ئەگەر داواکەتان ڕەتبکرێتەوە

ئەگەر داواکەتان ڕەتبکرێتەوە، یان لە حاڵەتێکدا کە مافی لاوەکی ( مرۆیی ) تان پێ بدرێت و ئێوە پیتان وابێت کە مافی پەنابەرێتی سیاسیتان هەیە، مافتان هەیە کە تانەدانی پەنابەرێتی بدەن لە بڕیارە نەرێنیەکە ( ڕەتکراوەکە ) بۆ  لیژنەی پێداهەڵچونەوەی پەنابەرێتی

( قۆناغی دووەم )، پێویستە کە کرداری تانەدانی پەنابەرێتی ( ڕەتکردنەوەکە ) ئەنجام بدەن لە نوسینگەی تایبەتی پەنابەری ناوچەکە یان لە بنکەی تایبەتی پەنابەری کە بڕیارە نەرێنیەکەی دەرکردووە، پێویستە کە کرداری رەتکردنەوەی بریارەکە لەو ماوە یاساییە دیارکراوەدا ئەنجام بدرێت کە لە دەقی بڕیارەکەدا هاتووە.

ئەگەر لە خانەیەکی میوانداری یان ئۆردوگایەك دەمێنیتەوە و دوورە لە نوسینگەی پەنابەری ناوچەکە( یان لە بنکەی تایبەتی پەنابەری ) کە بڕیارەکەی دەرکردووە، دەتوانن کە تانەدانی پەنابەرێتی لە نزیکترین نوسینگەی پەنابەری ئەنجام بدەن، لە حاڵەتەدا تانەدان ڕۆژانە لە ڕێگای ئاڵوگۆری نامەی ئەلکترۆنیەوە ( ئیمەیلەوە ) دەنێردرێت بۆ ئەو نوسینگەی پەنابەری ناوچەیە یان ئەو بنکەی تایبەتی پەنابەریەی کە بڕیارەکەی دەرکردووە، بە مەبەستی ئەوەی کە بتوانن کرداری تانەدانی پەنابەرێتی پێشکەش بکەن، پێویست دەکات کە خودی خۆتان لە دەزگای پەنابەری ئامادەبن و نوسراوی رەتکردنەوەکەتان پێ بێت و واژووی خۆتان و پارێزەرەکەتانی لەسەر بێت. ئەگەر ئێوە بەندکراون پێویستە کە کرداری تانەدانی پەنابەرێتیەکە لە لای سەرپەرشتیاری گرتووخانە یان بەرپرسی ناوەندەکە بکەن. وە  ئەویش یان بە فاکس یان بە شێوازێکی ئەلکترۆنی دەینێرێت بۆ ئەو نوسینگەی پەنابەری ناوچەیە یان  بنکەی تایبەتی پەنابەری کە بڕیارەکەی دەرکردووە.

بە پێشکەشکردنی تانەدانی پەنابەرێتی سەر لە نوێ کارتی پاراستنی نێودەوڵەتیت پێ دەدرێت.

دەزگای پەنابەری کۆدی تۆمارکراوی پارێزەرانی هەیە کە دەتوانن پشتگیریت بکەن بە بێ بەرامبەر ( بە خۆرایی ) لە کاتی کردارکردن و هەڵسەنگاندنی تانەدانی پەنابەرێتی دا لە قۆناغی دووەمدا، دەتوانیت کە بە شێوەی ئەلکترۆنی داوانامەی پشتگیرکردنی یاسایی بنێریت. لێرەدا سەیرکە. https:// applications.migration.gov.gr/ypiresies-asyloy/.   

تانەدانی پەنابەرێتیتان هەڵدەسەنگێنرێت لە لایەن دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری. دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری عادەتەن  تانەدانی پەنابەرێتی هەڵدەسەنگێنێت بە پێ ی ئەو بەڵگانەی کە لە دۆسیەکەدان و بانگهێشتان دەکات بۆ چاوپێکەوتن.

ڕۆژوکاتی هەڵسەنگاندنی تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان پێ ڕادەگەیەنرێت، وە هەروەها ئەگەر مەبەستان بێت  وە هەتا کەی دەتوانن  کە بەڵگەنامەی دیکە بنێرن  بە مەبەستی ئەوەی کە دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری ڕەچاوی بکات.

لە حاڵەتێکدا کە دەستەی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری بڕیار بدات کە بانگهێشتان بکات بۆ چاوپێکەوتن، ئەوا ئاگادار دەکرێنەوە ( ١٠ ) ڕۆژکار پێش ڕۆژی چاوپێکەوتنەکە. مافی ئەوەتان هەیە کە لە دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری ئامادەبن بە هاوەڵی پارێزەر یان هەر ڕێنمایکەرێکی یاسایی تر.

دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری یان مافی پەنابەری سیاسی یان مافی لاوەکی ( مرۆیی ) تان پێ دەبەخشیت یان  داواکاریەکەتان ڕەت دەکاتەوە.

ئەگەر تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان ڕەت بکرێتەوە یان مافی مانەوەی لاوەکی ( مرۆیی ) تان پێ بدرێت، وە پێتان وابێت کە مافی وەرگرتنی پەنابەری سیاسی تان هەیە، دەتوانن کە داوانامەی پوچوڵکردنەوەی ئەو بڕیارە پێشکەش بکەن لە دادگای خۆجێیدا لە

ماوەی ( ٣٠ ) ڕۆژدا لە یەكەم ڕۆژی دوای دەرچوونی بڕیارەکەوە. داواکاری هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە  مانای ئەوە نیە کە هاوکات جێبەجێکردنی بڕیارەکە دوادەخڕیت، بە مانایەکی تر دەتوانرێت کە ئێوە لە وڵات دووربخرێنەوە ( سنورداش ) بکرێنەوە لە حاڵەتێکدا کە تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان ڕەتکراوەتەوە.

لە حاڵەتی ڕەتکردنەوەی داواکەتاندا، بەند دەکرێن لە گرتوخانەی پێش ڕۆشتن ( گرتوخانەی پێش گواستنەوە ) دا هەتا یەکلاکردنەوەی بڕیاری کۆتایی دوورخستنەوەتان یان قبووڵکردنی داواکەتان. بە بەندکراوی دەمێننەوە لە ناوەندی گرتوخانەی پێش گواستنەوە دا ئەگەر چی کە دووبارە داوای پەنابەری/ یان داواکاری پوچەڵکردنەوە/ یان داواخستنی بڕیارەکەتان کردبێت، ئەگەر تانەدانی پەنابەرێتیەکەتان ڕەت بکرێتەوە، دەستەی سەربەخۆی تێهەڵچوونەوەی پەنابەری بڕیاری گێرانەوەتان دەدات  بۆ  وڵاتەکەتان.

بۆ زانیاری زیاتر تایبەت بە ئیشوکارەکانی پەنابەرێتی لە قۆناغی دووەمدا، ماڵپەری فەرمی وەزارەتی کۆچ و پەنابەری بەسەربکەرەوە.

زانیاریەکان تایبەت بە ئیشوکارەکان بەردەستخراون بە ١٨ زمان لە ماڵپەری وەزارەتی کۆچ و پەنابەری دا.