مەترسییەکانی پەڕینەوە لە دەریادا لە رێگای قاچاخچییەوە

گەشتکردن بە دەریادا دەتوانێت مەترسییەکی گەورە لەسەر ژیانت و ژیانی ئەندامانی خێزانەکەت دروست بکات لەنێویاندا منداڵەکانت. ڕەنگە بەلەمەکان نوقم ببن.

تەنها لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٣دا، ٣٠٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەستداوە کە بە کەشتی ماسیگرتن هەوڵیانداوە دەریادا ببەزێنن.

لە کاتی گەشتەکەتدا لە دەریادا، ڕەنگە تۆ و خێزانەکەت بەر بارودۆخی کەشوهەوای توند، خۆری بەهێز، وشکبوونەوەی لەش و برینداربوونی جەستەیی ببنەوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی مردن.

تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت رووبەڕووی مەترسی سووکایەتیکردن و ئیستغلالکردن دەبنەوە لەلایەن قاچاخچییەکان و بازرگانەکانەوە لە کاتی گەشتەکەتدا و لە کاتی گەیشتن بە شوێنی مەبەست.

پەنابەران و کۆچبەران کە عێراق جێدەهێڵن، دەڵێن، قاچاخچییەکان پارەیەکی زۆر وەردەگرن. لە کاتێکدا قاچاخچییەکان بە هەندێک کەس دەڵێن کە دەتوانن دواتر پارە بدەن، بەڵام ئەو کەسانە بەزۆر و بە پێچەوانەی ویستی خۆیانەوە دەستبەسەر دەکرێن.

تەنانەت کاتێک قاچاخچییەکە دەناسیت یان خەڵکی ناوچەکەی خۆت بێت، هێشتا بە ئەگەرێکی زۆرەوە رووبەڕووی مەترسی زۆری سووکایەتیکردن دەبیتەوە بەدرێژایی ڕێگاکە.

پەنابەران پێگەی خۆیان لەدەست دەدەن. بەزاندنی سنوورێکی نێودەوڵەتی بە شێوەیەکی نارێکخراوی ڕەنگە بەپێی یاسا نیشتمانییەکان سزا بدرێت. تۆ و ئەندامانی خێزانەکەت مەترسی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە و ڕاگرتن و ئەگەری دیپۆرتکردنەوەتان لەسەرە.

UNHCR هانتان دەدات کە داوای پاراستن و هاوکاری بکەن لەو وڵاتەی کە لێی دەژین بەهۆی مەترسییەکانی گواستنەوە بۆ وڵاتانی دیکە و بەزاندنی سنوورەکان بەبێ بەڵگەنامە و مۆڵەتی پێویست.