سەنتەری تۆمارکردنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR له هەولێر (PARC)کە دەکەوێتە گوندی ئیتاڵی 1 لە رێکەتی ١٠/٠٤/٢٠٢٣ دەگوازرێتەوە بۆ بەحرکە

لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣وە  ناوەندی نوێی تۆمارکردنی UNHCR لە بەحرکە دەکرێتەوە.

سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR  بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە پارێزگای هەولێر لە سەنتەرە نوێیەکەدا پێشکەش دەکرێن.

سەرجەم ڕێکارەکانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی مرۆیی (HRP) کە لەلایەن بەشی نیشتەجێبوونی هەولێر و بنکەی ئاسایشی گشتی پەنابەران/هەولێر لە سەنتەری نوێ  تۆمار دابین دەکرێت.

سەنتەری تۆمارکردن لە گوندی ئیتاڵی ١ (PARC) لە ١ی نیسانی    2023ەوە دادەخرێت و دوای ئەم بەروارە هیچ خزمەتگوزارییەک لەوێ پێشکەش ناکرێت.

تکایە سەردانی سەنتەری تۆمارکردن لە گوندی ئیتاڵی ١ مەکەن دوای ئەم بەروارە ، چونکە شوێنەکە بە تەواوی دادەخرێت

چۆن بگەینە ئەوێ

ناونیشانی نوێ: کۆتایی جووت سايدی شەقامی سەرەکی بەحرکە بەرامبەر مزگەوتی مەلا شوان.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە ئەم كۆدە بپشكنە بۆ گەیشتن بەناونیشانی ووردی سەنتەری نوێی تۆمارکردن

گواستنەوەی گشتی (پاس) لە سەنتەری شاری هەولێرەوە بۆ بەحرکە بەردەستە

خاڵی دەستپێکی هێڵی پاس: بازاڕی نیشتیمان

ڕێگای گەیشتنی پاس بۆ بەحرکە: شەقامی شۆڕش و شەقامی ١٠٠ مەتری

وێستگەی کۆتایی: بەحرکە

سەنتەری تۆمارکردن لە دوا وێستگەی پاسدایە.

هەر ١٥ خولەک جارێک پاسەکان لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەستن و دەتوانرێت بلیتی یەک ڕێگا ) تەنها چوون یاخوت گەرانەوە بۆ سەنتەری شار) بە هەزار دینار بکڕدرێت.

ئەو خزمەتگوزاریانەی کەوا پێشکەش دەکرێت لە سەنتەری نوێی تۆمارکردن ئەمانەن:-

  • بڕوانامەی تۆمارکردن: لەلایەن کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR
  • خزماتگووزاری یاسایی وپاراستن:  INTERSOS
  • توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری Al-Masalla: (GBV)
  • پاراستنی منداڵ Kurdistan Save the Children :
  • تەندروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی WCHAN:
  • خاڵی زانیاری TdH Italy:

                هەموو خزمەتگوزارییەکانی UNHCR و هاوبەشەکانی بێ بەرامبەرن. پارە مەدە!

ڕێکخراوی ئینتەرسۆس INTERSOS ڕادەوەستێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن – پارێزگای سلێمانی

لە بەرواری  ١ ی مانگی ٨، ڕێکخراوی ئینتەرسۆس INTERSOS ڕادەوەستێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پاراستن. پەنابەران و پەناخوازان لە هەرێمی کوردستانی عیراق دەتوانن سوود لە خزمەتگووزارییە حکومییەکان وەربگرن. هەروەها، هاوبەشانی کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بەردەوام دەبن لە پێشکەشکردنی خزمەتگووزاری، بۆ نموونە خزمەتگووزاری پاراستنی منداڵان، توندوو تیژی لەسەر بنەمای جێندەر، پاڵپشتی دەروونی، پاراستنی یاسایی، و خوێندن. زانیاری و […] 🠬

خۆت و خێزان و کۆمەڵگاکەت بپارێزە

لەم دواییانەدا زۆر کەس هەوڵیانداوە بە رێگای جیاواز عێراق جێبهێڵن، بەشێکیان لەڕێگای ئێران و تورکیاوە بۆ ئەوەی خۆیان بگەیەننە یەکێتی ئەوروپا بۆداواکردنی مافی پەنابەرێتی. ئەم گەشتانە زۆر کات لەلایەن چەند قاچاخچییەکەوە رێکدەخرێن و هاندەدرێن کە داوای پارەیەکی زۆر دەکەن بەبێ هەبوونی گەرەنتی گەیشتنت بە شوێنی مەبەست لە ساڵانی رابردوودا هەزاران لەو هاوڵاتییانە خۆیان و خێزانیان […] 🠬

سیاسەتی تێکەڵکردنی خوێندنی پەنابەران یارمەتی ئەحمەد دەدات لە گەڕانەوەی بۆ قوتابخانە

کەمپی پەنابەرانی دۆمیز ٢، پارێزگای دهۆک، هەرێمی کوردستان، ئێراق – تشرینی دووەم ٢٠٢٢ غالب و خێزانەکەی، دوای هەڵاتن لەتوندوتیژیەکانی لەوڵاتی خۆیان، لەساڵی ٢٠١٢  لەسوریاوە گەیشتنە هەرێمی کوردستانی عێراق و لە چەند ناوچەیەکی جیاواز لەپارێزگای دهۆک لەهەرێمی کوردستانی عێراق نیشتەجێ بوون، ئەو خێزانە تێکۆشان بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان لەدەربەدەری لە هەرێمی کوردستانی عێراق دابین بکەن. […] 🠬