یارمەتی دارایی

گشت یارمەتییەکان بێ بەرامبەرن

هیچ کرێێک بۆ هەر جۆرە خزمەتگووزارێک مەدە

هیچ جۆرە کەم کردنەوێک لە بڕی یارمەتییەکە قبوڵ مەکە

هەندێک لە خزمەتگووزارییەکان لەوانەیە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەردەست نەبن

ڕاگەیاندنی (هەواڵدان)ی فێل و ساختەکاری

یارمەتی کاش(دارایی) فرە مەبەست چی یە؟

یارمەتی دارایی فرە مەبەست یارمەتی پەنابەران و پەناخوازان دەەدات بۆ ئەوەی پێداویستی سەرەکی خۆیان بەدەست بهێنن، بۆ نموونە پێداویستی خۆراک، ئاو، خزمەتگووزاری تەندرووستی، شوێنی مانەوە و هەروەها بۆ پاڵپشتی کار بەکاردێت.

.

یارمەتی کاش (دارایی) وەرزی چی یە؟

هەندێک ساڵ، لە کاتێک بودجەی پێویست هەبێت، کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ   کاروباری پەنابەران UNHCR یارمەتی کاشی وەرزی پێشکەش بە پەنابەران و پەناخوازان دەکات لە کاتی دیاری کراوی ساڵدا. یارمەتی کاشی وەرزی تەنها بۆ یەکجارە بۆ ئەوەی یارمەتی کەسانی لێقەوماو  بدات لە پەنابەران و پەناخوازان بۆ ئەوەی پیداویستی گرنگی وەرزیان بەدەست بهێنن لە سەرمای زستاندا. یارمەتی وەرزی لە هەموو کاتێک بەردەست نییە، UNHCR ئاگادارتان دەکاتەوە ئەگەر تۆ و خێزانەکەت هەڵبژێردران بۆ وەرگرتنی یارمەتی وەرزی.

یارمەتی دارایی کۆڤید چییە؟

لە ساڵی ٢٠٢١، یارمەتی کاشی کۆڤید پێشکەشکرا بەهۆی دۆخی نا ئاسایی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩ (کۆرۆنا). یارمەتی کاشی کۆڤید تەنها بۆ یەکجار بوو، بۆ مەبەستی یارمەتی دانی کەسانی لێقەوماو لە پەنابەران و پەناخوازان بوو تاوەکو پیداویستی سەرەکی ژیان بەدەست بهێنن لە کاتی ئەو بڕیارانەی بەهۆی پەتای کۆڤید-١٩ دەرچوون.

ئایا کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR بڕی یارمەتی کاش بۆ پەنابەران و پەناخوازان لە عیراق زیاد دەکات؟

پەناخوازان و پەنابەرانی شایستە بۆ وەرگرتنی یارمەتی دارایی فرە مەبەست، مانگانە بڕی (٢٥٠دۆلار) بە دراوی عیراقی وەردەگرن بە درێژایی ١٢ جار (بە لایەنی زۆر ١٢ جار)، دوای یەکەمجار لە وەرگرتنی یارمەتی کاش. UNHCR هەڵدەستێت بە گۆڕینی بڕی یارمەتییەکە پشت بە نرخی دراوی عیراقی بەرمابەر دۆلاری ئەمریکی.

.

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR چۆن خێزانەکانی شایستە بۆ یارمەتی کاشی فرە مەبەست هەڵدەبژێرێت؟

لاوازی ئابووری بریتییە لە نەبوونی پێداویستییەکانی سەرەکی ژیان (بۆ نموونە خۆراک، پیداویستی تەندرووستی، کرێی شوێنی نیشتەجێبوون و هتد) بەهۆی چەند هۆکارێکەوە بۆ نموونە نەخۆشی درێژ خایەن یاخود کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت یاخود ئەو کەسانەی بە توندو تیژی و چەوسانەوە تێپەڕیون یاخود هەر بەردۆخێکی تر.

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١،  UNHCR ڕیگاێکی نوێ بەکار دەهێنیت بۆ ئەوەی پێوەری شایستە بوون دیاری بکات: بە هۆی بوونی بودجەی دیاری کراو، ئەم پێوەرانە ڕاستەوخۆ وەرگیراون لەو زانیارییانەی پێشکەش بە UNHCR دەکرێت لە کاتی تۆماردا یاخود لە کاتی نوێ کردنەوەی فۆرمی تۆمار. ئەم ڕێگا نوێیە زیاتر بە وردی کەسانی شایستە هەڵدەبژێریت بۆ ئەوەی زیاترین خێزان سوودمەن بن و گرنگی بە کەسانی لێقەوماو بدرێت.

پیویستیم بە یارمەتی داراییە، چۆن دەتوانم ناوی خۆم و خێزانەکەم تۆماربکەم بۆ وەرگرتنی کاش؟

پەنابەران و پەناخوازان ناتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ وەرگرتنی یارمەتی دارایی یاخود داوای هەڵسانگاندی باری ئابووری بکەن.  بەڵام، دەتوانن UNHCR ئاگادار بکەنەوە لە هەر گۆڕانکارێک لە باردۆخی خێزانەکەیان لە ڕێگای پرسگە و سەنتەری تۆمار، بۆ نموونە گۆڕانکاری لە ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشان لە عیراق و پیکهاتەی خیزان ( بۆ نموونە منداڵی تازە لە دایک بوو، مردن، .هاوسەرگیری، یاخود بە جێ هێشتنی عیراق) و دۆخی تەندرووستی و باری ئابووری.

چۆن و کەی ئاگادار دەکرێمەوە لەوەی من هەڵبژێردراوم بۆ وەرگرتنی یارمەتی کاشی فرە مەبەست؟

UNHCR مانگانە کورتە نامە دەنێرێت بۆ ئەو خیزانانەی هەڵبژێردراون بۆ وەرگرتنی یارمەتی. هەروەها کورتە نامە بۆ ئەو خیزانانە دەنێریت کە چیتر یارمەتی کاشی هەمە مەبەستیان پێشکەش ناکرێت.

خێزانەکەم هەڵبژڕیدراوە بۆ وەرگرتنی یارمەتی کاشی فرە مەبەست، پێوسیتە چی بکەم؟

پەنابەران و پەناخوازای هەڵبژێردراو بۆ وەرگرتنی یارمەتی کاشی هەمە مەبەست پێویستە:

  • دڵنیا ببنەوە لەوەی بایۆمێتری چاویان لەگەڵ UNHCR تۆمارکراوە و کاردەکات، هەروەها دوو بڕوانامەی پێویست بەدەست بهێننیەکەم دەتوانێت هەر  بڕوانامەێک بێت کە لەلایان حکوومەتی عیراقی دەرچووبێت، دووەم فۆرمی تۆماری بەکاری UNHCR
  • لەکاتی تۆماری جزدان ئامادە بن کە بەڕێوەدەچێت لەلایان زەین کاش.
  • لە کاتی دیاری کراودا  و بە زووترین کات یارمەتییەکە وەربگرن لە ڕێگای Eye-Pay یاخود e-wallet.
  • بە زووترین کات UNHCRئاگادار بکەنەوە لە هەر گۆڕانکارێک لە ژمارەی تەلەفۆن، شوێنی نیشتەجێبوون و پێکهاتەی خێزان.

ئاگادار بە! یارمەتییەکە لەوانەیە ڕابوەستێت بەهۆی بەد بەکارهێنانی یارمەتییەکە یاخود هەر حاڵەتێکی گەندەڵی و فێڵبازی بۆ نموونە:

  • فرۆشتنی یاخود بە دیاری کردنی (سیم کارت) یاخود e-wallet بۆ خێزانێکی تر یاخود کەسێکی تر بۆ ئەوەی یارمەتی دارایی بەدەست بهێنن بێ ئەوەی شایستە بن.
  • ڕێگریگرتن لە ئەندامانی خێزانەکەت بۆ ئەوەی سوودمەند نەبن لە یارمەتییەکە.
  • پیشکەشکردنی یارمەتی ناڕاست و نا درووست دەربارەی خیزانەکەت و دۆخەکە بۆ UNHCR

من هەڵبژێردراوم بۆ ئەوەی یارمەتی دارایی وەربگرم، چۆن دەتوانم کاشەکە (پارەکە) بەدەست بهێنم؟

تۆ تۆمار دەکرێت لەگەڵ زەین کاش e-wallet و Eye Pay، بریتین لە ئەپلیکەیشنی موبایل کە بایۆمێتری چاو بەکار دەهێنن بۆ دڵنیا بوونەوە لە  ناسنامەی بەکار‌هێنەر. پێویستە هەموو مانگ لە کاتی خۆیدا پارەکە دەربهێنن، ئامۆژگاری ناکرێت پارە لە E-wallet کۆ بکرێتەوە.

ئاگادار بە! هیچ بڕە پارەێک مەبەخشە لە کاتی وەرگرتنی یارمەتییەکە، هەروەها نابێت هیچ کەمکردنەوەێک لە بڕە پارەکە هەبێت. گشت یارمەتییە مرۆییەکان و خزمەتگووزارییەکان لە عیراق بێ بەرامبەر پێشکەش بە تۆ دەکرێت. هەر کەسێک داوای هەر بڕە پارەێکی کرد لە بەرامبەر پێدانی یارمەتییە داراییەکە بە زووترین کات ڕاپۆرت بکە بۆ سەنتەری زانیاری عیراق لە ڕێگای هێلی گەرمی (80069999) یاخود بۆ ژمارەی هێلی گەرمی زەین کاش.

ئایا دەکرێت کەسی تر لە شوێن من بڕە یارمەتییەکە (پارەکە) وەربگرێت چونکە لە ئێستادا ناتوانم خۆم دەریبێنم بە هۆی باری تەندرووستی/گەشت/ هەر هۆکارێکی تر؟

یارمەتی کاش (دارایی) پیشکەش دەکرێت بۆ ئەوەی سوودی بۆ هەموو ئەندامانی خێزانەکە هەبێت. هەر تاکێکی خێزانەکە سەرووی تەمەن (١٨) ساڵ و خاوەن بروانامەی پێویست و بایۆمێتری چاو دەتوانێت نوێنەری خێزان بێت و بڕە یارمەتییەکە وەربگرێت. ئەو ئەندامی خێزانەی ناوی لە فۆرمی تۆماری UNHCR نەبێت ناتوانێت یارمەتییەکە وەربگرێت.

بۆچی خێزانەکەم دەرهێندران لە وەرگرتنی یارمەتی کاش (دارایی)؟

کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR یارمەتی کاش بە کاردەهێنێت بە مەبەستی پێشکەشکردنی پاراستن و یارمەتی و خزمەتگووزاری بۆ ئەو پەنابەر و پەناخوازانەی لە باردۆخی ئابووری زۆر خراپ دان لە عیراق. هاوشان لەگەڵ پێداچوونەوەی  UNHCR کە لە ساڵی ٢٠٢١ ئەنجامدرا بۆ هەموو پەنابەران و پەناخوازان بۆ دیاریکردنی ئەو خێزانانەی شایستەی وەرگرتنی یارمەتی دارایین، لەوانەیە خێزانی تۆ شایستە دانەندرابن بۆ وەرگرتنی یارمەتییەکە. پێویستە UNHCR ئاگادار بکەنەوە لە هەر گۆڕانکارێک لە باردۆخی خێزانەکەتان لە ڕێگای پرسگە و سەنتەری تۆمار، بۆ نموونە گۆڕانکاری لە ژمارەی تەلەفۆن و ناونیشان لە عیراق و پیکهاتەی خێزان ( بۆ نموونە منداڵی تازە لە دایک بوو، مردن، هاوسەرگیری، یاخود بە جێ هێشتنی عیراق) و دۆخی تەندرووستی و باری ئابووری

ئایا وەرگرتن و وەرنەگرتنی یارمەتی کاش (دارایی) کاریگەری لەسەر تۆمارکردن لەگەل کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران هەیە؟

نەخێر، وەرگرتن و وەرنەگرتنی یارمەتی دارایی هیچ جۆرە کاریگەرێکی لەسەر دۆخی تۆمار نیە لەگەڵ UNHCR، هەرەوەها کاریگەری لەسەر یارمەتییە مرۆییەکانی تریش نییە.