سەنتەری ئاداما

ئێستا پەنابەران و پەناخوازان لە یۆنان دەتوانن یارمەتی و ئامۆژگاری و یارمەتی پراکتیکی وەربگرن سەبارەت بە چۆنیەتی شارەزابوونی بازاڕی کار لە یۆنان، لە ڕێگەی بنکەی ئاداما بنکەیەکی هاوتابوونە و دەکەوێتە ئەسینای پایتەخت. کە لەلایەن خزمەتگوزارییەکانی فریاگوزاری کاسۆلیکی (CRS) و کاریتاس هێلاسەوە بەڕێوەدەبرێت، بە پشتیوانی  UNHCR  ئاژانسی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان. سەنتەری ئاداما زیاتر لە 1200 داواکاری لە ژن و پیاو وەرگرتووە بۆ ئامادەکاری بۆ دامەزراندن و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان لە وڵاتەکەدا.

پەنابەران لە سەرانسەری وڵات دەتوانن بە شێوەی کەسی و لە دوورەوە بەشداری دانیشتنەکان بکەن بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، عەرەبی، فەرەنسی، ئۆکرانی.

سەنتەرەکە پەنابەران بۆ بازاڕی کار ئامادە دەکات بە یارمەتیدانیان بۆ داڕشتنی سیڤی و دەرکردنی بەڵگەنامەی پێویست بۆ پێشکەشکردنی داوانامەی کار، پەیوەست کردن بە  بە شوێنی کاری دیاریکراوەوە و پێشکەشکردنی ئامادەکاری بۆ چاوپێکەوتن، هەروەها ڕاهێنان و پشتگیری لەکاتی کارکردندا.

هەروەها پەروەردە کردنی پەنابەران لەبارەی ماف و ئەرکەکانی کارمەند و پێوەرەکانی مووچە و ڕەوشتی کار وە بژاردەکانی چاودێری منداڵان بۆ باوک و دایکی کارکەر. شوێنێکی تایبەت لە بەردەستە بۆ ئەوەی منداڵان بە سەلامەتی بەکاری بهێنن و یاری تێدا بکەن لەکاتێکدا دایک و باوکیان بەشداری کۆبوونەوەکانی ڕاوێژکاری دەکەن.

جگە لە پشتگیری بابەتەکانی کار، بنکەکە خزمەتگوزاری تایبەتی بۆ کەسانی لاوازیش هەیە، لەوانەش بێ ماڵ و حاڵ و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بۆ کارئاساکرنی دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییە سەرەکییەکان.

بۆ زانیاری زیاتر:

تەلەفۆنی هێڵی یارمەتی سەنتەری ئاداما: 6945267788