ئەگەر تۆ بە بنکەی پێشوازی و ناسنامەدا تێۆەڕیویت لە (لێسڤۆس، خیۆس، سامۆس، کۆس، لێرۆس و ئیڤرۆس)
ئەگەر بە ڕێکارەکانی پێشوازی و ناسینەوەی ئەو ناوچە و دورگانەدا ( لێسڤۆس، خیۆس، سامۆس، کۆس، لێرۆس، ئێڤرۆس ) تێپەڕیت.
مافی داواکردنی پەنابەریت هەیە ئەگەر ناتەوێت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەت. چونکە ترست لە ژیان و سەلامەتی خۆت هەیە بەهۆی ڕەگەز، ئایین، بیروباوەڕی سیاسی، نەتەوە یان ئەندامێتی لە گروپێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو یان بەهۆی شەڕ یان توندوتیژی یان لەبەر ئەوەی ترست هەیە تووشی هەڵاواردن یان زیانێکی گەورە ببیت.
زانیاری گشتی
- تۆ لە یەکێتی ئەوروپایت، لە یۆنان.
- 2- دەسەڵاتدارانی یۆنان ئەم ئۆردوگا دەوڵەتییەی ئێرە بەڕێوەدەبەن. ئه بێت لێره بمێنیته وه تا ڕێکاره کان ته واو ئه بن.
- دەسەڵاتداران چوونە ژوورەوە/دەرچوون لە ئۆردوگاکە به ڕێوه ده به ن.
- بە هاوکاری وەرگێڕ زانیاری وەردەگریت، سەبارەت بە ڕێکارەکان، مافەکانت و ئەرکەکانت.
- لە ماوەی مانەوەی فەرمیت لەم سەنتەرەدا، مافی چاودێری تەندروستی سەرەتایی، خۆراک، پێداویستییە سەرەکییەکان، شوێنی نیشتەجێبوون، ئاو، پاکوخاوێنی و خزمەتگوزارییەکانی دیکەت هەیە بەخۆڕایی.
- ستافی سەنتەرەکە لەم بارەیەوە ئاگادارتان دەکەنەوە.
- توندوتیژی ڕەگەزی، لەوانەش هەراسانکردن یان دەستدرێژی، توندوتیژی سێکسی، توندوتیژی خێزانی و جیاکاری لەسەر بنەمای ئاراستەی سێکسی جیاواز یان ناسنامەی ڕەگەزی و هتد. وەك تاوانکاری ڕەچاو دەکرێت.
- ئەگەر لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا بوویتە قوربانی توندوتیژی سێکسی، دەستبەجێ داوا بکە کە گفتوگۆ لەگەڵ کارمەندانی پزیشکیدا بکەیت بۆ ئەوەی دەرمان وەربگریت.
- لە حاڵەتی کتوپڕ و ناکاودا یان ئەگەر هەستت بە سەلامەتی نەکرد، پەیوەندی بە ژمارەی 100 فریاگوزاری کتوپڕ بکە یان پۆلیسی ئۆردوگاکە ئاگادار بکەرەوە.
پرۆسەی تۆمارکردن
- لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە تۆمار دەکرێیت، بە پشتیوانی وەرگێڕ.
- ئەگەر بەمەبەستی سەلامەتیت ناچار بوویت وڵاتەکەت بەجێبهێڵیت بەهۆی جەنگ، توندوتیژی، پێکدادان یان ڕاوه دونان، یان دەترسیت کە دوچاری هه ڵاواردن یان دوچاری زیانبەخشی گەورە دەبیت، تکایە بەرپرسان ئاگادار بکەرەوە بۆ تۆمارکردنی داواکاری پەنابەریت.
- ڕێنماییت پێدەدرێت سەبارەت بە ڕۆژ و کاتی چاوپێکەوتنی پەنابەریت.
- پرۆسەی تۆمارکردن بۆ هەمووان زۆرەکییە.
- دەسەڵاتداران پەنجەمۆرەکانت وەردەگرن، ئەگەر تەمەنت لە سەرووی 14 ساڵەوە بێت.
- گرنگە زانیاری تەواو بدەن و هەر جۆرە ناسنامەیەك یان بەڵگەنامەیەك کە لەبەردەستتدایە پێشکەشی بکەیت.
- ئەگەر تەمەنت لە خوار 18 ساڵەوەیە و بێهاوەڵ بوویت، لە خانەیەکی تایبەتدا میوانداری دەکرێیت.
- باری پزیشکی و دەروونیت لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە پشکنینی بۆ دەکرێت. تکایە ئەگەر داو دەرمان دەخۆیت ئاماژه ی پێبکه. لە کاتی ناو تۆمارکردنتدا، ئاماژە بەوە بکە ئه گه ر سەر بە یەکێك لەم پۆلێنانه ی خوارەوەیت:
- تۆ تەمەنت لە خوار ١٨ ساڵەوەیە و بەبێ دایک و باوک گەشت دەکەیت.
- تەمەنت لە سەرووی ٦٥ ساڵەوەیە.
- تۆ دووگیانیت.
- کەمئەندامیت یان تووشی نەخۆشییەکی سەخت بوویت.
- تۆ ته نها دایکێکی یا ته نها باوکێکی ومنداڵی کەم تەمەنت هەیە.
- تووشی ئەشکەنجە، دەستدرێژیکردن یان جۆرەکانی تری توندوتیژی جیددی یان قۆرغکردن بوویت.
- تۆ قوربانی بازرگانیکردن بوویت یان بە پێچەوانەی ویستی خۆت هێنراویتە یۆنان / بە هەڕەشە یان به بەکارهێنانی توندوتیژی.
- ئەندامێکی خێزانەکەتت لەدەست داوە لە کاتی نوقمبوونی کەشتییەکدا.
- لەوانەیە مافی یەکگرتنەوەی خێزانیتان هەبێت ئەگەر ئەندامێکی خێزانێکی نزیکت هەبێت کە بە شێوەیەکی یاسایی لە وڵاتێکی یەکێتی ئەوروپا نیشتەجێ بێت. تکایە دەسەڵاتداران ئاگادار بکەنەوە.
- ده زگای پەنابەری له وانه یه سەرەتا هەڵسەنگاندنی ئەوە بکات کە ئایا سەلامەتە بۆت بگەڕێیتەوە بۆ تورکیا و دواتر هه ڵسه نگاندن بۆهۆکارەکانی جێهێشتنی وڵاتەکەت بکات.
- دەسەڵاتداران بەدواداچوون بۆ داواکارییەکەت دەکەن و لە بڕیارەکە ئاگادارت دەکەنەوە.
- ئەگەر داواکارییەکەت ڕەتکرایەوە، مافی ئەوەت هەیە کە تانە لە بڕیارەکە بدەیت بە یارمەتی پارێزەر، بەبێ بەرامبەر، لەماوەی ئەو وادەیەی کە لەلایەن دەزگای پەنابەرییەوە دیاری کراوە.
- پرۆسەی کاروباری پەنابەری، بە چاوپێکەوتنەکەشەوە، متمانه پێکراو و بە بێ بەرامبەرە.
- ئەگەر بڕیاری ئەرێنی وەربگریت، ئەوا وەک پەنابەر دەناسرێیت، یان کە مافی پاراستنی لاوەکی وەردەگریت، دواتر دەتوانیت داوانامەی مۆڵەتنامەی مانەوە لە یۆنان و کۆی بەڵگەنامەکانی تریش کە پەیوەستن بە مافەکان و ئەرکەکانت پێشکەش بکەیت.
- هەروەها دەتوانیت داوای وەرگرتنی زانیاری لە دەسەڵاتداران بکەیت سەبارەت بە گەڕانەوەی خۆبەخشانە بۆ وڵاتەکەت.
- کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران هیچ بەڵگەنامەیەك دەرناکات و بەرپرسیار نییە لە بەڕێوەبردن و خزمەتگوزارییەکانی ئەم سەنتەرە.
ئەگەر تۆ بە بنکەی پێشوازی و ناسنامەدا تێپەڕ نە بووبیت
ئەگەر بە ڕێکارەکانی پێشوازی و ناسینەوەدا تێنه په ڕیوویت
ئەگەر لە کاتی گەیشتنتان بۆ وڵاتی یۆنان بە ڕێکارەکانی پێشوازی و ناسینەوە دا تێنه په ڕیوویت، توانای ئەوەت هەیە کە وادە وەربگریت 🗓 بۆ تۆمارکردنی داواکاری پەنابەریت، لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی وەزارەتی کۆچ و پەنابەرییەوە، کە لەم شوێنە بەردەستخراوە، بەستەر 🔗:
https://asylum.migration.gov.gr/international-protection-registration/registration_appointment
پلاتفۆرمەکە بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەلبانی، عەرەبی، ڤێگالیکا ( بەنگالی )، جۆرجی، یۆنانی، کرمانجی، داری، ئوردوو، پاشتۆ، تورکی، فارسی بەردەستخراوە🌎.
زانیاری گشتی دەربارەی یۆنان
زانیاری گشتی دەربارەی یۆنان
📌 کەش و هەوای یۆنان دەریای ناوەڕاستیە و ماوەیەکی زۆر خۆرەتاوە ، پلەی گەرمی مامناوەند و بارانبارینی سنووردارە. تایبەتمەندە بە ئاڵوگۆڕکردنی گەورە، بەهۆی پێگەی جوگرافی وڵات و دابەشبوونی لە نێوان وشکانی و دەریادا.
📌 لە وەرزی هاویندا، ڕۆژە وشك و گەرمەکان زۆرجار بەهۆی شنەبای وەرزییەوە فێنك دەبنەوە، لەکاتێکدا کە ناوچە شاخاوییەکان فێنکترن.
زستانان دەشتەکان بڕێک سەهۆڵ و بەفریان تێدایە، بەڵام بەزۆری شاخەکان بە بەفر داپۆشراون.
📌 یۆنان وڵاتێکی ئەندامی یەکێتی ئەوروپایە و دراوی هاوبەش بەکاردەهێنێت: کە یۆرۆیە.
📌 بانق و خزمەتگوزارییە گشتیەکان بەزۆری لە کاتژمێر ٨ بۆ٢ ی پاشنیوەڕۆ، دووشەممە تا هەینی کراوەن. بەزۆری فرۆشگاکان لە ڕۆژانی دووشەممە – چوارشەممە – شه ممه لە کاتژمێر ٩ بۆ ٣ ی پاشنیوەڕۆ وە ڕۆژانی سێشەممە – پێنجشەممە -هەینی لە کاتژمێر ٩ بۆ ٢ ی پاشنیوەڕۆ وە سەر لە ئێوارە لە کاتژمێر ٥ بۆ ٨ ی شەو کراوەن.
داواکارییه کانی پەنابەری لە ناوەندەکانی پێشوازی و ناسینەوە ( کیت) لە ناوچەی ووشکانی لە هەر دوو ناوەندی مەلاکاسا و دیاڤاتا تۆمار دەکرێت.