مافی دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانی لە یۆنان

ئەگەر باری پەنابەریێتیتان پێبدرێت ، مافی دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانیتان هەیە . ئەمه مانای ئەوەیە کە دەتوانن داواکاری پێشکه ش بکەن بۆ ئەندامانی خێزانەکەتان کە نیشتەجێی  ووڵاتی خۆیانن یاخود لە ووڵاتێکی تری دەرەوەی یەکێتی ئەورووپان کە بێنە ناو یۆنان و بە شێوەی یاسایی بمێننەوە.

ئاماژە دەدرێت کە ئەوانەی لەباری خاوەن پاراستنی لاوەکین ناتوانن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ دووبارە یه کگرتنەوەی خێزانی.

دەتوانن داواکاری دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەن بۆ:

  • پیاوه کەتان/ ژنەکەتان کە تەمەنی لە سەروی١٨ ساڵە.

با ئاماژە بکرێت کە فرەژنی لە یۆنان دانی پیانانرێت. کەواتە ، ناتوانیت داواکاری دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەیت لە گەڵ زیاتر لە ژنێك.

  • ئەو مناڵانەی کە خوار(< ١٨ ساڵ) ساڵن و ژنیان نەهێناوە یان شوویان نەکردوە کە بەرهەمتان هێناون لە گەڵ پیاوەکەتان/ ژنەکەتان ، بە لە خۆگرتنی ئەوانەش کە کردوتاننه مناڵی خۆتان ، بە جۆرێك کە هه ندێک له مه رجه یاساییه کانیان تێدا بێت. 
  • مناڵانی تری تۆ یان ئی مێرد / ژنەکەتان ، بە مەرجێك لە خوار تەمەنی هەژدە ساڵیدا بن وە هاوسه رگیریان  نەکردبێت ،بە لە خۆ گرتنی ئەوانەش کە بوونەتە مناڵی ئێوە ، بە مەرجی ئەوەی کە سەرپەشتی تەواوەتی ئەوان دراوەتە ئێوە یان سەرپەرشتی تەواوەتی خراوەتە سەر پیاوەکەتان / ژنەکەتان بۆ مناڵەکانی ئەو.
  • ئەو مناڵانەتان کە هاوسه رگیریان نەکردوە یان ئەوانه ی ئی مێردەکەتان / ژنەکەتان کە بە شێوه یه کی بابه تیانه ناتوانن خۆیان خزمەت بکەن بەهۆی باری تەندروستیانه وه.
  • باوانتان (دایك و باوکتان) بە ومه رجه ی کە لە گەڵ ئێوە ژیابن لە هەمان ماڵدا وە ئەوکات لە لایەن ئێوەوە خزمەت کرابن بەر لە گەیشتنتان بە یۆنان وە هیچ پشتگیری خێزانی پێویستیان لە وڵاتی ڕەچەڵەکیاندا نەبێت.
  • پیاوە / ژنە هاوژینەکه تان لە دەرەوەی هاوسه رگیری کە لە گەڵ پیاوەکە یان ژنەکە ماوەیەکی دوورودرێژ بە سەقامگیری پەیوەندیتان هەیە بە بەڵگەی پێویست -حاشاهەڵنەگر- ( بە پلەی سەرەکی بوونی مناڵ یان پێشینەی بەیەکەوە ژیان یان هەر جۆرە بەڵگەیەکی تری گونجاو) .

ئەگەر مناڵی بێ هاوه ڵیت (بێسه رپه رشتیاری) وە باری پەنابەرێتیت پێ دراوە، دەتوانیت داواکاری دووبارە یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەیت بۆ:

  • باوانت (دایك و باوکت) .
  • سەرپەرشتیاری یاسایی خۆت یان ئەندامێکی تری خێزانەکەت، ئەگەر دایک و باوکت نەبێت یا ناتوانرێت شوێنپێی دایک و باوکت بدۆزرێتەوە.
  • ئەگەر داواکاری  یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکه یت لە ماوەی ٣ مانگدا له و کاته وه ی که  بڕیاری په ناهه نده ییه که ت پێدرا یان تەمەنت لە خوار ١٨ ساڵە، پێویستت بە :
  • کۆپییه کی دروستی بەڵگەنامەی سەفەری ئەندامانی خێزانەکەت .
  • تازەترین بشت ڕاستکەرەوەی باری خێزانی (سورە قەیدی خێزان) کە پەیوەندی تۆ دەخاتەڕوو بە ئەندامانی  تری خێزانەکەت لە گەڵ تەمەنیان .
  • لە کاتێکدا داواکاری یەکگرتنەوە بە مناڵ پێشکەش دەکەیت کە ئێوە یاخود پیاوەکەتان / ژنەکەتان بە یاسا دەستنیشان کراون وەك سەرپەرشتیار (وەلی ئەمر) ، هەوەها پێویست بە بەڵگەی فەرمی دەکات کە لە فەرمانگەی تایبەتمەندی ئه و ووڵاته وه ده رده چێت د کە مناڵەکە لێی نیشتەجێیە ، کە پێداگری ئەوە بکاتەوە تۆبه ته واوه تی سەرپەرشتیاری مناڵه که یت .

ئەو بەڵگەنامانەی سەرەوە دەبێت لەلایەن دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانی یۆنانه وه پشتڕاستکراوه بن (تەسدیق کراوبن)وه وەرگێڕدراوبن.

بۆ ئەوەی بپشکنن چی پێویستە بۆپشتڕاست کردنەوەی(تەسدیق کردن) بەڵگەکانتان کە لە ووڵاتانی جیاجیا دەردەچن ، سەردانی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان بکەن لێره.

  • ئەگەر داواکاری  یەکگرتنەوەی خێزانی پێشکەش بکەن لە دوای زیاتر لە ٣ مانگ لە وەرگرتنی بڕیاری باری پەنابەریەتی سیاسی ، پێویستان بەم بەڵگەنامه زیادکراوانه ی خواره وه هەیە:
  • گرێبەستنامەی –عەقدی- پشتڕاستکراوی کڕینی خانوو یاخود گرێبەستی بەکرێگرتنی خانوو کە بتوانێ پێداویستەکانی نیشتەجێبوونی خێزانەکەی دابین بکات .
  • کۆپی پاكکراوەی تۆماری داهاتی ساڵانە بەشی پێداوویستیەکانی خۆتان و خێزانەکەتان بکات ، (پێوویست بە کەمترین داهات دەکات بە گوێرەی ژمارەی ئەندامانی خێزان) .
  • کۆپی به ڵگه ی بیمه ی کۆمه ڵایه تی ، کە ئەندامه کانی خێزانیش لەخۆبگرێت .

دەبێت ڕاژە (واده) وەربگرن بۆ پێشکەش کردنی داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانی لە ڕێگەی خزمەتگوزاریە ئیلێکترۆنیەکانی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری.

  • بچنە ناو ماڵپەڕی https://migration.gov.gr
  • لە سەرەوە له لای ڕاستی لاپەڕەکه هەڵبژێرە : خزمەتگوزاریەکانی-e
  • هەڵبژێرە :خزمەتگوزاریەکانی پەنابەری
  • هەڵبژێرە: بەرنامەی ڕێکخستنی ڕاژە (واده)
  • هەڵبژێرە : بۆ ” بەرەو ئۆفیسی هەرێمایەتی / بازنەی سەربەخۆی پەنابەری ” ئۆفیسی پەنابەری پەیوەندیداری ناوچەکەتان یاخود بازنەی پەنابەری بۆ خاوەن مافی پاراستنی نێو نەتەوەیی
  • لە سەرەوە لای ڕاست ئەو زمانە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بەکاری بهێنیت
  • زانییاریەکانت پڕ بکەره وە و ” ناردن ” هەڵبژێرە.

بۆ خزمەتکردنتان ، ڕۆژی ڕاژە(واده)که  ، تکامان وایه که  کۆپی پاسەپۆرتی ئەندامانی خێزانەکەتان پێبێت کە داوای یه کگرتنه وه ی خێزانیان بۆده که ن.

فەرمانگەی پەنابەری بانگتان دەکات بۆچاوپێکەوتن.

هەروەها بۆی هەیە لایەنە پەیوەندیدارەکان  بانگی ئەندامانی خێزانەکەتان بکەن بۆ چاپێکەوتنی کەسی وە هەرجۆرە بەدواداچونێکی پەیوەست بکەن بە مەبەستی سەرڕاستکردنەوەی  پەیوەندیە خێزانیەکەتان .

بڕیاره که ده رده چێت و لە ماوەی نۆ مانگدا ئاگادار دەکرێنەوە .

لە دوای دەرچوونی بڕیاری ئەرێنی سەبارەت بە داواکاری یەکگرتنەوەی خێزانی ، ئەندامانی خێزانەت دەبێت له لایه ن کونسوڵخانه ی ڕێگه پێدراوی یۆنانییه وه ( ڤیزا ) وەربگرن بۆ ئەوەی بتوانن گەشتی یۆنان بکەن .

تکا ئه که ین له بیرتان بێت کە ڕێکاری یەکگرتنەوەی خێزانی زۆر ئاڵۆزوو درێژ خایەنە .