کلینیکی پزیشکسازی چـاو/بنکەی تەندروستی پزیشکسازی چـاو بەخۆڕایی لە ئەسینادا، لە بەرواری ٣ بۆ ١٣ ی ڕەشەممە/ کانوونی یەکەم ٢٠٢٤
ڕێکخراوی ناحـکـومی [ Light Without Borders] لەگەڵ [ OneSight Essilor Luxottica Foundation] بەهاوکاری کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، و کۆمپانیای ڤایرامۆگلوو لەگەڵ ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنووردا، کلینیکی پزیشکسازی چـاوی بەخۆڕایی دادەمەزرێنن لە ئەسینا، بەمەبەستی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە پێویستیان پێیەتی، بەدەر لەباری یاسایی کەسەکان و تەمەنیان ( پەنابەرەکان، پەناخوازەکان، کۆچـبەرەکان و هـتـد ). کلینیکەکە پشکنینی چاوی لەخۆدەگرێت بۆ دیاریکردن و دەستنیشانکردنی پێویستییەکانی هەر نەخۆشێک: چاویلکەی بینایی بەبێ بەرامبەر بۆ ئە کەسانە دابین دەکرێن کە پێویستیان پێیەتی بە پێی ئەنجامی پشکنینەکە، هەروەها توانای ئەوەش هەیە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی تایبەتمەندی زیاتری چاوی و نەشتەرگەری بۆ چـاو.
بۆ ئەوەی بەشداری بکەن پێویستە فۆرمی هاوپێچکراو پڕبکەنەوە لێرەدا یان سکانی کیو ئار ەکەی لای خوارەوە بکەن و لەڕێگەی ئەم ئیمێڵەی خوارەوە بەشداری بکەن:
ئەگەر پێویستیتان بە یارمەتی هەبوو بۆ ئەوەی بتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە، دەتوانن پەیوەندی بکەن بە کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە ڕێگەی :302162007800 + یان لەڕێگەی [email protected]: تیمی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران، بە زمانەکانی عەرەبی، داری/ فارسی، فەرەنسی، ئینگلیزی، یۆنانی، سۆرانی، ڕووسی، ئۆکرانی قسە دەکەن.
❗تکایە زانیاری نوێکراوە دەربارەی پڕۆژەی هێلیۆس بدۆزنەوە.
هۆشداری لە فێڵکاری
پەناخوازان و پەنابەران ڕاپۆرتیان کردووە کە ئەم بانگهێشتنامەیەیان وەرگرتووە بۆ بەشداریکردن لە پرسیارنامەیەك لەلایەن کەسێکەوە کە ناو و ڕەمزی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران بەکاردەهێنێت: UNHCR
- ئەوەش ساختەیە، وە هیچ پەیوەندییەکی بە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران ( UNHCR ) نییە.
کەناڵە فەرمییەکانی پەیوەندییەکانی UNHCR لە یۆنان بەم شێوەیەن:
• ژمارەی تەلەفۆنی UNHCR (٢١٠٢٠٠٧٨٠٠)
• ناونیشانی ئەلیکترۆنی ([email protected]) UNHCR
• خاڵی نوێکردنەوەی فەیسبووکی UNHCR:: https://www.facebook.com/UNHCRGRinfopoint
تکایە لە بیرتان بێت کە سەرجەم خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی کۆمیسیاری باڵای پەنابەران (UNHCR) بە تەواوی بەخۆڕایین. لە هیچ کات و بارودۆخێکدا داوای پارەتان لێناکرێت بەرامبەر بە هەر خزمەتگوزارییەک کە لەلایەن UNHCR یان هەر هاوبەشێکیەوە پێشکەش دەکرێت. باوەڕ بە هیچ کەسێک مەکەن کە پێتان دەڵێت دەتوانێت یارمەتیتان بدات لە تۆمارکردنی داواکاری پەنابەری، دووبارە نیشتەجێکردنەوە، پێدانی بیمەی مانگی ڕەمەزان یان هەرخزمەتگوزارییەکی دیکە کە داوای پارە یان کرتەکردن لە بەستەری گومانلێکراوتان لێ بکات
خولی فێربوونی کۆمپیوتەر بە خۆڕایی
- ناو تۆمارکردن دەستی پێکردووە.!
بەشداری بکەن لە خولەکانی کۆمپیوتەر لە سەنتەری KEM بۆ بەدەستهێنانی ئەو کارامەییە بە نرخەی کە لە بازاڕی کاری ئەمڕۆدا داواکارییەکی زۆریان لەسەرە!
بۆ زانیاری زیاتر سەیری خوارەوە بکەن.
خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بەخۆڕایی
هەواڵێکی سەرنجراکێش!
سەیری خولی بەخۆڕایی زمانی ئینگلیزی بکەن بۆ کۆچبەرانی گەورەساڵ/پێگەشتوو و پەنابەران لە سەنتەری ئاوێتەبوونی کۆچبەران (KEM) لە شارەوانی ئەسینا!
- ماوەکە: ٤ مانگ .
- تێبینی: بۆ ناو تۆمارکردن لە خولەکان پێویستت بە ژمارەی ئامکا و پایـپا ΑΜΚΑ/ΠΑΑΥΠΑ و کارتی ئیقامە یان داواکاری پەیوەندیدار دەبێت.
- بۆ زانیارییەکان، دوودڵ مەبە لە پەیوەندیکردن بە KEM بە تەلەفۆن 2105246722 یان بە ناونیشانی ئیمەیڵ [email protected].
Refugee Women Academy – – کۆبوونەوە فێرکارییەکانی مانگی (٩) ئەیلول و مانگی (١٠) تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
- هەواڵێکی سەرنجراکێش
دەرفەتی بەشداریکردن لە ڕاهێنانی پیشەیی ئەکادیمیای ژنانی پەنابەر (Refugee Women Academy) لە دەست مەدەن کە پەیوەستە بە بوارەکانی گەشتوگوزار.
هۆشداری لە فێڵکاری
وریابن لەو پلانە فێڵکارییانەی کە لە ئینتەرنێتدا بڵاودەکرێنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە UNHCR ـەوە هەیە. ئەم جۆرە فێڵانە زۆرجار پێشنیاری درۆزنانەی کارکردن یان پێشنیاری هاوکاری ساختە لەخۆدەگرن، کە داوای پێدانی پارە دەکەن یان کۆکردنەوەی زانیاری کەسی.
تکایە ئەمانە لەبەرچاو بگرن:
- UNHCR هەرگیز بە درێژایی پرۆسەکانی ناونوسین یان تۆمارکردنتدا پارە وەرناگرێت.
- UNHCR هەرگیز داوای ناوی بەکارهێنەر یان کۆدی نهێنی تۆ ناکات.
- UNHCR هەرگیز هاوپێچکراوە بۆ ئەو ئیمەیڵانە نانێرێت کە تۆ داوایت نەکردووە.
- UNHCR هەرگیز پارە وەرناگرێت بۆ تۆماری بەشداریکردنتان لە کۆنگرەییەك یان بۆ حجزکردنی هوتێل.
تکایە ووریاییت هەبێت وە بۆ هەر چالاکیەکی گوماناوی دەستبەجێ ڕاپۆرت بکە بۆ ئێرە:https://bit.ly/3IGRWjH
زانیاری لەبارەی میترۆی ئەسینای پایتەخت
میترۆی ئەسینا بە ٣ هێڵەکەیەوە، پەیوەندییەکی گونجاو لەگەڵ ترام و پاس و هێڵی ئاسنی دەرەوەی شار پێشکەش دەکات:
- هێڵی ١( هێڵی سەوز): پیرەیا- کیفیسیا
- هێڵی ٢( هێڵی سوور): ئەنثوپۆلی- ئێلینیکۆ
- هێڵی ٣ ( هێڵی شین) : فڕۆکەخانە – ذیمۆتیکۆ ثێیاترۆ/شانۆی شارەوانی( پیرەیاس)
میترۆی سەر زەوی لە کیفیسیا تا پیرایس دەڕوات، و بە هێڵی ٢ و ٣ لە وێستگەکانی ئاتیکی، ئۆمۆنیا و مۆناستیراکی دەبەسترێتەوە.
کاتی کارکردن:
- ڕۆژانە: لە کاتژمێر ٥ی بەیانی هەتا نیوە شەو.
- ڕۆژانی هەینی و شەممە: هێڵەکانی ٢ و ٣ هەتا کاتژمێر ٢ی بەرەبەیانی.
- خشتەی کاتەکان: https://bit.ly/3XrnGAj
پلانی گەشتەکەت دابنێ و چێژ لە گەرانەکەت وەربگرە!
بەشداری بکەن لە بەرنامەی #FoodforAll بۆ دابەشکردنی خۆراکی مانگی ئەیلول
فەرهەنگی بچووك بۆ پەیوەندییە بنەڕەتییەکان.
- ئەم فەرهەنگە وشەسازیی بنەڕەتی بۆ دۆزینەوەی زانیاری و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانە و تەندروستی و پاراستن لەخۆدەگرێت. هەروەها بەشە تایبەتمەندەکانی تایبەت بە ژنان و منداڵانی بێ یاوەر لەخۆدەگرێت.
- بە شێوەی ئۆفلاین دەستت پێدەگات، دەتوانیت ناوەڕۆک وەک فایلێکی PDF هەڵبگریت و دایبەزێنیت، دڵنیا دەبیت لەوەی کە دەستبەجێ بەردەستت دەکەوێت بەبێ گوێدانە پەیوەندی ئینتەرنێت.
- فەرهەنگی بچوکی زمان بە ٨ هەشت زمانی جیاواز بەردەستخراوە: عەرەبی، فەرەنسی، کوردی/کورمانجی، ئوکرانی، ئوردوو، کوردی/سۆرانی، تورکی و فارسی.
فەرهەنگی بچووکی زمان لە سایتی یارمەتی UNHCR Greece بدۆزەرەوە.:
ڕۆژی جیهانی هاوکاری مرۆیی
لە ڕۆژی جیهانی هاوکاری مرۆییدا، ڕێز لەو کەسانە دەگرین کە لە بواری هاوکاری مرۆییدا کار دەکەن، ئەو کەسانەی کە سەرەڕای زیادبوونی هەموو ئاستەنگیەکان بە دڵسۆزییەوە و بە بێ گوێدانە بە پێشینە و بارودۆخیان یارمەتی خەڵکی لێقەوماو دەدەن. بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە بە ناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێهێشتووە و ڕایانکردووە.
بەخشین
مارینا ساتی لەگەڵ UNHCR کاریان کردووە بۆ پشتگیریکردنی منداڵانی پەنابەر. لەم چوارچێوەیەدا، مارینا ساتی و مادهاوس ڕیکۆردز قازانجەکانیان لە بڵاوکردنەوەی کلیپی “ئاه، تالاسا” دەبەخشن بۆ یارمەتیدانی ئەو منداڵانەی کە پێویستان هەیە.: https://youtu.be/i9MknSwh0KQ?feature=shared
نوێترین زانیارییەکان دەربارەی پرۆژەی HELIOS
! پرۆژەی HELIOS تا ٣٠ی ئەیلولی ٢٠١٩ درێژکرایەوە.
لێرەدا دەتوانن زانیاری زیاتر بدۆزنەوە:
بانگهێشتنامە بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکان
ئایا تۆ پەنابەریت یان پێشتر پەنابەر بوویت؟ ئایا دووبارە نیشتەجێ کراویتەوە یان ڕێگایەکی تەواوکاریت گرتووەتە بەر، یان ئەزموونت لەم بوارانەدا هەیە؟ ئێمە پێویستمان بە تۆیە بۆ بەشداریکردن لە گرووپی ڕاوێژکاری پەنابەران!
📌 زیاتر بزانە: https://bit.ly/3RM59fF
📌 تا ١٩ی تەمموز (٧) داواکاری پێشکەش بکە – لێرە: https://bit.ly/3L9O8Zk
وریای ساختەکارییەکان بن!
کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران (UNHCR) ئاگادارە لە ساختەکاری و چالاکییە فێڵبازییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئینتەرنێتدا. ئەم تۆڕە ساختەکارانە بە ناڕەوا ناو یان لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵا بەکاردەهێنن بۆ فریودانی خەڵک.
لە بیرتان بێت کە هەموو کارمەندانی کۆمیسیۆنی باڵا بە توندی پابەندن بە کۆدی ئەخلاقی پیشەیی، و گشت خزمەتگوزارییەکانی کۆمیسیۆنی باڵاش بەخۆڕایینە. لە هیچ حاڵەتێکیشدا داوای پارەتان لێ ناکرێت بۆ هیچ خزمەتگوزارییەک کە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵاوە پێشکەش دەکرێت یاخود بۆ پشتگیری دارایی یەکێک لە کارمەندانی. وریا بن لە هەر کەسێک کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە لێتان نزیک دەبێتەوە و پەیوەندیتان پێوە دەکات و داوای یارمەتی داراییتان لێدەکات بۆ ئەوەی لە دۆخێکی سەخت دەربچیت.
!تکایە هۆشیار و وریا بن و هەر چالاکییەکی گومانلێکراو لێرە ڕاپۆرت بکەن: https://bit.ly/3IGRWjH
🌍 ڕۆژی جیهانی پەنابەران! 🌍
لەم ڕۆژەدا، ڕێز لە خۆڕاگری، ئازایەتی و هێزی ملیۆنان کەسی ئاوارە لە سەرانسەری جیهاندا دەگرین. پەنابەران ماڵەکانیان بەجێدەهێڵن بەهۆی ملمڵانێ، چەوساندنەوە یان کارەساتەکانەوە، بە دوای ئاسایش و دەرفەتێک بۆ ژیانێکی باشتردا دەگەڕێن. با هاوپشتی پەنابەران بین و پشتیوانی لە مافەکانیان بکەین.
با پێکەوە بۆ هەموان ئایندەیەک بنیات بنێین.
ڕێوشوێنەکانی خۆپاراستن لە گەرما
شارەوانی ئەسینا ئاگادارتان دەکاتەوە کە لە چوارچێوەی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان لە پلەی گەرمای بەرز و شەپۆلی گەرما دەگیرێنەبەر، لە ڕۆژی دووشەممە ١٠/٠٦ـەوە، لە کاتژمێر ٩ی بەیانی تا ٩ی ئێوارە و بۆ ماوەیەکی پێویست، حەوت یانەی دۆستایەتی (لـێفی- ΛΕΦΙ )سەر بە شارەوانی ئەسینا وەک شوێنی فێنککراو (هەوایسازێنراو) کار دەکەن.
شوێنەکان :
1. یانەی دۆستایەتی ئاگیۆس پاڤلۆس (ناونیشان: مامووری ٢٢ و دیمیس)
تەلەفۆن: ٢١٠٩٢٠٠٠٢٦٩
2. یانەی دۆستایەتی “بەرزبوونەوەی مەسیح” نێۆس کۆزمۆس (ناونیشان: خێلدرایخ ١٥) تەلەفۆن: ٢١٠٩٢٤٠٤٠٣
3. یانەی دۆستایەتی لە ڤۆتانیکۆ (ناونیشان: کۆزانیس ٤) تەلەفۆن: ٢١٠٣٤٢٣٧١٦
4. یانەی دۆستایەتی لە کۆلۆکینثوو (ناونیشان: ئێمۆنۆس ٩ و ئاسترووس) تەلەفۆن: ٢١٠٥١٤٠٨٧٧
5. یانەی دۆستایەتی لە ئاگیۆس ئیلێفثێریۆس (ناونیشان: ئاخارنۆن ٣٧٢) تەلەفۆن: ٢١٠٢٠١٢٣٣٤
6. یانەی دۆستایەتی لە کیپسێلی (ناونیشان: سکیروو و کاڤکاسوو) تەلەفۆن: ٢١٠٨٨١٥٨٧٧
7. یانەی دۆستایەتی لە ئامبێلۆکیپی (ناونیشان: پانۆرموو و ڤاثێۆس) تەلەفۆن: ٢١٠٦٤٥٩٨٩٠
فەرهەنگۆکی بچووک بۆ پەیوەندی سەرەتایی
کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە یۆنان UNHCR) ) و هاوبەشەکانی، فەرهەنگێکی بچووکیان بۆ پەیوەندییە سەرەتاییەکان دروستکردووە.
ئەم فەرهەنگە وشەسازییە بنەڕەتییەکان لەخۆدەگرێت بۆ بۆ گەڕان بەدوای زانیاری و دەستڕاگەیشتن بە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکان کە پەیوەندیان بە ژیانی ڕۆژانە و تەندروستی و پاراستنەوە هەیە. هەروەها بەشە تایبەتمەندەکانی تایبەت بە ژنان و منداڵانی بێ هاوەڵیش لەخۆدەگرێت.
لەگەڵ توانای دەستگەیشتن بە شێوەی دەرهێڵ (ئۆفڵاین)، دەتوانن ناوەڕۆکەکە هەڵبگرن و دایبەزێنن وەک فایلی PDF، کە دڵنیاتان دەکاتەوە لە دەستگەیشتنی خێرا بە زانیارییەکان بە سەربەخۆ لە پەیوەندی ئینتەرنێت.
فەرهەنگۆکەکە بە 8 زمانی جیاواز بەردەستە: عەرەبی، فەرەنسی، کورمانجی، سۆرانی، ئۆکراینی، ئوردو، تورکی و فارسی.
فەرهەنگۆکەکە لە ماڵپەڕی کۆمیسیۆنی باڵای پەنابەران لە یۆنان بدۆزنەوە: https://bit.ly/3TAOEmL
هۆشداری لە ساختەکاری!
پەناخوازان و پەنابەران ڕاپۆرتیان داوە کە ئەم بانگهێشتنامەیەیان وەرگرتووە بۆ بەشداریکردن لە ڕاپرسییەک لە کەسێکەوە کە ناو و لۆگۆی کۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران UNHCR) ) بەکاردەهێنێت:
❌ ئەمە فێڵێکی ساختەکارییە و پەیوەندی بە UNHCR ـەوە نییە.
کەناڵە فەرمییەکانی پەیوەندیکردنی UNHCR لە یۆنان بریتین لە:
- https://help.unhcr.org/greece/
- ژمارە تەلەفۆنی UNHCR (216 200 7800) ✅
- پۆستی ئەلیکترۆنی UNHCR ([email protected]) ✅
- خاڵی زانیاری فەیسبووکی UNHCR:: https://www.facebook.com/UNHCRGRinfopoint ✅
- تکایە ئاگاداربن کە هەموو خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی UNHCR بە خۆڕایی پێشکەش دەکرێن. لە هیچ حاڵەتێکدا داوای پارەتان لێ ناکرێت بۆ هیچ خزمەتگوزارییەک کە لەلایەن UNHCR یان هەر هاوبەشێکیەوە پێشکەش دەکرێت. باوەڕ بە هیچ کەسێک مەکەن کە پێتان دەڵێت دەتوانێت یارمەتیتان بدات لە تۆمارکردنی داواکاری پەنابەری، دووبارە نیشتەجێکردنەوە، یارمەتی دارایی مانگی ڕەمەزان یان خزمەتگوزارییەکانی تر ئەگەر پارە بدەن، یان ئەگەر کلیک لەسەر بەستەرێکی/لینکێکی گومانلێکراو بکەن.
نوێکارییەکان لەسەر پڕۆژەی HELIOS
❗پڕۆژەی HELIOS تا ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە
وردەکاری زیاتر لێرە بدۆزەرەوە ⬇
پەیوەندی بکە بۆ داواکاری
ئایا تۆ پەنابەریت یان پەنابەری پێشوو؟
ئایا تۆ نیشتەجێ کراویتەوە یان دەستت بە ڕێڕەوێکی تەواوکەر گەیشتوە، یان ئەزموونت هەیە لەم بوارانەدا؟
پێویستمان بە ئێوەیە کە بەشداری گروپی ڕاوێژکاری پەنابەرانمان بکەن!
📌زیاتر بزانە: https://bit.ly/3RM59fF
📌تا ١٩ی تەمموز داواکاری پێشکەش بکە – لێرە: https://bit.ly/3L9O8Zk
🚫 ئاگاداری فێڵباز بن! 🚫
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان UNHCR ئاگاداری فێڵ و کاری ساختەکاری سۆشیال میدیا و ئینتەرنێتە. ئەم پلانانە بە درۆ ناو یان لۆگۆی UNHCR بەکاردەهێنن بۆ فریودانی خەڵک.
تکایە لەبیرتان بێت کە هەموو کارمەندانی UNHCR پابەندن بە ڕێسای ڕەفتاری توند و هەموو خزمەتگوزارییەکانی UNHCR بێ بەرامبەرن. لە هیچ کاتێکدا، داوات لێناکرێت پارە بدەیت بۆ هەر خزمەتگوزارییەک کە لەلایەن UNHCR پێشکەش دەکرێت یان پشتگیری دارایی کارمەندێکی UNHCR بکەیت. وریابە لە هەر کەسێک کە بە شێوەی ئۆنلاین لێت نزیک بێتەوە بۆ ئەوەی داوای هاوکاری دارایی بکات بۆ ئەوەی لە دۆخێکی سەخت دەریانبهێنیت.
❗تکایە وریا بن و هەر چالاکیەکی گوماناوی لێرە ڕاپۆرت بکەن: https://bit.ly/3IGRWjH
🌍 ڕۆژی جیهانی پەنابەران! 🌍
لەم ڕۆژەدا ڕێز لە خۆڕاگری و بوێری و هێزی ملیۆنان تاکی ئاوارە لە سەرانسەری جیهان دەگرین. پەنابەران بەهۆی ململانێ، گۆشەگیری، یان کارەسات ماڵەکانیان هەڵدێن، بەدوای سەلامەتی و دەرفەتێک بۆ ژیانێکی باشتر دەگەڕێن. با بە هاودەنگی لەگەڵ پەنابەران بوەستین و داکۆکی لە مافەکانیان بکەین.
با پێکەوە داهاتوویەک بنیات بنێین، بۆ هەمووان.
📣 #ڕۆژی پەنابەرانی جیهانی
بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەنابەران
لەگەڵمان بن لە چالاکیی ڕۆژی جیهانی پەنابەران بۆ پیکنیک و چالاکییە وەرزشییەکان و وۆرک شۆپ و پێشانگا و مۆسیقا.
بەرنامەکە بریتییە لە چالاکییەکان بۆ منداڵان و هەرزەکاران، وۆرک شۆپ، پێشانگا، خلیسکان، هیپ هۆپ، پیشەسازی، وەرزش، خواردن، و مۆسیقای زیندوو لەلایەن گروپی ڕێڤما، گروپی گۆرانیبێژی پۆلیفۆنیکی ناتالیا لاباداکی، و تیپی “پیرۆفانیا”.
📌 پێنجشەممە ٢٠ی حوزەیران، لە کاتژمێر ٥:٠٠ی پاش نیوەڕۆ تا ١٠:٠٠ی شەو
📍پارکی کاپاپس (تریفیلیا ٧٧)
جەژنی قوربان پیرۆز بێت!
MINI LEXICON بۆ پەیوەندییە بنەڕەتییەکان
UNHCR و هاوبەشەکانی فەرهەنگی بچووکیان بۆ پەیوەندییە بنەڕەتییەکان (فەرهەنگ) دروستکرد.
📖ئەم فەرهەنگە وشەسازیی بنەڕەتی بۆ داوای زانیاری و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکان و چارەسەرکردنی پێداویستییە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بە ژیانی ڕۆژانە و تەندروستی و پاراستن لەخۆدەگرێت. هەروەها بەشی تایبەتمەند بۆ ژنان و منداڵانی بێ سەرپەرشتی لەخۆدەگرێت.
📝ئۆفلاین دەستی پێدەگات، دەتوانیت ناوەڕۆکەکەی وەکو فایلێکی PDF هەڵبگریت و دایبەزێنیت، دڵنیابوون لەوەی کە بە ئاسانی بەردەستت دەبێت بەبێ گوێدانە پەیوەندی ئینتەرنێت.
📌فەرهەنگی مینی بە ٨ زمانی جیاواز بەردەستە: عەرەبی، فارسی، فەرەنسی، کرمانجی، سۆرانی، تورکی، ئوردو، و ئۆکراینی.
ℹ️لە UNHCR ماڵپەڕی یارمەتی یۆنان فەرهەنگی بچووک بدۆزەرەوە: https://bit.ly/3TAOEmL
ڕێـدۆزی بە نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەشێوەیەکی سەلامەتی: ٥ ئامۆژگاری بۆ پەناخوازان و پەنابەران
ئێمە دەمانەوێت دڵنیا بین لەوەی کە هەموو کەسێک دەتوانێت ئەم پلاتفۆرمانە بە سەلامەتی بەکاربهێنێت لە جیهانێکدا کە بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان/سۆشیال میدیا وە بەستراوەتەوە. لێرەدا ٥ ئامۆژگاری دەخەینەڕوو بۆ پەناخوازان و پەنابەران تاکو بە سەلامەتی لە فەزای دیجیتاڵیدا بسوڕێنەوە:
1. ڕێکخستنی نهێنی پارێزی کارێکی گرنگە: تایبەتمەندییە نهێنیەکانی خۆت ڕێکبخە تا ڕەوچاوی ئەوە بکەیت کە کێ زانیاریەکانت دەبینێت. لەبیرت بێت کە گرنگە تەنها ئەو شتانە باس بکەیت کە پێی ئاسوودەیت.
2. ئاگاداری داتاکانی شوێنەکەت بە: خۆت بەدووربگرە لە ئاماژەکردن بە وردی شوێنەکەت لەکاتی ڕاستەقینەدا. خزمەتگوزارییەکانی شوێن/سایت بۆ ئەپەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکوژێنەوە یان بەربژاری بکە سەبارەت بەوەی کەی و لە کوێ دەچیتە ژوورەوە. پاراستنی شوێنەکەت/سایتەکەت یارمەتیت دەدات لە سەلامەتی و پاراستنتان.
3. پێش ئەوەی متمانەت هەبێت پشتڕاستی بکەرەوە: ئاگاداربە لە کاتی وەرگرتنی داواکاری هاوڕێیەتی یان پەیوەندیکردن بە ئەکاونتە نەناسراوەکانەوە. پڕۆفایلە کەسیەکان پشتڕاست بکەوە پێش هاوبەشیکردنت بە زانیارییەکانی کەسیت.
4. خۆت پەروەردە بکە: ئاگاداربە لە شێوازەکانی سەلامەتی ئینتەرنێت. تێگەیشتن لە ئامراز و تایبەتمەندییەکانی پلاتفۆرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. زۆرێک لە پلاتفۆرمەکان سەرچاوە و ڕێنمایییان هەیە لەسەر چۆنیەتی سەلامەتی. لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە – سوودیان لێ وەربگرە!
5- پاراستنی کەسە ئازیزەکانتان: دووربکەوە لە بڵاوکردنەوەی وێنە یان زانیاری لەسەر ئەندامانی خێزانەکەت بەبێ ڕەزامەندی خۆیان. تایبەتمەندییەکانی ئەندامانی خێزانەکەت بپارێزە بە ڕێزگرتن لە ئامادەبوونی ئینتەرنێتیان وەک چۆن پارێزگاری لە بوونی خۆت دەکەیت.
ڕێبەری شارەکان بۆ ئەسینا و سالۆنیکی ساڵی ٢٠٢٤
هەواڵێکی سەرنجڕاکێش! ڕێبەری شارەکانی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ ئەسینای پایتەخت و سالۆنیکا، ئێستا بەردەستە بۆ یارمەتیدانی پەناخوازان و پەنابەران و کەسە بێ ڕەگەزنامەکان بۆ دۆزینەوەی خزمەتگوزارییە پێویستەکان لەم شارانەدا. بەدیهێنانی چاپی ساڵی ٢٠٢٤ی ڕێبەری شارەکان بەرهەمی هاوکاری نێوان کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە یـۆنان ( UNHCR ) و سەنتەری هەماهەنگی ئەسینا بۆ پرسەکانی کۆچبەران و پەنابەران (ACCMR) و ڕێبەری پەنابەران/ئینفۆ گریس (Refugee.Info Greece)
ڕێنماییەکان کە بە ٩ زمان بەردەستن، زانیاری لەسەر تەندروستی، پەروەردە، خزمەتگوزاری یاسایی و زۆر شتی تریش لەخۆدەگرن. هەر لیستێکیش زانیاری پەیوەندی و کۆدێکی QR لەخۆدەگرێت کە ئاماژە بە زانیاری زیاتر دەکات لە ماڵپەڕی Refugee.Info.
ئەم ڕێبەرانەی شارەکان بدۆزەرەوە لە ماڵپەڕی کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران لە یـۆنان/ Greece Help: https://shorturl.at/izX47
ژمارە فریاگوزارییەکان
لە ئەگەری ڕوودانی حاڵەتی لەناکاودا، ئەمانە ئەو ژمارە گرنگانەن کە دەبێت بیزانیت:
خزمەتگوزاری فریاگوزاری ئەوروپی: 112
پۆلیس: 100
خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە: 199
فریاگوزاری پزیشکی: 166
پاسەوانی کەناراوەکان: 108
بۆ زانیاری زیاتر و هێڵی تەلەفۆن،
سەردانی پەیجەکەمان بکەن: https://help.unhcr.org/greece/seek-help/emergency-services/
توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی/جێندەری
توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەزی gender-based violence, GBV)) پرسێکی ڕژدییە کە کاریگەری لەسەر زۆر کەس هەیە. بۆ یارمەتیدان لە خۆپاراستن لە GBV، لێرەدا چوار ئامۆژگاری دەخەینەڕوو:
1. ئاگاداربە دەربارەی GBV و جۆرە جیاوازەکانی.
2- بەهێزکردن و تواناپێدانی ئەوانی تر بە تەحەدای کۆنەپەرستی جێندەری و پێشخستنی یەکسانی ڕەگەزی.
3. پەیوەندی لەگەڵ تۆڕەکانی پشتگیری ئەنجامبدە و دەستگەیشتن بە خزمەتگوزارییە بەردەستەکانیش بەدەستبهێنە.
4. پلانی سەلامەتی دابڕێژە، بزانـە کە لە کوێ بەدوای یارمەتیدا دەگەڕێیت.
زانیاری زیاتر لە ماڵپەڕەکەمان بدۆزەرەوە: https://help.unhcr.org/greece/seek-help/gbv-english/
هۆشداری لە گز و ساختەکاری !
ئاگاداری ئەو پلانە ساختانە بن کە بە شێوەی ئۆنلاین بڵاودەکرێنەوە و بانگەشەی ئەوە دەکەن کە پەیوەندییان بە کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران UNHCR ەوە هەیە.
ئەم فێڵانەش زۆرجار بریتینە لە پێشنیاری کاری ساختە یان هاوبەشی ساختە و داوای پارەدان یان پێشکەشکردنی زانیاری کەسی. تکایە ئاگاداری ئەمانەی خوارەوە بن:
1. کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران UNHCR هەرگیز لە کاتی پرۆسەی دامەزراندنی کارمەند یان تۆمارکردندا پارە وەرناگرێت.
2. کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران UNHCR هەرگیز داوای ناوی بەکارهێنەر یان نهێنوشە/پاسۆرد ی تۆ ناکات.
3. کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران UNHCR هەرگیز ئەو هاوپێچانە نانێرێت کە تۆ لە نامە ئیمەیڵەکاندا داوایانت نەکردبێت.
4- کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەران UNHCR هەرگیز پارە وەرناگرێت بۆ ناو تۆمارکردنت لە کۆنگرەیەکدا یان گرتنی هۆتێل.
تکایە ئاگاداربە و هەر چالاکیەکی گوماناوی لێرە ڕاپۆرت بکە: https://bit.ly/3IGRWjH
نوێکاریەکان لەسەر پرۆژەی هیلیۆس (HELIOS)
بە خۆشحاڵیەوە ئاگادارتان دەکەینەوە کە پرۆژەی هیلیۆس ( Helios ) تا ٣٠ حوزەیرانی ٢٠٢٤ درێژکراوەتەوە. وردە وردە خزمەتگوزاریەکانی پرۆژەکە دەستپێدەکاتەوە و بەو پێیەش پەوەندی بە هەموو سوودمەنداەکانی هیلیۆسەوە دەکرێتەوە. لەمەودوا ناونووسینی نوێ لە پرۆژەکەدا و گرێبەستی کرێی نوێ وەردەگیرێت.
بۆ زانیاری زیاتر تکایە سەردانی ئەم لینکە بکەن: HELIOS announcement in English | IOM Greece
وەزیرانی کاروباری دەرەوە و کۆچ و پەنابەری، توانای بەدەستهێنانی ئیقامەی ١٠ ساڵەیان چەسپاند، تەنها به ومه رجه ى ئەگەر تۆ هاووڵاتی وڵاتانی سێیەم بیت یان کەسێکی بێ ڕەگەزنامە بیت کە وەک منداڵێکی بێ یاوەر گەیشتۆتە وڵاتی یـۆنـان و ئەگەر بە سەرکەوتووییش بەلایەنی کەم تا پۆلی سێی ناوەندیت تەواو کرد بێت لە قوتابخانەیەکی یۆنانی پێش پڕکردنی تەمەنی ٢٣ ساڵی.
لێرەدا ئەو شتانە دەخەینەڕوو کە پێویستە بیزانی
بۆ داواکردنی ئەم ئیقامە تایبەتە، پێویستت بە هەندێک بەڵگەنامەی بنەڕەتی دەبێت.
- بەڵگەنامەیەک کە لەلایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتەوە دەرچووە و نیشان دەدات کە سودمەندەکە وەک منداڵێکی کەم تەمەنی بێ یاوەر هاتۆتە ناو یـۆنان. ئەم بەڵگەنامەیەش دەبێت دەرچووبێت:
ا) لەلایەن خزمەتگوزاری دەزگای پەنابەری یان…
ب) لەلایەن خزمەتگوزاری پێشوازی و ناسنامە، یان…
ج) لەلایەن ئەمیندارێتی گشتی هاووڵاتیانی لاواز و پاراستنی دامەزراوەیی
وەزارەتی کۆچ و پەنابەری، یان…
د) لەلایەن پۆلیسی یـۆنـانی
- بەیاننامەیەک لەلایەن کەسەکەوە کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو (٢) ساڵ لەسەریەک و بەبێ پچڕان لە وڵاتـدا ماوەتەوە.
- بڕوانامەی سەرکەوتوویی تەواوکردنی بەلانیکەمەوە سێ (3) پۆلی خوێندنی ناوەندی لە قوتابخانەیەکی یۆنانی لە وڵاتی یـۆنان پێش گەیشتنی بە تەمەنی بیست و سێ (٢٣) ساڵی.
چاودێری و پشکنین بکەن بۆ راگەیاندنی نوێی وەزیرانی کاروباری دەرەوە و کۆچ و پەنابەری سەبارەت بە دەرچوواندنی ئـیـقـامـەی دە (١٠) سـاڵە.
بەشداریکردن لە ڕاهێنانی وەرگێڕەکان لە ڕێکخراوی METadrasi
شارەوانی ئەسینا: ئامادەبوون لە بارودۆخی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمادا
- حەوت ( ٧ ) هۆڵی فێنککەرەوە بۆ پاراستنی تەندروستی هاوڵاتییان.
شوێنە فێنککەرەوەکان، کە لە کاتژمێر ٨ ی سەرلەبەیانی هەتا کاتژمێر ٨ ی ئێوارە کراونەتەوە، ئەمانەی خوارەوەن:
١. یانەی هاوڕێیەتی کوکاکییوو، دراکوو ٢٦-٢٨، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٩٢٣٢٠٤٤
٢. یانەی هاوڕێیەتی ” گریمانەی خاوەندار ” نەییوو کۆسموو، خێلدرایخ١٥، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٩٢٤٠٤٠٣
٣. یانەی هاوڕێیەتی ڤۆتانیکوو، کۆزانی٤، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٣٤٢٣٧١٦
٤. یانەی هاوڕێیەتی کۆلۆکیثنوس، ئەیمۆنۆس٩ و ئاستروس، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٥١٤٠٨٧٧
٥. یانەی هاوڕێیەتی ئاگییۆ ئێلەفثەرییوو، ئاخرنۆن ٣٧٢، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٢٠١٢٣٣٤
٦. یانەی هاوڕێیەتی کیپسەلیس سکیروو و کافکاسوو، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٨٨١٥٨٧٧
٧. یانەی هاوڕێیەتی ئەبەلۆکیپۆن، پانۆرموو کێ ڤاثەیۆس، تەلەفۆنی پەیوەندیکردن ٢١٠٦٤٥٩٨٩٠
لە شوێنە فێنککەرەوەکاندا هەموو ئەو پابەندییە تەندروستی و پارێزبەندییانەی کە ڕەچاوکراوە تایبەت بە کۆڤید-١٩ لەلایەن پێکهاتەی تەندروستی گشتی نیشتمانییەوە ( ئێۆدی ) بە توندی جێبەجێ دەکرێت، بەستنی دامامک بۆ هەموو هاووڵاتیان فەرمییە لەهەموو ماوەی مانەوەیاندا لە شوێنە فێنککەرەوەکاندا، ئامێری فێنککەرەوەی تەواوی شوێنەکە و مەلهەمی پاکژکەرەوە بۆ پاراستنی هاوڵاتییان دابینکراوە.
- هەروەها، یەکەی خزمەتگوزاری ڕێگەوبانی ناوەندی پێشوازی و هاوکاریکردنی شارەوانی ئەسینا ( ن، پ، ها، ش، ئە ) بەردەوام دەبن لە پڕۆژەکەدا لە هەموو ماوەی بارودۆخی پلەی بەرزی گەرمادا، ڕێنماییکردنی بێلانەکانی ناو شار بەمەبەستی خۆپاراستن لە پلەی بەرزی گەرما، هاوکات، ئاوی ساردیان پێ دەدەن، دابینکردنی پێداویستییە سەرەکییەکانیان، هەروەها پێیان ڕادەگەیەننن سەبارەت بە شوێنە فێنککەرەوەکان کە دابینکراوە لەلایەن شارەوانییەوە.
- بۆ زیاتر خزمەتگوزاری کردنیان، پێوسیتە کە پێشتر ئارەزوومەندان یان پەیوەندی بکەن بە یانەی هاوڕێیەتی کە مەبەستییانە، یان پەیوەندی بکەن بە هێڵی خزمەتگوزاری شارەوانی ١٥٩٥، یاخود بە ژمارە تەلەفۆنی ناوەندەوە ٢١٠٥٢٧٧٠٠٠
- هاوکات، ” هێڵی یارمەتی ” یەکە پزیشکییەکانی شارەوانی ئەسینا بەکارخراوە، کە لە ڕێگەیەوە زانیاری دەدرێت بە مەبەستی پشتگیریکردنی هاولاتیانی شار ( ٢١٠٣٦٣٨٠٤٩ لە کاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی هەتا ٧:٣٠ی ئێوارە).
پلەکانی گەرما
پلەی ٢ ( سێشەممە ٢٦/٧ وە چوارشەممە ٢٧/٧ )
پلەی گەرمی زۆر بەرز، مەترسی بۆ تەندروستی، پارێزبەندی بکەن، هەوڵ بدەن کە یارمەتی ئەو کەسانە بدەن کە حاڵەتی تایبەتیان هەیە.
- بۆ ڕێنمای و زانیاری پەیوندی بکە بە ژمارەی ٢١٠-٣٦٣٨٠٤٣ شارەوانی ئەسینا وە.
- پەیژی ئەلیکترۆنی شارەوانی ئەسینا بە مەبەستی گوزەرانکردن لە پلەی گەرمای ئەسینا.
- پرۆگرامەکە دابەزێنە لە سمارتفۆنەکەدا EXTREMA Global بۆ وەرگرتنی زانیاریەکان و بەسەرکردنەوەی نەخشەکە.
- ئەگەر لە ماڵەوە فێنکیتان نابێتەوە، یانەیەکی هاوڕێیەتی بەسەر بکەرەوە.
- ئەوانەی تەمەنیان لەسەروی ٦٥ ساڵەوەیە، منداڵانی بجووک، ئافرەتانی دووگیان و شیردەران، ئەو کەسانەی کێشەی تەندروستی درێژخایەنیان لەگەڵدایە و کرێکاران کە لە دەرەوە کاردەکەن، زۆر زیارتر لە مەترسیدان، چاودێریان بکەن!
- بەردەوام ئاو بخۆنەوە و هەوڵ بدەن لە سێبەر و فێنکیدابن
*دوورەپەرێزبن لە قاوەخواردنەوە، ئەلکوهۆل و خواردنەوەکان
*بڕۆنە شوێنە فێنککراوەکان بە لایەنی کەم ٢ بۆ ٣ جار لە ڕۆژێکدا
*بە بەردەوامی چەند جارێک لە ڕۆژێکدا دووش بە ئاوی سارد بکەن
ئەگەر دەکرێت لە ماڵەوە بمێننەوە و لە کاتە زۆر گەرمەکانی ڕۆژدا، لە ١١ی بەیانی هەتا ٦ی ئێوارە لە دەرەوە
- هەوڵ بدەن کە ئەو پیرەمێردانەی دراوسێتان کە بە تەنیا دەژین بەسەریان بکەنەوە ( بە لایەنی کەمەوە ٢-٣ جار لە ڕۆژێکدا ).
ئاگاداری ساختەکاری
٢٧ ئایاری ٢٠٢٢
ئایا لەم دواییانەدا لە تێلیگرام ئەم بانگهێشتنامەیەی خوارەوەت پێگەیشتووە؟
تکایە بە ووردی سەیری بکە، ئەگەر پێت گەیشتوە تکایە ئاگاداربە کە ئەوە ساختەکاریە. ئەگەر نا تکایە ئاگاداربە لە ئەگەری پێگەشتنی دانەیەکی لەو جۆرە.
پەناخوازان و پەنابەران ڕایانگەیاندووە کە ئەم بانگهێشتنامەیەیان وەرگرتووە بۆ ئەوەی بەشداری کەناڵێکی تێلێگرام بکەن کە وەک UNHCR خۆی دەناسێنێت و لۆگۆکەی بەکار دەهێنێت.
دووپاتی دەکەینەوە
ئەمە ساختەکاریەو پەیوەندی بە UNHCR نیە.
کەناڵە فەرمییەکانی پەیوەندییەکانی UNHCR لە یۆنان ئەمانەی لای خوارەوەن:
- https://help.unhcr.org/greece
- ژمارە تەلەفۆنی UNHCR ( 216 200 7800 ).
- ئیمەیڵی UNHCR ( [email protected] ) .
هەموو خزمەتگوزاری و چالاکییەکانی UNHCR بەخۆڕاییە. هیچ کاتێك داوات لێ ناکرێت پارە بدەیت بۆ هیچ کام لەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن UNHCR یان هەریەکێک لە هاوبەشەکانی پێشکەش دەکرێن. تکایە باوەڕ بە کەس مەکە کە پێت بڵێت کە ئەگەر پارە بدەی دەتوانێت یارمەتیت بدات لە ناو تۆمارکردن، نیشتەجێکردن یان خزمەتگوزارییەکانی تر.
لەیادت بێت: دەتوانن پەیوەندی بە پۆلیسەوە بکەن لە ژمارە تەلەفۆنی 100 یان بەڕێوەبەرایەتی تاوانی ئەلیکترۆنی لە ژمارە 11188 و 2144027860