چیە و چۆن ڕاپۆرتی بکەم؟

ساختەکاری، گەندەڵی یان چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی وەک هەڵسوکەوتی خراپ هەژمار دەکرێت، هەرچەند لەلایەن کارمەندانی UNHCRـەوە بێت یان ستافی هاوبەش.

ئاگاداری چەواشەکاری ببە:

  • متمانە بە هەر کەس و ڕێکخراوەیەک مەکە کە داوات لێدەکەن بۆ خزمەتەکانی UNHCR یان هاوبەشەکانی پارە بدەی.
  • بەرلە هاوبەشکردنی زانیاری تاکەکەسی و بەڵگەکانی ناساندن، داوا بکە لەو کەسانەی کە بانگەشەی پێشکەشکردنی خزمەت دەکەن کارتی ناسینەوەی فەرمی خۆیان نیشان بدەن.
  • خۆت ببوێرە لەو پێشنیارانەی نیشتەجێکردنەوە، یارمەتیدانی دارایی یان جۆرەکانی دیکەی یارمەتی، بەڵگەی چەوت، یان بانگەشەی چەوت لە بەرامبەر پارە یان هەر خواستێکی دێکە. لەوانەیە ئەم پێشنیارانە بەشێوەی حوزووری یان لەڕێگەی میدیای کۆمەڵایەتیەوە پێشکەش بکرێت (وەک Facebook، YouTube، WhatsApp، Viber، Telegram یان هەر ئەپێکی دیکە).
  • ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت لە دۆخی تۆ قازانج بکەن، لەوانەیە هەندێ بەڵگەی چەوت نیشان بدەن بۆ ئەوەی ڕازیت بکەن کە پەیوەندییان بە UNHCR یان ئاژانسی دیکەوە هەیە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری دروست دەرباری کار و خزمەتەکانی UNHCR: سەرنج بدە سەر ماڵپەڕە فەرمیەکانی UNHCR (کە بە unhcr.org کۆتاییان دێت).

ساختەکاری و هەڵسوکەوتی خراپی گوماناوی ڕاپۆرت بکە:

ئەگەر تۆ لێی ئاگاداریت، یان نیگەرانیت هەیە یان دەربارەی ئەگەر حاڵەتی ڕەفتاری خراپی پەیوەندیدار بە UNHCR گومانت هەیە، ئەوا دەتوانیت ڕاستەوخۆ پەیوەندی بکەیت بە:

  • UNHCR Poland[email protected], 800 012 948
  • نووسینگەی پشکنەری گشتیی UNHCR (IGO) لە بنکەکانی UNHCR:
    • ناونیشانی ئیمەیل: [email protected]
    • فاکسی نهێنی: 41227397380+
    • ناونیشانی پۆستی: UNHCR, 94 Rue de Montbrillant, 1202 Geneva, Switzerland

ڕاپۆرتەکەت بە وردی لێک‌دەدرێتەوە و بە تەواوەتی نهێنی دەمێنێتەوە. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئێرە بکە: UNHCR Inspector General’s Office

چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی چییە و چۆن ڕاپۆرتی بکەم؟

چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی ڕەفتارگەلێکی قەبووڵنەکراون و بۆ هەموو ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ستافیی هاوبەشانی NGO قەدەغەیە.

چەوساندنەوەی سێکسی چییە؟ هەرچەشنە دەسدرێژیەکی واقیعی یان هەوڵدان بۆ دۆخێکی بەرگەنەگرانە، هێزی جیاوازی، یان متمانە بۆ ئامانجی سێکسی. دەسدرێژی سێکسی چییە؟ هەرچەشنە چالاکیەکی واقیعی سێکسی یان هەڕەشەکراو کە بە ناچاری یان لەژێر هەرچەشنە هەلومەرجێکی نایەکسان یان زۆرەملێ. چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی دەتوانێت بۆ سەر هەر کەسێک ڕوو بدات، پیاو، ژن، کوڕ، و کچ، لە هەر تەمەنێک، و لە هەر هەلومەرجێک دا.

پاراستن لە چەوساندنەوەی سێکسی و دەسدرێژی:

بەپێی ستاندەرە ڕەفتاریەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەندامانی ستافی UNHCR و هاوبەشانی NGO نابێت:

  • ئەنجامدانی چالاکیی سێکسیی لە بەرامبەر پارە، دامەزراندن، دەرمان، شتومەک یان خزمەت
  • ئەنجامدانی چالاکیی سێکسیی لەگەڵ منداڵی خوار 18 ساڵ
  • بەشداریکردن لە هەرچەشنە ڕەفتارێکی  ئابڕووبەرانە،

ڕاپۆرتکردنی گومانی ئیستغلال و دەستدرێژی سێکسی.

ئەگەر ئاگاداری حاڵەتێکی ئەگەری ئیستغلالکردن و دەستدرێژی سێکسیت لەلایەن ئەندامێکی ستافی UNHCR، UN، یان ڕێکخراوی ناحکومییەوە، یان گومانت هەیە، دەتوانیت ڕاستەوخۆ ڕاپۆرت بدەیت بە فەرمانگەی پشکنەری گشتی (IGO) لە بارەگای UNHCR:

ئیمەیڵ: [email protected]

پۆست: UNHCR، 94 Rue de Montbrillant، 1202 جنێڤ، سویسرا

لە ڕاپۆرتەکەتدا پێویستە ئەمانە بخەیتە ڕوو:

  • چی ڕوویدا؟
    • بە وردی باسی بکە کە چی دەزانیت دەربارەی ڕووداوەکە یان ڕووداوەکان.
  • کێ ئەو کارە هەڵەیەی کە گوایە ئەنجامی داوە؟
    • ئایا دەزانی کەسی تر بەشدار بووبێت؟ تکایە ناوی تەواو و نازناوی کار و ڕێکخستن بخەنە ڕوو، ئەگەر بتوانن.
  • ڕووداوەکە یان ڕووداوەکان کەی و لە کوێ ڕوویانداوە؟

ئەگەر دەکرێت بەروار و کاتەکانیش بنووسە.