سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران

منداڵانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عیراق، لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگای پێگەی خوێندنی ئۆنلاین بخوێنن. کە بنیادراوە لەلایان وەزارەتی پەروەردە: https://www.ewane.krd/

  • وانەی پۆلەکانی ١-١٢ لەخۆدەگرێت بە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی و بادیندی هەروەها بە زمانی عەرەبی بۆ ئوە قوتابییانەی تۆمارکراون لە قوتابخانە
  • ڤیدیۆ و دەق لەخۆدەگرێتەوە کە لە ڕێگایانەوە بابەتە نوێیەکان ڕوون دەکرێتەوە.
  • قوتابیان دەتوانن خوێندنی ئۆنلاین بەکاربهێنن لە ڕێگای لاپتۆپ یاخود سمارت فۆن
  • دەتوانیت بێ بەرامبەر (بە خۆڕایی) قوتابخانەی ئۆنلاین بکەیتەوە لە ڕێگای بەکارهێنانی ئینتەرنێتی یەکێک لە: نەورۆز، تارین نێت، ئاسیا سێل، زین، کورد تێل، تیشک نێت، ئەلسارد، نورتێل، فاستلینک و  ئای کیو.
  • لە ئێستادا وەزارەتی پەرەردە بەرنامەێکی موبایل دروست دەکات بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بێ ئینتەرنێت بخوێنن

سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران

پرسیارە باوەکان

منداڵانی پەنابەران و پەناخوازانی خاوەن کارتی نیشتەجێبوونی بەکار لە عیراق، دەتوانن ڕوو لە وەزارەتی پەروەردە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە حکوومیەکان بۆ ئاستی سەرەتایی و دوا ناوەندی (بێ بەرامبەر) واتا بە خۆڕایی.

  • منداڵانی پۆلی ١-٥: وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندی ئاستی قوتابی و بە پێی ئاست لە پۆل دادەندرێت.
  • منداڵانی پۆلی ٦-١٢: دەبێت قوتابیان بڕوانامەی خوێندنیان لە وڵاتی سەرەکی خۆیان بهێنن بۆ وەزاراتی پەروەردە و پێویستە نمرەو ئاستی خوێندنیان تێدا دیاری کرابێت. دواتر وەزارەتی پەروەدە هەڵدەستێت بە یەکسان کردنی بڕوانامەکانیان.
  • بۆ دانیشتووانی خێوەتگای بەردەڕەش: دروستکردنی قوتابخانە لە ژێر بنیادانە، لە ئێستادا وانەی پێگەیشتن و پڕۆگرامە نافەرمییەکەن بەردەستن و پێشکەش دەکرێن لەلایان هاوبەشانی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR.

هەروەها، چەندین پڕۆگرامی نافەرمی  بەردەستە بۆ منداڵان و هەرزەکاران، بۆ نموونە:

  • وانەی پێگەیشتن: پەیوەندی هەیە بە پڕۆگرامی فەرمی قوتابخانەکان، بەردەستە بۆ منداڵانی دەرەوەی خێوەتگاکان.
  • خوێندن و مەشقی پیشەگەری و تەکنیکی: تایبەتە بۆ ئەو هەرزەکارانەی لە قوتابخانە ناخوێنن.
  • پەرەسەندن و چاودێری پێشین بۆ منداڵان: بۆ مندالانی پێش چوونە قوتابخانەو و دەستپێکەرەکان.