منداڵانی نیشتەجێی هەرێمی کوردستانی عیراق، لە ئێستادا دەتوانن لە ڕێگای پێگەی خوێندنی ئۆنلاین بخوێنن. کە بنیادراوە لەلایان وەزارەتی پەروەردە: https://www.ewane.krd/
- وانەی پۆلەکانی ١-١٢ لەخۆدەگرێت بە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی و بادیندی هەروەها بە زمانی عەرەبی بۆ ئوە قوتابییانەی تۆمارکراون لە قوتابخانە
- ڤیدیۆ و دەق لەخۆدەگرێتەوە کە لە ڕێگایانەوە بابەتە نوێیەکان ڕوون دەکرێتەوە.
- قوتابیان دەتوانن خوێندنی ئۆنلاین بەکاربهێنن لە ڕێگای لاپتۆپ یاخود سمارت فۆن
- دەتوانیت بێ بەرامبەر (بە خۆڕایی) قوتابخانەی ئۆنلاین بکەیتەوە لە ڕێگای بەکارهێنانی ئینتەرنێتی یەکێک لە: نەورۆز، تارین نێت، ئاسیا سێل، زین، کورد تێل، تیشک نێت، ئەلسارد، نورتێل، فاستلینک و ئای کیو.
- لە ئێستادا وەزارەتی پەرەردە بەرنامەێکی موبایل دروست دەکات بۆ ئەوەی قوتابیان بتوانن بێ ئینتەرنێت بخوێنن
سیاسەتی تێکەڵکردنی پەروەردەی پەنابەران
پرسیارە باوەکان
منداڵانی پەنابەران و پەناخوازانی خاوەن کارتی نیشتەجێبوونی بەکار لە عیراق، دەتوانن ڕوو لە وەزارەتی پەروەردە بکەن بە مەبەستی تۆمارکردنی منداڵەکانیان لە قوتابخانە حکوومیەکان بۆ ئاستی سەرەتایی و دوا ناوەندی (بێ بەرامبەر) واتا بە خۆڕایی.
- منداڵانی پۆلی ١-٥: وەزارەتی پەروەردە هەڵدەستێت بە هەڵسەنگاندی ئاستی قوتابی و بە پێی ئاست لە پۆل دادەندرێت.
- منداڵانی پۆلی ٦-١٢: دەبێت قوتابیان بڕوانامەی خوێندنیان لە وڵاتی سەرەکی خۆیان بهێنن بۆ وەزاراتی پەروەردە و پێویستە نمرەو ئاستی خوێندنیان تێدا دیاری کرابێت. دواتر وەزارەتی پەروەدە هەڵدەستێت بە یەکسان کردنی بڕوانامەکانیان.
- بۆ دانیشتووانی خێوەتگای بەردەڕەش: دروستکردنی قوتابخانە لە ژێر بنیادانە، لە ئێستادا وانەی پێگەیشتن و پڕۆگرامە نافەرمییەکەن بەردەستن و پێشکەش دەکرێن لەلایان هاوبەشانی کۆمسیاری پەنابەران UNHCR.
هەروەها، چەندین پڕۆگرامی نافەرمی بەردەستە بۆ منداڵان و هەرزەکاران، بۆ نموونە:
- وانەی پێگەیشتن: پەیوەندی هەیە بە پڕۆگرامی فەرمی قوتابخانەکان، بەردەستە بۆ منداڵانی دەرەوەی خێوەتگاکان.
- خوێندن و مەشقی پیشەگەری و تەکنیکی: تایبەتە بۆ ئەو هەرزەکارانەی لە قوتابخانە ناخوێنن.
- پەرەسەندن و چاودێری پێشین بۆ منداڵان: بۆ مندالانی پێش چوونە قوتابخانەو و دەستپێکەرەکان.