چۆن داوای یارمەتی دەکەیت

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR کاردەکات بۆ پاراستنی ماف و دۆخی پەنابەران لە گشت جیهان. ئامانجی UNHCR جەخت کردنەوەیە لەوەی هەموو کەسێک مافی ئەوەی هەیە داوای پەنابەری بکات و پارێزراو بێت لە جەنگ و زۆرداری. هەروەها کۆمسیاری پەنابەران کەسانی بێ ناسنامەش دەپارێزێت. لە گشت چالاکیەکاندا،  UNHCR سەرنج دەداتە پێداویستیەکانی منداڵان و هەوڵدەدات  مافی یەکسانی بۆ ئافرەتان بەرەو پێش ببات.

لە عیراقدا کۆمسیاری پەنابەران حەوت نووسینگەی هەیە کە دەکەونە شارەکانی : بەغداد، بەسرا، دهۆک، هەولێر، کەرکووک، موسڵ و سلێمانی.

دەتوانیت پەیوەندی بە کۆمسیاری پەنابەران بکەیت بە مەبەستی:

  • زانیاری سەبارەت چۆن داواکاری پێشکەش دەکرێت بۆ پەناخوازی لە عیراق هەروەها سەبارەت بە ماف و ئەرکەکانت وەک پەنابەر یاخود پەناخواز.
  • تۆمارکردنی داواکاری پەناخوازی لە نووسینگەی کۆمسیاری پەنابەران لە عیراق و وەرگرتنی بڕوانامەی پەناخوازی.
  • بەدەستهێنانی یارمەتی یاسایی بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی مەدەنی و تۆمارکردن لە قوتابخانە و جاودێرێ پزیشکی و خزمەتگووزارییە پەیوەندی دارەکان.   
  • بەدەستهێنانی پاراستن و ڕاوێژکاری یاسایی و یارمەتی دانی ئەو کەسانەی تووشی زیان و بەد مامەڵە کردن بوونە.
  • گەیشتن بە یارمەتیە جۆراوجۆرەکان.
  • زانیاری و ڕاوێژکاری لە کاتێک ئەگەر تۆ ئارەزووی خۆبەخشانەت هەبێت لە گەڕانەوە بۆ وڵاتی سەرەکی خۆت، هەروەها ئاسانکاری کردن لە پڕۆسەی گەڕاندەوەت ئەگەر هاتوو باری ئەمنی وڵاتەکەت یارمەتیدەر بێت. 
  • ڕاگەیاندنی (هەواڵدان)ی فێل و ساختەکاری و بەد مامەڵە کردن و چەوسانەوە.
  • زانیاری و ڕاوێژکاری سەبارەت بە پرۆسەی یەکگرتنەوەی خێزانی بۆ ئەو خێزانانەی لە خاڵی سنووری پێشخابوور هاتوون.
  • زانیاری و ڕاوێژکاری سەبارەت بە پێداویستیەکانی سەردانکردنی کاتی و پڕۆسەی سەردانکردنئ کاتی لە خاڵی سنووری پێشخابوور..
  • زانیاری سەبارەت بە ڕۆژ و کاتەکانی کارکردنی سەنتەری ڕاوێژکاری دێرەبوون و تێپەربوونی سنوور و پشووە فەرمییەکانی هەردوو دیوی سنوور

پەیوەندی بە کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان  UNHCR بکە بۆ یارمەتی

بۆ پەیوەندی کردن بە نووسینگەی کۆمسیاری پەنابەران لە عیراق بە مەبەستی پرسیارکردن یاخود پێشکەشکردنی تێبینی سەبارەت بە خزمەتگووزارییەکان تکایە پەیوەندییمان پێ بکە بە بێ بارامبەر و بەشێوەێکی نهێنی لە ڕێگای:

سەردانی سەنتەرەکانی خزمەتگووزاری کۆمەڵگا بکە

لە هەولێر: چەندین رێکخراوی نا حکومی جێگای باوەڕ وەک(تێر دیزاوم، المسلة)، بە هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR سەنتەری خزمەتکردنی کۆماڵگا و گەنجان بەڕێوە دەبەن لە شوێنەکانی: بەحرکە، دارەتوو، سۆران، کۆێە، شاوێز، قوشتەپە، کەسنەزان، باسرمە و بنەسڵاوە

لە سلێمانی: دەتوانیت سەردانی سەنتەری زانیاری بکەیت (لە بەرامبەر بەڕێوەبەرایەتی خێوەتگەی عەربەت) بۆ وەرگرتنی زانیاری سەبارەت بە خزمەتگووزارییەکانی نێو و دەرەوەی خێوەتگە. هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بە ئەنجوومەنی ئافرەتان بکەیت لە سەنتەری خزمەتگووزارییەکان ( بەرامبەر قوتابخانەی عامودە) یاخود دەتوانیت پرسیار لە خۆبەخشەکانی کۆمەڵگا بکەیت کە بەردەستن لە چەندین ناوچەی سلێمانی و زانیاری دەبەخشن.     

لە دهۆک: کۆمسیاری پەنابەران UNHCR بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی سویدۆ حەڤدە سەنتەری خزمەتگووزاری کۆمەڵگا بەڕێوەدەبات ( ٧یان دەکەوێتە خێوەتگەی پەنابەران، ٧ لە دەرەوەی خێوەتگاکان، هەروەها ٣ لە خێوەتکەی ئاوارەکان) کە دەکەونە: خێوەتگەی دۆمیز١، خێوەتگەی دۆمیز٢، خێوەتگەی گەویلان، قەڵای ئاکرێ، خێوەتگەی بەردەڕەش، خێوەتگەی چامیشکۆ، خێوەتگەی بێرسیڤان ١، خێوەتگەی بێرسیڤان ٢، حوسەینیا، دهۆک، سومێل، زاخۆ باتیفە، قەسرۆک، دێرەلۆک.

لێرەدا، دەتوانیت زانیاری سەبارەت بە خزمەتگووزارییە بەردەستەکان و دابینکەرانی خزمەتگووزاری وەربگریت، لەگەڵ ئەوەشدا دەتوانیت بەشدار بیت لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵگا، هەروەها چەندین چالاکی جیاواز (وەک  مۆسیقای نەریتی، سەما،  شانۆگەری، و قسەکردن و نووسین و هتد..) هەروەها دەتوانیت ڕاهێنان وەرگریت سەبارەت بە شارەزاییەکانی ژیان (وەک زمان، کۆمپیوتەر، چنین، سەرتاشی، ئارێژگا و نەخش کردن).

هاوبەشەکانی UNHCR خزمەتگووزاری نوویسنگەی یارمەتیش لەخۆ دەگرن کە دەتوانیت لە ڕێگایانەوە زانیاری و سەرنجاکانت بگەینیت

لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق: بە هەماهەنگی لەگەڵ UNHCR چەندین رێکخراوی نا حکومی جێگای باوەڕ وەک ( LCN, IRC, ئینتەرسۆس) هەشت سەنتەری پاڵپشتی کۆمەڵگا بەڕێوەدەبەن کە دەکەونە: بەغداد، بەعقوبە، بەسرە، کەربەلا، رەمادی، عانە (پارێزگی ئەنبار)، کەرکووک، سەلاحەدین (تیکریت).

گشت خزمەتگووزارییە مرۆییەکان بەخۆڕایین واتا بێ بەرامبەرن