سالۆنیك

زانیاری دەربارەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکان لە سالۆنیك بە هۆی درمی کۆڤید-١٩

خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی

بۆ ئەو کەسانەی کە دەیانەوێت بگەنە خزمەتگوزاریەکانی شارەوانی تکایە پەیوەندی بکەن بەم تەلەفۆنانەی لای خوارەوە. وەڵامتان دەدرێتەوە بە تەلەفۆن یان مەوعیدێکتان بۆ دیاری دەکرێت (بۆ حاڵاتی زۆر پێویست)، هەر چۆنیك بێت تکایە یەکسەر مەچنە ناو خزمەتگوزارییەکان.

ئەم خزمەتگوزاریانەی لای خوارەوە کراوە دەبن لە دووشەممە – هەینی کاتژمێر ٨:٠٠ – ١٤:٠٠ ، کاردەکەن بە کەمترین ژمارەی کارمەند:

  • بنکەی هاوتابوونی کۆچبەران  ( KEM ) ژمارە تەلەفۆن : ٢٣١٣٣١٨٦٤٧، ٢٣١٣٣١٨٦٢٣ .
  • بنکەی خزمەتکردنی دەربەدەران ژمارە تەلەفۆن : ٠٠٣٠٢٣١٠٥٢٧٩٣٨ .
  • جێگای حەوانەوەی دەربەدەران ژمارە تەلەفۆن : ٠٠٣٠٢٣١٠٥٢٨٨١١ .

تکایە تێبینی ئەوە بکەن کە جێگای حەوانەوەی دەربەدەران داوای وەرگرتنی نوێی هەڵسپاردووە .

نەخۆشخانەکانی باکووری یۆنان

هە موو نەخۆشخانەکان لە یۆناندا لە ئێشکدایە، بۆیە هەموو نەشتەرگەریەکانی کە پێش بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ کاتی بۆ دیاری کرابوو هەڵدەوەشێتەوە. ئەو کەسانەی تووشی باری تەندروستی ناکاو دەبن دەبێت بچن بۆ بە بەشی فریاکەوتنی نزیکترین نەخۆشخانە.

ئەو کەسانەی نیشانەکانی کۆڤید-١٩ (تا و کۆخە و تەنگەنەفەسی) لێدەردەکەوێت دەبێت پەیوەندی بکەن بە هێڵی تەلەفۆنی یارمەتی ڕێکخراوی نیشتیمانی تەندروستی گشتی ( EODY ) : ٢١٠٥٢١٢٠٥٤

لیژنەی (MFC) هەمەکاری سەر بە (IFRC)

لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پاراستن لە درمی کۆرۆنا ڤایرۆس، MFC لە سالۆنیك ڕێگەنادات بە چوونە ناو دەزگاکانیەوە. دەبێت چارەسەری ئەو کێشانەی پەیوەندی بە یارمەتی دارایەوە هەیە لە ڕێگەی هێڵی یارمەتی پەیوەندیدار ٠٠٣٠٢١٠٣٣٠٠١٧٠ چارەسەر بکرێن. لە دووشەممە تا هەینی لە کاتژمێر ٩:٠٠ – ١٥:٠٠ . (تکایە سەیری نامیلکەی هاوپێچ بکە)

ئەگەر پێویستیت هەبوو بە پەیوەندیکردن بە UNHCR یان خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتیەکانی IFRC ، تکایە بچن بۆ MFC لە دووشەممە تا هەینی لە کتژمێر ٩:٠٠ – ١٥:٠٠ بۆ وەرگرتنی مەوعید. یان لە جیاتی ئەمە دەتوانن پەیوەندی بکەن بە ژمارە تەلەفۆنی ٠٠٣٠٢٣١٠٢٧٠٤٩٧ ، ٠٠٣٠٢٣١٠٢٧٠٩١٤  یان لە واچ ئاپ و ڤایبەر: ٦٩٧١٣٦٢٥٠ ،لە نزیکترین کاتدا کە لە توانادا بێت کارمەندێکی لێپرسراو لە UNHCR یان IFRC چاوی پێت دەکەوێت.

خزمەتگوزاری شەقامی ARSIS بۆ ئەو منداڵانەی بە تەنهان و لە شەقام دەژین لە سالۆنیك

هەر کەسێك تەمەنی خوار ١٨ ساڵەو دایک و باوکی لەگەڵدا نیە و ئێستا بێ جێگەیە لە ناوچەی ساڵۆنیك دەتوانێت پەیوەندی بکات بە خزمەتگوزاری شەقام بۆ منداڵانی تەنها لە ڕێی ژمارە تەلەفۆنی ٠٠٣٠٦٩٠٨٠٧٠٤٩٠ هەموو ڕۆژێك لە ١٠:٠٠ – ١٨:٠٠ ، یان لە ڕێی ئیمەیل [email protected]

زانیاری دەربارەی ئەو خزمەتگوزاریانەی بێ بەرامبەر پێشکەش دەکرێن لە ساڵۆنیك لە کاتی بڵاوبوونەوەی درمی ڤایرۆسی کۆرۆنا

زانیاری ئەم سایتە بە بەردەوامی نوێ دەکرێتەوە : http://shorturl.at/gjw34

ذیۆتیما – ساڵۆنیك

لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی پاراستن و سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی کۆڤید-١٩ لە یۆنان، بنکەی ذیۆتیما کارەکانی وا ڕێکخستوە بە شێوەیەك کە کارمەندەکانی بتوانن لە دوورەوە کار بکەن.

بەم شیوەیە ذیۆتیما بەردەوامە لە پێشکەشکردنی پشتگیری دەروونی و کۆمەلایەتی و یاسایی بۆ ئەو پەنابەرانەی دەرباز بوون لە توندو تیژی بە هۆی جیوازی ڕەگەز، بە شیوەی کارکردن لە دوورەوە.

تەلەفۆن : ٢٣١٠٥٣٤٤٤٥

واچ ئاپ : ٦٩٧٥٨٧٢٤١٦

ئیمەیل : [email protected]

زمان : عەرەبی ، فارسی ، تورکی