سەنتەری تۆمارکردنی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR له هەولێر (PARC)کە دەکەوێتە گوندی ئیتاڵی 1 لە رێکەتی ١٠/٠٤/٢٠٢٣ دەگوازرێتەوە بۆ بەحرکە

لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٣وە  ناوەندی نوێی تۆمارکردنی UNHCR لە بەحرکە دەکرێتەوە.

سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی تۆمارکردن و پاراستنی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR  بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە پارێزگای هەولێر لە سەنتەرە نوێیەکەدا پێشکەش دەکرێن.

سەرجەم ڕێکارەکانی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی مرۆیی (HRP) کە لەلایەن بەشی نیشتەجێبوونی هەولێر و بنکەی ئاسایشی گشتی پەنابەران/هەولێر لە سەنتەری نوێ  تۆمار دابین دەکرێت.

سەنتەری تۆمارکردن لە گوندی ئیتاڵی ١ (PARC) لە ١ی نیسانی    2023ەوە دادەخرێت و دوای ئەم بەروارە هیچ خزمەتگوزارییەک لەوێ پێشکەش ناکرێت.

تکایە سەردانی سەنتەری تۆمارکردن لە گوندی ئیتاڵی ١ مەکەن دوای ئەم بەروارە ، چونکە شوێنەکە بە تەواوی دادەخرێت

چۆن بگەینە ئەوێ

ناونیشانی نوێ: کۆتایی جووت سايدی شەقامی سەرەکی بەحرکە بەرامبەر مزگەوتی مەلا شوان.

بۆ زانیاری زیاتر تکایە ئەم كۆدە بپشكنە بۆ گەیشتن بەناونیشانی ووردی سەنتەری نوێی تۆمارکردن

گواستنەوەی گشتی (پاس) لە سەنتەری شاری هەولێرەوە بۆ بەحرکە بەردەستە

خاڵی دەستپێکی هێڵی پاس: بازاڕی نیشتیمان

ڕێگای گەیشتنی پاس بۆ بەحرکە: شەقامی شۆڕش و شەقامی ١٠٠ مەتری

وێستگەی کۆتایی: بەحرکە

سەنتەری تۆمارکردن لە دوا وێستگەی پاسدایە.

هەر ١٥ خولەک جارێک پاسەکان لەسەر ئەم ڕێگایە بەردەستن و دەتوانرێت بلیتی یەک ڕێگا ) تەنها چوون یاخوت گەرانەوە بۆ سەنتەری شار) بە هەزار دینار بکڕدرێت.

ئەو خزمەتگوزاریانەی کەوا پێشکەش دەکرێت لە سەنتەری نوێی تۆمارکردن ئەمانەن:-

  • بڕوانامەی تۆمارکردن: لەلایەن کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR
  • خزماتگووزاری یاسایی وپاراستن:  INTERSOS
  • توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەری Al-Masalla: (GBV)
  • پاراستنی منداڵ Kurdistan Save the Children :
  • تەندروستی دەروونی و پاڵپشتی دەروونی و کۆمەڵایەتی WCHAN:
  • خاڵی زانیاری TdH Italy:

                هەموو خزمەتگوزارییەکانی UNHCR و هاوبەشەکانی بێ بەرامبەرن. پارە مەدە!